
چوار پۆسته‌ره چیرۆكی بێناوونیشان
1
مێژووی له‌دایكبوونی خۆی نازانێ,ئه‌و به‌رواره‌ی له‌ناسنامه‌كه‌یدا نووسراوه ژماره‌یه‌كه سه‌ربه‌ماتماتیكی درۆ,زۆربه‌مان رۆژوو ساڵه‌كانی له‌دایكبوونمان به‌روداوه‌كانی رۆژوو كاره‌ساته‌كانی ساڵ ده‌ناسرێنه‌وه,هه‌ر بۆنموونه باوكی من كاتێك باسی رۆژی له‌دایكبوونی خۆی ده‌كرد ,ساڵی (گرانییه گه‌وره‌كه‌ی) ده‌كرده شایه‌تحاڵی ,دایكم به‌رۆژی رووخانی گونده‌كه‌یانه‌وه‌ی گرێ ده‌دا ,ساڵی له‌دایكبوونی خۆیشم به‌ساڵی كوده‌تاوه پێوه‌سته ,هی خێزانه‌كه‌م به‌ساڵی (رێكه‌وتن ),رێكه‌وتنی نێوان سێ سه‌رۆك بۆخستنه كاسه‌ی خوێنی میلله‌تێك و دانانی له سه‌ر مێزێكی هاوبه‌ش وهه‌ڵدانی ,ئێستاكه له‌نیگای پاك وبێگه‌ردی كچ وكوڕه‌كه‌م ده‌ڕوانم ,كه‌هێشتاكه نووستوون وخه‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر پاكیزه‌یی وبێوه‌یی پێبه‌خشیون ,ناسنامه‌ی كوڕه‌كه‌م ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ساڵی ئه‌نفالدا هه‌یه ,ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كۆره‌ودا دۆسته ,له‌ته‌ماشاكردنیان قووڵده‌بمه‌وه ,رۆده‌چمه نێونیگایانه‌وه,له‌خۆم ده‌پرسم:
(تۆ بلێی مێژووی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانی ئه‌مان ,مێژوویه‌ك بێی له مێژووی له‌دایكبوونی ئه‌وان و ئێمه‌و ئه‌مان جیاواز ).
2
له باخچه گه‌وره‌كه‌ی زانكۆدا پیاسه‌یان ده‌كرد,وه‌كو دوو منداڵ ده‌ستی یه‌كیان گرتبوو,بۆنی میهره‌بانی له هه‌ناسه‌كانیانه‌وه ده‌هات ,نیگایان گه‌ڵاكانی هه‌ر وشه‌یه‌ك كه له‌ده‌میانه‌وه هه‌ڵده‌وه‌ری,ده‌بووه تۆوێكی تری ئه‌ڤین ,نه‌مامێكی دیكه‌ی خۆشه‌ویستی شینده‌كرد,
ئه‌م لێی پرسی :
له‌ژیانی مرۆڤدا كامیان گرنگتره,باڵاتره,مه‌زنتره,به‌هێزتره ,یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی یان دووایین خۆشه‌ویستی .؟
ئه‌و وا وه‌ڵامی دایه‌وه:
دووا خۆشه‌ویستی .
ئه‌م وتی :
دووایین موسافیری خۆشه‌ویستی, كه‌ی ده‌بێته میوانی دوواهه‌مین ژوری ئوتێلی دڵ ؟
3
سنگی خۆی وه‌كو ئه‌و ته‌خته ڕه‌شه‌ی قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌هاته پێش چاو ,كه هه‌ر قوتابییه‌ك هه‌ڵسێت و هێلێك ,نیگارێك ,ناوێك ,نوسراوێك له‌سه‌ری بنووسێ . ئێستاكه ته‌خته‌ی سنگی پڕه له‌ناوو نیگاروو هێڵی خوارووخێچ ,به‌ڵام كه ئه‌و هات,هه‌رچی نوسراو هه‌بوو هه‌مووی سڕییه‌وه,به‌هێلێكی شینی گه‌وره‌ش ,كه جێگای بۆ هیچ نووسراوێكی تر نه‌هێشته‌وه نووسی :(خۆشم ئه‌وێی ).
ئه‌میش بڕیاری دا,ئه‌م نووسراوه بۆهه‌تاهه‌تایه له‌سه‌ر ته‌خته سپییه‌كه‌ی سنگیا بیهێلێت و نه‌یسڕێته‌وه .
4
له‌دووای نانی شێوان وكه‌مێك پشوو ,خێزانه‌كه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته كرد :
چییه ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كوژێ..؟
ئه‌م وه‌ڵامی دایه‌وه :
هه‌ژاری و ده‌ستكورتی ,نه‌مانی رێز
خێزانه‌كه‌ی وتی :
چی تر ..؟
ئه‌م وتی :
ئه‌وه‌نده به‌سه بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بمرێ .
بورهان ئه‌حمه‌د