Skip to Content

Friday, September 13th, 2024
سەرچاوەكانى تۆتالیتاریزم و بەكۆیلەكردنى مرۆڤ لەهزرى كارل ماركسدا

سەرچاوەكانى تۆتالیتاریزم و بەكۆیلەكردنى مرۆڤ لەهزرى كارل ماركسدا

Closed
by April 14, 2008 گشتی

 خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی ماركس و ئەفلاتون
 سۆران عەزیز…….

 من لەسەرەتاوە ئاماژە بەوە دەدەم هەرچییەك بكەم نەم توانیووە لەم نوسینە گەورەیەى براى نوسەر "حسێن سۆران" تەجاوز بكەم كەبەراستى ئەم هەوڵەى نوسەر هەوڵێكى دەگمەنە لەكۆمەڵگەى كوردى، لەكۆمەڵگایەكدا كەمێژوویەكى درێژى هەیە لەگەڵ فیكرى ماركسدا بەڵام مێژەوویەكى بێخوێندنەوە، بۆیەجێى خۆیەتى  ئەم هەوڵە ناو بنێین هەوڵێكى دەگمەن، نوسەر لە 349 لاپەرە دا بەناونیشانى كارل ماركس و ئەفلاتون لەتۆتالیتاریزمى فیكریەوە بۆ تیرۆر كردنى بەهاى ئازادى، كەساڵى 2007 لەلایەن چاپخانەى رۆژهەڵاتەوە چاپكراوە خوێندنەوەیەكى جدى بۆ فیكرى سىَ فەیلەسوف كردووە ئەوانیش ماركس و هیگڵ و ئەفلاتون كە سىَ فەیلەسوفى دیارو بەرچاوون لەدونیادا لەسێ بەشدا بەجیا هەر جارە و بەرچاومان رۆشن دەكاتەوە لە هزرى تۆتالیتاریزمى ئەو سێ فەیلەسوفە ئێمە لێرە تەنها  لەگەڵ بەشى یەكەمیان مامەڵە دەكەین، واتە فیكرى ماركس  بەو هیوایەم بتوانین لەداهاتوودا لەبەشێكى درێژدا خوێندنەوەیەكیش بۆ فیكرى ئەفلاتون بكەین چونكە بەراستى هەست دەكەین بەئەنقەست بۆ مەبەستى تایبەت كۆمەڵىَ هەوڵ هەیە كە فكرى ئەفلاتون پراكتیزە بكرێت بەكۆمەڵگەیەكى وەك كۆمەڵگەى كوردى كە ئەو هزرە وەك كارل پوپەر دەڵێت فكرێكە لەزۆرشوێندا سەرچاوەكانى دەگەرێتەوە سەر تۆتالیتاریزم و فاشیەت . بۆ سەرەتا چونە ناوباسەكەش دەبێت بپرسین، ئایا ماركسیەت نزیكە یان باشترە بڵێم رەگێكى سەرەكییە لەبنیادنانى فاشیەت و دیكداتۆریەت ، ئایا رۆڵى كارل ماركس لەم بوارەدا چى بووە ؟ سیستەمە كانى سۆشیالیستى و بزوتنەوە چەپەكانى دونیا كامەو كێ بوون شوێن پێیى ئەم تیۆرەیان گرتە بەر دواتر دەبێت كەم تازۆر پێناسێًك بۆ ریتمەكانى تۆتاریزم و هەروەها ئەم زاراوانە چۆن هات.؟كەى پەیدا بوون ؟ كێ باسى لێووە كردن؟ دەبێت سەرەتا ئەمانە دەست نێشان بكەین و دواتر بێینە سەر شیكردنەوەى تیۆرەكەى ماركس ، هەروەها گەرانەوە بۆ ئەفلاتون و دواتریش بۆ هیگڵ ، دەبێت كەم تازۆر قسە لەسەر فەلسەفەى یۆنان بكەین،  لەسەر دەمى خۆماندا كەرۆژگارى گۆرانە خێراكانە ، سەرەرایى پێشبینى كردنى ئاڵۆگۆرەكان، مەیلێك دروست بووە بۆ كۆنترۆڵ كردن لەرێگەى پلاندانانى ناوەندى بەپێوەرى گەورە ئەمەش دەربڕى مەیلێكە بۆ دۆزینەوەى رێگایەك لەنێوان تیۆرى ئەفلاتون و تیۆرى ماركس . كە بێگومان ئەفلاتون گەرەكى بوو گۆران كارى بووەستێنێت، ماركسیش ئاڵوگۆرى بەشتێكى حەتمى لەقەڵم دەدا. كۆكردنەوەى ئەم دوانە لەگەڵ یەكتردا جۆرە پێكەوە گرێدانێك یان دۆخى گشتى یان سەنتێزى هیگڵى دروست كردووە ، كەپێى وایە نابێت گۆرانكارى بووەستێنرێت دەبێت لانیكەم لەرێگەى دەوڵەتەوە بەرنامەرێژى و كۆنترۆڵ بكرێت، بۆیە هیگڵ پێى وایە بۆ ئەم مەبەستە دەبێت دەسەڵاتى دەوڵەت تائەو پەرى بەرفراوان بكرێت .
 تۆتالیتاریزم وەك چەمك سەر بەفەلسەفەى سیاسى پەنجاساڵى یەكەمى سەدەى بیستەمە فەیلەسوفى ئیتالى "جیوڤانى جێنێلى" بۆ یەكەمین جار لەساڵى" 1925"چەمكى تۆتالتاریزمى بەكار هێنا ئەمەش بۆ خوێندنەوەى فاشیزمى ئیتالى بوو بەر لەم مێژووە تیۆریەك دەربارەى تۆتالیتاریزم لەزانست وزەى فەلسەفەى سیاسیدا نادۆزینەوە. سەرهەڵدانى ئەم تیۆرە هاوشانە لەگەڵ دەركەوتنى تۆتالیتاریزم وەكو بزوتنەوەى سیاسى دواتریش وەك شێوازى بەرێوبردنى دەوڵەت و كۆمەڵگە . تۆتالیتاریزم تەنها بەكۆنترۆڵكردنى ژیانى سیاسى ناوەستىَ بەڵكو كۆنترۆڵى ژیانى ئابووری و كۆمەڵایەتى فەرهەنگیش دەكات . لەهەمانكاتیشدا هەروەك هانا ئارنێت دەڵێت دەست دەخاتە ناو دارشتنى عەقڵ و خەیاڵى ئینسانەكانەوە هەوڵیش دەدات ، بەهاكانى خەڵكو باوەرو بۆچونەكانیان دەستنیشان بكات . هەروەها بەسەر كۆمەڵگە و تاكەكەسەكاندا وێنەیەكى دیاریكراوى جیهان مێژووى روداوەكان بسەپێنێت. دەسەڵاتى تۆتالیتارى ئەو شێوە دەسەڵاتەیە كە دەویەوێت ئەو مسافەیە كەلەنێوان كۆمەڵگەو دەوڵەت دا ئامادەیە بسرێتەوە  بۆئەوەى كۆمەڵگە بكاتە بەشێك لەدەوڵەت دەوڵەتیش لەهەموو خانەیەكى كۆمەڵگەدا ئامادەبێت. تۆتالیتاریزم دەزگاكانى كۆمەڵگەى مەدەنى دەخاتە ژێر ركێفى خۆیەوە هەروەها جێگایەك بۆ ناكۆكى  و جیاوازى سیاسى ناهێڵێتەوە . تەواوى دەوڵەتە تۆتالیتاریزمەكان لەسەر ئەم دوو خاڵە كۆكن ،
 ئامادەكردنى ئایدۆلۆژیایەك كەرەهەندە جیاوازەكانى ژیان و ئامانجە گشتیەكان دیارى دەكات ئەو رێگایەنەش  دەسەپێنێت كەپێویستە بۆ بەدیهێنانى ئامانجەكانى ئەو بگرێنە بەر . لەحیزبێكى جەماوەریدا  خەڵكى زۆر كۆدەكاتەوە   رێكیان دەخات و بەرێوەشیان دەبات زۆربەى جاریش ئەو حیزبە لەلایەن كەسانێكى  دیكداتۆرەوە رێورەسمى فرە حیزبى یەك دەخات و دەزگاكانى دەوڵەت و دەزگاكانى كۆمەڵگەى مەدەنى بەتەواوى دەخاتە ژێر كۆنترۆڵى خۆیەوە.
 لەئاستى تیۆرى فیكریدا "فردریش هاینك"  یەكێكە لەئابورى ناسەكان و خاوەنى خەڵاتى نۆبڵە ، یەكەمین جار لەتۆتالیتاریزمى كۆڵیوەتەوە لەكتێبى" بەرەو كۆیلەیەتى" لێرەدا هاینك بنەما ئایدۆلۆژی و فیكرییەریەكانى ئاشكرا دەكات باس لەچۆنایەتى رەوتى لاواز بونى فیكرى لیبراڵى لەسی ساڵى یەكەمى سەدەى بیستەمدا كەئەو لیبراڵیەت وەك  فكرێكى دژە دیكتاتۆر دەبینێت. فیكرێك كە گرنگى تەواو بە ئازادى تاكەكەس و بازارو قەدەغەكردنى دەستێوەردانى دەوڵەت لەژیانى ئابوورى و كۆمەڵایەتیدا،  هەروەها لاوازبونى لیبراڵیەتیش دەخاتە ئەستۆیى باڵادەست بونى ئایدۆلۆژیاى گروپ و دەستەكانەوە لەپێش هەموشیانەوە سۆشیالیزم  لاوازبونى لیبراڵیەت  و جێگیر بونى شۆسیالیزم لەشوێنیدا سەرچاوەى دروست بونى رژێمە تۆتالیتارییەكانى  رۆژگارى جەنگى جیهانى دەزانێت. هەروەها "هاینك "لەمەترسى دەسەڵاتى سۆشیالیزم ئاگادارمان دەكاتەوە و باس لەوە دەكات . كە نابێت دیموكراسى و سەرمایەدارى لەیەكتر جیا بكرێنەوە و باس لەرۆڵ و  گرنگى تاكەكەس لەشوێنى كۆ دەكات . ئەو پێى وایە كە نابێت بەهیچ جۆرێك ئازادى بكرێتە قوربانى هیچ شتێك حەتا لەدەرەوەى ئازادیش خۆیدا چونكە هیچ شتێك لەئازادى گرنگ ترنییە "هاینك" شۆسیالیزم بەژێرخانى سیستەمى تۆتالیتاریزم دەزانێت ، ئەو پێى وایە سیستەمە تۆتالیتارییەكان لەژێر پاڵتۆكەى شۆسیالیزمەوە هاتۆتە دەرەوە "هاینك" خۆى بۆ رەخنە گرتن و هەڵوەشاندنەوەى  ئەو دۆگما ئایدۆلۆژیانە تەرخان دەكات ، كەلەمژدەى دروستكردنى بەهەشتەوە دەگوازرانەوە بۆ دروستكردنى واقیعێكى جەهەنەمى . تەنانەت كتێبەكەى پێشكەش  بە شۆسیالیستەكانى ناو هەموو حیزبەكان دەكات، چونكە ئەوان بەدرێژایى پەنجا ساڵ مژدەى بەهەشتێكى درۆزنانەیان بەگوێى دونیادا دەدا.
 هاینك دەڵێت دەگمەنن ئەوانەى دەیانەوێت ئەو راستیە ببینن كە سەرهەڵدانى نازیزم و فاشیزم كاردانەوە نەبوو دژ بەو رەوتە شۆسیالیزمانەى كە پێشتر لەئارادابوون ، بەڵكو دەرەنجامى ئەو رەوتە شۆسیالیستانە بوو . هەروەها فاشیزم و نازیزم بە زادەى بەهێز بونى هێز و  ئایدۆلۆژیا سۆشیالیستەكان دەزانێت ، هەروەها دەڵێت لەئەڵمانیا ئەوەى تۆتالیتاریزمى بەرهەم هێنا رەگە شۆسیالیستەكان بوو . كاتىَ هیتلەر دەسەڵاتى گرتە دەست لیبراڵیزم لەهەموو رویەكەوە لەئەڵمانیادا مردبوو هەرئەوەش بوو لیبراڵیزمى كوشت، كەشۆسیالیزم بوو . ئەوەش واى لەهاینك كرد ئەو بۆچونانەى هەبێت ئەو دوو مۆدیلە تۆتالیتاریزمەى ئەوروپا بوو كەنازیەت و ستالینیەت بوو، نازیەكان هەڵگرى  ئایدۆلۆژیاى "ناسیۆنالیزم و سۆشیالیزم " بوون ستالینیەكان هەڵگرى ئایدۆلۆژیاى "ناسیۆنالیزم و بەلشەفیزم" بوون ئەو دوو شێوە شۆسیالیزمە بەراست رەو چەپرەو ناو دەبات ، بەباوەرى هاینك ئایدۆلۆژیاى سۆشیالیزمى نەك تەنها ئازادى ئابوورى لەناو دەبات بەڵكو فیكرى تاك گەرایش لەناو دەبات كەیەكێكە لەرێبازە فیكرییەگرنگەكانى شارستانیەتى رۆژئاوا رەگەكانیشى قووڵ بەو شارستانیەتەوە بەسراوەتەوە .هاینك دواى نیشاندانى سەرچاوە ئایدۆلۆژیەكانى سیستەمى تۆتالیتارى دێتە سەر دەست نیشانكردنى بنەمایى ئابوورى ئەو سیستەمە . جەوهەرى سیستەمى تۆتالیتاریزم بەمیكانیزمە ئابوریەكانەوە گرىَ دەدات كەلەسەر دژایەتیكردنى موڵكیەتى تایبەت و بەگژداچونەوەى بازارى ئازاد دروست بوون لەباتى ئەمەش كۆنترۆڵ كردنى دەوڵەت ، بۆ ژیانى ئابوورى  لەرێگەى سیستەمى پلاندانانى سێنتراڵەوە . بەراى هینك دژایەتى كردنى  موڵكیەتى دەوڵەت و بازارى ئازاد و دەستى خۆى كۆبكاتەوە ببێتە بونەوەرێك لەسەر ورد و درشتى ژیانى كۆمەڵایەتى ژیانى تاكەكەس بریار بدات ، كۆمەڵگە ناچار دەكات پابەند و ملكەچى دەوڵەت بێت . بەكورتى ئەم میكانیزمە ئابوریانە وادەكەن  ئیرادەى دەوڵەت هەموو بەشەكانى ژیان كۆنترۆڵ بكات،  بەرایى ئەو ئایدۆلۆژیاى شۆسیالیستى لەوەدایە كەهەمیشە گریمانەى ئەوە دەكات، كە ئەو دەسەڵاتە گەورەیەى دەكەوێتە دەستى دەوڵەتەوە ئەوە دەوڵەت هەردەم بەئاراستەى  بەختەوەر كردن و ئاسودەگى و تێركردنى كۆمەڵگە دەیخاتە گەر، ئەوەى كەدەوڵەت بێتە سەچاوەى بەدبەختى  و  ناشیرینى ببێتە ئامرازێكى تۆقێنەرى كۆنترۆڵ و دیسپلین كردنى كۆمەڵگا ئەوەش ببێتە هێزێك  لەسنورى كوشندە بۆ ئازادى  تاكەكەس كۆمەڵایەتى دابنێت و ئیرادەى ئینسانەكان تێكبشكێنێت ئەمانەش شتگەلێكن ئایدۆلۆژیاى سۆشیالیستى نكۆلىَ لێدەكات یان لەباشترین دۆخدا لێیان بێدەنگە. كە دیكداتۆریەتى پرۆلیتاریا ببێتە دیكداتۆریەوتى حیزب، دیكداتۆریەتى حیزبیش دەبێتە دیكداتۆریەتى سەركردەیەكى كاریزمى
 شتێك كە ئایدۆلۆژیاى سۆشیالیستى وێنایان بكات . بەمانایەكیتر  ئایدۆلۆژیاى سۆشیالیستى ئەگەرى خراپ بەكارهێنانى ئەو هەموو بەكار هێنانەى سۆشیالیزم دەیخاتە دەستى  دەوڵەت نایبێنێت ، هەروەها جیهانبینى تاكرەویانەى سۆشیالیزم وە سەپاندنى بەسەر هەموو ئینسانەكان ، ئەوە بۆ خۆى كوشتنى عەقڵى تاكەكەس و بیركردنەوەى ئینسانەكان جیهانبینى تایبەتیش دادەبەزێنێتە ناو زمان و چەمكو ئەو ئامرازانەى كەبەهۆیانەوە  تاكەكەسەكان بیر دەكەنەوە . سەپاندنى یەك جیهانبینى ماناى سەپاندنى یەك تۆر لە بەها و نرخ و نۆرمى تایبەت كەناكۆكە، بەو تۆرە جیاوازانەى  بەها و نرخ و نۆرم لە كۆمەڵگادا ئامادەیە ، ئەمەش نابێت كورت بكرێتەوە وە بەیەك جیهانبینى  دیارى كراو ببستیرێتەوە . كۆمەڵگا ماناى شوێنى ئامادەگى زیاد لە جیهانبینیەكى ناكۆك و ململانێكەر لەگەڵیدا ، سەپاندنى یەك ئایدۆلۆژیا و یەك سیستەم لەبەها و نۆرم ، لەسەرێكەوە رێگرتنە لەهەر فۆرمێكى بیركردنەوەى ئازاد، لەسەرێكى دیكەوە رێگرتنە لەهەر پراكتیكێكى كۆمەڵایەتى وە تاكەكەسى ئازادیش. هەوڵدانى بەردەوامى سۆشیالیستەكان بۆ دروست كردنى بزوتنەوەیەكى جەماوەرى بەیەك جیهانبینى و یەك سیستەم لە نۆرم و بەهاى هاوشێوە وەك یەكەوە ، ئەو ئامرازانەى دروست  كرد كەدواتر نازى و فاشیەكان ، بەشێوەیەكى چالاك بەكاریان هێنا، ئەویش دروست كردنى حیزبى دەسەڵاتدار و سەركوتكەر كە بونێكى حیزبێكى لەو شێوە مەرجى گرنگى دروست بونى تۆتالیتاریزمە  ئەو مۆدیلە حیزبەش ، سەرەتا سۆشیالیستەكان بەكاریان هێنا و خستیانە گەر . هاینك دەڵێت ئەوە سۆشیالیستەكان بوون نەك فاشیستەكان منداڵانیان كۆدەكردەوە دەیانكردنە لەشكر بۆ حزب وە دەبوا بشبونایە بەدڵسۆزى ژمارەیەكى ئایدۆلۆژى حزب.
 ماركس كاتێك دژایەتى یۆتۆپیاگەرایى بەڵگەخوازى دەكات، هەموو جۆرە ئەندازیاریەكى كۆمەڵایەتى مەحكوم دەكات ئەو بەباوەر بوون بەگەڵاڵە رێژییەكى عەقڵانى بۆ دەزگا كۆمەڵایەتیەكان بەچەشنێكى بىَ ئەم لاو ئەولا بەپێچەوانەى واقیع بینى لەقەڵەم دەدات و ئیدانەى دەكات چونكە دەڵێت دەبێت كۆمەڵگا بەپێى یاساكانى مێژوو گەشە بكات نەك بەپێى بەرنامەى عەقڵانى ئێمە ماركس لەسەر ئەو برواییە كەئەوە زاتى پرۆژە مێژوویەكانە . بەجۆرێكى دیكەى  ئەو هەوڵە تێروانینێكى لە رەگوریشە مێژووگەراییانە  و پێچەوانەى هەر چەشنە ئەندازیارێكى كۆمەڵایەتیەوە دەگرێت. ماركس هەروەك كارل پوپەر دەڵێت لەخەونى شۆرشێكى گركان ئاسان كە سەرانسەرى جیهانى كۆمەڵایەتى لەرەگو ریشەوە بگۆرێت ، ئەم ئێستاتیكایە بەتەواوەتى بۆ تێگەیشتن دەشێت زۆرێك لەسرووشتى ئێمەى مرۆڤى تووشى بەجۆرێك ئەم یەتۆپیاگەراییە دەبێت ، بەڵام ئەم حەزو شەوقە ئێستاتیكایانە تەنها بەمەرجێك نرخى هەیە  كەهاوسەرەكەى لەدەست عەقڵ و هەستى بەرپرسیارێتى و پاڵنەرى  مرۆڤ دۆستانە بۆ یاوەرى ئەوانیتر، ئەگینا مەترسى دارەو لەوانەشە وەكو هەستیارى لێبێت، جوان پەرستى رادیكاڵیزم بەناچارى بەرەو وازهێنان لەعەقڵ پاڵمان پێووە دەنێت، بۆیە لەرووى داماوى بێچارەیی فیكریەوە دەكونە بەدیلى عەقڵ ئەم هەڵوێستوو تێروانینە ناعەقڵانیە سەرخۆش بوونە بەخەونى جیهانێكى جوان ، هەموو ئەمانەشە ماركس دەگەیەنێتە شوێنێك پێى دەڵێن تۆتالیتاریزم و رەگەس پەرستى.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.