
پۆرترێتی لاوه زه‌نگنه
ئه‌و كه له دایك ده‌بێت باوكی ناوێكی عه‌ره‌بی لێده‌نێت و، ئه‌م نێوه ساڵانێ زۆر بڕده‌كا، دیاره كاك عوسمانی باوكی زۆر سه‌رسام ده‌بێت به‌و ناو چونكه زۆری له زاری خۆش ده‌بێت وه‌ختی گازی ده‌كات لایقه. . لێ كه ئه‌م هه‌راش ده‌بیت و ده‌س ده‌كات به نووسین، هه‌ر خێرا نازناوێكی ناسك بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ و دواتر به فه‌رمی له فه‌رمانگه‌ی باری كه‌سێتی نێوه‌كه‌ی ده‌گۆرێ و ده‌یكا به لاوه. ئه‌م ئافره‌ته به‌ژن بڵینده شیكه ڕێكپۆشه ئێسته له ته‌سكه‌ره لاوه عوسمان عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگنه‌یه، كه به لاوه زه‌نگنه ناسراوه هه‌وكه به‌رپرسی یه‌كێتی ژنانی كوردستانه لقی كه‌ركووكه. پێی خۆشه كه چووه نێو ساڵه‌وه ببێت به شۆفێری تاكسی یان پۆلیسی مروور. وه‌كو خۆشی ده‌ڵێت ساڵی 1984 له كه‌ركووك له دایك ده‌بێ و هه‌ر له‌و شاره ده‌خوێنێ و دواتر ماڵیان له سۆنگه‌ی سیاسه‌تی چه‌وتی رژێمه‌وه ده‌چێت بۆ سلێمانی و له‌وێش درێژه به خویندن ده‌دا، به‌ڵام له پاڵ خویندنی قوتابخانه‌دا كتێبی تریش ده‌خوێنێته‌وه جا ئه‌و گوتی: یه‌كه‌م كتیب كه‌خوێندمه‌وه شانۆنامه‌ی هارون ڕه‌شید بوو، زۆرم چێژ لێوه‌رگرت بۆیه سه‌ره‌تایه‌ك بوو، بۆ خوێندنه‌وه‌و، دواتر نووسینم. ئه‌م كچه ئێسك سووكه ده‌ڵێ هه‌ر دوو ساڵ دوای ئه‌وه شیعر‌و چیرۆكم ده‌ست پێ كرد‌و، دوو ساڵ دوای ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كانم نارد بۆ كۆوارو ڕۆژنامه‌كان و، دووساڵ دوای ئه‌وه‌ش دوو كتێبم به چاپ گه‌یاند یه‌كێ شیعر یه‌كێ چیرۆك. ئیسته‌ش دیوانه شیعرێكی پاك نووس كردووه بۆ چاپ. به‌ر له‌وه‌ی پێی بێژم كه‌ی شووت كردووه كوتم: ده‌كارم پێت بڵیم پێش ژیانی هاوسه‌ر گیری خۆشه‌ویستیت كردووه؟ كوتی : بۆنا! كوتم كۆمه‌ڵگه، كوتی جا كچ هه‌یه پێش زه‌واج په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نه‌بووبێ؟ كوتم ئه‌ز بۆخوم نایسه‌لمێنم!كوتی كه‌واته بنووسه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌بووه, من ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی دروست و خاوین و بێ خه‌وشم هه‌بوو بێت ئه‌مه چ گوناهو ناشیرینییه‌كی تێدایه؟ كوتم كه‌ی زه‌واجت كرد، كوتی: 2007 كوتم به خۆشه‌ویستی بوو؟ كوتی سه‌ره‌تا هاوڕێیه‌تی بوو كوتم ئیییییییییییییییییییی! دواتر به‌پێكه‌نینه‌وه‌كوتی بوو به خۆشه‌ویستی و زه‌واج. شووه‌كه‌ی ناوی محه‌مه‌ده‌و كارمه‌نده له مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووك و كورێكیان هه‌یه ناوی نامۆیه‌و، ته‌مه‌نی بۆ سێ ساڵان ده‌چێت.پاش قیچه‌ك قسان كه‌ڕه‌تیكی دی كوتم: باشه كوو ده‌ڕوانیته خۆشه‌ویستی؟ بۆ ئه‌مه‌ش كوتی: بێ خۆشه‌ویستی ژیان ده‌وه‌ستێ. ئه‌و زۆری واز به گول و دار‌و ده‌ره‌خت و یحانه‌یه‌و ده‌ڵیت له ماڵه‌وه هیچ ده‌مێ بێ گوڵ و گوڵزار نه‌بوومه، پرسیاری ره‌نگیشم لی كرد كوتی: ڕه‌ش و په‌مبه‌یی كاته‌كه‌ی وانه‌بوو بێژم: بۆچی ڕه‌ش كوتم: ئه‌ی خواردن به‌س نه‌ڵێی یاپراخ كوتی نا ! كوبه ی جوان ده‌كه‌م جوانیش ده‌یخۆم. كوتم ده‌نگت خۆشه؟كوتی زۆریش، به شۆخییه‌وه كوتی : ڕه‌نگه سترنیش بچڕم، دواتر كوتی حه‌زم به گۆرانی خاوه‌و پتریش حه‌زم به ده‌نگی حه‌سه‌ن ده‌رزییه، له‌به‌ر سه‌رقاڵی كه‌متر سه‌یری زنجیره تیڤییه‌كان ده‌كاو ده‌یكوت بۆ فیلمیش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام پیشان به چڕی چاودێری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كردووه، جاران وه‌رزشی ده‌كرد به‌ڵانه‌كینێ ئێستاكانێ نایكات، یه‌كجاریش سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كردووه ئه‌ویش چووه بۆ ئێران. كوتم ئه‌گوره‌كو ڕۆژه‌ك له ڕۆژان سووسه‌ی ئه‌وه‌ت كرد هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه چی ده‌كه‌ی؟ كوتی قسه‌ی ده‌گه‌ڵ ناكه‌م و وازی لێ دێم، كوتم هه‌ر وا به سانایی؟ كوتی: ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌و نامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی له نێو مۆبایله‌كه‌م بینی سێ خوله‌ك لێمده‌گه‌ڕێ! ئیتر بۆچی من لێی بگه‌ڕێم. كوتم: ئه‌كه‌ر كه‌سێك داوای په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی لێكردی، به‌پێكه‌نینه‌وه كوتی: پێی ده‌ڵێم به‌سه‌رچاو وه‌ره هاوڕێم به، ئینجا كوتم: هه‌ر چه‌نده گه‌نجی و له هه‌ره‌تی شه‌نگیدای لێ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیته‌وه بۆ سه‌رده‌می لاویی چی ده‌كه‌ی؟ كوتی: به‌س ده‌خوێنم، ئه‌و ته‌مسیلی كردووه‌و له دوو شانۆگه‌ریی پشكداری كردووه، پاشان كوتم چی به‌و ژنانه ده‌ڵێیت وا سه‌ر به هه‌وێ شوو ده‌كه‌ن؟ كوتی: ده‌ڵێم َئه‌گه‌ر له نیوه‌ی ڕێگه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ر قازانجه. بورجه‌كه‌ی گیسكه‌و زۆریش بڕوای پێیه‌تی، له ماڵه‌وه كتێبێكی زۆری هه‌یه‌و مه‌كته‌به‌ی نییه، كوتی دوا كتیب كه له‌م رۆژانه‌دا خویندمه‌وه ڕۆمانی چۆن بووم به كچێكی له‌ش فرۆش، ئه‌و به‌ڕنامه‌یه‌كیشی هه‌یه به ناوی ده‌نگی ژنان و چوار ساڵه پێشكێشی ده‌كا، دوا پرسیار كوتم تۆ وه‌ك به‌رپرسی ژنان ئه‌و ته‌نگژه‌و ئاریشانه چین هه‌وكه ڕووبه‌رووی ئافره‌تان ده‌بنه‌وه؟ بۆ ئه‌مه‌ش كوتی : نه‌خوینده‌واری كوتم: چۆن كوتی ئه‌م قانونه نوێیه كه‌ڕێگه له ئافره‌تان ده‌گری له سه‌روو هه‌ژده‌ساله‌وه نابیت له قوتابخانه بخوێنێ، مایه‌وه بیژم ئافره‌تیكی باڵا بڵیندی قه‌د زراڤی كوته شیرینی زور به‌ڕێزه.