
مه‌سعود محه‌مه‌د ئه‌ڵقه‌ی ونبوو له که‌لتووری کوردی
ئه‌گه‌ر ئیمرۆ له نێو لێکۆڵه‌ره‌وان و توێژه‌رانی ئه‌ده‌بییاتی کوردی‌دا، زاراوه‌ی “نالیناس” تا راده‌یه‌کی زۆر جێگای خۆی کردبێته‌وه، ئه‌مه له‌به‌ر هه‌ندێیه، چونکه نالی له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، شیعری کوردی ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێک که لایق به شیعر بێت ؛ ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رده‌مێک که‌م نییه که ئاین تاقه ده‌سه‌ڵات بووبێت و له پاڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش تازه به تازه هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی خه‌ریکی چوقهرهکردن بووبێت. مه‌خابن! سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌موو حیساباته‌کان تێکه‌ڵده‌کات ؛ نه کورد ده‌بێته خاوه‌ن کیان و نه شیعریش وه‌کو ئه‌وه‌ی نالی گه‌ره‌کی بوو “شیعربوون” ده‌کاته ئامانج. به پێچه‌وانه‌وه. شیعر ده‌بێته مینبه‌ر و سه‌کۆ بۆ بانگه‌شه‌کردنی لاوان بۆ خوێندن و خوێنده‌واری و دواتریش به حه‌ماسییه سیاسیی ئاوس ده‌کرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌رکه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان، بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به نه‌زۆکی ده‌مینێته‌وه.
هه‌ر به‌م پێیه ده‌بێت له نێو لێکۆڵه‌ره‌وان و توێژه‌رانی ئه‌ده‌بییاتی کوردی‌دا، زاراوه‌ی “مه‌سعوود محهمهدناس”یش جێگای خۆی بکاته‌وه، چونکه، بڕوا ناکه‌م له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، یه‌کێکی دی وه‌کو ئه‌و زاته توانیبێتی هه‌ند قووڵ و زانایانه روانیبێته زمان و رێزمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی. چونکه روانینی قووڵ به بێ زانابوونی هیچ ئه‌نجامێکی لێوهههڵناهێنجرێ، نه به زانابوونیش هه‌ند خه‌سه‌ڵه‌ت و کارێکی ئاسانه، به تایبه‌ت له نێو که‌لتوورێک که له هه‌موو لایه‌که‌وه ئابڵوقه درابووبێت.
یه‌کێک له‌و خاڵانه‌ی که ده‌کرێت ئاماژه‌ی بۆ بکرێت ئه‌وه‌یه که مه‌سعود محه‌مه‌د کاتێک باسی زمانی کوردی ده‌کات، نه‌ک ته‌نها هه‌ر وه‌کو زمانێکی زیندوو مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کات، به‌ڵکو میکانیسمه‌کانی ناوه‌کی زمان زۆر زیندوانه دێنه پێشه‌وه و زیاتر له ئامرازه‌کانی رێزمان خۆیانمان پێ ده‌ناسێنن، ته‌نانه‌ت وه‌کو کائیناتی گیانله‌به‌ر. ئه‌م مامه‌ڵه تایبه‌ته ته‌واو له گه‌ڵ ئه‌و پێناسه‌یه هاوته‌ریب ده‌وه‌ستێت که ده‌ڵێت “زمان دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی زیندووه” ؛ هه‌روه‌ها که‌سی دیکه له ناو کوردان به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی ژیرانه و زانستیانه‌ی له گه‌ڵ زماندا نه‌کردووه. بۆ نموومه کاتێک له کتێبی ” وردبوونه‌وه له چه‌ند باسێکی رێزمانی کوردی” باسی ئامرازی “ه” له زمانی کوردی ده‌کات، ده‌ڵێت :”که‌واته بیر و باوه‌ڕی من ئه‌وه‌یه کورد به ئه‌سڵ له‌به‌ر ناچاری ئه‌م بزوێنه‌ی هێنا و له‌مه‌شدا که‌مترین ئه‌رکی به خه‌رج بردوه چونکه له‌وه که‌متر و سووکتر چنگ ناکه‌وێ. لا81″. مه‌به‌ستی له کورد زمانی کوردییه، نه‌ك بڕیاری پێشوه‌ختی میلله‌تی کورد بووبێت.
هه‌روه‌ها وشه‌گه‌لی وه‌کو “تێچوون ” و “پاراستن” هتد ده‌چێته نێو دهستهواژهکانییهوه که بو وردی ئاماژه بۆ زیندوویی زمان وه‌کو که‌ره‌سه و ئامراز ده‌کات. ئه‌م مامه‌ڵه‌کردنه له گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا، خۆی له خۆیدا، مامه‌ڵه‌یه‌کی ئینسانیشه که له کاتی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی زمانی کوردیمان له لا شیرین‌تر ده‌کات و وه‌کو پاشماوه‌یه‌ک له کهلهپهپوور نایبینین، به‌ڵکو وه‌کو جه‌سته‌یه‌کی زیندوو، ته‌نانه‌ت له ئێمه‌ش زیندووتر، چونکه له کۆتاییدا، ئێمه دێین و ئاوا ده‌بین، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌وه گه‌شه ده‌کات و باڵا ده‌گرێت و رێگای سه‌ختی خۆی ده‌بڕێت.
کاتێکیش مامۆستا مه‌سعوود له گۆشه نیگای ئاخاوتن و هۆشه‌وه سه‌یری زمان ده‌کات، زۆر هاوچه‌رخانه هاوکێشه‌ی “زمان و فیکر” ده‌خاته ژێر خامه‌ی خۆییه‌وه. جه‌ده‌لییه‌تی نێوان زمان و هۆش ده‌مێکه، به‌ڵکو هه‌ر له ئه‌فلاتوونه‌وه قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت، فه‌یله‌سووفی ناوبرا کتێبێکی له ژێر ناونیشانی” کراتیل” له‌وباره‌وه ده‌نووسێت ؛ به‌ڵام زمانه‌وانه هاوچه‌رخه‌کان، ته‌واو وه‌کو مامۆستا مه‌سعوود بیر ده‌که‌نه‌وه که ده‌ڵێت :”ئاخاوتن و هۆش ئه‌وه‌نده له یه‌که‌وه نزیکن و به‌یه‌که‌وه لکاون هه‌ر ده‌ڵێی دوو رووی یه‌ک سککهن، بۆیه به جۆرێکی عه‌فه‌وی و بێ ئه‌رک و خه‌ریکبوون هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به راده‌ی پژانی هۆش و ئاخاوتن دهگهشێ و ده‌کرێته‌وه.( لا 16، هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو.)
ئه‌گه‌ر بێت و مێژوو غه‌دری له کورد کردبێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌کو میلله‌تانی ده‌وروبه‌ری خۆی، که‌له‌پوورێکی زۆری نووسراوی له پاشخۆی بۆ به‌جێنه‌مابێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌م رێیه سه‌خت و پڕ ئازاره‌دا زمانی بۆ ماوه‌ته‌وه. زمان که‌م نییه، به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتر گه‌لێ نهێنی له نێو لۆچهکانیدا حه‌شارداون ؛ ده‌بێ کورد به جه‌خته‌وه پرسیار له خۆی بکات : ده‌بێ چ نهێنییه‌ک له گۆڕێ‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی کورد زۆربه‌ی هه‌ره زۆری مێژووه‌که‌ی له ناوچووبێت، به‌ڵام زمانی ئاخاوتنی هه‌ر مابێته‌وه؟ که‌واته ئه‌وه‌ی ده‌بێته جێگای لێوردبوونه‌وه و توێژینه‌وه، ئه‌وه ئه‌و زمانه زیندووه‌یه، که له ماوه‌ی ئه‌م په‌نجا ساڵه‌ی دوایی هه‌نده‌ی پێنج سه‌د ساڵ هێز و هه‌ره‌که‌ت و گوڕی که‌وتۆته‌وه به‌ر، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای که‌مته‌رخمی سه‌رجه‌م دامه‌زاراوه ره‌سمی و به ناو ره‌سمییه‌کان. واته، زمانی ئاخاوتن، گه‌نجینه‌یه‌که، ده‌کڕێ له رێگه‌ی لێکۆڵینه‌وه په‌ی بۆ گه‌لێ نهێنی به‌رین که عه‌قڵییه‌ت و زیهنییه‌تی ئینسانی کوردمان بۆ روون کاته‌وه.
خاڵیکی تری گرینگ له فیکری مامۆستا مهسعوودا ئه‌وه‌یه که ئه‌و له سه‌رده‌مانێک باسی له رۆڵی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر کردووه که زۆربه‌ی زۆری ئه‌دیب ونووسه‌رانی ئه‌و کات له نێو زه‌ڵکاوی ئیلتیزام و نائیلتیزامبوون نه‌یاده‌توانی رچه وشکاییه‌کان بدۆزنه‌وه. له سه‌رده‌مێکدا، به تایبه‌تی له نێو که‌لتووری کوردی‌دا، “واقیعییه‌تی ئیشتیراکی” ره‌وت و رێبازێکی ئه‌ده‌بی بوو، ته‌واو تێکه‌ڵی ئایدیۆلۆژییه‌تێک کرابوو که دهبوانه دونیا ته‌نها به‌و پێوه‌ره بپێورێت و جیهانی ئه‌ده‌بی به به‌ری ئه‌و بدوررێت. هه‌روه‌ها ده‌بێته تاقه کڵاۆرژنهیهک که جیهان و ئینسان هه‌ند به‌رته‌سک ده‌کاته‌وه که بواری به راهێنان و داهێنانی زیندوو و به‌گوڕ ده‌گرێت. ده‌بینین له‌و سه‌رده‌مه، مامۆستا کاتێک “چه‌پکێک له گوڵزاری نالی” ده‌نووسێت، به روونی ئاماژه بۆ ئازادی و رۆڵی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند ده‌کات، کاتێک ده‌ڵێت :”من له سه‌ر هێندێ پێ داده‌گرم که‌وا ده‌بێ نووسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند ئازاد بن له‌وه‌ی ده‌یکه‌ن و ده‌یڵێن، چ مه‌ترسیش له‌وه‌دا نیه ئه‌م ئازادییه ببێته هۆی لادان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له شه‌قامه‌ڕێی به‌رژوه‌ندی گشتی. سه‌یره له هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر بترسین که هیچ چه‌کی ترسێنه‌ر و کوشنده‌ی به ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵام ترسمان نه‌بێ له‌و که‌سه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سه‌پاندن و یاساغ کردن و تۆقاندنی به ده‌سته‌وه‌یه. چه‌پکێک له گۆڵزاری نالی. لا41″.
خاڵێکی تر که به‌لای منه‌وه بایه‌خێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه، ئه‌ویش مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له نێو ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه کاری ده‌کرد که که‌له‌پووری حوجره و زانسته رهوانبێژییهکانی قۆناغی ئاینی و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی پێكه‌وه ده‌به‌ستییه‌وه. چونکه کایه‌کانی مه‌عریفه، دورگۆکهی له یهکترازاوی سه‌ر ده‌ریایه‌ک نین، به‌ڵکو به شێویه‌کی ئۆرگانیکی و په‌نها پێکه‌وه گرێدراون. چۆن به نیسبه‌ت مه‌عریفه‌ی رۆژئاوا، هه‌ر له سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌وه، هه‌ستیان به گرینگیی که‌له‌پووری یۆنان و لاتینی پیش کڵێساکرد، به‌وجۆره به نیسبه‌ت ئێمه‌شه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ ره‌گوڕیشه‌ی مه‌عریفی گرینگه له پێناوه نه‌وژه‌نکردنه‌وه و نوێبوونه‌وه.
نه‌بوونی یا به ده‌گمه‌نبوونی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه که‌لێنێکی یه‌کجار زۆری له نێو که‌لتووری لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی کوردی په‌یدا کردووه. مه‌رجه‌عه هاوچه‌رخه‌کان که سه‌باره‌ت به زانسته مرۆییه‌کان له رۆژئاوا نووسراون، سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر به‌که‌ڵک و به‌ڵکو پێداویستییه‌کی حه‌تمییه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت لێکۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام له پاڵ ئه‌م سه‌رچاو و ژێده‌رانه، پێویستمان به سه‌رچاوه که‌له‌پوورییه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆشمان هه‌یه، چونکه هه‌موو ئه‌ده‌بی کلاسیکی کوردی له ژێر رۆشنایی ئه‌و ره‌وانبێژه و زانستهکانی حوجره له دایکبوون و خه‌مڵاون. له‌م رووه‌وه به‌رهه‌مه‌کانی مه‌سعود محه‌مه‌د ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه پێکده‌هنێت که به نیسبه‌ت که‌لتووری ئێمه‌وه بایه‌خێکی بێ سنووری هه‌یه. چونکه لێکۆڵینه‌وه روه‌کێک به بێ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و خاکه‌ی که لێوه‌ی رسکاوه، به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوقسان ههژماد ده‌کرێت.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا*
* مامۆستای ئه‌ده‌بییات و مێژووی زمانی فه‌ره‌نسی، له
زانکۆی کاستییا لامانچا، ئیسپانیا.