بۆچی مالیكی لاواز بكه‌ین
كورد هه‌میشه كێشه‌ی نكوڵیكردنی هه‌بووه، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه لوتكه‌ی نكوڵیكردن بوو له كورد كه‌چی كورد نه‌یتوانی ئه‌م سه‌رمایه ره‌مزییه به‌كار بهێنێت وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره دژی سیاسه‌تی شۆڤێنیزم، وایزانی دوای سه‌دام نكوڵیكردن ئه‌وه‌ستێت لێ به‌رده‌وام بوو به‌ده‌ست “جه‌عفه‌ری و مالیكی و عه‌للاوی و هاشمی و نوجێفی و سهدریهكانیشهوه” مێژووی پێكه‌نینی سه‌ركرده‌كانی كورد دوای مردنی دیكتاتۆری پێشوو، له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه له به‌غداد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عه‌ره‌بیه به‌ناو رزگاریخوازه نوێكان شاهیدی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن، نكوڵیكردن له دۆزی كورد به‌ته‌نها په‌یوه‌ندی به توركیا‌و ئێران و عێراق و سوریاوه نییه ئه‌گه‌ر خودی ئه‌مریكا جوڵێنه‌ری ئه‌م دۆخه نه‌بێت، به تێبینی ئه‌وه‌ی كورد هیچ كات له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی خۆ یهكلایكردنهوهدا كاری نه‌كردووه بۆ ده‌وڵه‌تداری، كورد هێشتا خه‌ون به رزگاری نیشتیمانیه‌وه ئه‌بینێت و له ماكینه‌ی ئیعلامی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیشدا گوێمان به‌و رسته سیحرییه جارسكهره ده‌بێت “هێشتا له خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیداین” ئاخر خه‌ون بینین به رزگاری نیشتیمانیه‌وه تاكه رێگای نا عه‌قلانیه‌ت و پاساوێكی نابه‌جێیه كه كورد و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنن وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆ خۆلادان له به‌رپرسیارێتی مێژوویی، له‌وه‌ی نه‌بوین به ده‌وڵه‌ت و بێحورمهتی به كه‌رامه‌تی نیشتیمانیمانهوه ده‌كرێت، ئه‌گینا بیست ساڵ حوكمرانی و موماره‌سه له‌ناو كایه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناتوانێت كورد قوتار بكات له‌و به‌رپرسیارێتیه‌و رزگاری نیشتیمانی بكاته پاساوی پێشێلكاریه‌كان.
ئه‌مریكیه‌كان ئه‌یانتوانی كاتی پرۆسه‌ی ئازادی عێراق له 9/4/2003 ئه‌م نكوڵیكردنه به دۆزی كورد هیچ نه‌بێت له عێراقدا رابگرن، به‌ڵام چونكه كورد لاواز بوو ئه‌مریكاش ئه‌م مه‌یله‌ی نه‌بوو، عێراقێكی لاواز وه‌ك بوكه شوشه به‌ده‌ست كورد‌و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه بوو تا ده‌ساڵ، كه ئه‌مریكا عێراقی بنیادنایه‌وه ده‌یتوانی ئیدی ئه‌و شۆڤێنیه‌ت و نكوڵیكردنه له خه‌بات و ماف و زمان و مێژووی كورد رابگرێت و قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بنیاد بنێت بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه گه‌وره‌یه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رست و میزۆپۆتامیا و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه رۆحیه‌ی كوردیش بداته‌وه كه له‌سه‌رده‌می “هینری كێسنجه‌ر”ه ده‌رخواردی كورد درا له ساڵی 1974، به‌ڵام نه‌یكرد؟
له سوریاش ئه‌مریكا ده‌توانێ ئه‌و خه‌ونه بۆ كورد وه‌دی بهێنێت به‌ڵام دیسان نایكات، سه‌یره ئهمریكاو دونیای رۆژئاوا رازین به‌وه‌ی كورد نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات كه ئه‌مه ئیشی ده‌وڵه‌ته نه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازی به‌ڵام رازیش نییه بێته ده‌وڵه‌ت، له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌وت ده‌وڵه‌تین كه‌چی له‌ناو بۆته‌ی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتیمانیداین و ئه‌بێت خه‌بات به‌رده‌وام بێت دژی مالیكیه‌كان كه ئه‌مریكا خۆی دایناوه وه‌ك پۆلیسێكی ره‌قیب و سه‌رسه‌خت.
ده‌وڵه‌تانی جیابووه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت پاش رمانی بلۆكی سۆسیالیستی و هه‌ره‌سه گه‌وره‌كه، سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرت و دونیاش كه‌چ نه‌بوو، ته‌یموری رۆژهه‌ڵات له ئهندۆنیزیاو كۆسۆڤۆو باشوری سۆدان یه‌ك له دوای یه‌ك چه‌ند ساڵێكی كه‌مه سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش به‌لایه‌وه ئاسایی بووه،به‌هاری عه‌ره‌بی چه‌ندین ده‌وڵه‌تی روخاندو چه‌ندینیش دروست بوون، كورد خۆی وههم بۆ خۆی ئه‌چنێت و ئه‌ڵێ جیوپۆله‌تیكی ئێمه سه‌خته‌و چوارده‌ورمان دوژمنه، جاران ئه‌وترا نه‌وت بۆ كورد له بری نیعمه‌ت نیقمه‌ته، بۆیه كورد نابێته ده‌وڵه‌ت، ئێستا نیعمهتیشهو ناشبێته ده‌وڵه‌ت،
ئه‌گه‌ر كورد سیاسه‌ت ئه‌كات و گه‌مه به چه‌مكه سیاسیه‌كانه‌وه ناكات ئه‌و به‌ره‌یه‌ی ئێستا هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ كورد وه‌ك “لیستی عێراقیه‌و ره‌وتی سه‌درو به‌شێك له سوننه‌كان” له‌ناوخۆی عێراق و له ئاستی هه‌رێمایه‌تیشدا توركیاوعهرهبستانی سعودیه” زه‌مانه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كورد ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بهڵانسهكه گۆراو مالیكی لاوازكرا؟
ئێ خۆ ئه‌گه‌ر لاوازكردنی مالیكی وه‌ك كاراكته‌رێكی سیاسی شۆڤێنی دژ به كورد بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی باڵای نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت له‌خۆمان پرسیوه بۆچی ئه‌م كاره بكه‌ین؟ یان كورد دیسان به چه‌مكه نۆستالیژیه كۆنه‌كه سیاسه‌ت ئه‌كات بۆ راونانی سه‌دان په‌له‌وری چه‌ور به‌خاتری یه‌ك چۆله‌كه‌ی لاواز! ئه‌گه‌ر شه‌ركردن له‌گه‌ڵ مالیكی شه‌ركردن نه‌بێت له‌گه‌ڵ گوتاره شۆڤێنیهكهی پشت مالیكی ئه‌وا شهركردنێكی عه‌فه‌وی و سۆزداریی روت زیاتر چیتر نییه.
كرانه‌وه‌ی ئێستامان به روی توركیاشدا كه ئاكپارتی حوكمرانهو زیاتر مه‌یلێكی ئاینی پراگماتی هه‌یه بۆ سیاسه‌تكردن ئاخۆ سیاسه‌تێكی راست و دروسته یان ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆ به‌رێكردنی نه‌وته له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه بۆ بازاره‌كانی توركیا‌و له‌وێشه‌وه بۆ جیهانی رۆژئاوا، ئه‌مه راسته بیزنیسه و بیزنسێكی گه‌وره‌ش، ئایا له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت توركیا له سه‌رمێزی دانوستان چ نه‌رمیه‌كی نواندووه بۆ داننان به قه‌واره‌یه‌كی سیاسی نیشتیمانیدا بۆ گه‌لی كورد جگه له تۆخكردنه‌وه‌ی حوكمه تونده‌كان دژی چالاكوانه مه‌ده‌نیه كورده‌كانی باكور له نمونه‌ی “له‌یلا زانا”
• ئه‌م وتاره له ژماره 840 ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
ئاسۆعه‌بدولله‌تیف