عێراقی بێ عێراقییه… هێمن مه‌حمود حه‌مه
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بۆچونانه‌دام كه پێییان وایه لیستی (عێراقیه) كه‌سانێكی شۆڤێنی و داخ له‌دڵ بۆ كورد و كۆنه به‌عسییان تیا دایه، كه‌سانێكیان تیا دایه بڕوایان به دیموكراسی و فیدراڵی نیه و ئاواز و حه‌نینی سه‌رده‌می رابوردوو ده‌خوێنن، به‌ڵام دواجار بوونی ئه‌م لیسته ئه‌مڕۆ بووه‌ته واقیع و پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یی بۆ رێگه‌گرتن له دروستبونی دیكتاتۆرییه‌تی زۆرینه له‌عێراقدا.
وه نه‌بێت به ته‌نها لیستی عێراقییه پڕی بێت له‌و كه‌سانه‌ی خه‌یاڵیان دژه كورد‌و دیكتاتۆرییانه‌یه، ئه‌وه‌تا به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشوتر له‌سه‌رده‌می سه‌دامدا كوردستان جێگای كردبونه‌وه‌و خۆیان تیادا ده‌شارده‌وه، و ئه‌مرۆ بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار، دژی هه‌موو شتێكی كوردن و بۆیان بكرێت جارێكی دیكه كورد ئه‌نفال ده‌كه‌نه‌وه.
مالیكی ئه‌مڕۆ له‌عێراقدا د‌وخێكی ترسناكی دروستكردووه‌و كه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ تێكچونی دۆخی ئه‌منی به‌كراوه‌ی هێشتۆته‌وه.
ئه‌و كه سوپایه‌كی گه‌وره‌ی بنیاتنناوه‌و چه‌ندین ده‌زگای ئه‌منی و سه‌ركوتكه‌ری دروستكردووه، نه‌ك گوێ له‌ركابه‌ره سیاسییه‌كانی ناگرێت، ته‌نانه‌ت خۆی به قائیدی ئه‌وحه‌دی هه‌موو عێراق ده‌زانێت.
لیستی عێراقییه دوای لیستی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان دووه‌م گه‌وره‌ترین لیسته له عێراقدا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبونی حكومه‌تی تازه‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی (نوری مالیكی) و به‌پێی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر، بڕیاربوو سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ستراتیژی پێ بسپێردرێت، به‌ڵام مالیكی ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد و په‌راوێزی خستن.
جیا له‌مانه‌ش له‌سه‌ره‌تای دروستبونی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكییه‌وه (وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتیمانی) بێ وه‌زیرن به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن كه بڕیاربوو به‌سه‌ر كورد‌و عێراقییه‌و شیعه‌كاندا دابه‌شبكرێت.
دواتریش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاریق هاشمی سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه‌كان و هه‌ڵهاتنی ناوبراو بۆ هه‌رێمی كوردستان، مالیكی نه‌یارێكی سیاسی گه‌وره‌ی له‌كۆڵی خۆی كرده‌وه و ئه‌م رووداوه‌شی وه‌ك نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز ئاراسته‌ی هه‌موو نه‌یاره‌كانی دیكه‌ی كرد.
سه‌ره‌تای ناڕه‌زاییه‌كان له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه نه‌بوو له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی، به‌ڵكو سه‌ره‌تای ناڕه‌زاییه‌كان له‌لیستی عێراقییه‌وه ده‌ستی پێكرد.
ئه‌ویش ئه‌و كاته‌بوو كه عێراقییه بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زیره‌كانی له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی كشانده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی كرد.
ئه‌م لیسته‌و به‌تایبه‌تی وته‌بێژه‌كانی ئه‌م لیسته وه‌ك (حه‌یده‌ر مولا و مه‌یسون ده‌مولۆجی) هه‌میشه ره‌خنه‌یان له‌كارو ئه‌دای حكومه‌ت وبه تایبه‌تیش خودی مالیكی گرتووه، ئه‌بێت ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت یه‌كه‌مین كه‌سێك به‌ر له(مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مالیكی به دیكتاتۆر شوبهاند (ساڵح موتڵه‌گ)بوو.
ئێستا زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه مالیكی رووه‌و دیكتاتۆرییه‌ت و ده‌وڵه‌تی شمولی و مه‌ركه‌زی هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌ربۆیه هه‌وڵی لابردنی له ئارادایه.
به‌بڕوای من چه‌نده لیستی عێراقیه سود له‌كورد ده‌بینێت بۆ لابردنی مالیكی و ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ، ئه‌وه‌نده‌ش كورد سود له عێراقییه‌و هه‌بونی عێراقییه ده‌بینێت له عێراقدا بۆ دروستنه‌بوونه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت.
هه‌بوونی عێراقییه بۆ عێراقییه‌كی زۆرینه شیعه و پڕ له كه‌سانی له‌جۆری مالیكی و محه‌مه‌داوی، نه‌وه‌ك هه‌ر پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه، به‌ڵكو ده‌بێت ئاواته‌خوازی مانه‌وه‌شیان بین.
ئاخر بیهێننه پێش چاوی خۆتان ئه‌گه‌ر (نوری مالیكی) هێزی سه‌دام حسێنی هه‌بوایه، تاك و ته‌نهای عێراق بووایه, ركابه‌ری سیاسی له‌جۆری عه‌لاوی و عێراقییه نه‌بواییه، چی به‌كورد ده‌كرد؟.
ئه‌م وڵاته‌ی ی‌پێ ده‌ڵێن عێراق، هه‌میشه مه‌زرای دروستبونی دیكتاتۆری بچوك و گه‌وره‌بووه، ئه‌گه‌ر ئاواته‌خوازبین تیادا وه‌ك مرۆڤ بژین ده‌بێت هه‌میشه دوعا بۆ ئه‌وه‌بكه‌ین، كه‌س هێزی ته‌واوه‌تی نه‌بێت.
ئێستا بهیهێننه به‌رچاوی خۆتان ئه‌گه‌ر مالیكی ته‌نهای ته‌نهای عێراق ده‌بوو چی ده‌كرد؟.
Hemnm1979@yahoo.com