
ڕاوی یاسه‌مین … جۆن ریفن سكرۆف
چیڕۆك
له‌سه‌ر قه‌ره‌وێله‌ی ژماره 6 كچێكی خه‌مباری ناو ( یاسه‌مین) . به بێده‌نگی پاڵ كه‌وتووه . كه منیش هه‌ر به‌و ناوه‌وه بانگ ده‌كرێم . به‌ڵام ناوه‌كان ته‌نها وه‌سف كردنێكی خاكین و چه‌شنی كهف سه‌ر ئاو ده‌كه‌ون و له‌سه‌ر رووی ئاوه‌كه دێن و ده‌چن .هه‌ر چه‌نده مه‌سه‌له‌ی زۆر له‌وه قوڵتر و ره‌سه‌ن تر به‌یه‌كه‌وه‌ی دهبهستاینهوه . ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌وایان لێكردبوو ته‌نها دلێ بهمن بكرێته‌وه .و وام لێبكه‌ن رۆژانی پشووم ته‌نها له ته‌ك ئه‌ودا ببه‌مه سه‌ر .رۆژێكی سه‌خت بوو . قاوشی نه‌خۆشخانه‌كه پڕ نه‌خۆش بوو .ئه‌مه‌ش وایكرد رۆژه‌كه‌م پر ِئیش بێ, وه‌كو به‌تاڵ كردنی سه‌به‌ته‌ی ته‌نیشت قه‌ره‌وێڵه‌كان . پڕ كردنه‌وه‌ی راپۆرتی تابیه‌ت به نه‌خۆشه‌كان . گۆڕینی برین پێچه‌كان وئاڵو گوڕ كردنی سهرپۆشهكان. پاشان له نزیكه‌ی كۆتایی كاره‌كاندا . توانیم چه‌ند خوله‌كێك بقۆزمه‌وه و فنجانه قاوه‌یه‌ك ئاماده بكه‌م وبیبهم له‌سه‌ر كورسیه پلاستیكیه پرتهقالیهكهی ته‌نیشت قه‌ره‌و ێڵهكه بیخۆمه‌وه .چه‌ند سوپاسی ئه‌و خوله‌كه خۆشانه‌ش ده‌كه‌م كه به هاورێیه‌تی ئه‌و كچه به‌سه‌رم بردن .
پێی ده‌ڵێم : یاسه‌مین چۆنی ؟
هه‌روه‌ك به خێر هاتنی خۆم بكه‌م . چونكه له‌راستیدا یاسه‌مین هه‌رگیز وه‌ڵام ناداته‌وه .و ئه‌و به حاڵه تێكی خه‌مۆ كیدا تێده‌په‌ڕێ كه تا قوڵایی بردبووی . ئه‌ویش وه‌كو من یه‌كێك له قوربانیه‌كانی ده‌ریابوو , چونكه منیش به‌هه‌مان شێوه یه‌كێك بووم له قوربانیه‌كانی ده‌ریا . به‌ڵكو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وشه‌كان پچڕ پچڕ و له‌ناكاو له ده‌مم ده‌ر ده‌چوون ,چه‌شنی خواردنی سه‌ر سنارهیهكی راوكردن . وشه‌كان ده‌كه‌مه گوێیهكانیهوه, پاشان وازه‌ن ده‌به‌م له قوڵایی ئاوێكی ساردی ره‌نگ شینێكی ته‌ڵخ نقوم ده‌بن . به‌مجۆره هه‌موو رۆژێك وشه‌كان بۆ قوڵایی خواره‌وه ده‌به‌م . ته‌واو كاتێك كه هاورێ كه‌م پاڵ كه‌وتووه ,( رۆژێكی پڕ كار بوو . كاتێكی وام نه‌بوو شتێك بكه‌م ),ئه‌وه‌م گوت و به‌په‌نجه‌كانم قژهكهیم ده‌سڕیه‌وه , له‌گه‌ڵ كچێكی له‌مجۆره زۆر زه‌حمه‌ته به‌رگری ده‌ست لێدانی بكه‌ی , یاسه‌مین له‌م جۆره ژنانه‌بوو كه جوانیه‌كی زۆر ده‌گمه‌نی هه‌بوو . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خه‌ڵك چه‌ندین هۆكاریان ده‌دۆزیه‌وه تا له نزیكیه‌وه تێپه‌ڕن . چه‌ندین جار بینیم باسیان دهكردو له وردهكاریهكانیان ده كۆَڵیهوه ,هه‌ر هه‌مووشیان (پاراكۆدا) واته له ماسیه زله‌كان بوون ,ته‌نانه‌ت سیستهرهكانیش ئه‌وانه‌ی كورسیه جولاوه به تایه‌كان پاڵ ده‌نێن ,كاتێك كه‌له قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی نزیك ده‌كه‌وتنه‌وه. ده‌بوو تا راده‌ی خۆ خشاندن له‌سه‌ر خۆبڕۆن .سه‌ردانی كه‌ره گه‌ڕۆكه خاوه‌ن چاوه برسی و نه‌ترسه‌كان . پزیشكه‌كان ئه‌وانه‌ی له ناكاو ده‌وه‌ستان و به بێ هۆ په‌رده ته‌نكه‌كه لاده‌ده‌ن . كه رێگای تیشكی خۆر ده‌گرێ . پاشان چه‌ند شتێك تاقی ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ پێویستی به تاقیكردنه‌وه نیه . ته‌نها جوانیه بێ هاو تایه‌كه‌ی شتێك بوو كه من و یاسه‌مین له نێوان خۆماندا به‌شمان نه‌كردبوو . منیش هه‌ر گیز به‌وه دڵخۆش نه‌بووم پێم گوت: (یاسه‌مین له‌وانیه باوكت بێت بۆلات ),( حه‌فته‌ی رابردوو پێی گوتم ).
یاسه‌مین هیچ نه‌گوت پێلوی چاوی چه‌پی له‌ریه‌وه . یاخود من وای بۆ چووم .دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا ره‌ت ببوو, كه‌له‌سه‌ر به‌له‌می باوكی‌دا قه‌وما بوو ,كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و لهبهلهمه كه‌وه بكه‌وێته ناو ده‌ریا, تا له قوڵا ییه‌كاندا نقووم بوو . دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له داوه‌كانی تۆڕی راوكردن گیر ده‌بن و ماوه‌یه‌كی كه‌می به‌سه‌ردا ره‌ت نابێ یه‌كێكیان هه‌ستی پێ ده‌كا . ئینجا ترس و په‌شێوی و تۆقین ده‌ستی پێكرد و باوكی توانی رزگاری بكا و بۆ سه‌ر پشتی به‌له‌مه‌كه به‌رزی بكاته‌وه .پاشان به‌ره‌و گونده‌كه گه‌ڕایه‌وه . كه دوا جاریش گه‌یشتن ئه‌وه‌ی بۆ كه‌ناره‌كان گوازرایه‌وه زیاتر له ته‌رمی كچه‌كه‌ی ده‌كرد .
یاسه‌مین . به‌مجۆره ده‌مچرپاند . ده‌مویست ته‌نها ناوه‌كه بقۆ زێتهوهو هیچی تر . ناوی ئه‌وو ناوی خۆم كه له چێژی راوكردن ده‌كه‌ن. ده‌مویست ناوه‌كه ببیستێ . وه‌كو ماسیه‌ك و خواردنی ئه‌وه‌ی كه رووبه‌رووی ده بێته‌وه , قوتی بدا . له‌به‌ختی ئه‌ودا ئه‌و به‌یانیه پزیشكێكی لاو دێته گونده‌كه‌یان تا سه‌ردانی یه‌كێك له دراو سێكانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره بكا . هه‌ر ئه‌ویش توانی كچه نقوم بووه‌كه له كه‌ناری مه‌رگ بگێڕێته‌وه . هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌ویش به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی بۆ گێڕامه‌وه‌و پێی گوتم :چاوه‌كانی كرده‌وه و سه‌یری باوكی كرد . ته‌نها یه‌ك وشه‌ی دركاند پاشان جارێكی تر نقوم بۆوه . به‌ڵام ئه‌م جاره له‌ناو ئاودا نا به‌ڵكو له بێ هۆ شیهكی تاریكدا . پاراكۆدا ئه‌مه دوا وشه‌ی یاسه‌مین بوو . كه باوكی هات ده‌ستی بهقژیداهێناو نێو چه‌وانی ماچ كرد . پاشان له‌سه‌ر كورسیه پلاستیكیه ره‌نگ پرتهقالیهكهی ته‌نیشت قه‌ره‌وێڵه‌كه دانیشت ده‌ستی كچه‌كه‌ی خسته نێوان هه‌ردوو ده‌ستی خۆیه‌وه . ته‌واو وه‌كو باوكم هه‌مان ده‌سته زله خۆڵه مێشیهكه, كه ژیان زبری كردبوو . ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه راوچیه به‌د بهختهكانی پێ ده‌ناسرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌ویش بۆنی ده‌ریای لێده‌هات و پیاوه داماوه‌كه خۆی واده‌رده‌خست كه حاڵی باش بێ . یاسه‌مین ئه‌و كچه چه‌ند له من ده‌كا . زۆر شتی هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌یه . هه‌روه‌ك یه‌ك قه‌واره بین .ئه‌و به‌یانیه زووانهم بیر دێته‌وه كه ده‌ست به قژم دا ده هێنرا تا به ئاگا بێمه‌وه . پاشان باوكم به نیوه خه‌وتوویی له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه به‌رزی ده‌كردمه‌وه . به‌هه‌ردوو ده‌ستی باوه‌شم پێدا ده‌كا و ده‌مخاته سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌وه . پاشان له ناو ده‌ریاكه‌دا ده‌ڕوا . ده‌نگه گڕه‌كه‌ی له‌ناو گوێم‌دا ده بیستمه‌وه . ده‌سته زبرهكانی سه‌ر پێسته‌م ده‌گه‌ڕێنمه‌وه . هه‌رگیز ئاره‌زووی چوونم نه‌ده‌كرد .به‌ڵام من ته‌نها منداڵ بووم و ئه‌و باوكه چی بوێ ده‌یكا. ئاوه سوێرهكهم له بیره . خۆره سوتێنهرهكه . پله پله‌ی شینایه‌تی و دایكم ,كه ئه‌و له‌سه‌ر كه‌ناره‌كان هه‌ڵده‌له‌رزی و هه‌رچه‌نده دوور ده‌كه‌وتینه‌وه قه‌باره‌ی زیاتر بچووك ده بۆوه .هه‌روه‌ها ته‌خته داره‌كانی به‌له‌مه‌كه‌و تاشه به‌رده‌كه‌ی بهستنهوهیم له‌یاده . قیژه‌ی نه‌وره‌سه‌كان و ناڕهزاییهكانیانم له‌بیره .( یاسه‌مین ژیانێك له‌ناوه‌وه‌تدا هه‌یه . ژیانێكی ته‌واو . ئایا گوێت لێ نیه بانگت ده‌كه‌م ؟) . هه‌رگیز نا .
به‌توندی ده‌رگای قاوشه‌كه پێك دادرا بینیم باوكی یاسه‌مین به‌ره‌و لای ئێمه دێ .چه‌پكه گوڵێكی هه‌ڵگرتبوو له‌گه‌ڵ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك .زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك بۆمن . ته‌نانه‌ت له دوای مردنیش منداڵه شاردراوه‌كه‌ی ناخم زه‌رده‌خه‌نه‌ی باوكم ده بینێ . یاسه‌مینیش بێگومان هه‌مان زه‌رده‌خه‌نه ده‌بینێ . زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌و پیاوه به دیاریكراوی . پیاوه‌كه چه‌پكه گوڵێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌ره‌و لای ئێمه دێ . له‌ته‌نیشت قه‌ره‌وێڵه‌ی كچه‌كه وه‌ستا . ده‌ستی به‌قژی دا هێنا . له‌وكاته‌ی كه شتێك زۆر به‌توندی به‌ناخمدا تێده په‌ڕی . له روخساری یاسه‌مین ورد بوومه‌وه و له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا بووم لهرهیهك له پێڵوی چاوی چه‌پیدا ببینم
……………
جۆن ریفن سكرۆف نووسه‌رو رۆمانووسێكی ئینگلیزیه.
فاتیمه ناعوت كردوویه به‌عه‌ره‌بی كه نووسه‌رو وه‌رگێڕێكی میسریه
سه‌رچاوه:گۆڤاری العربی ژ 542 یه‌نایری 2004