كتێبی ((پیاسه‌یه‌ك له باخی سێ‌و دا )) دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤێكی عاشق له قوڵایی چاوی یاردا
ئه‌گه‌ر شیعر په‌ڵه هه‌ورێكه بۆ بارینی بارانی وشه‌ی ته‌ڕ و ناسك و ئاودانی گه‌ڵای دره‌خته‌كانی ڕۆح،ئه‌وه بینای خان‌و نیه نوایه‌ك بێت بۆ حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤ .
نوسینی یه‌ك دیری شیعر وه‌شاندنی ئه‌و گورزه‌یه هه‌موشت ورد‌و خاش ده‌كات،بۆیه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه شاعیر بیكات ئه‌وه‌یه كه پێیی وایه به‌نوسینی شیعریك جوانترین شیعری به‌جوانترین و ناسكترین وشه بنیات ناوه،ئه‌و ده‌بێ پێیی وا بێ ڕه‌خنه گرێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتر دروست كراوه نه‌ك پێیی وا بێ وه‌ستایه‌كه هه‌ر دێره شیعرێك بلوكێكه بۆ بنیات نانی بینای شیعر،ئه‌گه‌ر شاعیر خۆی به شاعیری هۆنینه‌وه‌ی باشترین شیعر زانی ئه‌وه ناتوانێت ببێته ڕه‌خنه گری شیعر و وه‌ك ڕه‌خنه گرێك شیعرێك هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و یه‌كێكی جوانتر و باشتر بهۆنێته‌وه.
له هه‌مانكاتیشدا خوێنه‌ر ده‌بێ خوێنه‌ری جدی شیعر بێت خوێنه‌ری جدی به واتای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر شاعیریش نه‌بو ده‌بێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر دێره شیعرێك وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێك شیعره‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنێت بۆ بنیات نانی بینای بنیاتی شیعر له‌پێناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت شیعر به‌ڵام هیچ پێوه‌رێكی شیعری تێدا نیه كه‌واته ئه‌شێ ئه‌و شیعره هه‌ڵوه‌شێته‌وه .
بۆ نمونه من خوێنه‌ری كتێبی “پیاسه‌یه‌ك له باخی سێودا “م ، ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری جدی بم به‌پێوانه‌ی شیعره‌كه ڕه‌خنه‌م لێیی ده‌بێت ئه‌گه‌ر شاعیریش نه‌بم. خوێنه‌رێكی جدیش ناڵێت له‌م كتێبه‌دا هه‌مو شت بۆنی سێوی گرتوه،ئه‌گینا وه‌كو ئه‌وه وایه بڵێیت شاعیر له‌داری سێ‌و به‌ر بۆته‌وه.
هیوادارم ئه‌م نوسینه به شێوه‌یه‌ك بێت توانیبێتم خوێنه‌ری جدی بوبم له شیعره‌كانی شاعیر مامۆستا عومه‌ر حاجی له‌ناو كتێبی”پیاسه‌یه‌ك له‌باخی سێودا”.
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه شیعر هه‌ر له‌یه‌كه‌م نیگادا وه‌ك ئاسك خۆی ده‌كات به‌ناو كێڵگه‌ی دڵماندا،بۆیه ئاسان له‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌م شیعره ناسكانه سه‌ربه‌ستانه قه‌د و باڵای شیعری كردوه به‌ڵام كێ ئه‌م وشانه‌ی بۆ كێ وا جوان پوخت كردوه؟ .
شاعیر له شیعری”ترس”دا ئه‌وه‌نده‌ی ترسی له‌و چاوانه‌یه كه‌له سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌چن،ئه‌وه‌نده له‌سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا ناترسێ،تۆ سه‌یری بكه بزانه له‌م چه‌ند دێره شیعره‌دا چاوی یار له سێ گۆشه‌ی به‌رمۆده چه‌ند قوڵتره”چاوه‌كانت ئه‌فسوناوین / له سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌چن ” له‌لایه‌ك شیعره‌كه بۆ ئه‌و چاوه هۆنراوه،كه ته‌نیا یه‌ك كه‌س خاوه‌نی ئه‌م چاوه‌یه هه‌ر وه‌ك چۆن یه‌ك شوێن هه‌یه ناوی سێ گۆشه‌ی به‌رمۆده‌یه،له‌لایه‌كی تریش نه‌ك هه‌ر له شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره دا سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا ئه‌وه‌نده‌ی چاوی یار قوڵ نیه،له‌شیعری زۆربه‌ی شاعیره‌كانیشدا هه‌ر وایه،پێم ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه كێشێكی سه‌نگین و جوانی به شیعره‌كه به‌خشیوه.لێره‌دا دۆزینه‌وه‌ی هه‌مو شتێك له سێ گۆشه‌ی به‌رمۆدا ئاسانتره له دۆزینه‌وه‌ی مرۆڤێكی عاشق له قوڵایی چاوی یاردا .
لایه‌نێكی تر ڕه‌نگه شاعیر خۆشی هه‌ستی پێنه‌كردبێت،ئه‌ویش تا شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره كورت تربن تێروانینه‌كانی قوڵتر و به‌مانا تره بۆ شته‌كان،هه‌میشه شیعره كورته‌كانی جوانترن له شیعره درێژه‌كانی و چڵه‌پۆپه‌ی ده‌قه شیعره كورته‌كانی بۆنی شیعر بونیان خۆش تر و به‌هێز تره له شیعره درێژه‌كانی،چونكه ئه‌و له شیعری درێژدا پشوی كورته،شاعیر له نیوه‌ی ڕێگادا له ده‌قه شیعره‌كه‌دا داده‌بڕێت،یان ئاڵۆزیه‌ك دروست ده‌كات سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتایی لێك داده‌بڕێن و هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان مه‌فهومی شیعره‌كه و ناوه‌رۆك و خودی شیعره‌كه‌دا نامێنێت،به بڕوای منیش هۆكاره‌كه‌ی درێژی شیعره‌كه‌یه چونكه وه‌كو باسم كرد ئه‌م شاعیره له شیعری درێژ پشو كورته.
كه شیعری “دڵێك له شوشه”دا ده‌خوێنیته‌وه ده‌بینین شیعره‌كه له چه‌ند زه‌مه‌نی جیاوازدا نوسراوه،بۆ نمونه زه‌مه‌نی یه‌كه‌م كه ناونیشانه بۆ شیعره‌كه جیاوازه له گه‌ڵ خودی شیعره‌كه،شیعره‌كه ده‌بوایه به‌پێیی ناونیشانه‌كه،ستونی باس له دڵێك بكات له‌ناسكیدا شوشه‌یه،یاخود له‌شكانیدا شوشه‌یه،یان ده‌بێ شیعره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك نوسرابێ له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه به‌پێیی شیعره‌كه ناونیشانه‌كه دابنرێت،به‌ڵام له‌م شیعره‌دا ئه‌مه نابینین،له‌زه‌مه‌نی دووه‌مدا،شیعره‌كه پڕه له‌بۆن و به‌رائه‌ت بۆ خۆشه‌ویستی “دڵداری” كه شه‌رم و ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ڕێگه‌ی پێنه‌داوه نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی بگه‌یه‌نێت به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و نامه‌كه له گیرفانیدا تواوه‌ته‌وه.
زه‌مه‌نی سێ یه‌م ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستیه بۆ “هاوڕێ” له‌م ده‌قه‌دا خوێنه‌ر نازانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كامیاندا بكات .
تێكه‌ڵكردنی ئه‌م سێ زه‌مه‌نه لای خوێنه‌ری جدی ئاوێته نابن .
له كاتێكدا ئه‌م ده‌قه شیعره‌م خوێندنه‌وه ئێستاش نه‌مزانی بۆدڵێكی شكاو نوسراوه یان بۆ هاوڕێیه‌كه‌ی یاخود بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.
له شیعری “خنكان “دا لاپه‌ره “26” ئه‌و چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به شیعره‌كه‌وه نیه،چونكه هه‌م له‌گه‌ڵی ناگونجێت هه‌م پێیه‌وه دیاره له ساتێكی تردا دوای نوسینی شیعره‌كه پێیه‌وه لكاوه و زیاده‌یه،ئه‌گه‌ر شیعره‌كه بخوێنینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه دواین دێر بۆ ئه‌م شیعره “واقیع هه‌ستی بۆنكردنی كوشتوم ” كۆتایه بۆ شیعره‌كه و پێویستی به “ساڵانێكه / به دیار جوانی گوڵی باخچه‌وه وه‌ستاوم “نه‌ده‌كرد
به‌ڵام له شیعری “په‌ژرموورده”هه‌ست ده‌كه‌ین شاعیر شتێكی جیاوازی نوسیوه،چونكه شیعرێكی كورته به‌ماناتریشه،كه ئه‌م دێرانه‌ی خواره‌وه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین شته‌كانی تر سه‌ره ڕای ورد بون و شكانیان له‌به‌رامبه‌ر هێزی ئه‌وی دی،بۆ جوانی ئه‌و مرۆڤانه ده‌گرین كه ڕۆژگار بێ ڕه‌حمانه ورد و خاشی كردون،ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه مرۆڤه‌كان باس له‌شكانی شته‌كان ده‌كه‌ن،به‌ڵام ئه‌وه مرۆڤه‌كان نین وه‌ك شته‌كان ده‌شكێن.
” په‌نجه‌ره‌یه‌ك / له‌و دیو شكانیه‌وه / بۆ ورد بونی من ده‌گریێت / هێنده ورد بوم / خۆم پێ كۆ ناكرێته‌وه ”
له‌لاپه‌ڕه “34” ی ئه‌م كتێبه‌دا شاعیر له شیعری “نه‌یان هێشت جوانی مه‌رگ ببینم “دا ده‌ڵێ :
ووتی دوای تۆ / كه‌س وه‌كو خۆم / وێنای جوانی و بۆنخۆشی من ناكات ” .
ده‌بوایه “وه‌كو خۆم “كه‌ی پێوه نه‌بوایه،چونكه گلێیی سێ‌و له كه‌سی به‌رامبه‌ره له‌وه‌ی كه‌س وه‌كو ئه‌و بۆنی سێ‌و بونی ناكات .
ئینجا ئه‌وه كه‌سی به‌رامبه‌ره ده‌یه‌وێت بمرێت نه‌ك سێ‌و ویستی مردنی هه‌بێت . بۆ نمونه شیعره‌كه ئاوا نوسرابا
” وتی : دوای تۆ / كه‌س / وێنای جوانی و بۆن خۆشی من ناكات ” . ئه‌م ” ت ” شی بۆ ” ناكا ” كه‌ی كردبا .
له شیعری ” جیاكردنه‌وه ” ڕوبه‌ڕوی هه‌مان گرفت ده‌بینه‌وه كه له شیعری “دڵێك له‌شوشه ” و “خنكان “دا هه‌بوو ، نوسراوه
“باوه‌ڕ بكه نه‌مده‌توانی / له گوڵ و مانگه شه‌وت جیا بكه‌مه‌وه ” “ت ” ی ” مانگه شه‌وت” زیاده‌یه و “مانگه شه‌و ” و ته‌واو،بونی ئه‌م “ت” تایبه‌تی تاكه، شیعره‌كه‌ش مادام بۆ جیاكردنه‌وه‌ی جوانی كچێك له‌گوڵ و مانگه شه‌و نوسراوه و باس له جیاكردنه‌وه‌ی جوانی نێوان گوڵ و مانگه شه‌و ده‌كات كه جوانی كامیان له‌و ده‌چێت، نه‌ك ته‌نیا بۆ جوانی مانگه شه‌و نوسرابێ . باشتر بو ئاوا نوسرابا ” باوه‌ڕ بكه نه‌م ده‌توانی / له گوڵ و مانگه شه‌و جیات بكه‌مه‌وه ” .
هه‌روه‌ها له‌شیعری زۆربه‌ی شاعیران”ڕه‌ش”هه‌ر وه‌ك شاعیر خۆی ده‌ڵێ هێمایه بۆ خه‌فه‌تباری،به‌ڵام له‌شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره جوان په‌رسته هێمایه بۆ نوسینی شیعر .
له شیعری “جانتا ” كه‌له‌لاپه‌ڕه “53”دا نوسراوه ده‌رده‌كه‌وێت ته‌مه‌ن جانتایه‌كه بۆ بیره‌وه‌ری منداڵی،جوان و دزێوه‌كانی هه‌ڵگرتوه،فێڵ له ئێستای خۆشی ده‌كات،
كه‌واته مرۆڤ له ئێستای خۆی یاخی بوه،بۆیه جانتا ئه‌و هه‌مو قوڵبونه‌وه‌یه‌ی ڕابردو هه‌ڵده‌گرێت،مرۆڤ كه سه‌رده‌می منداڵی ڕابرد،گه‌یشت به قۆناغێكی تری ته‌مه‌ن،
جانتای بیره‌وه‌ری خۆی ده‌كاته‌وه و هه‌موو ساته‌كانی ئه‌و قۆناغه له‌و جانتایه‌دا پارێزراوه كه ناوی ناوه بیره‌وه‌ری.
شاعیر له‌شیعری “ئیعترافێك له به‌رده‌م زه‌لیل بووندا “له‌لاپه‌ڕه”62” ده‌ڵێ:گه‌ر داڤینشی لیره‌با / بێگومانم / تابڵۆی زه‌رده‌خه‌نه سیحراویه‌كه‌ی / مۆنالیزای ده‌شكاند/
دوایین تابلۆی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی / بۆ جوانی تۆ ده‌كێشا ” پێم وایه نوسرابا “له جوانی تۆ ده‌كێشا ” مانا زمانه‌وانیه‌كه‌ی ڕێك تر ده‌بو،چونكه ئه‌م دێره شیعره “بۆ جوانی تۆ ده‌كێشا “بۆ ئه‌وه گوتراوه كه وێنه‌یه‌ك له جوانی ئه‌و بكێشێت ،به‌ڵام ئه‌م “بۆ” یه وا له‌شیعره‌كه ده‌كات كه داڤینشی وێنه‌یه‌ك له شتێكی تر بكێشێت،نه‌ك جوانی كچه‌كه سه‌رسامی كرد بێت،تا وێنه‌ی بكێشێت .
دواجار ده‌بوایه چاوێك به هه‌ڵه‌كاندا بخشێندرابایه‌وه،ئه‌م كه‌مو كورتیه به‌ڵام كاریگه‌ره‌ی نه‌بوایه وه‌كو له‌شیعری “دڵێك له‌شوشه “له جیاتی نوسرابا “خۆ كوشتن ” نوسراوه “خۆ گوشتن”. له‌لاپه‌ره 67 یش هه‌مان شیعر له‌جیاتی بنوسرێت”بیر له‌خو كوشتن مه‌كه‌وه “نوسراوه “بیر له كوشتن مه‌كه‌ره‌وه”
له شیعری “كۆتا”ش “بچوك ” كراوه به”چوك”
به‌نگینه پیرۆت نوری/چوارقوڕنه