پۆرترێتی سروه حوسێن
هێلین، نسێ، زیلان، ژوان، شه‌پۆل ئه‌و نێوه خواستراوانه‌ن، كه وی بابه‌ته ئه‌ده‌بی و ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی پێ نمایش و ده‌وه‌شێنێ، كهرهِتهك پێم گوت گه‌له‌ك جارانم دیتووه بنووسێكی نێودار یا ڕۆژنامه‌وانێكی به‌ئه‌زموون ته‌نانه‌ت له بابه‌تێكی سه‌رپێیی و هاكه‌زایی، یاخود كورته هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌وانی دا، نێوه‌كه‌ی به‌هه‌ڵه ناوێكی دیكه‌ی له شوون نراوه یان په‌ڕیوه، یه‌ك كۆڵی گه‌وره هه‌راو گله و گازه‌نده‌ی كردووه، به‌ڵانه‌كینێ تۆ جگه له‌م نێوانه‌ش! ژنهفتوومه، به‌ناوی دیكه‌شه‌وه بابه‌تت نووسیوه‌و بڵاوتكردووهتهوه، وه پێكه‌نینه‌وه گوتی: ناو به‌لای منه‌وه ئه‌و بایه‌خه‌ی نییه‌و، ئه‌وی لای من پێویسته‌و گرینگه ئه‌و په‌یام و ئامانجه‌یه، كه گه‌ركمه بیگه‌یه‌نم. ئه‌وی زێتر له شه‌ش ساڵان وێڕای ئێمه له ده‌زگه‌ی شه‌فه‌ق چون به‌رپرسی ڕووپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یامنێرو ده‌سته‌ی نووسه‌ران كاری كرد، یه‌ك جار نه‌مبینی كێشه‌ی ناوی هه‌بێ، ئه‌ز گه‌واهی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی لۆ ده‌ده‌م و، قسه‌كانی سه‌د ده‌ر سه‌د ده‌سه‌لمێنم، سروه حوسێن سلێمان، جگه له‌و ناوانه‌ی لێی پهیڤیتین ئه‌وی له‌نێو كه‌سوكار و ماڵباتهكهیدا هه‌ر به زریو گازی ده‌كه‌ن. له ساڵی 1984 له‌شاری كه‌ركووك له‌دایك ده‌بێت و، دوای گڕوگاڵی منداڵی به ماڵه‌وه ته‌رحیل ده‌كرێن بۆ شاری هه‌ولێرو، هه‌ر له‌و شاره‌ش له‌به‌ر خوێندنی ده‌نێن، لێ پاش ئه‌وه‌ی یه‌كی به‌رایی كۆتا ده‌كا، له‌وێشه‌وه بار ده‌كه‌ن بۆ سلێمانی و، له‌وێنده‌رێش تا چواری ئاماده‌یی ده‌خوێنێ، ڤێجا پرۆسه‌ی ئازادی دێت به‌سه‌راو، جارێكی دی به ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و، خوێندنه‌كه‌ی ده‌گوێزێته‌وه شاری كه‌ركووك تا شه‌شی وێژه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام دواتر ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێت و، په‌یوه‌ندی ده‌كات به په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركووك و، له پاری شانۆ وه‌رده‌گیرێ و، درێژه به‌خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات. ساڵی 2011 به‌شی ده‌رهێنان له‌و په‌یمانگه‌یه ته‌واو ده‌كات، نوكه مامۆستایه له باخچه‌ی ساوایانی سۆران، له پرسیارێكدا كه له چ ده‌مێك خولیای خوێندنه‌وه ده‌بێت؟ سروه ده‌ڵێ: پۆلی شه‌شی به‌رایی بووم بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆمانی (دایك)|ی مه‌كسیم گۆرگیم خۆندهوهو، شه‌یدای خوێندنه‌وه بووم. هه‌ر پاش ئه‌وه‌ش به چه‌ند ساڵێك، ده‌ستم به نووسینی شیعر و په‌خشانی ئه‌ده‌بی كرد، لێ هه‌ر لۆخۆمم ده‌نووسین و ته‌نانه‌ت شانی كه‌سیشم نادان، تاوه‌كو ساڵی 2004 ئیدی به‌یه‌كجاره‌كی ده‌ستم وه بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆزان و پهخشانهنهكانم له كۆوار و ڕۆژنامه‌كاندا كرد . جا ئه‌وی ده‌بێت بگوترێت و، لێی بئاخڤین ئاره‌زووی ئه‌وه وێڕای هونه‌ر، چونكم ئه‌وی هه‌ر له سه‌ره‌تای پۆلی سێی بهرایییهوه ئاشنایه‌تی ده‌گه‌ڵ هونه‌ر، به‌تایبه‌تی شانۆ و هه‌ڵپه‌ڕكێ دا په‌یدا كردووه‌و، له چه‌ندان گرووپ و ڕێكخراو و سه‌نته‌ر كاری هونه‌ری ئه‌نجام داوه. پشتی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ كه‌ركووك له چه‌ند تیڤی و كه‌ناڵ و ڕادیۆیه‌ك، په‌یامنێر و كامێرهوان و به‌رنامه‌ی پێشكێش كردووه له‌وانه: ته‌له‌فزیۆنی ئازادی، تیڤی عێراقییه‌و، ڕادیۆی ئازادی و چه‌ند شوێنێكی دی كه خۆی نه‌ی واتی ناویان بدركێنێ. گوتم به‌ر له‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌یت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیت بووه؟ واتی به‌ڵێ، گوتم كو؟ واتی: ئه‌و ده‌م له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی كه‌ركووك بووم، هونه‌ر كه ئێستاكێ هاوسه‌رمه‌و، كچۆڵهیهكم لێی هه‌یه، زۆری سه‌رنج ڕاكێشام وكه‌سایه‌تی ئه‌و به‌كێشی كردم، به‌جۆرێك شه‌وو ڕۆژ خوشه‌ویستی وی باڵای دهركردو هزرمی پاوه‌ند ده‌كرد، ڕۆژێك خۆم پێنه‌گیراو لێی نزیك بوومه‌وه‌و، پێم گوت خۆشمده‌وێی! گوتم چۆن و، بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك، واتی نا! سه‌ره‌تا هاوڕێیه‌تیم ده‌گه‌ڵ گرت، دواتر ڕۆمانیكم لۆ هێنا به‌ناوی (فه‌هیمه له ده‌ریا هاته‌ده‌ر) ده‌مێ ڕۆمانه‌كه‌ی بۆ هێنامه‌وه؟، گوتم باسی خۆتم بۆ بكه، وات باسی چی! ئه‌م رۆمانه له من ده‌په‌یڤێ. موچڕكهیهكی سه‌رد به‌له‌شمدا گه‌ڕا، زۆر ترسام! قسه‌كه‌م پێ قاچی و كوتم له چی سڵت كرده‌وه؟ وات كه وتی ژنم هه‌یه. هاااااااااااا خاسه به‌رده‌وام به، پێمگوت ژنت هه‌یه؟ گوتی نوكه نا! ژنم بوو، به‌ڵانه‌كینێ جیا بوینه‌وه، ئیدی پیچه‌ك هاتمه‌وه سه‌ر خۆم و ئۆخژنم پێكه‌وت، گوتم ئه‌ز ئه‌ڤه به‌لامه‌وه گرنگ نینه‌و، بله‌ز كوتم: خۆشمده‌وێی، دواتر درێژه‌ی بهگوتهكانی دا‌و، گوتی ئیدی به درێژایی ڕۆژ لێكدی دانابڕاین وه جووته پیاسه‌مان ده‌كرد ئینجاكه به پێكه‌نینه‌وه گوتی ئیتر هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندم و شه‌و وڕۆژ له ئه‌و نه‌بێ بیرم له هیچی دی نه‌ده‌كرده‌وه. كوتم ئیسته‌ش مینا پێشانت خۆشده‌وێ؟ كوتی زۆرتر، گوتم ئه‌دی هونه‌ر، گوتی هه‌سته‌كه‌م ئه‌ویش به‌هه‌مان ئاوا منی خۆشده‌وێ, گوتم دوو جارانم خوێندوونه‌ته‌وه جاره‌ك كچێك به پێشه‌كی ڕۆمانی( دایك )شووی كردووه، دوێتهیهكی دی به چه‌پكێك گوڵ، سێیه‌میش ئه‌ز وه‌كو بیستوومه‌ته‌وه تۆ بوویته ته‌نیا به ئه‌ڵقه‌یه‌ك مێردت به ئه‌ڤینداره‌كه‌ت كردووه، گوتی: نا من به حه‌لقه‌یه‌ك شووم به خۆشه‌ویسته‌كه‌م نه‌كردووه، به‌ڵكو به یه‌ك وشه شووم پێكردووه ئه‌و واژهیهش خۆشه‌ویستییه. ئێسته‌شی ده‌گه‌ڵدا بێت به هه‌موو دنیای ناگۆڕمه‌وه، گوتم ئه‌گه‌ر جارێكی دی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌و ده‌می هونه‌رت تیاناسی، ئایا جارێكی دی ههڵیدهبژێریتهوه؟ گوتی: به‌ڵێ، گوتم ئه‌گه‌ر بمرێ؟ گوتی ناتوانم بكه‌ومه نوای پێشهاته‌كان، گوتم ئه‌گه‌ر نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستیت ده‌نێو مۆبایله‌كه‌ی دیته‌وه، گوتی: خۆمی لێ نه‌یان ده‌كه‌م له گوینه به هه‌ڵه‌ی لۆ هاتبێ، گوتم ئه‌گه‌ره‌كو دووباره بووه‌وه، گوتی به هێمنی پێی ئێژم، ئه‌دی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی نێوانمان لۆ كێوه چوو؟ گوتم ئه‌گه‌ره‌كو بۆ جاری سێیه‌م دیته‌وه، گوتی وازی لێ دێنم. گوتم چۆن ده‌ڕوانیته خۆشه‌ویستی واتی: وشه‌یه‌كی گه‌وره و پیرۆزه و ناكارم پێناسه‌یه‌كی خاوێن و بێگه‌ردی بكه‌م، لێ به‌داخه‌وه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا خه‌ریكه خۆشه‌ویستی كاڵ ده‌بێته‌وه، گوتم چی به‌و ژنانه ده‌ڵێی كه سه‌ر به هه‌وێ شوو ده‌كه‌ن، به پێكه‌نینه‌وه واتی بۆ پیاو بڕاوه،كوتم ئه‌دی لۆ ئه‌و پیاوانه‌ی دوو ژن ده‌خوازن، گوتی ئه‌گه‌ره‌كو به‌هانه‌یه‌كی هه‌بێ زۆر نۆرماڵه. گوتم ئه‌گه‌ره‌كو شووهكهت ژنێكی دی هێنا، گوتی ئه‌گه‌ره‌كو كه‌مته‌رخه‌مییه‌كم هه‌بێ مافی خۆیه‌تی. دواتر به پێكه‌نینه‌وه گوتی به‌ڵام خۆ دروسته، به‌رینان جوانیان فه‌رمووه( پیاو كه بووی یان ژن ده‌خوازێ یان مه‌ردم ده‌كووژێ ) گوتم بۆ ماچ چ ده‌ڵێی؟ گوتی له‌نێوان ئه‌وینداراندا به‌ئاسایی ده‌زانم. ئه‌م وێنه شیعرییه‌ی گوت ( به‌سێداره‌ی لێوه‌كانتا هه‌ڵمواسه، بمده له خاچ، به‌ڵكو شووشه‌ی لێوت بشكێ و ده‌مم پڕبێ له ورده ماچ) گوتم شیعری خۆته، گوتی نا! نازانم له كوێم خوێندووه‌ته‌وه، گوتم خه‌ونت چییه؟ گوتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. سروه زۆر كه‌یفی به شینایی و دار و دره‌خته، وه‌لی لۆ په‌ڕنده و په‌له‌وه‌ر گوتی حه‌زم لێیه‌تی، لێ به‌زه‌ییم پێی دادێته‌وه پێمخۆشه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌فه‌س و له ئاسمانی وه‌بینم، گوتم چاو له زنجیره دراما توركی و كۆرییه‌كان ده‌كه‌ی، گوتی توركییه‌كان نا! به‌ڵام سه‌یری زنجیره كۆرییه‌كان ده‌كه‌م، خۆزێ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش ئاوا ده‌بوون بۆ میلله‌ته‌كه‌یان. كتێبێكی زۆری هه‌یه و لێ كتێبدانی نییه و ده‌یه‌گوت هه‌ر ڕۆژه و له شوێنێك و هه‌ر ساڵه‌ی له شارێكم، ماڵه‌كه‌م به‌كۆڵه‌وه‌یه، كتێبخانه‌ی چی. بورجه‌كه‌ی كاوڕه و ده‌یه‌گوت سه‌ره‌تا و پێش چوونم بۆ ڕادیۆ زۆرم چاو لێده‌كردو بڕوام پێی هه‌بوو، لێ ده‌مێ كه چوومه ڕادیۆ، زۆر جاران خۆمان بورجهكانمان داده‌نا، له‌وه‌وه لێی ناڕوانم و وه ئالیدا ناچم. جلكی كوردی له بۆنه‌كان و، به‌تایبه‌تی نه‌ورۆز له‌به‌ر دهكاو، به‌رگی به‌لاوه گرینگ نییه‌و، ده‌یه‌گوت مه‌رج رووخسار نییه گرینگ ئه‌وه‌یه ناخت تهكووزو جوان بێت، وازی به مه‌كیاج هه‌یه به‌ڵام زۆر به‌زه‌ق نه‌بێت.جگه‌ره ناكێشێت و مه‌ی ناخواته‌وه، حه‌زی به گه‌شت و گوزار هه‌یه به‌تایبه‌تی خوڕهِی ئاو و هاژه‌ی دار‌و دره‌خت و، بۆی نه‌ڕه‌خساوه سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، جگه زمانی كوردی، پیچه‌ك ئینگلیزی ده‌په‌یڤێ. ده‌نگی خۆشه و كاتی خۆی له قوتابخانه گۆرانی چڕیوه‌و، ئێستاكانێش گۆرانی بۆ هونه‌ر ده‌ڵێت. حه‌زی به ده‌نگی عه‌دنان كه‌ریمه و مۆبایله‌كه‌ی پڕه لهسترانی عه‌دنان كه‌ریم ، ده‌یگوت یه‌ڵدای كچیشم هه‌ر له خۆشی ده‌نگی وی و گۆرانییه‌كه‌ی شه‌وی یه‌ڵدای نێوناوه، خواردن چێ دهكاو، كه‌یفی به خواردنی یاپراخه، ته‌نانه‌ت خزمه‌كانیشی دۆڵمه بكه‌ن به‌مۆبایل داوه‌تی ده‌كه‌ن، وازی به وه‌رزش هه‌یه به‌ڵان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراوه، ناكارێ وه‌رزش بكا. گوتم له ماڵباتهكهتدا كێهایانت زۆر خۆشده‌وێ؟ گوتی باوكم، گوتم دواتر، گوتی هونه‌ر، گوتم دواتر گوتی یه‌ڵدا. گوتم دوا كتێب كه له‌م ڕۆژانه‌دا خوێندبێتته‌وه، گوتی ڕۆمانی (خه‌ونی جاڵجاڵۆكه‌كان و ژنێكی منگن) ی شیرزاد حه‌سه‌ن.
مایه‌وه بهوشم، ژنێكی به‌ژن زراڤی، گه‌نمڕه‌نگ چون ڕه‌یحانه ڕه‌شه شه‌نگ، ژیر، بوێر، ئازا، ئارام، پاژێك له جوانی و هه‌میشه جوانی لێوه‌ی سه‌رده‌كا.