پەڕوپینەی کەشکۆڵی دڕاو بە خمڕێژکردن ناکرێ… بەشی دووەم
ههژین…… |
08.04.2008 بەشی دووەم : ئامانجە بنەڕەتییەکانی PKKK
بهیانی سهربهخۆیی کوردستان (پهسهندکراوی کۆنگرهی دامهزرێنهری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان) له ماوهی چهند دهیهی ڕابردوودا، له سایهی دهسهڵاتی دهوڵهتی مهرکهزی عیراقدا، توندترین ستهمو ههڵاواردنو بێمافیو پلهدوویی بهسهر خهڵکی کوردستاندا سهپێنراوه.
جاران دەربرینی ئەم دەستەواژانە دەچوونە خانەی ناسیونالیزمبوون و دواجار دەبووە شەرمەزاری. کەچی ئەورۆکە ئەمانە بوونەتە دوائامانجی سۆشیالیستی و شوناسی ئینتەرناسیونالیستبوون و ڕزگاری کارگەرانی کوردستان و جیهان لێرەوە دەستپێدەکات!
بهڵام سهرکهوتنی ئهم ههوڵهش وهک شکستی تا ئێستای، چارهسهری ههلومهرجی کوردستان ناکاتو وهڵام به بێبهشی خهڵکی کوردستان له مافی هاووڵاتیبوونو ئازادیه مهدهنیو سیاسیهکان ناداتهوه.
دەکرێت بپرسین ئەی بۆ لەساڵی 2003دا وەلامیان دەدایەوە و پێداویستی ڕیفراندۆم و جیابوونەوەی کوردستان ڕەوایەتی � خۆتان واتەنی میسداقیەتی-یان لەدەستدابوو؟
سهرکهوتنی ئهم ههوڵه به مانای ئهوهیه که دهوڵهتی فیدرالی عیراق لهسهر بنهمای ڕیککهوتنو دابهشکردنی دهسهڵات له نێوان گروپو دهستهو تاقمی قهومیو ئیسلامیو تائیفی دادهمهزرێت.
بەم پێیە بێت، ئەمە تەنیا چارەنووسی خەڵکی کوردستان نییە، بەڵکو تەواوی خەڵکی عیراق دەگرێتەوە و تایبەتمەندییەکی وا نییە تەنیا بەکوردیەوە بیبەستێتەوە. لەولاشەوە ئەوان وەك پارتێکی کۆمۆنیست و ئینتەرناسیونال پاگەندەی پێشڕەوایەتی دەکەن، دەکرێت پێمان بڵێن لەبری هەڵهاتن و داڕشتنی هێڵی پاشگەزبوونەوە، بۆچ هەوڵنادەن هەموو گەلان و خەڵکی عیراق لەو سیناریۆ رەشە رزگار بکەن. ئەگەر بڕیارە خەلکی عیراق بە گشتی بە ئاگری ئەم سیناریۆیە بسووتێت، دەی با هەمووان بسووتێین، ئەگەر بریارە بەم سیناریۆ سپییەی ئەوان خەڵکی کوردستان ڕزگار ببن، دەی با هەموو خەڵکی عیراق ڕزگار ببن! ئەی دەکرێت پێمان بلێن ڕۆڵی پێشڕەوانەی هێزە سێیەمەکەی 1996 و ڕۆلی (حککع) لە بەدەستەوەگرتنی دەسەلات لە 2004دا چی بەسەرهات؟� مەگەر بریارە نییە ئەوانی پێشڕەو بە سیناریۆ ڕەنگکاڵەوەبووەکەیان بەر بە سیناریۆ ڕەش و بۆرەکان بگرن؟
مهرجی سهرهکی بۆ ئهوهی خهڵکی کوردستان لهگهڵ باقی خهڵکی عیراق وهکو هاوڵاتی یهکسان به مافی تهواوهوه له چوارچێوهی عیراقدا به ئاسودهیی بژین، برێتیه له پهکخستنو ههڵوهشاندنهوهی ئهو پرۆسه سیاسیهی ئێستا، دامهزراندنی دهوڵهتێکی سکیولارو غهیرهقهومی له عیراقدا، جیاکردنهوهی دهسهڵاتو دامودهزگای ڕهسمی له ئاینو ناسنامهی قهومیو کردنی مهزههبو ناسنامهی قهومی بهکاری تاکهکان.
باشە مەگەر ئەوان لە ساڵی 2004دا مژدەی وەدەرنانی ئەمەریکا و ڕوخاندنی دەسەلاتی سەرۆکخڵەکانیان بە ئێمە نەدەدا، ئیدی چاوەڕێی چین و بۆ عیراق ناکەن بە شامی شەریف؟ ئەگەر ئەمە بەدبەختی و سەرلێشێواوی نەبێت، ئیدی چییە و دەکرێت چ ناوێکی لێ بنێین؟
له نادیاری ئاسۆیهک بۆ هاتنهکایهی دهوڵهتێکی غهیرهقهومیو سکیولار له عیراقدا، مانهوهی کوردستان له چوارچیوهی عیراقدا به مانای بێبهشکردنی خهڵکی کوردستانه له مافه سهرهتاییهکانی هاوڵاتیبوون. بێتوانج
بە داوای لێبوردنەوە ئەمەیان تەنیا دەتوانم دەستەواژەی بێتوانجی لەسەر دانێم. ئەگەر ئاسۆیەك بۆ دەوڵەتە سکیولاریستەیان دیار نییە، ئیتر خەریکی چین و بۆ نووسینگەکانیان داناخەن؟ ئەگەر ئەمە هەڵهاتن نییە لە کەتوار، ئەدی چی ناو لێدەنێن؟ لەعیراقی ناجێگیری ئەوڕۆکەدا نەتوانن کاربکەن و ئاسۆیەك بە خەڵك ببەخشن، ئیدی لە عیراقی پاش سەقامگیربوون، چۆن دەتوانن کار بۆ دەولەتە سکیولاریستەکەیان بکەن؟
من باش لەوە تێدەگەم، من دەزانم کە ئەوان چاویان لە کورسییەکانی پارلەمان بڕیوە و دەیانەوێت لە پارلەمانەوە دەسەلاتی بۆژوازی بروخێنن، چونکە ئەوان ئەڵتەرناتیڤ و تێڕوانینیان بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی، لە خەونەکانی سۆشیال- دیموکراسی بەولاوەتر ناچێت و پارلەمان سەنگەری چینایەتییانە!
ههربۆیه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بهم بهیاننامهیه، بهیانی سهربهخۆیی کوردستان ڕادهگهیهنێتو خهبات بۆ جیاکردنهوهی کوردستانو پێکهێنانی دهوڵهتێکی غهیره قهومیو سکولار وهکو یهکێک له سیاسهته سهرهکیهکانی دهخاته بهرنامهکاریهوهو به ههموو توانای بۆ جێبهجێکردنی تێدهکۆشێت. بهرپاکردنی ریفراندۆمێکی ئازادو گهڕانهوه بۆ ڕای خهڵکی گونجاوترین ڕێگایه بۆ عهمهلیکردنهوهی ئهم بهیانه.
ئەوەی کەمێك سەروکاری لەگەڵ ئەدەبیاتی چەپەکانی ئێران بەگشتی و� کۆمەڵە و مەنسوریزم هەبێت، ئەوا دەزانێت، کە واژەی (مەنشور) لە فارسی و لە ئەدەبیاتی ئەواندا بەکار دێت و ئەم ڕاگەیاندنەش هەر لەلایەن ئەوانەوە نووسراوەتەوە، هەروەك چۆن شتە کلیلیییەکانی (حککع) پارتی دایکیش کاتی دامەزراندنی لەلایەن مەنسور و کۆرش و ڕەحمانی حسێنزادەوە نووسرابوونەوە، ئەوەش لەبەر دوو هۆ؛ یەکەم گروپەکانی ئەوکات � ڕەوتی کۆمۆنیست، یەکێتی خەباتی کۆمۆنیزمی کارگەری، سەرنجی کرێکار- هیچکامیان ئامادە نەبوو، شتی ئەویتر قبول بکات. دووەم، لەبەر ئەوەی کە خۆیان بە ئێستاشەوە وەك فەرمانبەر چاو لە فەرمانی رابەرە مەنسورییەکانیان دەکەن و تا ئەوان وەستابن، ئەمان شایستەیی ئەوەیان تێدا نییە. ئەوا ئەم مەنشورە لەلایەن کۆرش و ڕەحمان و ئەسەدی گوڵچینییەوە داڕێژراوە � خوێنەری وریا بە خوێندنەوەی بڵاوکراوەی پێش پەسەندکردنی ئەوەی بۆ دەردەکەوێت- و کۆنگرەی دامەزرێنەر تەنیا ئەرکی دووبارە نووسینەوە و گۆڕینی واژەی (مەنشور)� بە (بەیان)ی لە ئەستوبووە!
ئەگەر دەستەواژەی بهیانی سهربهخۆیی کوردستان ڕادهگهیهنێت �بکەینەوە بە کوردی، ئەوا دەبێتە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیێنین. کاتێك کە دەڵێین راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، کەواتە کوردستانمان سەربەخۆ کردووە و رایدەگەیێنین! ئیتر خهبات بۆ جیاکردنهوهی کوردستانو پێکهێنانی دهوڵهتێکی غهیره قهومیو سکولار �بۆچی، کاتێك کە راگەیاندنی سەربەخۆییەکەی رادەگەیێنن؟ پاشان دەڵێن . بهرپاکردنی ریفراندۆمێکی ئازادو گهڕانهوه بۆ ڕای خهڵکی گونجاوترین ڕێگایه بۆ عهمهلیکردنهوهی ئهم بهیانه.
باشە ئەگەر ئەوان ئەوەندە باوەڕیان بە ئازادی خەڵك لە بریارداندا هەیە، بۆچ لەناو پارتەکانی خۆیاندا ڕێگە بە بیرکردنەوەی نەیار و ناکۆك نادەن، بۆچ ئەندامانیان بە ئاگادارکردنەوەی 24 کاتژێری دەکەنە دەرەوە! دەکرێت پێمان بڵێن، ئەوانێك کە بە هاومەنسورییەکانی خۆیان ئازادی ڕەوانابینن و لە بڕیارەکانیاندا ناگەڕێنەوە بۆ رای ئەوان، ئەوە چۆنە کە مل بە ئازادی ناسیونالیست و ئیسلامیست و خێڵەکیست و دەرەبەگیست و دوکانداریستەکان دەدەن و دەگەڕێنەوە سەر رای ئەوان؟
-دهوڵهتی کوردستان دهوڵهتێکی غهیره قهومیه (غهیره ئیتنیکیه)، دهوڵهتی هیچ نهتهوهیهکو ئیتنیکێک نییه. هیچ ئیمتیازێک بۆ هیچ نهتهوهیهکو ئیتنیکێک لهسهر حیسابی نهتهوهی ترو ئیتنیکی تر له کوردستاندا نییه. زمانی ڕهسمی ئیجباری له کوردستاندا قهدهغهیه.
ئەی ئەگەر خەڵکی کوردستان لە ڕیفراندۆمەکەی ئەواندا دەنگیان بەوەدا کە دەوڵەتی کوردستان دەوڵەتێکی کوردی بێ و زمانە فەرمییەکەی کوردی بێت، چەندی بروایان بە ئازادی دەمێنێت و تا چەند دەگەڕێنەوە بۆ رای خەڵکی؟
-دهوڵهتی کوردستان دهوڵهتێکی سکیولاره، له کوردستاندا ئاین له دهوڵهتو ههموو دامودهزگا ڕهسمیهکان، له یاساو ڕێساو خوێندنو پهروهرد جیایه.
ئەی ئەگەر لەسەر ئەو بنەمایەی کە زۆرینەی خەڵکی کوردستان موسوڵمانن و دەتوانم بڵێم لەوانەشە خوازیاری بە مزگەوتکردنی فێرگە زانستییەکان بن، دژی ئەو دروشمەی ئەوان بریاریاندا چیدەکەن؟ سەرکوتیان دەکەن و دەمکوتیان دەکەن، یا دەگەڕێنەوە سەر رای گشتی؟
له سایهی دهوڵهتی کوردستاندا: – ژنو پیاو له تهواوی مافو ئازادیهکاندا یهکسانن، ههر یاساو ڕێسایهک له کوردستان که پێچهوانهی ئهم پرنسیپه بێت ڕیگهپێدراو نییه. – هاوڵاتیانی کوردستان، بێ لهبهرچاوگرتنی بیروباوهڕ، ڕهگهز، نهژاد، ئاین، زمان، ئیتنیکو تهبهعیهت له ههموو مافیکدا یهکسانن. – ئازادی بێقهیدو شهرتی سیاسی، بیروباوهڕ، دهربڕین، چاپهمهنی، ڕێکخراوبوون، تهحهزوب، کۆبوونهوه،مانگرتنو خۆپیشاندان زهمانهت کراوه. – سزای ئیعدامو سزای زیندانی تاههتایی ههڵوهشاوهیهو قهدهغهیه. – بیمهی بێکاری تهسهل بۆ ههموو تاکێکی ئاماده بۆ کار له سهروو 16 ساڵهوه دابینه. بیمهی بێکاری تهسهلو خهرجی پێویست بۆ کهسانێک که به هۆی کهمئهندامی جهستهییو یان دهروونی توانای کارکردنیان نییه دابینه.
تائێرە زمانی راگەیاندنەکە، زمانی مژدەدانە و قسە لەسەر کەتواریی شتەکان دەکات، لەبری ئەوەی دەربڕینەکان داهاتوو دەربخەن، بەپێچەوانەوە قسە لە هەنووکە دەکەن و مژدەپەخش دەکەن. ئەمەش بۆ دوو هۆ دەگەڕێتەوە: یەك، زماننەزانی و داماوی لە نووسیندا. دوو، ژیان لە خەیالدا و مژدەبەخشینی خەیاڵپلاوانە. گشت ئەم هەراو هوریایە بۆ ئەوەیە، کە بڵێن، خەڵکینە ئەگەر مل بە شوانەیی ئێمە بدەن، ئەوا کوردستان دەکەین بە شامی شەریف. ئەگەر پارتچییەکان بەراستی باوەڕیان بە ئازادی و گەرانەوە بۆ رای خەڵك هەیە، با ئەو خەڵکە سبەی لە کوردستانە سەربەخۆکەدا بەخۆیان چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی و ئەرك و مافەکانیان دیاری بکەن، نەك ئەوەی ئەم مامۆستایانەی شۆڕشی چەواشە (دژەشۆڕش) هەر لە ئێستاوە دیکتەیان پێبکەن و بیانکەنە بوونەوەرێکی گوێڕایەڵ و دەستەمۆ و بێتوانا.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان له پێناوی عهمهلی کردنهوهی ئهم بهیانهدا خهبات دهکاتو جهماوهری خهڵکی کوردستانو ههموو هێزه ئازادیخوازهکان بۆ هاتنهمهیدان بۆ بهدیهێنانی ناوهرۆکی ئهم بهیانه بانگهواز دهکات. 15ی ئازاری 2008
ئەوەتا پاش دوولاپەڕە مژدەدان و راگەیاندنی سەربەخۆیی، کەچی لە کۆتاییدا بەڵێنی کارکردن بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەولەتی سیکولاریستمان پێدەدات! من ئەمەم بە خەوبینین دێتە بەرچاو، کاتێك کە مرۆڤ لە خەودا دەچێتە دونیایەکی تر و کە دادەچڵەکێت، خۆی لە ڕێوشوێنی بەر لە خەوبینینەکەدا دەبینێتەوە.
لەوەتەی کۆمۆنیزمی کارگەری هەیە، یا بە زمانی دەبێت و نابێت (فەرماندان) قسەدەکات یا بە شێوازی خەوبینین و خەوگێڕانەوەوە مژدەی دونیا باشترەکەیان دەدات. �من و هەزارانی وەك من لەوە دڵنیاین کە ئەم دەربڕینانە لە پاگەندەی بەر لە هەڵبژاردن دەچن و لە دونیای کەتواردا بوونیان نییە و دەتوانم بەم دەستەواژەیەی بچوێنم، ئەگەر خوداپەرستی بکەی، کولیچە دەخۆی لە ئاسمان7، بۆیە کاتی خوێنەری پێ بە فیڕۆ نادەم و بە پرسیارێك لە بڵاوکراوە و ئۆرگانی ئەو پارتە کۆتایی بەم بەشە دەهێنم و دەچمە سەر چەند پرسیارێکی کلیلی تر لە خەونە رانەگەیێنراوەکانی ئەم پارتە ساوایە.
پارتی بێ ئۆرگانی ناوەندی � مەبەست بڵاوکراوەیەکە وەك قسەکەری فەرمی پارت-، شتێکی سەرنجڕاکێشە، کۆنگرە خۆی لەم بابەتە نادات و پاش راگەیاندنی بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەر- کە پێشتر یەکێك بوو لە بڵاوکراوەکانی پارتی دایك و وەك بلاوکراوەی ڕێکخراوەی کوردستانی ئەو پارتە خۆی دەرخستووە و کاری کردووە- وەك بڵاوکراوەی پارتی بەچکە، بەڵگەیەکی ترە بۆ دروستی بۆچوونەکەمان لەمەڕ گۆڕینی ڕێکخراوی کوردستانی پارتی دایك بە پارتی نەوزاد.
ئەگەر لەمانە بگوزەرێین، ئەوا پرسیارە کلیلییەکان ڕووبەڕوومان دەبنەوە، سنوری هەڵسوران، پەیڕەو و پرۆگرام، ئامانجەکان � ستراتیژ.
ئەم پارتە رادەگەیێنێت کە حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان حزبێکی مارکسیسته که ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمهڵایهتی چینی کرێکار لهپێناو ڕووخاندنی نیزامی سهرمایهدارییو هێنانهکایهی کۆمهڵگایهکی نوێ که لهسهر بناغهی ئازادی ئینسانو یهکسانی ئابووریو کۆمهڵایهتیو گهشانهوهی توانا خوڵقێنهره مادیو مهعنهویهکانی ئینسان دادهمهزرێت، به ئامانجی ناسنامهییو فهوری خۆی دهزانێت.
پێش هەموو شتێك چینی کارگەر، چینێکی کۆمەڵایەتییە و هەر بەمپێیەش بۆچوون و تێڕوانینی ناکۆك و دژبەیەك لەناویدا لە سەرهەڵدان و پوکانەوەدان و گشت فێرگە هزرییەکان کە هەناویدا لە پەروەردەبوودان. بەمجۆرە پارتێکی مارکسیستی ناتوانێت پارتی سەراپای چینی کارگەر بێت. کاتێك کە پارتی مارکسیست نوێنەری کەمایەتییەکی مارکسیستی نێو چینی کارگەر بێت، چۆن دەتوانێت پاگەندەی شۆڕشی سۆشیالیستی و کارگەری بکات؟ ئەمە بێجگە لەوەی کە کەس لەدەرەوەی چینی کارگەر ناتوانێت نوێنەرایەتی وی بکات و بە شۆڕش لەبری وی هەستێت. پاگەندەی نوێنەرایەتی و پێشڕەوایەتی چینی کارگەر هەرهێندەی پاگەندەی نوێنەرایەتی گشت چین و توێژەکانی نەتەوە لەلایەن پارتە بۆرژوازییەکانەوە دروستە!
بەو دەستەواژە ئامادەیە پارت رادەگەیێنرێت، با بزانین ئەو کارانەی کە کۆنگرە بۆ ڕێکخستنی چینی کارگەر و ڕوخاندنی کۆمەڵگەی چینایەتی و دامەزراندنی سۆشیالیزم -لەسەر هەمان کێش و سەروای دامەزراندی پارتەکەیان- لە کوێی دەستوری کاریاندا جێیگرتووە.
�لە بەندی بڕیارەکاندا، چەند بڕیارێک پەسەندکران، لەوانە بڕیاری ئامادەکردنى ئارمی حزب تا پلنیۆمی دووەم بۆ ئەوەى بڕیارى لەسەر بدرآ. هەروا کۆنگرە بە بڕیارێک کۆمیتەى ناوەندی ڕاسپارد ئیمکانیەتى پێکهێنانى ڕێکخراوى لاوان هەڵبسەنگێنآء لەسەر ئەم بناغەیەش لەگەڵ هەڵسوڕاوانى ئەم مەیدانە سیمینارێک سازبداتء پاشان هەنگاوى پێویست بۆ ئەم مەبەستە بخاتە دەستورى کارەوە. بڕیارێکى ترى کۆنگرە سەبارەت بە مەنشورى سەربەخۆیی بوو کە تیایدا پلنیۆمى کۆمیتەى ناوەندى ڕاسپارد کە بڕیارنامەء نەخشەکارى پێویست بۆ عەمەلى کردنەوەى مەنشورى سەربەخۆیی کوردستان دابڕێژرێتء بیخاتە دەستوورى کارەوە. لە کۆتایی دەستوری کۆبۆنەوەکانی کۆنگرەدا، ئاکامی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندى ڕاگەیەنرا، ……………. ڕۆژی دوای کۆنگرە کۆمیتەی مەرکەزی پلنیۆمی یەکەمی خۆی بەست. دەستوری کۆبونەوەکەی پێکهاتبوو لە: 1-ئارایشی ڕابەری 2- بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆنگرە، 3- بڵاوکراوەی حزب، 4- پێکهێنانی تەشکیلاتەکانی حزب، کۆمیتەی شارەکان، کۆمیتەی دەرەوەی ووڵات.، 5-کێشەی کەرکوک، 6- پەیوەندی نێوان هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان، 7- مەوازینی مالی . لە بەندی تایبەت بە ئارایشی ڕابەریدا، دوای گفتۆگۆیەکی هەمەلایەنە، بڕیار لەسەر دابینکردنی ڕابەریەکی جەمعی و جێگیر لە کوردستاندا درا. بەدوای ئەویشدا هەڵبژاردن بەڕیوە چوو، کە هاوڕآ عوسمانی حاجی مارف بە سکرتێرى کۆمیتەی ناوەندی و عبداللە مەحمود بە جێگیری سکرتێر بە تێکرای دەنگ هەڵبژێردران، وە لە هەمانکاتدا ئەندامى مەکتەبى سیاسین دەبن، پاشان هەریەک لە هاورێیان (ئازاد مەجید، شەمال علی، ئازاد جەوهەر، سەعید ئەحمەد، رەمەزان سابیر) وەکو ئەندامانی ترى مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران. کۆمیتەی ناوندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان 17-3-2008 � لێرەدا داوا لە خوێنەرانی هێژا دەکەم، نەکا چاویلکەکەی من لێڵ بووبێت، ئێوە لەم پەرەگرافانەی کارەکانی (PKKK) ڕێوشوێنی چینی کارگەر و ئامانجەکانی سۆشیالیزم بەدی دەکەن؟ ئەی بۆچی لە بەیاننامەی راگەیاندندا سوێندمان بۆ دەخۆن، کە ئامرازی شۆڕشگێڕانەی چینی کارگەرن؟ � بابزانین هێنانهکایهی کۆمهڵگایهکی نوێ که لهسهر بناغهی ئازادی ئینسانو یهکسانی ئابووریو کۆمهڵایهتیو گهشانهوهی توانا خوڵقێنهره مادیو مهعنهویهکانی ئینسان لە ڕوانگەی ئەم پارتەوە کامەیە و چی دەگەیێنێت.
�بڕیارێکى ترى کۆنگرە سەبارەت بە مەنشورى سەربەخۆیی بوو کە تیایدا پلنیۆمى کۆمیتەى ناوەندى ڕاسپارد کە بڕیارنامەء نەخشەکارى پێویست بۆ عەمەلى کردنەوەى مەنشورى سەربەخۆیی کوردستان دابڕێژرێتء بیخاتە دەستوورى کارەوە.
بهیانی سهربهخۆیی کوردستان ڕادهگهیهنێتو خهبات بۆ جیاکردنهوهی کوردستانو پێکهێنانی دهوڵهتێکی غهیره قهومیو سکولار وهکو یهکێک له سیاسهته سهرهکیهکانی دهخاته بهرنامهکاریهوهو به ههموو توانای بۆ جێبهجێکردنی تێدهکۆشێت.
وەك دەزانین کۆنگرە راگەیاندنی � مەنشوری ، بەیانی- سەربەخۆی کوردستان، وەك ئامانجی سەرەکی ڕادەگەیێنێت، هەرچەندە وی بە رامیاری پارت نێویان دەبات. ئەمەش بەپێی لۆژیکی کاری رامیاری گونجاو و پەسەند نییە. چونکە جیاکردنەوە و پێکهێنانی دەوڵەتی نانەتەوەیی و سکیولاریست، رامیاری نین، بەڵکو ئامانجن. ڕامیاری پارت دەگۆڕێت و شیاوی گۆڕینیشە، بەلام ئامانج ناگۆڕێت، مەگەر پارتەکە خۆی بگۆڕێت، هەروەك ئەوەی کۆمۆنیزمی کارگەری ڕواڵەتەکەی خۆی گۆڕی و خەریکە لەگەڵ ناوەڕۆکە چینایەتییەکەیدا ڕێکیدەخاتەوە، بەوەی لە ئازاری 1991دا خوازیاری میری کارگەری و شورای کارگەری بوو، کەچی ئێستا خوازیاری میری نانەتەوەیی و سکیولاریست و سەربەخۆیی کوردستان و ڕێکخراوەی لاوانە!
پرسیارێگەلێك کە لە ساڵی 1996دا ئاراستەی یەکێك لە رابەرانی (کۆمۆنیزمی کارگەری8)م کردن، ئەوا لێرەدا چەندبارەیان دەکەمەوە؛ شێوازی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، ڕێکخستنی ئابوری کۆمەڵگە، سیستەمی رامیاری کۆمەڵگە لەو میرییە سکیولاریستەدا چۆن دەبن؟ ئەوسا وەلامم وەرنەگرتەوە، ئاخۆ پاش دوازدە ساڵ رابەرانی کۆمۆنیزمی کارگەری توانیویانە ئەو مەتەڵەی میری سکیولاریست شیبکەنەوە؟ ئایا بەکاربردنی ئەم واژە بیانیانە هەوڵێك نییە بۆ فریودانی خەڵکی کوردستان لە ژێر پەردەی سۆشیالیزم دا؟ ئایا میری سکیولاریست، میرییە کارگەرییەکەتانە، کە سالانێك مژدەتان دەدا؟ ئایا میرییە سکیولاریستەکەی ئێوە هەمانشێوەی میرییە سکیولاریستەکانی ئەمەریکا و ئەوروپایە و بازارئازاد تێیدا نرخ و ڕێوشوێنی ڕامیاری، ئابوری و کۆمەڵایەتی مرۆڤەکان دیاریدەکات؟ ئەگەر ئەوە نییە، پشتی بە چ بنەمایەکی ئابوری بەستووە؟ ئەی شێوازی نوێنەرایەتی هەمان شێوازی پارلەمانییە یا شتێکی تر؟ ئەمانە و دەیان پرسیاری تر، کە لە هۆشی کارگەران و زەحمەتکێشاندا گوزەردەکەن، بۆیە بەو دڕدۆنگییەوە لێتان دەڕوانن!
دەکرێت بپرسین پەیوەندی (هێنانهکایهی کۆمهڵگایهکی نوێ که لهسهر بناغهی ئازادی ئینسانو یهکسانی ئابووریو کۆمهڵایهتی) لەگەڵ (پێکهێنانی دهوڵهتێکی غهیره قهومیو سکولار) چییە و چی بەیەکیان دەبەستێتەوە، کەوا بووەتە رامیاری سەرەکی پارتەکەی ئێوە؟
ئهم حزبه حزبێکی ئهنتهرناسیۆنالیسته، ئهمه یهکێک له خهسڵهته بناغهییهکانی ئهم حزبهیه که لهپێناو بههێز کردنی هاوپشتی نێونهتهوهیی چینی کرێکار خهبات دهکات.
دەکرێت بپرسین پێکهێنانی دهوڵهتێکی غهیره قهومیو سکولار چ پێویستییەکی بە خەباتی نێونەتەوەیی هەیە، کە نێونەتەوەیی کارگەری یا سۆشیالیستی یەکێکە لە پایەکانی شۆڕشی سۆشیالیستی، ئەمە لە کاتێکدا کە هەموو ئەرکێکی ئێوە جیاکردنەوەی کوردستان و دامەزراندنی میرییەکی سکیولاریستی هاوتای دەستەخوشکەکانی ئەوروپا و ئەمەریکایەتی، هەڵبەت ئەوەمان لەبیر نەچێت بە موتوربەکراوی ئاوەزی ڕۆژهەڵاتیانە و سکتاریستانەی کۆمۆنیزمی کارگەری؟
حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان سنووربهندییهکی ههمهلایهنهو قوڵی لهگهڵ ناسیۆنالیزم ههیهو….
�دەکرێت ئەو سنوربەندییانەمان بۆ ڕوون بکەنەوە، لە کاتێکدا سەراپای ئەدەبیاتی ئێوە گلەییە لەوەی کە پارتە ناسیونالیستەکانی تر نەیانتوانیوە دەربری داخوازییە نەتەوەییەکانی کورد بن، کە ئەگەر داخوازی نەتەوەیی کورتبکەینەوە دەکاتە جیابوونەوە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ! ئەوان کوردستانی، ئێوە کوردستانی، ئەوان داخوازی دەوڵەتی سکیولار �زۆرێك لە ناسیونالیستە نەیارەکان خوزیاری دەولەتەکەی ئێوەن- ئێوە داخوایگەری دەوڵەتی سکیولار، بەوجۆرە ….. لێرەدا من مەبەستم ئەوە نییە، کە ئەگەر ئێوە عیراقی بن �هەروەك خۆتان لە کاتی دامەزراندنی پارتی دایکدا پێتانوابوو-، ئەوا دەبنە خەباتکاری نێونەتەوەیی ڕێی سۆشیالیزم. نا بەڵکو عیراقیبوونەکەشتان هەر جوۆرێکی تری ناسیونالیزمە، واتە ناسیونالیزمی نیشتمانی و هاورێ مەنسورییەکانتان لە ئێران لە شاهەنشاییەکان پان ئێرانیترن!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان چ بۆ پیادهکردنی بهرنامهی (دنیایهکی باشتر)و چ بۆ بوون به ئامرازی پراکتیزهکردنی دهسهڵات لهلایهن چینی کرێکارو جهماوهرهوه، خهبات بۆ گرتنی دهسهڵات بهپایهیهکی بنهڕهتی جووڵانهوهو ههڵسوکهوتی سیاسیو پراکتیکی ڕۆژانهی خۆی دهزانێت.
کام دونیای باشتر، باشتر لە چی و لە کامە. ئەمە ناولێنانێکی فرودەرانەیە. چونکە دەکرێت مەبەست دەسەڵاتێکی میری هەرێم و پارلەمانە کاریکاتۆرییەکەی بێت، کە لە دەسەلاتی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو و ئەنسار باشترە. دەکرێت مەبەست لە سیستەمی پارلەمانی ئەوروپی بێت کە لە سیستەمی تاك پارتی چین و کوبا و کۆریا و ئێران باشترە. دەکرێت مەبەست لە فەرمانڕەوایی سۆشیال- دیموکراتەکانی ئەوروپا بێت، کە لە پارتە دەستی راستییەکانی تر باشترە! ئەگەر خوێنەر کەمێك خۆی ماندوو بکات، ئەوا بۆی دەردەکەوێت کە دونیا باشترەکەی ئێوە هەمان دونیای سۆشیال- دیموکراتەکانی ئەوروپایە و بەس!
بەلام ئەوەی فرەتر پرسیار دروست دەکات، ئەوەیە کە ئێوە چۆن بەو دونیا باشترەتان دەگەن، بە کودەتایەکی سەربازی، بە شۆڕشێکی بلانکی یا بە بەشداری پارلەمان. ئەوەندەی من و زۆرێك تێگیشتبین، ڕێگەی سێیەمیانە. ئەوەی کە� لە دوا پرسیار نزیكمان دەکاتەوە .
هەموومان دەزانین کە ئێوە پارتێکی نهێنی نین، کەواتە بۆ کارکردن پێویستتان بە مۆڵەتی یاسایی هەیە. چونکە لە سایەی دیموکارسی بۆرژوازیدا هیچ گروپ و پارتێك بۆی نییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی کاربکات، ئەمە لانیکەم لە کوردستاندا وایە. کاتێك دەتوانن مۆڵەتی یاسایی وەرگرن، کە پاپەندی یاسای بنەڕەتی سەروەری بۆرژوازی بن، کە پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت، هەر گروپ و پارتێك کە دژی یاسای بنەڕەتی و بریارەکانی پارلەمانی کوردستان بێت، ئەوا یاسایی نییە و مۆڵەتی نادرێتێ – دەکرێت ئێوە لەوبارەوە نەزان بن، بەلام بۆرژوازی کورد وەك هەر سەروەرێکی تر، هێندە ساویلکە نییە مۆڵەت بە هێزێك یا پارتێك بدات، کە نیازی لەناوبردنی ئەوی بێت!
بەو پێیەی کە ئێوە تاوەکو ئێستا چ وەك پارتی دایك و چ وەك پارتی نەوزاد نە دروشمی ڕوخانی دەوڵەتی بۆرژوازی عیراقتان بەرزکردووەتەوە و نە دروشمی ڕوخانی دەسەلاتی بۆرژوازی کورد لە هەرێمی کوردستاندا، نە کارتان بۆ ڕێکخستنی بزووتنەوەی کارگەری و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی تر بە ئامانجی ئامادەیی بۆ شۆڕش و ڕوخاندنی دەسەلاتی بۆرژوازی چ سەرتاسەری چ هەرێمی کردووە، لەهەمانکاتیشدا خوازیاری دەسەلاتی رامیارین، کەواتە ئێوە بە خشکەیی چاوتان لە بەشداری پارلەمان و جوڵانەوەی یاسایی بڕیوە، ئەمەش نیشانەی گەڕانەوەتانە بۆ سەرچاوە، کە سۆشیال- دیموکراسییە. چونکە سۆشیال- دیموکراسی کاتێك خەڵك لە راپەڕیندا بێت، ئەوا بۆ سواربوونی شۆڕش، دروشمی بڕوخێ بەرزدەکاتەوە و کاتێکیش دەسەلات لە سەقامگیریدا بێت، ئەوا دروشمی بەرەو پارلەمان بەرزدەکاتەوە.
بەمجۆرە ئێوە مل بە یاسای بنەڕەتی دەدەن و ڕێگای ڕووخاندن و راپەرینی سەرشەقامی بەردەدەن. ئەوەی بۆتان دەمێنێتەوە و چاوتان لێی بڕیوە بەشداری هەڵبژاردنی پارلەمان و خەباتی پارلەمانییە. دەکرێت پێمان بڵێن چۆن لەناو پارلەمانەوە دەولەتی بۆرژوازی ڕێگەی ��ڕووخاندنی نیزامی سهرمایهدارییو هێنانهکایهی کۆمهڵگایهکی نوێ دابین دەکات. ئەمە هەمان خەونی سۆشیال-دیموکراتەکان بوو، کە ئەوڕۆکە زیاتر لە پارتە دەستی راستەکان کەڵبەیان لە دەسەلات گیرکردووە و سەروەری بۆرژوازی دەپارێزن.
بە بڕوای من ئێوە لە کوردستاندا باڵی چەپی سۆشیال- دیموکراسین و (ینک)یش باڵی راستی. ئیتر هیچ پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئەو هەموو دروشمە بریقەدارانە نەدەکرد و دەکرا کورترین ڕێگەی گەیشتنە دەسەلات – کە پارتێکی سۆشیال-دیموکراتە لەسەر کێش و سەروای سۆشیال-دیموکراسی لە سوێد � بگرنە بەر و بە زووترین کات بە کورسییەکانی پارلەمان و دەسەلات شاد بن و هەندێك لەو هەزێنەیەی کە گەندەڵی کارگێڕی لووشی دەدات بگێڕنەوە بۆ ئاوەدانکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانە و ڕێگەوبان و بیمە کۆمەلایەتییەکان. بێگومان ئەمەش هەر دونیایەکی باشترە لەوەی (ینک و پدک).
دوا وەبیرهێنانەوە ئەوەیە، دەکرێت پێمان بلێن ئێوە کە لە شورای کرێکاری � بەو تێگەیشتەنی خۆتانەوە- کەمتر خوازیار نەبوون و بە نووسەری ئەم دێڕانەتان دەوت وردەبۆرژوازی � کاتێك کە لە 1992 و 1993 لەگەڵ کۆمەڵێك خوێندنکاری زانکۆ خەریکی ڕێکخستنی� ڕێکخراوەی سەربەخۆی خوێندکاران بووین-، چۆنە� وا کاری سەرەکیتان بووە بە هەروا کۆنگرە بە بڕیارێک کۆمیتەى ناوەندی ڕاسپارد ئیمکانیەتى پێکهێنانى ڕێکخراوى لاوان هەڵبسەنگێنآء لەسەر ئەم بناغەیەش لەگەڵ هەڵسوڕاوانى ئەم مەیدانە سیمینارێک سازبداتء پاشان هەنگاوى پێویست بۆ ئەم مەبەستە بخاتە دەستورى کارەوە� ؟ درێژەی هەیە …..
پەراوێزەکان
7- لە هۆنراوەیەکی جەوهیل وەرگیراوە. مەبەستی ئایینە کە بە مرۆڤەکان دڵێت ئەگەر ملکەچی فەرمانەکانی خودا بن، ئەوا کولیچە دەخۆن لە ئاسمان. پارتەکانیش وا دەڵێن؛ ئەگەر دەنگ بە ئێمە بدەین، ئەگەر دوای ئێمە بکەون، ئەگەر شوانەیی ئێمە قبول بکەن، ئەوا لە دونیا باشترەکەی ئێمەدا خەپلەی پارت دەخۆن!
8 ساڵی 1996 لە کۆڕێکی خەسرەو سایە دا، کە بۆ بانگەوازی سەربەخۆیی و میری سکیولاریستی کوردستان بەڕێخست، تێدا ئەم پرسیارانەم ئاراستە کرد و پاش بێنە و بەردەیەکی زۆر و پەنجەڕاکێشان بۆ من �بکەری پرسیارەکان- وەلامەکەی ئەمە بوو " لە راستیدا ئەم پرسیارانە خۆیان چەپ نیشاندەدەن، بەڵام بۆخۆیان راستڕەوانەن." |