
خولانه‌وه به ده‌وری مه‌مكه‌كاندا … گۆران ڕه‌سووڵ
ده‌سته‌كانم ستیانێكن
پڕ
به مه‌مكه‌كانت.
١
له هه‌موو شوێنه ته‌نگه‌كان
په‌ست ده‌بم
ته‌نیا
نێوانی مه‌مكه‌كانت نه‌بێ.
٢
مه‌مكه‌كانت نه‌بان
بڕوام نه‌ده‌كرد
زه‌وی خڕ بێ!
٣
به‌رده‌كه‌ی سیزیف و مه‌مكه‌كانت
له زۆر شت‌دا له‌یه‌ك ده‌چن،
له شێوه و نه‌گبه‌تی و
له مانادا.
٤
له‌و رۆژه‌وه‌ی گوتوته:
“كه مردی له نێوان مه‌مكه‌كانم ده‌تنێژم”
پێمخۆشه
زوو بمرم.
٥
مه‌مكه‌كانت
دهبدهبهن
منیش منداڵێكی چه‌توون.
٦
هیچیان نه‌ده‌بینی
كوێر ده‌بوون په‌نجه‌كانم،
ئه‌وكاته‌ی
به‌ر گۆی مه‌مكه‌كانت ده‌كه‌وتن.
٧
مه‌مكه‌كانت
دوو سه‌ماكه‌ری به‌ناز و شه‌رمنی
ئه‌ودیو پهردهكانن.
٨
به هه‌زاران هاوكێشه و
یاسا و
بیردۆز،
له خڕێییهتی مه‌مكه‌كانت نه‌گه‌یشتم.
٩
مه‌مكه‌كانت
دوو گومبه‌تی پهرستگاكهمن.
١٠
له منداڵی
مه‌مكه‌كان بێده‌نگیان ده‌كردم
له ئێستاشدا
هاوارم ڕۆژهڕێییهك ده‌ڕوا.
١١
“مرۆڤه‌كانمان له‌سه‌ر جوانترین شێوه دروستكردووه”*
مه‌مكه‌كانت
شایه‌تی ئه‌و راستییه ده‌ده‌ن.
١٢
دۆزیمه‌وه
ئیستاتیكا
واتا مهمكناسی!
١٣
مه‌مكه‌كان دوون
بۆیه
دوو ده‌ست هه‌ن.
١٤
په‌نجه‌كانم
ده ده‌روێشی مه‌ستن
به ده‌وری مه‌مكه‌كانت، حاڵیانگرتووه.
١٥
بێهوده‌یی
بازنه‌یه‌كی به‌ده‌ورمدا كێشاوه
بازنه‌یه‌ك خڕ
خڕ وه‌ك مه‌مكه‌كانت.
١٦
مه‌مكه‌كانت
دوو تایه‌ی
پایسكلی بهختهوهریمن.
١٧
مه‌مك
تاكه میوه‌یه
په‌یوه‌ست نییه به وه‌رزه‌كانه‌وه.
١٨
چاوه شینهكانی پشیله‌م خۆشده‌وێن،
له‌سه‌ر تیشێرتهكهت
كه‌وتوونه‌ته راستی مه‌مكه‌كانت.