
مه‌مله‌كه‌تی خوا له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتییه‌وه داگیر ده‌كرێ
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار پارتی و یه‌كێتی له‌نێو بازنه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی چه‌قبه‌ستوودا ده‌خولێنه‌وه , یاخود له‌نێو بێ ئاگاییه‌كی قووڵدا ده‌ژین كه هه‌رچوار ده‌وره‌یان به ته‌م و مژ ته‌نراوه , بۆیه ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و ئایندهی خۆیان نابینن , وه‌كو ئه‌و ماسییه‌ی له‌نێو به‌رمیلێك ئاودا بێت و نه‌زانێت له‌ده‌ره‌وه چی ڕوده‌دات و چی ده‌گوزه‌رێت , ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی شكستخواردووهو له‌كرده‌ی به‌دیموكراسی كردنی سیسته‌مه‌كه‌یدا فه‌شه‌لی هێناوه نایه‌وێ ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی وڵاتان ببینێت و سودی لێ وه‌ربگرێت , بێگومان له وڵاتانی ده‌ره‌وه خه‌ڵك و حكومه‌ت یاخود خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات به‌هاوكاری یه‌كتری خه‌ریكی داهێنان و به‌رهه‌م هێنانن , خه‌ریكی بنیاتنانی ئێستایان و به‌دیهێنانی ئایندهیانن بۆ گه‌ل و وڵاته‌كانیان , به‌ڵام ئایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ماوه‌ی بیست ساڵی حوكمڕانیدا چی بۆ ئێمه كردووه‌و چی بۆ ئێمه به‌رهه‌مهێناوه , ئایه توانیویه‌تی ئایندهی ئێمه دابین بكات و خه‌ونی داهاتوومان بێنێته‌دی , یان به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا‌و ئایندهی ئێمه‌ی وێرانكردووه , بێگومان به‌هۆی ناعه‌داله‌تی و سیاسه‌تی پاوانخوازی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئێستا كوردستان دابه‌شبووه به‌سه‌ر سێ چیندا , یه‌كه‌میان چینی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه كه‌ئه‌مانه وه‌كو خاوه‌ن شكۆ و ئهمبراتۆرهكان له‌نازو نیعمه‌تێكی بێ وێنه‌دان و هه‌رچی بیانه‌وێ و ئاره‌زووی هه‌رشتێك بكه‌ن به ( كن فیكن )ێك بۆیان ئاماده ده‌كرێ , داهاتی ئه‌م وڵاته به‌شێكی كه‌می بۆ میلله‌ته ئه‌وه‌ی تر هه‌مووی ده‌ڕژێته گیرفانی ئه‌وانه‌وه , كه نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیشیان پاشه‌رۆژیان بۆ دابینكراوه‌و ژیانی شاهانه‌یان بۆ مسۆگه‌ركراوه ,
دووه‌میان چینی بۆرژوازو سه‌رمایه‌داره‌كانه كه ئه‌مانه‌ش به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ڕێوی , توانیویانه ده‌ست له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن و , هه‌موو جوله‌یه‌كی بازرگانی بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیان و هه‌رچی پرۆژه‌ی گه‌وره‌و بچوك هه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته ئه‌وه‌ی نه‌ڕژێته ناو گیرفانی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ڕژێته ناو گیرفانی ئه‌وانه‌وه , سێهه‌میان چینی هه‌ژارو كه‌م دهرامهتهكانه كه چینێكی زۆروبۆرن , به‌ڵام خاوه‌ن ده‌ست و بازووی به‌هێزن خاوه‌ن بیروباوه‌ڕو مه‌بده‌ئن خاوه‌ن بڕیاری خۆیانن , ئه‌ركی هه‌موو شۆره‌ش و ڕاپه‌ڕینه‌كان له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه , به‌بێ جۆش و خرۆشی ئه‌وان هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كراوه‌و ناكرێ , كه‌چی له‌هه‌موو مافێك بێبه‌شن و ژیانیان له‌و په‌ڕی سه‌ختی و ناله‌باری دایه , خه‌ڵكێكی زۆر هه‌یه له‌م چینه ڕه‌ش و ڕووت و هه‌ژاره كه خاوه‌نی بستێك زه‌وی نین و سوكنهیهكیان نیه كه تێیدا بسرهوێن , زۆربه‌یان كرێچین و وه‌كو قه‌ره‌ج هه‌رمانگه‌و لهگهڕهكێكن , كه‌چی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هه‌ریه‌كه‌و ده‌یان دۆنم زه‌وی و زاریان له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كان داگیر كردووه‌و كردوویانه به مه‌زره‌عه , نێوان هه‌ولێرو پیرمام . نێوان سلێمانی و قه‌ڵاچۆڵان . ته‌ماشابكه‌ن چ هێڵكاری و خه‌ریته‌یه‌كی جوانه بۆ فیرعه‌ونه‌كان دروستكراوه ,
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بیانی گه‌شتێك به‌كوردستاندا بكات و سه‌رنج بدات له‌و هه‌موو گرده جوان و ڕه‌نگینانه , له‌و هه‌موو شوێنه به‌رزانه كه كۆشك و ته‌لاری گه‌وره‌و مه‌زره‌عه‌ی به‌هه‌شت ئاسایان له‌سه‌ر دروستكراوه , ئه‌وه‌ی به‌بیردا دێت كه كوردستان جگه له‌داهاتی نه‌وت و غاز داهاتی تریشی هه‌یه كه بریتییه له‌داهاتی گه‌شت و گوزار , كه ئه‌مه كافییه بۆ دابینكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م وڵاته , نازانێ كه ئه‌و هه‌موو شوێنه به‌رزانه ئه‌و هه‌موو گردو تهپۆلكانه كه كراون به باخچه‌و نافوره‌و كۆشكی فیرعه‌ونه‌كانیان له‌سه‌ر دروستكراوه , ئه‌و هه‌موو كه‌نارو روبارو سه‌رچاوانه كه پاوان كراون ئه‌وه ماڵی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن , ماڵی بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده خوێنمژهكانن كه كه‌س ناوێرێ بهتهنیشتیشیاندا تێپه‌ڕێت , شۆره‌ش و ڕاپه‌رین ئه‌م جۆره سه‌ركرده‌و ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاتدارو به‌رپرسانه‌ی بۆ ئێمه به‌رهه‌مهێنا كه له‌هه‌موو هه‌ست و سۆزێكی ئینسانی داماڵراون , بێگومان له‌ناخی هه‌ر مرۆڤێكی سه‌رزه‌ویدا دوو هه‌ستی قووڵ هه‌یه , یه‌كه‌میان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه , دووه‌میان هه‌ستی مرۆڤدۆستییه , به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی ئه‌وه‌نده غه‌رقی نێو سه‌روه‌ت و سامان و داهات بووینه ئه‌م دوو هه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه , بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن هه‌مووی له‌پێناوی تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی خۆیانه , ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد كه هاتنه شار بوون به‌كاراكته‌رێكی مافیایی و موڵك و ماڵی ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ژاره‌یان وه‌كو غه‌نیمه گلدایه‌وه‌و هه‌موویان هه‌ڵلوشی , پارتی و یه‌كێتی نه‌وه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتداریان دروستكردووه كه ڕۆڵیان له‌ڕۆڵی به‌عس خه‌راپتره له كاولكردن و وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌م وڵاته , كاولكردن ته‌نها ئه‌وه نیه گونده‌كان به‌سه‌ر یه‌كدا بروخێنی و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر بكه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به‌عس كردی , چونكه روخاندن كاتییه‌و بنیاتنانه‌وه‌ی به‌دوادا دێته‌وه , به‌ڵكو كاولكردن و وێرانكردنی گونده‌كان بریتییه له‌وه‌ی كه زه‌وی و زار‌و باخچه‌و بهراوهكانیان چ به‌زه‌بری هێز چ به‌زه‌بری دۆلار‌و دینار لێ زه‌وت بكه‌ی , ئیمه لێره‌دا قسه‌مان له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و چاره‌نووسی گونده‌كانه كه خه‌ریكه ساڵ له‌دوای ساڵ چۆڵ ده‌بن و ڕووده‌كه‌نه شاره‌كان , ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زه‌وی و زاره‌كانیان به‌زه‌بری پاره له‌ده‌ست ده‌رهێنراوه‌و ڕووت و قووت ماونه‌ته‌وه , بۆیه ناچارن ڕووبكه‌نه شار , كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌مان حكومه‌تێكی بازرگانییه نه‌ك حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو به‌رهه‌مهێنه‌ر , ئه‌وه‌ی زۆر جێی حه‌یف و مخابنه ئه‌وه‌یه كه له‌ماوه‌ی بیست ساڵی حوكمڕانیدا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه نه‌یتوانی ژێرخانی ئابوری وڵات ببوژێنێته‌وه‌و گونده‌كان به‌شێوه‌یه‌ك په‌ره پێبدات كه خه‌ڵك ڕوویان تێ بكاته‌وه‌و , وه‌ك جاران ده‌ست بكه‌نه‌وه به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ببنه پاڵپشتێكی به‌هێزیش بۆشارهكان , هه‌روه‌ها سود له‌ئه‌زموونی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر وه‌كو ئێران و توركیا‌و سوریا وه‌ربگرێ بۆ په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و به‌رهه‌می ئاژه‌ڵی ,
پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكات كه جیاوازیه‌كان نه‌هێڵێت و به‌یه‌ك چاو سه‌یری تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات , له‌ڕوانگه‌ی هاوڵاتی بوون و ئینتیمای نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا بكات نه‌ك له‌ڕوانگه‌ی حیزب حیزبانێ و ئینتیمای سیاسییه‌وه , چونكه هه‌تا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته كۆنه‌و ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه زاڵ بێت به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌ماندا هه‌رگیز پێش ناكه‌وین و نابین به‌كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی و خاوه‌ن بڕیاری خۆمان و خاوه‌ن به‌هره‌و داهێنان و به‌رهه‌می خۆمان , با سه‌یری مالیزیا بكه‌ین كه چل ساڵێكه سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرتووه كه‌چی له ته‌كنۆلۆژیاو له‌داهێنان و به‌رهه‌مهێناندا ململانێ له‌گه‌ڵ یابان و چین و ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كانی تر ده‌كات , ئێمه‌ی كوردیش ئه‌وه بیست ساڵه سه‌ربه‌خۆین كه‌چی خه‌یارو ته‌ماته‌و پیازیشمان له ئێران و توركیا‌و سوریاوه بۆ دێت , ئه‌گه‌ر سنوره‌كان دابخرێن زهڵاتهشمان نابێت بیخۆین , جا پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی داهاتوو به جددی بیر له‌م بارودۆخه بكه‌نه‌وه‌و خه‌می لێ بخۆن , چونكه زۆر جێی داخ و كه‌سه‌ره بۆ ئێمه‌ی كورد كه خاوه‌ن ده‌ست و بازووی به‌هێزین و زه‌وی و زاری كشتوكاڵیشمان زۆره‌و ئه‌زموونێكی باشیشمان هه‌یه له داچاندن و وه‌به‌رهێناندا كه‌چی چاومان له‌ده‌ستی خه‌ڵكه ,
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی