Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
گەردەلوول: گەردەلوولى هەولێر بتباتەوە؟!

گەردەلوول: گەردەلوولى هەولێر بتباتەوە؟!

Closed
by April 14, 2008 گشتی
    سابیر حوسێن…….
 بۆ خۆم هەر كە زنجیرە درماى گەردەلوول دەست پىَ دەكات واز لە هەموو كاروبارێكى تایبەتى دەهێنم و سەرنجى خۆم دەدەمە تەماشا كردنى رووداو و بەسەرهاتى پاڵەوانەكانى گەردەلوول.. شاهیدى ئەوەش دەدەم كە لەگەڵ دەست پىَ كردنى گەردەلوول شەقامەكان لە هاتووچۆ كردن چۆڵ دەبىَ و (كوردسات) تیش دەبێتە میوانى زۆربەى ماڵەكان.. مرۆڤ حەق بڵىَ لە رووى كۆمەڵایەتیەوە زینجیرە دراماكەى گەردەلوول وێنەى ئەمرۆ دانسقە بەناوەرۆكى خۆیەوە گرتووە بە جۆرێك شایستەى دەست خۆشى  ستاییش كردنە وەلى ئەوەى پێویستە هەڵوێستەى لەسەر بكرىَ و لە گۆەنیگایەكى رەخنە ئامێزەوە تەماشا بكرىَ، ئەو خاڵانەیە كە پەیوەستن بە لایەنى شۆرشگێرى و خەبات و پێشمەرگایەتیوریكخستنە كانى ناوشارەوە واتە رەهەندە سیاسیەكانى گەردەلوول بەشێوەیەكى گشتى.. بە جۆرێك بینەر دووچارى شۆك دەبىَ كە دەبینىَ ئەو رۆحیەتە گەرم و گور و هەستى بەرزى كوردایەتى لەو قۆناغە گرنگە مێژووییەى كە درماى گەردەلوول باسى لێوە دەكات تەنها لە سلێمانى و كەركوكدا كۆبونەوە  و جارجارەش بە زمان ئە پەرێتەوە بەغدا . كەچى هەولێر و شارۆچكەكانى ترى كوردستان پەراوێز خراون و لە گۆرەپانەكەدا غائیبن. وەك ئەوەى كە بڵێى لەو قۆناغە مێژوویەدا هەولێر بە دەشتى  قەراج و كەندێناوە و مەخمور و لەو لاشەوە دەڤەرى باڵەكایەتى ئەوكات سیریان چاندبىَ و خودان پێشمەرگە و موقاوەمتوریكخستنى ناوشاریان نەبووین یان ئەوەتا كە تبێتە ژێر بارى (نسكۆ) و خەوى یارانى ئەشكەوتەوە؟
 سینارست و دەرهێنەرى گەردەلوولەكەى سلێمانى (كە دیارە مەبەستم نیە لە گەورەیى سلێمانى كەم بكەمەوە چونكە مێژوو شاهیدى ئەوە دەدات كە رژێمیان چۆن ئۆقرە براو كردبوو)  وەك ئەوەى لەشەوە زەنگا دەستى دابێتە نوسینەوەى دراماكەیەوە و چاوى بەرایى نەداوە كە ناوى ئەو هەموو پیشمەرگە دێرینانەى رێبازى كوردایەتى دەشتى كاكى بەكاكى بەزار دابێت كە ئەوكات چ ئەوانەى لە شاخ یان لەخەتى نهێنى رێكخستنەكانى ناو شار لە ناو جەرگەى هەولێر پیاوانى بەعسیان هەراسان كردبوو..
 دیارە مەبەستم نیە ناوى یەكە یەكەى ئەو پێشمەرگانە بهێنم تەنها لەترسى ئەوەى نەبادا مافى هەندێكیان بخۆم و زاكیرەم خیانەتم لىَ بكات و ناویان لەبیر بكەم بەمەش رێز لە قوربانى و خەباتیان نەگرم و لەرووى خۆیان  و كەس و كاریان شەرمەزار بم كە ئەوان لە هەموو حیزبەكان بەبىَ جیاوازى لەو قۆناغە مێژوویەى گەردەلوول باسیان لێوە دەكات ئەوان شێرى مەیدان بوون  و خۆنەویستانە چالاكیان لە دژى پیاوانى بەعسى عەفلەقى و دام و دەزگا داپلۆسێنەرەكانیان دەنواند و هەر لەو رۆژگارە سەختەش دەیان ( مولازم موحسین) یان بەسزاى عادیلانەى گەل گەیاند. كەچى گەردەلوول بەدەستى ئەنقەست گەرەكیەتى مێژوومان لىَ چەواشە بكات وەك ئەوەى كە بڵىَ ناو هێنانى هەولێر بڤە بێت كە لە چەند ئەڵقەیەكدا و لە پەناو پەسیوى حیوارێكدا ئەگەر جارێك ناوى هەولێر هاتبىَ رەنگە پێشیان موبالەغە كردن بووبێت.. تەنانەت كە باسیشى لێوە دەكات بە جۆرە سوكایەتى و گاڵتە پىَ كردنەوە ناوى دەهێنى وەك چۆن لە مەشهەدەكان دیارە پێشمەرگەیەكى تام گێل بە زمانێكى هەزەلیەوە باس لە پیشمەرگەكانى (سەعدى گچكە) دەكات و گاڵتە بە حەیران و لاوكى دەشتى هەولێر دەكات لەو قەناعەتەدام كە ئەم مۆدیلى پەراوێز خستن و زیندوو كردنەوەى ناوچەگەریەنیە لە چاوێلكەى تەسكى حیزبایەتیەوە سەرچاوە دەگرىَ.. ئەو سیاسەتەى رژێمى بەعس زۆر هەوڵى بۆ دا ، بەڵام لە بەر ئیرادەى پۆلاینى گەلى كورد تێدا سەرنەكەوت و رووحى كورد بوون و كوردستانى بوون بەسەر هەموو پیلانێكى ناحەزان سەركەوت ، بەڵام بە داخەوە گەردەلوول وا پیشان دەدات كە هێشتا ئەنفلەوەنزاى حزبایەتى لە ئاخمانا پەنگ دەخواتوە ، چ جاى ئەوەى كە ئەم ڤایرۆسە لە هزرى هونەرمەند و رۆشنبیرانمان گەلالە بكات ئەو هونەرمەند و رۆشنبیرانە خۆیان بە پێشرەوى سڤیلەكانى گەلى كورد دەزانن و لە لێدوان و گفتۆگۆیەكانیان خەریكە شەق لە عەولەمەش هەڵدەدەن بە دەمارگیرى كردنى حزبى دراماى گەردەلوول لە جیاتى ئەوەى قورسایەك بخاتە سەر خەرمانەى هونەرى رامیارى كوردى ، بە پێچەوانەوە چەواشە و ناشرینى دەكات چونكە درامایەكە جگە لە غەدرى گەورەى لە هەولێر مەبەستیەتى ئادگارى تاڵى سیناریۆى (مەلایى و جەلالى)مان لێى زیندوو بكاتەوە ، لە جیاتى ئەوەى پەنا بۆ مەشهەدێكى پیرۆزى وانەى كوردایەتى و خۆشەویستى خاك و قوربانى دانى پێشمەرگە هەموو كوردستان بەرىَ ، دێو بە رستەیەكى خواستراوى وەك (باگوركى مەسیف نەدخوات) بڕینى تەخلوف و پاشاگەردانى عەقلیەتى كلاسیكیانەمان دەكۆلێتەوە ، كە بڕواناكەم ئەم جۆرە تەعبیرانە و دەیان گوزارشتى بە ئەنقەستى ناو دراماكە لە خزمەتى جوان كردنى هەستى كوردایەتیمان بێت ، ئەو كوردایەتیەى دەیان زنجیرە دراماى وەك گەردەلوول ناتوانێ دیمەنێكى داستانەكانى پێشمەرگەى هەولێر بەرجەستە بكات ، بە شێوەیەكى گشتى زنجیرە دراماى گەردەلوول بە هەناسەیەكى تەسكى حزبایەتى موخاتەبەمان دەكات و پێمان دەلىَ ئەو كات و ئێستاش سلێمانى و كەركوك یەكێتى خاوەنیەتى و باقى كوردستانیشى بۆ ئێوە جىَ دەهێلم .
 
 
Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.