
چه‌ند شیعرێكی واهه ئه‌رمه‌ن
كاتژمێری عه‌شق
1
هه‌رگیز كاتژمێری له ده‌ست نه‌ده‌كرد
رۆژێك لێم پرسی
كه‌واته چۆنه
هه‌میشه له كاتی خۆیدا دێیته ژوان؟
وتی:
له خۆر ده‌پرسم كاتژمێر چه‌نده
پرسیم
ئه‌و رۆژانه‌ی بارانه چۆن؟
وتی:
رۆژانی باران
هه‌موو كاتژمێره‌كان كاتژمێری عه‌شقه!
راستییه كرد
بیرم كه‌وته‌وه رۆژانی باران
ئه‌و هه‌میشه ته‌ڕ بوو.
http://yadegari112.blogfa.com/cat-84.aspx
2
ئێستا ئیتر
شیعر نووسین سانایه
به سانایی له دایكبوونێكی نه‌خوازراو
به سانایی دڵ دان به نامۆیه‌ك
به سانایی كوژران به ده‌ستی دوژمن.
ئیستا ئیتر
شیعر نه نووسین دژواره
به دژواری ناشتنی كۆرپه‌یه‌ك
به دژواری دڵ نه‌دان به فریشته‌یه‌ك
به دوژاری كوژران له شه‌ڕدا، بۆ مانه‌وه.
ئێستا ئیتر
بوونه شاعیر شێتییه
شێتی…
3
http://adababad.mihanblog.com/post/109
4
تا ئه‌و رۆژه‌ی هه‌بوو
ده‌سته‌كانی بۆنی گوڵی سووریا‌ن لێده‌هات
له‌و رۆژه‌ی رۆیشت
گوڵه سووره‌كان
بۆنی ده‌ستی ئه‌ویان لێدێ.
5
رقم له دوو یارییه
له تاوڵه كردن
له‌گه‌ڵ شه‌تره‌نج زان و
له شه‌تره‌نج كردن
له‌گه‌ڵ تاوڵه زانان.
6
مردی باوكم
غه‌مگینترین رووداوی ژیان بوو و
مردین دایكم
پێكه‌نیناویترین درۆی دنیا.
7
ئه‌و رۆژه
له‌گه‌ڵ خودا
چووین بۆ سه‌ردانی حهوارییهك
هێشتا سڵاوم نه‌كردبوو
روومه‌تی ماچ كردم و
پرسی
ته‌نیای؟..
http://farheekhtegan.ir/content/view/28415/40/
8
كتێبی ژمێریاری
له كتێبی ژمێریاریدا
نووسیبووم
له ده‌سته‌كانمدا
ئاگرت
بۆ ده‌هێنم.
كتێبه‌كه‌م له‌پۆلدا جێهێشت و
ئاگره‌كه كوژایه‌وه
به‌ڵام ده‌سته‌كانم و
شانی كچێكی تر
له‌م یارییه‌دا
سووتا.
سه‌ما له‌سه‌ر ئاگر
وه‌ك نابینایه‌ك كه شه‌وانیش
چاویلكه‌كه‌ی دانانێ
له خۆوه
پێلاوه‌كانی له پێ كرد و نووست
تۆزێك ماندوو بوو
له (خۆزگه…)
له (ئه‌گه‌ر…)
شێتی سه‌مای سه‌ر ئاگر بوو
به پێی په‌تی
بۆ سبه‌ینێ
پیڵاوه‌كانی كه‌مێك تۆزاوی بوو و
پێكانیشی تایان هه‌بوو.
دیكتاتۆری
له سه‌ر شاشه‌ی تیڤییه‌كه
باسی ئازادی ده‌كات
جیهانی له قیژه‌و هاواری ملیۆنان مه‌لۆتكه ده‌له‌رزێ
شاعیر پێكه‌كه‌ی پڕ ده‌كات و
به سڵامه‌تی كیزنبۆگ هه‌ڵیده‌دات.
http://m-al-roman.blogfa.com/post-4.aspx