فڕینی سپی، له زمانی جه‌سته‌دا.. به‌یان سه‌لمان
له19 مانگی ئۆکتۆبه‌ری 2008 ، هونه‌رمه‌ندی کۆڕیگرافی کورد، کاروان عومه‌ر به‌هاوشانی مارتینا سۆمر، له‌هۆڵی به‌ناو‌بانگی جیبسیس له‌شاری مارسیلیا له‌فه‌ره‌نسا، نمایشێکی سه‌مای پێشکه‌ش کرد. پاشان ئه‌م نمایشه‌گۆازرایه‌وه‌بۆ ئۆسلۆ، پایته‌ختی نه‌روێژ. سه‌ما یه‌کێکه‌له‌هونه‌ره‌هه‌ره‌دێرینه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی، هیچ میلله‌تێک نه‌بووه‌که‌سه‌ما و رێ‌و ڕه‌سمی تایبه‌تی به‌خۆوه‌نه‌بینیبێ. سه‌ما نزیکترین کارێشه‌له‌شانۆوه. بێجگه‌له‌لایه‌نی ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی، کارئه‌کته‌رێکی سه‌ربازیشی هه‌بووه. له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا لایه‌نێکی هونه‌ری ئاڵۆزی له‌خۆ گرتووه. ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریگه‌ریه‌کی زۆری به‌سه‌ر بۆچوون و داهاتووی هونه‌ری سه‌مادا هه‌یه‌و ده‌بێ.
له‌وڵاتێکی وه‌ک کوردستان که‌ته‌نها شای و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌کۆمه‌ڵ ناسراوه. رۆژئاوا له‌ده‌مێکه‌وه‌هونه‌ری سه‌مای به‌خۆوه‌بینیوه. کاروان عومه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی ناسراوه‌له‌کوردستانی باشووردا. له‌ساڵی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه‌به‌نمایشی تاک و ورشه‌ی فێرکردنی سه‌ما بۆ منداڵان هه‌ڵساوه. به‌ڵام هاتنی بۆ سویسرا، لاپه‌ڕیه‌کی تری له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌نوێه‌به‌کورد هه‌ڵدایه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری و ئاکادیمی سه‌رقاڵی سه‌مای کۆریگرافی کردوه. چۆن جه‌سته‌باس له‌کات ده‌کات؟ و چۆن به‌رگری له خود ده‌کات؟ چۆن مانای شته‌ساده‌کان له‌ڕێگای جه‌سته‌وه‌تێکده‌شکێندرێت و جارێکی دی مانای تری پێ درووست ده‌کرێ؟ کاروان عومه‌ر له‌ڕێگای داهێنانێکی هونه‌ریه‌وه، هونه‌ری جه‌سته‌ی تاک به‌رامبه‌ر به‌کۆی کۆمه‌ڵ خسته‌نێو نمایشێکی پڕ له‌هه‌ژان و بووژانه‌وه‌ی ئه‌و مانا ساکارانه‌ی که‌به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ ده‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی به‌چاکیی لێکی بده‌ینه‌وه. سه‌رنجمان بۆ شوێن ڕاده‌کێشی و مانای ئه‌و شوێنه‌ده‌گۆڕێ بۆ جێیه‌کی دی که‌تێیدا کاتمان له‌بیر ده‌چێ و زه‌ینمان ته‌نها بۆ لای ئاماده‌بوونی جه‌سته‌له‌و کاته‌دیاره‌یکراوه‌دا ڕاده‌کێشێ که‌پابه‌نده‌به‌کاتی سه‌ر سه‌کۆ و نمایشی تاکێک به‌رامبه‌ر به‌کۆی ده‌سه‌ڵات و رووداوه‌کان ناچارمان ده‌کات خۆمانی تێدا بدۆزینه‌وه. جه‌سته‌ده‌بێته‌نیشانه‌یه‌ک له‌سه‌ر رووداو و کار و بیری رۆژانه‌ده‌بێته‌وێنه‌یه‌ک له‌هوه‌نه‌ری باڵا. کاروان عومه‌ر به‌نێوه‌ندی دیکۆرێکی ئارشیتێکتوراڵ هه‌روه‌ها کات له‌یاد ده‌کات و به‌نێوه‌ندی ئه‌و جووڵه‌جوانانه‌به‌رگری له هه‌ستی ئیستاتیکی ده‌کات، به‌چاوێکی راسته‌قینه‌شه‌وه وێنه‌کانی نێو ئه‌ندێشه‌ی ده‌خاته‌سه‌ر سه‌کۆ و ژیان ده‌خاته‌به‌ریان. ئارشیتێکیۆر ده‌بێته‌به‌شێک له‌جووڵه‌ی جه‌سته‌و ئاماده‌بوونی به‌هێزتر ده‌کات، پاشان هانی جه‌سته‌ده‌دات که‌چیرۆک بگێڕیته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی خۆدی خۆی وه‌ک تاکێک له‌ده‌سته‌جه‌معیی رزگار بکات. جه‌سته‌ده‌بێته‌بابه‌ت و هه‌ڵگری رووداو و په‌یونه‌دیه‌کی زۆر تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کاتدا پێکده‌هێنێ. کاروان عومه‌ر و مارتینا سۆمر، له‌کارێکی وه‌هادا هه‌ریه‌که‌له‌وان ده‌بێته غه‌ریبه‌بۆ ئه‌وی تر، جیهانێکی نامۆمان بۆ ده‌خه‌نه‌به‌ر چاو‌مرۆڤه‌کان تێدا له‌بازنه‌یه‌کی داخراودا دژ به یه‌کتر پاڵ به‌وی تره‌وه‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی جێی خۆی بکاته‌وه. هه‌ر ئه‌م بازنه‌یه‌شه‌که‌مردن و ژیان به‌یه‌که‌وه‌ده‌بستێته‌وه. جه‌سته‌لێره‌دا به‌نێوه‌ندی جووڵه‌وه‌ئه‌و به‌رگریه‌نیشان ده‌دات و تێکۆشانی تاک بۆ به‌رده‌وام بوونی، به‌ڵام ئه‌نجامه‌کان زۆربه‌ی کات به‌تراژیدیا کۆتای‌یان پێ دێت، یاخود له‌باشترین باردا به‌هیچ ئه‌نجامێک ناگه‌ن. ئه‌م نمایشه‌ی کاروان و مارتینا بۆ تێکشکانی مرۆڤ نیه، ئه‌وه‌نده‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌به‌به‌های مانه‌وه‌و جۆری مانه‌وه‌ی تاک و چ مانایه‌ک له‌پشت خۆیه‌وه‌جێ ده‌هێڵێ. سنوورێکی روون به‌پێچه‌وانه‌ی وێنه‌و واتایه‌وه، سنووره‌هه‌ره‌ئه‌ستورره‌کانمان بۆ ده‌رده‌خات که‌مرۆڤی تاک له‌ئاستیدا بێ ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت که‌له‌ودیو ئه‌و سنوورانه‌وه‌هه‌وڵی تێگه‌یشتن له‌یه‌ک و به‌یه‌کگه‌یشتن به‌یه‌ک ده‌دێن ئا‌کامه‌که‌ی به‌سه‌رسوڕمان و یه‌کدادان وه‌نه‌هامه‌تی کۆتایی پێ ده‌ێت. له‌م نمایشه‌کۆریگرافیه‌دا دیکۆر و جل و به‌رگ یه‌ک مانای دژه‌یه‌کیان له‌خۆ هه‌ڵ گرتووه. ئه‌وی تر دژ به‌ئه‌وی تره، ته‌نانه‌ت له‌نزیکیشه‌وه که‌س که‌س نابینێ و مه‌بستیشی نیه‌ئه‌وی تر ببینێ. ته‌نها پانتایه‌کی سپی که له‌زه‌ویه‌وه‌به‌ره‌وه‌ئاسمان ره‌خساوه‌بۆ تاکه‌کان وه‌ک بڵێی ئه‌و پانتاییه ته‌نها بینه‌رێک و شاهیدی ئه‌و قه‌یرانه‌یه‌تێدا مرۆڤی تاک هه‌میشه‌هه‌ڵگری خودی خۆیه‌تی. سه‌ما وه‌ک هونه‌رێکی کاتی، تاقه‌به‌رگری له‌خۆی ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌رێگای جۆر و هه‌ڵسه‌نگاندی جووڵه‌دا ده‌توانێ نه‌مری بسه‌لمێنێ. به‌و واتایه‌ش، ئه‌گه‌ر نووسین له‌رێگای وشه‌و کتێب‌و هونه‌ری دی له‌ڕێگای تابلۆ و مۆسیقاوه‌خۆیان بسه‌لمێنن و زمانێکی خۆیان پێکهێناوه، ئه‌وه‌سه‌ما وه‌ک نمایشێکی زیندو، به‌نێوه‌ندی جه‌سته‌وه زمانێکی تایبه‌تی خۆی پێک ده‌هێنێ و له‌ڕێگای به‌رده‌وامبوونی له‌که‌سانی تره‌دا به‌رده‌وامی خۆی ده‌پارێزێ. جه‌سته‌لێره‌دا ده‌بێته‌بیرده‌کاته‌وه‌و بیرۆکه‌یه‌ک له‌خۆی هه‌ڵده‌گرێ، فه‌رمانه‌کانی مێشک ده‌گوازێته‌وه‌و ده‌یکاته‌زمانێکی تایبه‌تی له‌جووڵه. هه‌ر به‌و واتایه‌ش ماده‌ی جه‌سته‌ده‌بێته‌وه‌ڕگێڕێک بۆ ئه‌و کاره‌ئاڵۆزانه‌ی که‌خه‌یاڵ له‌ڕێگای مێشکه‌وه‌هه‌ڵیسه‌نگاندوه‌و به‌پێوانه‌ی هونه‌ریی بیری لێ کراوه‌ته. جه‌سته‌له‌م جۆره‌نمایشی سه‌مایه‌دا ده‌بێته‌ئامرازێکی به‌هێز که‌توانای ده‌ڕبڕینی ئه‌و بابه‌ت و گوتارانه‌ی هه‌یه،ره‌نگه ئه‌گه‌ر به‌وشه‌ده‌رببڕدرێ چه‌ندین سانسۆریان ده‌خرێته‌سه‌ر. ئه‌م لایه‌نه‌ش جه‌خت له‌سه‌ربه‌ستی تاک و ئازادی له‌سه‌مادا ده‌کات. ده‌کرێ بڵێین که‌جه‌سته‌له‌سه‌مادا هیچ کۆدێک به‌کار ناهێنێ، به‌ڵكوو خودی جه‌سته‌ده‌بێته‌هه‌ڵگری هه‌موو کارئه‌کته‌ر و هه‌ست و نه‌ست و بیرکردنه‌وه. دیسان جه‌سته‌لێره‌دا، ته‌نها به‌کارێکی هونه‌ریی هه‌ڵناستێ، به‌ڵکوو له‌ڕێگای گواستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێکهاتانه‌کارێکی رۆشنبیریش جێ به‌جێ ده‌کات. به‌جووڵه‌ی جه‌سته ئه‌رکی هه‌ڵگری و گه‌یاندنی وشه‌کان ئه‌نجام ده‌دات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ جه‌سته‌ئه‌وه‌نده‌ده‌وڵه‌مه‌ند ببێ به‌جووڵه‌که‌توانای ده‌ڕبرێنی ئه‌و زمانی جه‌سته‌یه‌ی پێ بپێکێ و ئه‌وه‌نده‌ئه‌و زمانه‌ئاسان کرابێته‌وه که‌له‌هه‌موو پارچه‌یه‌کی جیهاندا لێی تێبگه‌ن تاکو ده‌بێته‌وه‌وه‌رگێری چیرۆک و رووداوه‌کان هه‌ر بۆیه‌ده‌ڵێن جه‌سته‌و سه‌ما وه‌ک موزیک زمانێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆی هه‌ڵگرتوه. جووڵه‌ی سه‌ما پێویستی به‌تێڕوانینی قووڵی نێو خود و ڕێگا خۆشکردن بۆ نه‌ست هه‌یه، ئه‌مه‌شه‌هانی هونه‌رمه‌ندێکی وه‌ک کاروان عومه‌ری داوه‌که‌جه‌سته‌ی سه‌ماکه‌ر ببێته‌ئامرازێکی رووت له درووست‌کردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان خۆی و جه‌ماوه‌رێکی هه‌مه‌جۆر و جیاواز له‌هه‌موو شوێنێکدا. گواستنه‌وه‌ی جه‌سته‌له‌پانتایکه‌وه‌بۆ پانتایه‌کی دیکه، نیشانه‌یه‌که‌له‌سه‌ر توانای هونه‌رمه‌ند له‌گه‌یاندنی په‌یامێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی. به‌جۆرێکی دی، جه‌سته‌له‌رێگای سه‌ماوه، فه‌رهه‌نگێکه‌له‌ئاڵ و گۆڕی وشه‌له‌نێو میلله‌تاندا، ئه‌مه‌ش رۆح ده‌کاته‌به‌ری ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌ستیان له‌ئاستی هونه‌ر و به‌تایبه‌تی هونه‌ری سه‌مادا ناجوڵێ، لێره‌دا وایان لێ ده‌کات به‌بڕیاری تام و چێژیاندا بچنه‌وه. هه‌ر ئه‌م پێداچوونه‌وه‌شه به‌ها ده‌خاته‌سه‌ر هونه‌ر سه‌ما و له‌هونه‌ری دیکه‌جیای ده‌کاته‌وه.
2012/5/16