تاكڕه‌هه‌ندیی ڕه‌خنه و خوێندنه‌وه
بینینه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی كوردی وه‌ك ڕووبه‌ر و پانتاییه‌كی بێ قۆناغ
له ساته‌وه‌ختی هه‌ڵكردنی زریانێكی به‌تین و لێشاوی لافاوێكی بێشوماردا ئه‌وه‌ی ده‌قه‌ومێت كاره‌سات و ماڵوێرانی به‌دواوه ده‌بێ و پاش ئارامبوونه‌وه‌ش، دوای ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه له دۆخی ئاسایی‌دا به مێشكێكی ئاساییه‌وه ده‌بینرێته‌وه، كه‌لێن و هه‌ڵه و به‌خۆداچوونه‌وه‌كان ده‌بنه مایه‌ی قسه‌لێكردن و مشتومڕی زیان لێكه‌وتووانی، ئه‌م دیده‌ش هه‌ڵبه‌ته له‌خۆیدا وه‌ئاگاهاتنه‌وه و ئاراسته‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی وه‌رده‌گرێ و پێده‌چێت به‌ر له ڕووداوه‌كان چۆنێتی بیركردنه‌وه‌كان شتگه‌لێكی وه‌هایان به‌خۆوه نه‌بینیبێ و هۆكار و ئاكامه‌كان ئیتر هزر و تێڕوانینه‌كان به چه‌شنێك له چه‌شنه‌كان گردبكه‌نه‌وه و به‌رنامه‌یه‌كی لێ پێكبێت، واته ئه‌و ڕاستییه‌ی دره‌نگوه‌خت ده‌خه‌مڵێ و له كاتی كاره‌ساته‌كه‌دا هه‌رگیز ئاماده‌گیی نییه.. ئه‌م وێنه‌یه زۆر له‌و بۆچوونانه نزیكده‌بێته‌وه كه نێوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئێمه‌ش شتێك كه‌م تا زۆر له‌و دۆخ و هه‌وایه‌دا ده‌ژی و پاش تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌نێكی دوورودرێژ، دره‌نگوه‌خته ئینجا دیدگای ڕۆشنبیریمان ڕۆشن ده‌بێته‌وه‌و وه‌ئاگا دێینه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی بۆ دوێنێ وه‌ئاگادێینه‌وه بۆ ئێستاكه بێده‌نگی میوانمانه، ئێمه له ئێستادا هزری به‌سه‌رچووی دوێنێ ده‌خوێنینه‌وه، بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو، بۆ مه‌رامێك هه‌وڵه‌كانی ئێستامان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ تا به كوژاندنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی دوێنێ زه‌بر له ئه‌مڕۆش بوه‌شێنین نه‌ك بره‌ودان به هه‌نوكه.
ڕه‌نگه له‌پاش تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن و سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانیشه‌وه توانستی په‌یبردن و پێزانینه‌كان حیكمه‌تێكی وه‌هایان تێدا نه‌بێت كه به ئه‌قڵییه‌تی ئه‌مڕۆوه بڕوانینه‌وه ڕابردوو، ئه‌و هزر و لێكدانه‌وانه‌ی به‌پێی قۆناغه‌كان بێگومان چنگكه‌وتوون و جۆرێك له په‌یڕه‌وكردنی هه‌ڵه‌كان ڕاستییه‌كانی ڕۆنابێت، هێنده‌ی له‌ساته‌وه‌ختی خۆیدا شتێكی پێویست بووبن ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده هێزیان نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ئاگاهاتنه‌وه‌كه‌ش مه‌یلی بۆ بره‌وپێدان یاخود گۆڕینی سه‌رجه‌م پێودانگ و بیركردنه‌وه‌كانیشی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتبێ شایانی ئه‌وه‌یه ڕێڕه‌وی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر بونیاد بنرێ و وه‌رچه‌رخانێكی ته‌واوه‌تی بهێنێته ئاراوه.
نێوه‌ندی ڕۆشنبیریی و ڕه‌خنه‌ی ئێمه له ئێستادا به‌م شێوه‌یه كارده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی ڕوانینه‌كانی به‌ره‌و دوێنێ و ڕابردوو ده‌كشێنه‌وه چ قسه‌یه‌كی وه‌های پێ نییه بۆ ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر خوانی دوێنێیه‌كی سه‌ره‌تا و به‌رایی كارده‌كا و به لۆژیكی ئه‌مڕۆكه‌وه ڕابردوو قه‌رزاربار ده‌كاته‌وه، به‌و ئه‌قڵه‌ی ئه‌مڕۆوه به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه كه پێكهاته و به‌رهه‌می كۆی مه‌عریفه و تێگه‌یشتن و پێشكه‌وتنه‌كانه و له دیدگای نوێوه كۆنه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، وه‌لێ له‌به‌رامبه‌ریشدا، بۆ ئێستایه‌كی ئاماده و حازربه‌ده‌ست چ خوانێكی ڕانه‌خستووه، واته به چه‌كی كۆی مه‌عریفه و دونیای مۆدێرنه‌ی هه‌نوكه‌وه جه‌سته و فۆرمی دوێنێ ده‌پێكێته‌وه و له‌و پێناوه‌شدا وزه‌كانی خه‌رجده‌كات.. له‌ڕاستیشدا گه‌ڕانه‌وه‌ی دیدگاكانی ئه‌مڕۆ به‌ره‌و ڕابردوو بۆ ئه‌وه‌یه ئێستا و داهاتوویان پێ گه‌ش ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا گه‌ڕانه‌وه ته‌نها هه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه بێت چ سودێكی هه‌یه؟!
نه‌بوون و نائاماده‌گیی ڕه‌خنه له كاتی پێویست و شیاودا لێشاوی هه‌ڵه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام پێویستیشه ئه‌وه‌ش بڵێین كه ڕۆشنبیریی ئێمه له ساته‌وه‌ختی خۆیدا خاوه‌نی ده‌رفه‌ت و كاته گونجاوه‌كانی خۆی نه‌بووه تاوه‌كو ئاوڕدانه‌وه و لێكدانه‌وه، شرۆڤه و ڕانان و خوێندنه‌وه قووڵ و ئه‌كتیڤه‌كانی هه‌بێت بۆ ژیان و ڕه‌وشی ڕۆشنبیریی هاوده‌م كه ئه‌مه‌ش به ڕه‌وشی سیاسی و هه‌لومه‌رجی قۆناغه دواكه‌وتووه‌كانمانه‌وه لكاوه و پێده‌چێت داگیركه‌ران ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دانیشیان نه‌هێشتبێته‌وه چ جای وه‌ستانه‌وه‌كان. هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان بۆخۆی هه‌موو وزه‌كان له‌پێناوی مانه‌وه‌دا قه‌تیس ده‌كات، ئه‌م وزانه‌ش چه‌نده بڕیان كردووه و له‌و پێناوه‌دا سه‌رف كراون؟!
خۆ ئه‌گه‌ر له ئێستاشدا بۆچوونه‌كان پانۆرامایه‌ك بده‌نه‌وه به ئاستی بواری ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریمان، پانۆرامایه‌كه گشتگیر و ڕه‌هاو بێ تاووتوێكردن و پۆلێن‌كردن، ته‌نها له ڕه‌هه‌ندێكه‌وه ڕاو بۆچوونی ڕه‌های لێده‌كه‌وێته‌وه كه سه‌رجه‌م پانتاییه‌كان داگیر بكات، ئه‌وده‌مه‌ی قسه له‌سه‌ر شیعر یان چیرۆكی كوردی بكرێت، شاعیر و چیرۆكنووسان بۆ خۆشیان ڕای موتڵه‌ق و دیسانه‌وه گشتگیر ده‌رده‌بڕن به‌وه‌ی به‌خشش و داهێنانه‌كان هه‌موو بخه‌نه‌وه یه‌ك تای ته‌رازووه‌وه.. ناوبه‌ناو قسه‌كردن هه‌یه له‌سه‌ر چیرۆك و بێ وه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر شێواز و ڕه‌گه‌زه هونه‌رییه‌كان خه‌رمانه‌ی پانۆرامایه‌كمان له چیرۆك و ڕۆمانی كوردی بۆ ده‌كێشرێته‌وه بۆ له‌بازنه‌دانی هه‌موو جیهانه سه‌ربه‌خۆكان، به‌ناوی ( زۆر) یان (زۆربه‌ی) وه‌شاندن و فڕێدانی تیۆر بوونه‌ته ده‌نگی سه‌رده‌م، له‌كاتێكدا پرسیاریش ئه‌وه‌بێت ئایا ئه‌و كه‌سانه سه‌رجه‌م شیعر و چیرۆك و ڕۆمانی كوردی‌یان خوێندۆته‌وه كه ئه‌و پانۆرامایه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن یان ته‌نها مشتێك نمونه‌ی خه‌روارێك پێودانگیانه؟! خوێنه‌ر ئه‌وده‌مه‌ی ئه‌و بۆچوونانه ده‌خوێنێته‌وه ئایا ئه‌ویش لای خۆیه‌وه نابێته‌وه لایه‌نێكی ئه‌وتۆ بۆ دواخستن و به په‌راوێزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژانرانه؟!
ڕه‌وشی ئه‌ده‌به‌كه‌مان له ئێستادا ڕه‌وشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌خششه‌كانی دوێنێیه، چیرۆكنووسان به ئه‌قڵییه‌تی ئه‌مڕۆوه، به مۆدێلی نوێی نووسینه‌وه كه كاریگه‌ریی جیهانبینی و هه‌وڵ و داهێنان و كۆششی داهێنه‌رانی دونیایه مێژووی چیرۆكی كوردی قه‌رزاربار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ته‌نها له پاڵه‌وانه غه‌مگین و چه‌قبه‌ستووه‌كاندا گیری خواردووه و چ شتێك نه‌بوون جگه له‌وه‌ی كه چه‌ند ده‌قێكی ساده‌ی به‌رگری بووبن و له هه‌ستی كوردایه‌تی و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی زێتر چ ئه‌ركێكی دیكه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتبێت، واته به چاوی ئێستاوه نه‌ك ته‌نها له ده‌قه نووسراوه‌كان، به‌ڵكو له خوێندنه‌وه‌كانی خۆشیان پاشگه‌زده‌بنه‌وه و به ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌مڕۆ ئه‌ركه‌كانی پێشتر ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م دیدگایه هه‌روه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵی زانستییه له ئێستاوه بۆ چه‌ندین سه‌ده پێشتر كه دوێنێ بخوێنێته‌وه.. چۆنێتی ژیان و بیركردنه‌وه ده‌گۆڕێت و شته پڕ بایه‌خه‌كانی دوێنێ چیتر جێی بایه‌خ نابنه‌وه و شتگه‌لێكی دیكه ده‌بنه‌وه مایه‌ی بایه‌خ پێدان، ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا فرمێسكی له چاودا قه‌تیس كردووه پێده‌چێت له‌مڕۆكه‌دا شته بچووكه‌كان بن ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین مایه‌ی پێكه‌نین هێن. وه‌لێ ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێییه و بێ هه‌ڵكۆڵین ده‌وه‌شێنرێت، هه‌ربۆیه توانسته‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی بۆ تاقه ڕه‌هه‌ندێك ته‌رخانده‌كات تاوه‌كو ئه‌و به‌خششانه‌ی پێ له قاڵب بدات.
له دیدی ئێستادا، وه‌ستانه‌وه له‌سه‌ر گوتاری سه‌ره‌كی و ناوه‌رۆكی شیعر و چیرۆكه‌كانی دوێنێ هه‌موو شتێكه، به‌ڵام ڕووبه‌رێكیان بۆ جوانی و فۆرم و تازه‌گه‌رییه‌كانی شێوازیش نه‌هێشتۆته‌وه و بوونه‌ته قوربانیی ئه‌و وه‌زیفانه‌ی كه دوێنێ هه‌وڵیان بۆ دراوه، یان قه‌رزارباركردنیان به‌وه‌ی زمانی ساده‌ی ئاخاوتن و جه‌ماوه‌ریی و هه‌ره‌وه‌زیی و گوندنشین بوون و قۆناغی كشتوكاڵییان تێنه‌په‌ڕاندووه وه‌ك ئه‌وه‌ی ژیاری ئێستاكه‌ی كورد ژیارێكی زۆر پێشكه‌وتوو بێت!! ئه‌م دیدانه ئه‌گه‌ر ڕاستییش بن و له ڕاستیش نزیك ببنه‌وه دیسانه‌وه له ئێستادا ده‌كرێن، بێ توێكاریی و ڕاگوزه‌رانه ده‌وه‌شێنرێن و وه‌ك وتمان به ئه‌قڵییه‌تی پێشكه‌وتنخوازییه‌وه ئاوه‌زی كۆنینه له پێودانگ ده‌درێت. وه‌ك چۆن پانتاییه تاریكه‌كانی مێژووی گه‌لی كورد له‌پێش چاو نه‌گیراوه، به‌و شێوه‌یه‌ش گاڵته به بیروباوه‌ڕ و ئه‌و ئه‌ركانه‌ش ده‌كرێت كه دوێنێ پێویست بوون هه‌بن و هه‌وڵه‌كان به ئینشانووسین ناوزه‌د ده‌كه‌ن.. من له‌م تێڕوانینه‌مه‌وه كۆنه‌پارێزیی هیچ قبوڵ ناكه‌م ئه‌وه‌نده‌ی له ئه‌قڵییه‌تی ( ئێستا )ی كورد وردده‌بمه‌وه كه گۆڕانێكی باشی به‌خۆوه نه‌بینیووه. به‌م پێودانگه‌ی ئه‌وانه بێت هه‌رچی شیعره لیریكی و هۆمه‌رییه‌كانه، ئه‌ده‌بی كلاسیكی نه‌ته‌وه‌كانه ده‌بێت هه‌موو فت بكرێن و ڕووه‌و زبڵدانی مێژوو تووڕبدرێن كه پڕێتی له ناوه‌رۆكی پاڵه‌وانێتی و سوارچاكی و جه‌ربه‌زه‌یی.. یان له‌وه‌ش زێتر قۆناغه سروشتی و ڕیالیزمیه‌كانیش له‌و ساده‌گۆیی و سانا وه‌شاندنانه‌ش بگرێته‌وه، له‌كاتێكدا بۆخۆی سانایی هه‌ر سانا نییه و ڕه‌نگه له فه‌لسه‌فه‌ی ئیستاتیكادا هونه‌ری مه‌زن به‌و ساده‌ییه‌وه بلكێندرێته‌وه كه ته‌مومژ و ئاڵۆزییه‌كانی تێپه‌ڕاندبێت تا گه‌یشتن به سانا به‌خشین، ئه‌مه‌ش بڕینی هه‌موو قۆناغه‌كانی ئاڵۆزییه تا سانایی ده‌ستگیر بكرێت، فه‌لسه‌فه‌ی نیچه به زمانێكی شیعری ده‌ربڕدراوه كه ئه‌وه‌ش شێوازی تایبه‌تییه و چه‌ندین مه‌رام له پشتیه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه، ساده‌یی له خۆیدا هه‌ڵگری كۆی هێما و ئاماژه و ده‌لاله‌ت و سیمبۆڵه‌كانه، واته ده‌ست بردن بۆ ساده‌ییش چه‌ندین پێوه‌ر و لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر له‌خۆ ده‌گرێ و له‌ڕووی داهێنانه‌وه نه‌شیاوه ڕاگوزه‌رانه له‌باره‌یه‌وه بدوێین. من لێره‌دا مه‌به‌ستم له زمانی ساده و ده‌ربڕینه ساكاره‌كان نییه بابه‌تیانه كارده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی بۆ چه‌مكی گه‌یشتن به ساده‌یی داهێنه‌رانه ئاراسته‌ی ڕوانینه‌كان بگوێزمه‌وه.
ئه‌گه‌ر شیعری كوردی له حاجی قادری كۆییه‌وه تا ده‌گاته شێركۆ بێكه‌س ئه‌ركی ته‌نها پارێزگاریكردن و گه‌ڕان بووبێت به‌دوای بونیادنان و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌مه‌ش له دیدی ( مه‌ریوان وریا قانع )دا، ئه‌وا هیچ له‌و ئه‌ركانه‌ش نه‌هاتوونه‌ته به‌ر باس كه دوێنێی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردیی له ئه‌ستۆی گرتوون، مه‌ریوان له‌و ڕایه‌یدا هه‌رگیز نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌كانی شیعر له دوێنێدا، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئیستاتیكا و قۆناغه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنیان كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌مڕۆیان خوڵقاندووه، ناكرێت ئاكامه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئێستا بكه‌ینه‌وه چه‌كێكی به‌هێز له ڕووی سه‌ره‌تاكاندا، وه‌ك چۆن ناكرێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خوێنده‌واری ئه‌مڕۆ به كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌خوێنده‌واری دوێنێ به‌راورد بكه‌ین ئاوه‌هاش به‌و ڕوانینه بارگاوییه جیهانیی و گڵۆباڵیزه‌ی ئه‌مڕۆوه شوره‌ییه حوجره و ته‌كیه‌كان له ئاستی زانكۆكانی ئه‌مڕۆكه‌دا دابنێینه‌وه.
وه‌زیفه‌ی شیعر و ئه‌ده‌بیاتی دوێنێ گه‌لێك جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستادا، له دوێنێدا تۆ خاوه‌نی میلله‌تێكی نه‌خوێنده‌وار و بێ سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفی بوویت، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ت به ته‌نها هه‌ر مزگه‌وت و ته‌كیه و خانه‌قای شك بردووه، كه‌شتییه‌كه‌ی نوحی نه‌جمه‌دین مه‌لا خۆ مێژووه‌كه‌ی هێنده دێرین نییه و له‌پێناوی فێركردن و په‌روه‌رده‌دا له‌و قۆناغه‌دا هه‌ر ده‌ڕۆستی ئه‌وه هاتووه، ئه‌مه سه‌ره‌تاكانت بێت هه‌ڵبه‌ته شتێكی سروشتییه نووسین له ئاخافتنی ڕۆژانه و ساده‌گۆییش نزیك ببێته‌وه، ده‌شێت قۆناغی نالی و مه‌حوی قۆناغێكی پرشنگداری بیركردنه‌وه و پرسیار كردن بووبێ و، قۆناغی دواتر سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شته له‌كیسچووه‌كان. كورد هه‌میشه له‌كیسی داوه و كه‌متر وه‌ده‌ستهێنان كه ڕه‌نگه به‌ده‌ستیشی نه‌هێنابێت.
مێژووی زانست مێژووی به‌درۆخستنه‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌رگیز مانای سڕینه‌وه و فڕێدانی بۆچوونه‌كان نییه به‌ره‌و زبڵدان، به‌ڵكو هه‌ڵكۆڵین و په‌ره‌پێدانی هه‌موو شته به‌راییه‌كانه ڕووه‌و ڕاستی و لۆژیك و چ هزرێك نییه هه‌ر له سه‌ره‌تاكه‌یه‌وه هه‌موو ڕاستییه‌كانی له‌خۆدا هه‌ڵگرتبێ و ئاراسته‌ی گه‌شه‌سه‌ندن په‌ل نه‌كوتێ.. له‌م ڕاستییه‌شه‌وه چۆنێتی ئه‌قڵی سه‌رده‌م به‌یان ده‌بێ هه‌ربۆیه قۆناغه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن، ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوامان به قۆناغ نه‌بێت ناتوانین له هیچ شتێك بگه‌ین. هه‌ر به‌و قۆناغانه‌ش ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌ركه‌كانی ڕابردوو، ئه‌ركی پێشینه‌ش بێگومان ئه‌ركی ئێستاكه نییه ئه‌وه‌نده‌ی دروستكه‌ری ئه‌ركه‌كانی ئێستان و به گۆڕان خه‌مڵیون، قۆناغه‌كانی ( بخوێنن ) قۆناغی سیمبۆل و ڕه‌مزه‌كان نین، قۆناغی فۆكۆ و دۆلۆز و دریدا نییه و ئاسمان و ڕێسمان نێوانیانه، بخوێنن ته‌نانه‌ت له‌پاڵ ( دۆن كیخۆته)ی سێرڤانتسیش دانانرێ، شتێكی كۆمێدییه به ئه‌قڵی هابرمازه‌وه گورنه‌ته‌ڵه شرۆڤه بكه‌ین.. گه‌ڕانه‌وه و خوێندنه‌وه‌كه‌ی ( مه‌ریوان ) بۆ شیعری كوردیی كه هه‌ڵبه‌ته گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چه‌ندین قۆناغ و چه‌ندین وه‌زیفه و ئه‌ركه‌كان، سه‌رباری شێوازی شیعری شاعیرگه‌لێك كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن شێوازێكی تایبه‌تمه‌ند و جیاوازیشن، ده‌بینین تاكڕه‌هه‌ندیی ڕاڤه‌یان بۆ ده‌كات و هه‌موو به‌خششه‌كان ته‌نها له دیاریكردنی ئه‌ركێكدا قه‌تیس ده‌كاته‌وه كه ئه‌ویش شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه و هیچیتر، ناكرێت وه‌ك ( به‌ختیار عه‌لی )ش به‌ته‌نها له ڕه‌هه‌ندی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی قانع تێكڕا له مه‌نگه‌نه بده‌ین و حوكمێكی ته‌واو له‌سه‌ر كۆی بیركردنه‌وه و به‌خشینی پێشكه‌ش بكه‌ین، هه‌ست و بیری ناسیۆنالیزمی لای قانع كه گه‌شه ده‌سێنێ و دواتر ده‌پوكێته‌وه، توند ده‌بێ و دواجار خاوده‌بێته‌وه، كورت ده‌هێنێ له‌و شیعره‌دا و له‌وی دیكه‌یان دیار و زه‌ق و ڕوون دێته‌وه به‌ری مه‌یدان به بۆچوونی ئه‌و، ئه‌مه گه‌یشتن نییه به ده‌ركپێكردنی كۆی هه‌سته‌كان و بیروباوه‌ڕی ڕه‌های قانع، چونكه ئه‌وه‌مان له‌بیركردووه كه شاعیرانی كلاسیكی، شاعیرانی ئه‌و ده‌وروزه‌مانانه له چه‌ند ده‌رگایه‌كیان داوه و هه‌ر ده‌رگایه‌ش جیهانێكی سه‌ربه‌خۆ بوون و سه‌رجه‌م یه‌ك ماڵیان پێكنه‌هێناوه، قانع وه‌ك شاعیرانی دیكه شیعری نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و فێركاریی و خۆشه‌ویستی و ڕه‌خنه‌یی و ئایینی و چینایه‌تی و ئه‌مانه‌ی نووسیوه، ئه‌مه وه‌زیفه‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌ب بوون له سه‌رده‌می ئه‌ودا و ناكرێت بێ ئه‌م پۆلێنه له‌دوی ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێین به‌ته‌نها له‌م توێكارییه‌دا، كه لاوی كورد بۆ به‌رهه‌ڵستی و خه‌بات هانده‌درێت مانای وا نییه به ڕه‌خنه و سه‌رزه‌نشت و وه‌ئاگاهێنانه‌وه ئه‌و دوو شیعره له یه‌ك ڕه‌هه‌ند و جوغزێكدا قه‌تیس بكه‌ین، به‌ڵكو په‌لوپۆی بۆچوونه‌كان له‌و كانگایه‌وه دێن كه ئه‌ركی شاعیر پێشڕه‌وایه‌تی و پێشه‌نگ كردنی میلله‌ت بووه له هه‌موو جومگه‌كانی ژیاندا. له شیعرێكدا ئه‌گه‌ر باسی هێزی بازووی لاوان بكرێت و له شیعرێكی دیكه‌دا ڕه‌خنه‌ی ئاراسته بكرێت بۆ په‌روه‌رده‌كردن و فێركاریی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت مه‌یلی شاعیره‌كه به‌یان ببێت. ده‌كرێت بڵێین دیدگا و بیروباوه‌ڕی شاعیر به‌سه‌ر هه‌موو ڕووبه‌ری شیعره‌كانه‌وه دیاریده‌ده‌ن، وه‌لێ ئه‌وه‌ش دۆزینه‌وه‌ی كانزاكه‌ی شاعیره له بنه‌ڕه‌تدا نه‌ك سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كانی كه به‌پێی ڕۆژگار وه‌رچه‌رخان و گه‌شه‌سه‌ندنیان به‌خۆوه بینیووه.. لێره‌دا ئه‌وه ڕوونده‌بێته‌وه كه هه‌م ( مه‌ریوان ) و هه‌م ( به‌ختیار ) به‌پێكهاته‌ی كۆی ئه‌قڵی ئێستا و ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه كه لێكدانی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و په‌ره‌سه‌ندنی مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تییه، به هه‌موو ئه‌مانه‌وه كه ئه‌گه‌ر ناوی چه‌كێكی كاریگه‌ریان لێ بنێین، ڕووه‌و جه‌سته‌ی ئه‌ده‌به‌كه‌مان ته‌قه‌ی پێده‌كه‌نه‌وه بۆ ته‌نها نیشانه‌یه‌ك، ده‌بینین ته‌نها له یه‌ك لایه‌نه‌وه، له تاكڕه‌هه‌ندییه‌وه ڕوانیویانه‌ته به‌خششی دوێنێمان كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رنجێكی پێویسته، چونكه وه‌ك ئاشكرایه ئه‌مان به ڕه‌هه‌ندییه‌كان ناویان ڕۆیشتووه، به‌واتای روانینی فره‌ڕه‌هه‌ندیی، كه‌چی ده‌بینین له پراكتیكیاندا تاكڕه‌هه‌ندیی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و جه‌سته‌ی ڕۆشنبیریی به یه‌ك ڕه‌هه‌ند لێكده‌ده‌نه‌وه.
هه‌ڵه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه توێكاریی و تاووتوێ ناكه‌ین و ده‌ستبه‌جێ حوكم ده‌ده‌ین.. شیعری په‌روه‌رده‌یی و فێركاریی سروودێكی حه‌ماسی سیاسی نییه و بانگهێشتی ئایینیش ناگه‌یه‌نێت، وه‌سفی سروشتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئامۆژگاری لاوان‌دا جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه و گه‌ڕان به‌دوای تاقه گوتارێك له‌و كایانه‌دا نامانگه‌یه‌نێته هیچ شتێك ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت پێشوه‌خته مه‌رامی سه‌ره‌كی نووسینمان بسه‌پێنین به‌سه‌ر جیهانه‌كاندا بۆخاتری سه‌لماندنی كاره‌كه‌مان.
ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ئه‌ده‌ب له دوێنێدا به‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ین كه پارادایمی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یه و ده‌سته‌جه‌معییانه كاری كردووه و ئه‌وه‌ی ئێستاكه‌ش بۆخاتری دروستكردنی ئینسانه وه‌ك تاكه كه‌سێكی هۆشیار كه فه‌ردییانه ته‌عبیر ده‌كات و ئه‌ركی ده‌ستكاریكردنی زمانه تا فره‌مانایی و فره‌وتن و كه‌شفێكی دیكه‌ی دونیای نه‌دۆزراوه له ئه‌ستۆ بگرێت، ئه‌مه به‌راورد نییه له جه‌وهه‌ردا ئه‌گه‌ر به‌راوردی گۆڕانی ئه‌ركه‌كانیش له‌پێش چاو نه‌گرین، ئه‌گه‌ر جیهانبینی كۆن و تازه له‌یه‌كتر جودا نه‌كه‌ینه‌وه، یاخود زانستیانه پۆلێنی قۆناغه‌كان نه‌كه‌ین و هه‌ڵكۆڵینێكی فره‌ڕه‌هه‌ندیان بۆ به ئه‌نجام نه‌گه‌یه‌نین، قۆناغی فێربوونی زمان جیایه له‌گه‌ڵ قۆناغی به‌كارهێنانی زمان و چ جای قۆناغی ده‌ستكاریكردنیش، پاشان ئه‌و شۆڕشه‌ی له بوونه‌وه‌ری ئینسانیشدا ده‌كرێت وه‌ك تاكه كه‌س، مه‌به‌ست ته‌نها یه‌ك تاكه‌كه‌س نییه و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه، دیسانه‌وه به‌پێی كاریگه‌ریی ڕووه‌و كۆمه‌ڵگه په‌لده‌هاوێ و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ كه له توێكاریدا خاوه‌نی قۆناغه‌كانی خۆیه‌تی و چه‌ندیش بچینه پێشه‌وه قۆناغی دیكه ده‌بڕین و، مه‌حكومین به گۆڕانی وه‌زیفه و ئه‌ركه‌كان، به گۆڕانی جیهانبینی و تێڕوانین بۆ دونیا به‌پێی به‌ره‌وپێش چوون كه دواجار به قۆناغه جۆربه‌جۆره‌كانی كه‌لتوورێك خۆی ده‌ناسێنێ، ئه‌م كه‌لتوره‌ش له‌گه‌ڵ كه‌لتوری دیكه‌دا كه‌لتوره جیاجیاكان پێكده‌هێنن له‌سه‌ر ئه‌و گۆیه‌ی پێی ده‌ڵێن هه‌ساره‌ی زه‌وی.
وتن له هه‌موو شتگه‌لێك
نێوه‌ندی ڕۆشنبیریمان وه‌ك ڕه‌وشی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان خاوه‌نی چه‌ندین دیارده‌یه كه ده‌توانین هه‌ندێك جار ئه‌و دیاردانه به په‌تا یان نه‌خۆشی به‌ربڵاو ناویان بهێنین، ناوبه‌ناو وه‌ك مۆدی سه‌رده‌م نووسینی كوردیی دوچاری كۆوتنی یه‌ك بابه‌تیانه، هاومیلۆدی ده‌بێته‌وه كه وه‌ك لێشاو دێت و بێ له‌سه‌ر وه‌ستانه‌وه و وردبوونه‌وه ده‌وه‌شێنرێن و نووسه‌ران و خوێنه‌رانیش به‌ته‌رزی تووتییه قسه‌زانه‌كان بێ‌وچان له‌سه‌ر زمان ده‌یانڵێنه‌وه. ئه‌و دۆخ و كه‌شوهه‌وایه ده‌سته‌جه‌معی ده‌خوڵقێت و چ تخووبێكی سروشتی بۆ نییه، له سنووری تایبه‌تیدا ڕاناوه‌ستێ و جێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵهێنجان و بۆچوونی خودیی ناهێڵێته‌وه، واته ڕای جوداخواز دروست ناكات ئه‌وه‌نده‌ی تانوپۆی نێوه‌نده‌كه ده‌ته‌نێ و هه‌مووان وه‌ك یه‌كتر ڕوانینی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش شتێكه ده‌توانین بڵێین له ئاگاییدا پرۆسه ناكرێت به‌ڵكو نائاگاییانه گه‌ڵاڵه بووه و له ده‌ره‌وه‌ی پێ‌زانین و بیركردنه‌وه‌كاندا ماوه‌ته‌وه.
چوونه ژێر خێوه‌ت و سێبه‌ری ئه‌ویتر كه‌سێتیی تاكی كوردی وه‌ها گیرۆده كردووه ته‌نها به شكاندنی توێكڵه ڕووپۆشه‌كان ناكرێت ئازادییان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌روونه‌كانی ته‌نیووه و كاركردن تیایدا هه‌روا ئاسان نه‌بێت، یاخود گه‌ڕان به‌دوای هۆكاره‌كانیدا بۆ دوور په‌لمان ڕابكێشێ و كاتێكی شیاوی بوێت بۆ قسه له‌سه‌ركردن.. ئه‌مه‌ش به دیارده ناوزه‌د ده‌كرێت نه‌ك بۆچوونی گشتگیر كه هه‌مووان له‌سه‌ری كۆك بن، چونكه پرسیاری ڕۆشنبیریمان هه‌رگیز له خه‌مێكی گشتگیره‌وه نه‌هاتۆته بوونه‌وه و به‌ڵكو خاوه‌نی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری ڕۆشنبیریش نین له ئێستادا، خوێندنه‌وه‌ش هه‌نوكه جۆرێك له مۆدێلی پۆشیووه و پێده‌چێت زۆرینه گۆشه‌نیگا و ڕوانینه‌كانیان گردكردبێته‌وه وه‌ك تیشكی كۆكراوه‌ی زه‌ڕه‌بین له‌سه‌ر چه‌ند ڕووبه‌رێك كه نووسه‌رانی، به هێزی ناوه‌كانیان خوێنه‌رانیان ڕاكێشابێت نه‌ك خودی تێكسته‌كان و ئاستی باڵای ده‌قه‌كان ئیتر هه‌ر چه‌شنه نووسینێك بن و بوار و كایه هه‌مه‌جۆره‌كان له‌خۆبگرن، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌م وته‌یه لابردنی ناوی نووسه‌ره‌كانه ئینجا ئاوڕدانه‌وه بۆ تێكسته سه‌ربه‌خۆكان، ناوی نووسه‌رانی جیهانی هه‌ر له‌خۆوه نه‌گه‌یشتوونه‌ته هه‌موو په‌ڕێكی دونیا مه‌گه‌ر كۆشش و به‌خششه‌كانیان هۆكار نه‌بن له‌و پێناوه‌دا، به‌ڵام سه‌باره‌ت به نووسه‌رانی خۆماڵیی ناتوانین هه‌وڵ و كۆششه‌كان به ته‌نها وه‌ك هۆكاری بنه‌ڕه‌تی لێك بده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی ناوی نووسه‌ر ڕووبه‌ر و پانتاییه‌كانی ته‌نیووه به‌خشش و وه‌شاندن و داهێنان ڕۆڵی ئه‌وتۆی نه‌گێڕاوه، بێگومان فاكته‌ره‌كانی ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و هۆكارانه‌وه كه دیدگاكانی له‌سه‌ر ناوه‌كان چڕكردبێته‌وه ئیتر بۆ هه‌ر مه‌رامێك بووبن، پێده‌چێت ناوی نووسه‌ران له‌سه‌ر كتێب و به‌خششه‌كان بگۆڕین به ناوی دیكه و نێوه‌نده‌كه هیچ ئاوڕیشی لێنه‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه به‌شێكی به‌پێی ئه‌زموونی خوێندنه‌وه ئاكامی دروست نه‌كردووه به‌ڵكو ئه‌زموونی كڵێشه‌به‌ندیی و هاومۆدی ئه‌مه‌ی خوڵقاندووه، خۆ نووسه‌رانێك هه‌ن له ئاستێكی به‌رز و باڵادا داهێنان ده‌كه‌ن وه‌لێ گۆشه‌نیگاكان هێشتان له‌به‌رامبه‌ریاندا ده‌ڕۆستی په‌یبردن و ئاشنابوونیان نه‌هاتوون، هێشتان نێوه‌ندی ڕۆشنبیریی به خوێنه‌رانیه‌وه وه‌ئاگا نه‌هاتوونه‌ته‌وه له ئاستیاندا، واته هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌شی فه‌رامۆشییان چنگ كه‌وتووه بۆخۆیان دروستكه‌ری ئه‌و ڕه‌وشه‌یان نین به ته‌نها، كرده‌ی ده‌ق و خوێنه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه به‌ڵكو ئاماده‌گیی نووسه‌ر ڕۆڵی هه‌یه له‌و كرده‌یه‌دا، هه‌ندێك پێیان وایه نووسه‌رانی دیكه‌ی خاوه‌ن داهێنان و دنیابینی خۆیان له بواری ته‌سویقدا ده‌ست كورت و ناشاره‌زا بن هه‌ربۆیه نه‌یانتوانیووه وه‌ك بوونی پێویست خۆیان بسه‌لمێنن و دیدگاكان بچننه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له ڕاستییه‌وه دووره، چونكه هه‌موو نووسه‌رێك له زه‌مه‌نی خۆیدا خوازیاری ئه‌وه‌یه زۆرترین خوێنه‌ران به‌رهه‌مه‌كانی بخوێننه‌وه و به‌ڵكو كاره‌كانیشی بۆ زمانه زیندووه‌كانیش وه‌ربگێڕدرێن.
ئه‌وه‌ی له‌و پێناوه‌دا فاكته‌ر و هۆكاره گردبوونه‌وه‌ی هه‌سته جه‌معییه‌كه‌یه له‌سه‌ر شته دیار و زه‌قه‌كان به‌چه‌شنی ژیانی ڕۆژانه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ی جیهان به ته‌نها له‌و ڕووبه‌رانه پێكهاتبێت، له‌نێو گه‌لی كورددا شتێك هه‌یه پێی ده‌ڵێن چاولێكه‌ریی، زۆر جار بینینی ئه‌و دۆزه له دیدی كه‌سانی تردا ئه‌و دیمه‌نه‌ی خوڵقاندووه كه ( به‌فره‌كه له‌وێدا چووه‌ته‌وه) به‌مانای شوێنێكی دیكه و ڕووبه‌رێكی دیكه نه‌ماوه‌ته‌وه هه‌ربۆیه هه‌مووان له‌وێ خڕبوونه‌ته‌وه یاخود هه‌ماهه‌نگن له‌سه‌ر شته دیاریكراوه‌كان.. واته به‌پێوه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌ودیو ئاگایی دیدگاكان له‌خۆوه دروست ده‌بن و هه‌ر له‌خۆشه‌وه دواییان پێدێت ئه‌وده‌مه‌ی وه‌ئاگادێنه‌وه، ئه‌م لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م ژیانه ڕۆتینییه پانتاییه‌كانی ڕۆشنبیریشی داگیركردووه و به‌ڵكو خوێندنه‌وه و نووسینیشی به ڕۆتین كردووه، فاكته‌رێكی دیكه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار و هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ڕۆشنبیریانه‌یه كه خه‌مێكی گشتگیریی ڕۆشنبیرییان به كۆڵه‌وه نه‌ناوه، یان میدیا و ڕاگه‌یاندنه‌كان كه ئه‌مه‌ش بۆخۆی لایه‌نێكی ئه‌كتیڤه، وه‌لێ ئێستا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و میدیا كاری بۆ ده‌كات ئه‌ندێشه‌ی نووسه‌ران نییه و هه‌موو ده‌زگا ئه‌هلییه‌كانیش بۆخاتری قازانجی مادیی ڕیكلام بۆ پڕفرۆشییه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له‌نێو هه‌مان مۆدێلی ده‌سته‌جه‌معیدا گیرۆده‌ی هه‌مان په‌تان به‌وه‌ی دوای ده‌نگۆكان كه‌وتبن. وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانیش حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش به‌هه‌ند دۆزه‌كه‌یان نه‌گرتووه تاوه‌كو به پلان و به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جارێكی تر دیدگا و بینگه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره به‌رن كه په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك شانازی به كه‌لتوور و به‌خششه‌كانی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن له بواری داهێناندا، پێده‌چێت نێوه‌ندی ڕۆشنبیریی جێی شانازی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می ڕۆشنبیران خۆیانن له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵی ناچارانه‌ی سست ده‌ده‌ن و ده‌نگیان ناگاته گوێی نه‌ته‌وه‌كانی تر تا له ڕێی وه‌رگێڕان و دیالۆگی هه‌مه‌چه‌شنه‌وه به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیری ڕۆشنبیریی دابمه‌زرێنن.
پڕفرۆشیی به‌رهه‌م و كتێبه‌كان ئه‌گه‌ر له تایه‌كدا مایه‌ی خۆشبه‌ختی بن و جۆرێك له گردكردنه‌وه‌ی دیدگاكانی ڕۆنابێت بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگ ده‌رهه‌ق به به‌خششه‌كان، ئه‌وا له تای دووه‌مدا پێده‌چێت ئه‌و زۆرینه و هه‌ماهه‌نگییه، ئه‌و پڕفرۆشییه پێودانگ نه‌بێت بۆ پله‌ی شیاو و ئاستی باڵای كتێبه‌كان، هه‌رگیز داهێنان و ئاستی باڵا به‌پێی فرۆشیی كتێبه‌كان ناپێورێت، له‌و ڕووه‌شه‌وه ده‌توانین ئاماژه به چه‌ندین بڵاڤۆك و نامیلكه و به‌رهه‌مگه‌لێكی دیكه بكه‌ین كه خوێنه‌رانی ئاسایی، خوێنه‌رانی ساده و ڕاگوزه‌ر له كتێبخانه‌كاندا ده‌یانچننه‌وه و هه‌رگیز به ئاستی ڕۆشنبیریش لێك نادرێنه‌وه، مه‌به‌ست لێره‌شدا هه‌موو ئه‌و كتێبۆكه و بڵاوكراوانه‌یه كه به میللی په‌تی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و وه‌ك شیعره مۆبایل و فه‌رهه‌نگی فێربوونی زمانی سه‌فه‌ری كورت و….تاد، هه‌ندێ جاریش به‌پێی ده‌نگۆی نێوه‌نده‌كه له‌سه‌ر چه‌ند تێكستێك و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی زیاد له پێویست وه‌ها ده‌خوازێت خوێنه‌رانی نائاگاداری دونیای ڕۆشنبیری و مه‌عریفه ڕووه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه پێ هه‌ڵبگرن وه‌ك ڕاداشتن و گه‌یشتنه‌وه به هه‌نگاوه‌كانی ژیانی هاوده‌م بۆخاتری دوانه‌كه‌وتن و پێزانینیان له هه‌مبه‌ر دۆزه‌كه، كه ئه‌مه‌ش چه‌شنێكی دیكه‌ی ئه‌و مۆدانه‌یه خوێنه‌ری كورد پێی ڕاهاتووه و ئه‌وه‌ی نه‌هێنرێته به‌ر باس له جۆری تێكست و كتێبی به‌نرخ و پڕ به‌ها، شیاوی ئاوڕدانه‌وه نین له‌لایان ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ئه‌و وه‌ڵامانه‌ش بن كه پرسیارگه‌لێكی خۆیان تێر ئاو بكه‌ن و ڕێگه دووروكانیان بۆ نزیك بكه‌نه‌وه، پڕفرۆشیی كتێبه‌كانیش به‌ته‌رزی خه‌ڵاته جیهانییه‌كان چ شتێك نین ئه‌وه‌نده‌ی كۆكردنه‌وه و چڕكردنه‌وه‌ی دیدگاكان له‌سه‌ر به‌خششه‌كان و زیاتر ناساندنیان و په‌لكێش كردنی خوێنه‌ران ڕووه‌و پانتاییان.
به‌ڵام له‌و نێوه‌نده په‌شێوه‌ی ڕۆشنبیریماندا كه باش و خراپ تیایدا ئاوێته‌بوون و وه‌رگر و خوێنه‌ران دوای ڕیكلامه‌كان ده‌كه‌ون، بۆخۆیان پاڵنه‌ره‌كان ناكه‌نه‌وه پێوانه و به‌ڵكو گه‌ڕانێك نییه بۆ ئه‌ندێشه و خولیا تایبه‌تییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی مۆدێلێكه كه ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه و ئه‌ویتر كاریگه‌ریی هه‌یه له كێشكردنی بینگه و دیدگاكان تا تێكسته‌كان بخوێننه‌وه، هه‌ر لێره‌شه‌وه، ئه‌و مۆده پێ به‌پێی هه‌نگاوه‌كان پێ هه‌ڵده‌گرێت بۆخاتری جێنه‌مان و ئاگاداربوون له شتگه‌لی دونیا، هه‌ربۆیه وه‌ختێك نووسه‌رێك بانگه‌شه‌ی شتێك بكات ده‌ستبه‌جێ نووسه‌رانی دیكه و خوێنه‌رانیش هه‌مان بۆچوون كۆپیده‌كه‌نه‌وه بێ تاووتوێكردن و ڕه‌چاوكردنی لایه‌نه‌كان و هاوزمان بۆچوونه‌كان ده‌سه‌پێننه‌وه. له‌م به‌ده‌رخستنه‌دا ده‌شێت دۆگمایه‌ك ده‌ستنیشان بكه‌ین كه له بازنه‌كه‌یدا هه‌موو ئه‌و ده‌نگه كۆپیكراوانه‌ی تێدا ببینینه‌وه.
دیارده‌ی زۆر وتن، لووت ژه‌نین له هه‌موو شتێكه‌وه، خۆهه‌ڵقورتاندن و قسه‌كردن له‌باره‌ی شتگه‌لێكه‌وه بووه‌ته میلۆدیی ڕاده‌ربڕین و سه‌پاندنی ئه‌و بۆچوونه به‌سه‌ر زۆرینه‌ی نووسه‌راندا و بێ پۆلێن و گه‌ڕان و پشكنینی هۆكاره‌كان حوكم ده‌ده‌ن و سنوورێك له‌به‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربڕیندا داده‌نێن، ئه‌مڕۆ له دونیادا شاره‌زایی و پسپۆڕیی سنووره‌كانی به‌رته‌سك بوونه‌ته‌وه كه كاركردنه‌كان پڕۆفیشناڵییه و نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب ده‌خه‌مڵێنن، زانایه‌ك ئه‌گه‌ر پسپۆڕیی له له‌تێك سێودا هه‌بێت ئیدی بۆی نییه له‌سه‌ر له‌ته‌كه‌ی دیكه‌ی بێته ئاخاوتن، ئه‌مه ڕێزگرتنه له خود و له زانستیش، وه‌لێ ئه‌وده‌مه‌ی كه‌سانێك خاوه‌نی جیهانبینییه‌كی به‌رفراوان بن و ڕوانینی هونه‌رمه‌ندانه‌یان له‌خۆدا هه‌ڵگرتبێت تاڕاده‌یه‌ك ئاساییه ڕا له‌سه‌ر زۆرینه‌ی شته‌كان ده‌رببڕن، ئه‌گه‌ر شاره‌زاییشیان لێوه چنگ كه‌وتبێت بێگومان باشتره و سودێكی ئه‌وتۆشی هه‌یه.
شتێكی نه‌شیاوه نمونه‌ی نووسه‌رانێك بكه‌ینه یاسا و ڕێسا تاوه‌كو هه‌موو نووسه‌رانیشی پێ مه‌حكوم بكه‌ین، ئه‌مه زیاتر به‌وه‌وه گرێدراوه كه وه‌رگرتنی پۆسته ئیدارییه‌كان به‌پێی شاره‌زایی نه‌بێت و كه‌سانی شیاو له جێگه‌ی شیاو بوونیان نه‌بێت، ئه‌م دۆخه په‌شێوه په‌ڕیووه‌ته‌وه بۆ ناو نێوه‌ندی كه‌ڵچه‌ر و فه‌رهه‌نگ و ئاسایی نه‌كه‌وتۆته‌وه وه‌ختێك شاعیرێك شرۆڤه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی بكات یان كۆمه‌ڵناس و ده‌روونناسێك له‌سه‌ر په‌یكه‌رتاشین وه‌ستانه‌وه‌یان هه‌بووبێت، ئه‌مه بۆ خۆی په‌تایه و دیدگاكانی ته‌نیووه‌ته‌وه، پرسیار له‌وێدا بوونی نییه كه ئه‌و كه‌سێتییه ده‌شێت پلورالیزمی جیهان ببینێ و به‌پێی قۆناغه‌كان شاره‌زایی په‌یدا كردبێت، ناسنامه له‌وێدا هێنده گرنگ نییه كه ئه‌و كه‌سێتییه به ڕۆماننووس یان فۆتۆگرافیست ناسرابێت هێنده‌ی چۆنێتی وه‌شاندن و شرۆڤه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كه‌ی بۆخۆی سه‌نگی مه‌حه‌كه و ئاساییه له‌باره‌ی كایه و بواره جیاجیاكانه‌وه بێته ئاخاوتن، هه‌ڵبه‌ته لایه‌نی ته‌ندروست ئه‌وه‌یه له بوارێكی تایبه‌تمه‌نددا به‌خششه‌كانی پێشكه‌ش بكات نه‌ك فره‌لایه‌نی و په‌لهاویشتنی هه‌مه‌لایه‌نه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی په‌یڕه‌و كرد وه‌ك وتمان به‌پێی لێكدانه‌وه و ڕانان و بۆچوونه‌كانی ده‌توانین ڕاڤه‌ی بكه‌ین و پێشوه‌خته بڕیاری سه‌رپێیی ناده‌ین و به شێوه ڕێژه‌ییه‌كه‌ی له‌و گشته‌ی جیا ده‌كه‌ینه‌وه تاوه‌كو نه‌كه‌وینه هه‌ڵه‌وه.
ئه‌م پلورالزمییه له فره وتن و فره ڕوانینانه ئه‌گه‌ر له سه‌رێكه‌وه ده‌ستكه‌وتی هه‌وڵ و ماندووبوونی خودیی بێت، ده‌ستكه‌وتی ئه‌زموونی تایبه‌تی، ئه‌وا له‌سه‌رێكی دیكه‌وه ئاماده‌گیی ئه‌و چه‌شنه دیدگایه هۆكاری په‌وه‌رده و خوێندنمانه كه وه‌ك پاشخانێكی په‌روه‌رده‌یی له پشتیه‌وه ڕاده‌وه‌ستنه‌وه، چونكه له قۆناغه‌كانی خوێندنی ئێمه‌دا هه‌ر له منداڵییه‌وه سه‌پێنراوه به‌سه‌رماندا كه زۆرینه‌ی وانه جیاجیاكان بخوێنین تاوه‌كو شاره‌زایی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ستگیر بكه‌ین، كه‌واته له ئێستادا شیاوه له‌سه‌ر جوگرافیا و ئه‌ندازه و وێنه‌ش بێینه ئاخاوتن، بۆمان هه‌یه قسه ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب و بایۆلۆژیاش بكه‌ین، به‌ڵام قسه ئه‌وه‌یه كه هاتینه ئاخاوتن چۆن ده‌ڵێین، كه وتیشمان چه‌نده زانستییانه ڕا ده‌ردبڕین و ڕێز له وتنه‌كانمان ده‌گرین و چ شتێكی نوێ ئیزافه ده‌كه‌ین.
لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌و پلورالیزمییه‌ی نووسه‌ران و ته‌نانه‌ت خوێنه‌رانیش بۆ مێژووی ڕه‌وشێكی سیاسی ناله‌بار ده‌گه‌ڕێته‌وه كه میلله‌تی كورد هه‌میشه له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانیدا ویستوویه‌تی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر بێ و به چه‌كی زانین و زانسته‌وه به‌رگری له خۆی كردووه، ئه‌گه‌ر داگیركه‌ران نه‌یانهێشتبێت چاوكراوه و لێزان بن و له چه‌واشه‌كاریدا، له تاریكی‌دا قه‌تیسیان كردبن، ئه‌وا له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌رده‌م به ڕۆشنبیریی خۆی پڕ چه‌ك كردووه، هه‌موو شتێكی خوێندۆته‌وه و ویستوویه‌تی زانیاری گه‌لێكی ئه‌وتۆی ده‌ستگیر ببێت، هه‌ربۆیه ڕۆشنبیری كورد ده‌توانین به ڕۆشنبیرێكی مه‌وسوعی پێناسی بكه‌ین، لێره‌شه‌وه بۆ مه‌رامێك پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام كردووه و سه‌یریش نییه فه‌لسه‌فه‌ی بۆ سیاسه‌تیش خوێندبێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له بارودۆخێكی سیاسی زیاتر چ شتێكی دیكه‌ی نه‌بینیووه، له‌و قۆناغانه‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێك كتێبێكی نوێی نه‌خوێندایه‌ته‌وه هه‌میشه هه‌ستی ده‌كرد به‌جێماوه و شتێكی گه‌وره‌ی له‌كیس چووه، ده‌یه‌ی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌وه وێنه‌كه‌ی بوو.
هه‌موو شت خوێندنه‌وه و هه‌موو شت زان نه‌ك له كه‌سێتیماندا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانیشی ته‌نیووین و جێی ڕه‌خنه و به‌دواداچوونن. پێكداچوونی شێوازی نووسینیش به‌رێكی بۆ ئه‌و فاكته‌رانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌نوكه ده‌توانین پێكداچوونی ژانره‌كان له‌یه‌كدا ببینینه‌وه، لێره‌شدا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه كاریگه‌ریی ژانره‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌ستنیشان بكه‌ین ئه‌وه‌نده‌ی شیعر ڕه‌گه‌زه‌كانی ڕۆمان و ڕۆمانیش به زمانه شیعرییه‌كان، به ڕه‌گه‌زه‌كانی شیعر وێنای جیهانه‌كه‌ی ده‌كات نه‌ك گێڕانه‌وه‌ی داستانی بگرێته به‌ر.. ئێمه له‌یه‌ك كاتدا هه‌موو شتێكین، تۆمه‌تی ( نه‌زانین ) گه‌وره‌ترین عه‌یبه‌یه له‌لامان و هه‌موو خۆمان به زانا و دانا دێته پێش چاو، له‌كاتێكدا هیچ كه‌سێك له ئێمه مه‌حكوم نییه به‌وه‌ی هه‌موو شتێك بزانێت، وه‌رگرتنی ڕای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر هه‌ر شتێكی دیاریكراو بۆخۆی ڕێخۆشكه‌ر بووه له‌و پێناوه‌دا، واته پرسیارگه‌لێك ئاراسته‌ی كه‌سه شیاوه‌كان نه‌كراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام به‌ڵكو هه‌مووان له‌و كرده‌یه‌دا به‌شدارییان پێكراوه.. هه‌ربۆیه ئێستاش كه‌سێك ده‌رباره‌ی شتێك چ زانیارییه‌كی نه‌بێت هه‌موو ده‌مه‌كان ئاراسته‌ی ده‌كرێنه‌وه و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به هیچ نه‌زان و ساویلكه و چی و چی.
ئێمه له ژیانیشدا وه‌ك بوونه‌وه‌رێك ئاره‌زوو ده‌كه‌ین وه‌ك فارس و فه‌ڕه‌نسییه‌كان گۆرانی بڵێین و وه‌ك تورك بپۆشین و وه‌ك ئیتاڵی بخۆین و هه‌روه‌ك دانیماركی خۆشه‌ویستی بكه‌ین و وه‌ك ژاپۆنی دابهێنین و وه‌ك ئه‌مریكی به‌شه‌ڕ بێین، به‌ڵام نامانه‌وێت كورد بین و خۆشمان قه‌رزاربار ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌موو شتێك، كه خاوه‌نی خودی خۆمان نه‌بین و ئه‌و خه‌سڵه‌تانه له یه‌كتردا ببینینه‌وه سه‌ركۆنه‌ی یه‌كتری پێده‌كه‌ین، له‌م ڕایانه‌شدا هه‌میشه گشتگیر ده‌دوێین و لایه‌نی تایبه‌تی و تایبه‌تمه‌ند ناهێڵینه‌وه، هۆكاری ئه‌مه‌ش نه‌خوێندنه‌وه‌یه به‌مانای ته‌واوی خوێندنه‌وه.
كتێبه‌كان و به‌خششه‌كان لای خوێنه‌ران بوونه‌ته مۆدێلی خوێندنه‌وه، هه‌ندێك كتێبیش كه زیاد له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی نووسه‌ران جێی بایه‌خی زۆرینه‌ن و پڕفرۆشییه‌كی بێشوماریان هه‌یه بۆ نمونه كاره‌كانی ( پاولۆ كۆیلۆ) له‌به‌رئه‌وه نین خۆراكی زۆرینه مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی بوونه‌ته مۆدێكی ڕۆژگار، ئه‌وه‌نده‌ی خوێنه‌رانێك ئه‌و دیارده‌یه ده‌نێنه‌وه كه ته‌مه‌ڵن و خواستیانه له‌و كتێبگه‌له‌دا پڕ به هه‌موو شته‌كانی دونیادا بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیتر گه‌یشتبن به ده‌نگی سه‌رده‌م.. ئه‌و جۆره خوێنه‌رانه له‌و ته‌مه‌ڵانه ده‌چن كه ته‌مایانه ده‌ستگیركردنی هه‌موو دونیا ته‌نها له دوگمه‌یه‌كه‌وه بهێنرێنه بوون، هه‌ر له‌و تێڕوانینه‌شه‌وه‌یه نووسه‌رانێك ده‌كه‌نه كاریزما و ته‌وته‌می بێهاوتا و به قبوڵبوون و میهره‌بانی ئه‌وان هه‌ست به بوونی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌و جۆری خوێنه‌رانه‌ی هه‌ر زوو ده‌بنه ته‌وته‌م په‌رست و پاشكۆ هه‌موو ئه‌و خوێنه‌رانه‌ن كه ئه‌زموونی خوێندنه‌وه‌یان كورته و شاره‌زاییان چنگ نه‌كه‌وتووه، زمانی دیكه نازانن و به به‌رهه‌می جیهانی ئاشنا نین، به‌ڵكو ڕێزمانی خۆشیان ته‌واو نازانن له بنه‌ڕه‌تدا، به‌وپێیه‌ش خۆیان ته‌سلیم به بۆچوونی نووسه‌ری كتێبه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڵگری هه‌مان وه‌شاندنیان ده‌بن، له‌كاتێكدا ئه‌ركی خوێنه‌رانی جدی هه‌ڵكۆڵین و پێزانینی ئه‌و شتانه‌یه، وه‌ڵام ده‌ستگیركردنی ئه‌و پسیارانه‌یه كه به‌دوایاندا وێڵن و چه‌ندیش ده‌خوێننه‌وه پرسیاری دیكه‌یان لا دروست ده‌بێ و وه‌ك ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ناكه‌ونه به‌ر لێشاوی بۆچونه‌كانی ئه‌ویتر و ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌یكه‌له‌كه‌ی خۆیان بونیاد ده‌نێن و له‌پێناوی ڕۆشنبیریدا خودێك له خۆیاندا دروست ده‌كه‌ن كه به‌مانای ته‌واویه‌وه پێی بوترێت ئینسان. ئه‌و ئینسانه‌ی لێزیادكردن ده‌خاته سه‌ر خه‌رمانه ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی و ده‌شزانێت به‌دوای چ شتێك‌دا وێڵه و جۆرێك له تینوێتییه‌كانی ده‌شكێنێ.
له ئێستادا بۆ خۆمان سنووره‌كانی مه‌عریفه و پلورالیزمی به‌رته‌سك ده‌كه‌ینه‌وه.. پێودانگی نازانستی ده‌كه‌ینه‌وه پێوه‌ری شته‌كان، پێمان باش نییه كه‌سێك چه‌ندین فره ڕوانین و فره به‌رهه‌م و فره وه‌شاندن بهێنێته ئاراوه، هه‌ر ئه‌زموونی تایبه‌تیشه كه‌سێتیی ڕووه و پلورالیزمی و فره ڕه‌هه‌ند په‌لكێش ده‌كات و ئه‌مڕۆ وه‌ك چۆن ژانره‌كان و كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر یه‌كتر یه‌كانگیره و هه‌م ئاوێته، ئاوه‌هاش كه‌سێتیی بارگاوییه به هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژیانی ماتریال و له‌و نێوه‌نده‌دا گۆشه‌گیر نه‌ماوه‌ته‌وه، وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك ئێمه كه به دواكه‌وتوو ناوزه‌د ده‌كرێین هه‌ر زۆر پێویسته، ئه‌م ویسته‌شه دیسانه‌وه له‌سه‌ر كه‌سێتیی ئێمه هه‌مه‌لایه‌نه، فره ڕه‌هه‌ند كاری كردووه و وه‌چه له‌دوای وه‌چه خوازیاری ئه‌وه‌ین سه‌ر له هه‌موو شتێك ده‌ربكه‌ین و ئه‌لفوبێ و كۆدی هه‌موو شته‌كان لامان كه‌شف ببن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت پسپۆڕیی و شاره‌زایی بوونی نه‌مابێت، به‌ڵكو هه‌ر به‌پێی ئه‌و ده‌ستكه‌وته تایبه‌تیانه‌شه دیسانه‌وه ده‌كرێت ڕاو بۆچوونی جیاواز ده‌رباره‌ی شته‌كان بێنه كایه‌وه، كه‌سێك له بواری بایۆلۆژیدا گه‌یشتبێته به‌هایه‌كی زانستی، ده‌شێت له هه‌مبه‌ر پرسیارگه‌لی فیزیادا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی قایلكه‌ریش بێت كه ئه‌مه‌یان زانایه‌كی لوبنانییه و پاش چوونی بۆ ئه‌مریكا كه خوازیاربووه زانستی فیزیك بخوێنێت، به‌ڵام بایۆلۆژیا ته‌واو ده‌كا و دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی به‌دوایدا وێڵ بووه له كایه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ستگیری كردۆته‌وه.
وه‌ك وتمان پاشخانی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان فره‌وتنیان تۆمار كردووه، هه‌موو شت زانێكیان دروستكردووه، به‌ڵام ترس له‌و زانینانه‌ش، له‌و ده‌ربڕینانه‌ش وای كردووه كایه جۆربه‌جۆره‌كان به‌سه‌ر خۆیاندا دابخرێن و ئاسۆكانیان ته‌نگ ببنه‌وه، به ته‌نها شاره‌زایی له بوارێكی دیاریكراودا نامانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی جیهانه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی خۆمانی پێ بخوێنینه‌وه، نامانگه‌یه‌نێته داهێنان و قووڵبوونه‌وه له دونیا و خۆراكی ته‌واوی ژانر و بواره تایبه‌تییه‌كان، ڕۆشنبیریش به پێودانگ و له بازنه‌دان ناپێورێت و پێویسته پێناسێكی نوێ و سیمایه‌كی دیكه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه تاوه‌كو له‌به‌رده‌م قه‌یران و ته‌نگژه خولخواردووه‌كاندا ده‌ربازی بكه‌ین.
سنووردانان بۆ دیدگا و ڕوانینه‌كان
ئه‌رنستۆ ساباتۆی ڕۆماننووسی ئه‌رژه‌نتینی له‌و دۆزه پێكداچووه‌دا ( هونه‌رمه‌ند) به په‌سه‌ندتر داده‌نێت نه‌ك چه‌مكی ( ڕۆشنبیر).. ئه‌و پێی وایه به‌ته‌نها ناسنامه‌ی ڕۆشنبیریی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له جوغزێكدا ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی پێ ده‌ستنیشان بكه‌ین ئه‌وه‌نده‌ی ڕووه‌و ئاسۆ فراوانه‌كان دیدگامان بگوێزێته‌وه.. ده‌شێت به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بڵێین ڕۆشنبیر كه هیچ ڕۆشناییه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌یان بۆ ژیانیش هه‌ڵنه‌گرتووه، ڕه‌نگه فیگه‌رێكی ناوزه‌دكراو به ڕۆشنبیر له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌دبین و پووچگه‌راو هیچگه‌رابێت ڕوانینی بۆ ژیان و بوون به‌پێی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی وابه‌سته‌ی بووه.. یاخود هه‌موو شته‌كانیش به ناماقوڵ ببینێ و بێهوده بێت له‌لای سه‌رجه‌م جووڵه‌و ڕه‌فتاره‌كان، تێكڕا خه‌سڵه‌ت و فۆرم و ناوه‌رۆكه‌كان ڕه‌ش ببینێ له پانتاییه‌كی ڕه‌شی بیروبۆچوونیدا، ڕه‌نگه لایه‌نێك له تێڕوانینی ڕۆشنبیرانه هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌م شتانه بێت و چ كونج و گۆشه‌یه‌كیش نه‌مێنێته‌وه بۆ بینینێكی ڕۆشن. له‌م به‌شدارییه‌دا ده‌شێت شتێك له (ساباتۆ) نزیك ببینه‌وه‌و هاوده‌نگ بین له‌گه‌ڵیدا وه‌ختێك فه‌یله‌سوف و سینه‌ماكارو نیگاركێش و ڕۆماننووسیش دیسانه‌وه هه‌موویان به هونه‌رمه‌ند له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین. دیدی ساباتۆ بۆ هونه‌رمه‌ند پێده‌چێت سكێچێك بێت بۆ هه‌موو ئه‌و فۆرمانه، باخود هونه‌رمه‌ند باڵاتر بێت له تێكڕا ئه‌و نازناوو ناسنامانه كه كه‌سێتی داهێنه‌ریان له‌خۆدا هه‌ڵگرتبێت، یان ئه‌و مرۆڤه باڵایه‌ی لای نیچه به سوپه‌رمان ناوی هاتووه دیسانه‌وه ده‌شێت شتێك له هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ساباتۆ بپێكێته‌وه. كه‌واته هه‌ریه‌ك له‌و داهێنه‌رانه شتێك له ڕوانینی هونه‌رمه‌ندانه‌یان له ناخدایه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه داهێنه‌ر نین و خوێنه‌رو بینه‌رو خاوه‌ن دنیابینییش بن به‌پێی ئه‌زموونیان ڕه‌نگه جۆرێك خاوه‌نی ئه‌و ڕوانینه بن.. تاوه‌كو ئێستا، له ڕه‌وتی ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی ئێمه‌دا شته‌كان وا جیاكراونه‌ته‌وه كه ده‌سته‌بژێرو پسپۆڕ‌و شاره‌زایانی بوارێك له بواره‌كان به‌ته‌نها ده‌توانن له‌و بوارانه‌دا كاربكه‌ن و قسه‌بكه‌ن كه ئه‌زموونیان بینیووه له بواره تایبه‌تمه‌نده‌كه‌یانداو به‌ڕه‌وای نابینن پسپۆڕێكی دیكه له بوارێكی تردا شتێك له جیهانه‌كه‌ی ئه‌مان بڵێت و به‌بێسه‌وادو ناشاره‌زا له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، واته به‌ڕه‌وا نه‌بینراوه شانۆكارێك دیدو بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك ده‌رببڕێ و وتراوه (نان بۆ نانه‌واو گۆشت بۆ قه‌ساب).. یاخود نیگاركێشێك له‌سه‌ر نه‌شازی موزیك بدوێ و گرته‌و ده‌رهێنانی فیلمێك پوچ بكاته‌وه‌و ته‌نها پسپۆڕانی ئه‌و بوارانه بتوانن ڕه‌خنه بگرن و وه‌شاندن و بۆچوون بهێننه كایه‌وه. قسه‌كردن ده‌رباره‌ی هونه‌ر، ئاخاوتنی هونه‌رمه‌ندان نییه به‌ته‌نها، له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ساده، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه موڵكی گشته، هونه‌ر بۆ هه‌مووانه‌و ته‌نها بۆ ده‌سته‌بژێرێك نییه، ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌و هونه‌ره له بازنه‌یه‌كی قه‌تیسدایه‌و ده‌لاقه‌و ده‌رگاكانی به‌سه‌ر خۆیدا داخراون، ئه‌و ده‌مه‌ی نمایشێك سازده‌درێت، جگه له به‌شداربووانی هونه‌ریی ئه‌و نمایشه هه‌ڵبه‌ته هونه‌ردۆستانێكی دیكه‌ش بینه‌رو بیسه‌ری ئه‌و نمایشه‌ن، ڕه‌نگه ئاسنگه‌رێكیش له‌پاڵ سه‌پانێكدا ئاماده‌بن و بۆچوونی خۆیان هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌و نمایشه، هه‌ر كاتێكیش یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه بیانه‌وێت شتێك بڵێن، دیسانه‌وه لای ئێمه به (حوكم)ێكی كوێرانه لێكده‌درێته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌شێت هه‌ر ئه‌و ئاسنگه‌ره ئه‌زموونێكی به‌ربڵاوی هه‌بێت له بینینی تابلۆكانداو ئاساییه ڕوانینی خۆی هه‌بێت و ئاراسته‌یه‌كی دیكه له نمایشه‌كه به‌یان بكاته‌وه.
وتن و وه‌شاندن و ڕوانین، بۆ هه‌موو كه‌سێك ڕه‌وایه، به‌تایبه‌تیش بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییه‌كی باشیان هه‌یه له‌و بواره‌دا كه بیانه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌رگیز نه‌بووه مرۆڤ وه‌ها دابماڵرێت كه به ته‌نها پسپۆڕی بوارێكه‌و سه‌رجه‌م هه‌ست و لێكدانه‌وه‌كانی بئاخنرێنه‌وه ناو بواره تایبه‌ته‌كه‌ی، چونكه كه‌سی پسپۆڕ ده‌شێت خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌كی به‌ربڵاو بێ و به‌پێی ئه‌زموونی كه‌سێتیی خۆی (هونه‌رمه‌ند)ی له‌خۆدا خوڵقاندبێت.. شاعیرێك كه به شاعیر ناوی ده‌هێنرێت و به عارف و سۆفی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت به‌پێی كاركردن و به‌رنامه‌ی، كێ ده‌زانێت فیلمسازێكی زۆر باشیشی له‌خۆیدا هه‌ڵنه‌گرتبێت؟! بۆ ناكرێت له‌سه‌ر فیلم نه‌دوێ و ده‌ستبه‌جێ وته‌كه‌ی و بینینه‌كه‌ی به حوكم له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین! بۆچوون و ده‌ربڕین و دنیابینی تایبه‌تی هه‌رگیز حوكمدان نییه ده‌رهه‌ق به به‌خشش و داهێنانێك، ئه‌وه‌نده‌ی كردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی دیكه‌یه‌و ئاسۆ فراوانی لێده‌كه‌وێته‌وه. له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانه‌وه، تابلۆی (گراندجات)ی جۆرج سورام بینی و هونه‌ردۆستانێكی ئه‌وتۆ له‌باره‌یه‌وه قسه‌یان كرد، هونه‌ردۆستان به‌ته‌نها عاشقانی جیهانی شێوه‌كاریی نه‌بوون، به‌ڵكو مامۆستا‌و گه‌ردوونناس و ده‌روونناس و خاوه‌ن كۆمپانیای ئوتمبێل و بازرگانانی توتن و به‌ڵكو تووتیش بوون، هه‌موو شتێكی تایبه‌تییان وه‌شاندو كاره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، ڕه‌نگه نوژداری بواری هه‌ناو زیاتر له بۆچوونه‌كه‌ی (هربرت ڕید) نزیك بووبێته‌وه كه ئه‌گه‌ر سورا زیاتر بژیایه ئه‌وا سیزان و پیكاسۆو هه‌موو هاوده‌مه‌كانی خۆی تێپه‌ڕاندایه، كێ چووانێت بۆچوونه‌كه‌ی (ڕید)یش شتێكی له ڕاستی تێدایه؟! هونه‌ر بۆ هه‌مووانه، هه‌ر به‌ته‌نها شاعیر په‌ی به موزیك نابات، ده‌شێت گه‌ردوونناسێك باشتر له جیهانی موزیك قاڵ بووبێت، ڕه‌نگه نیگاركێش به پرسیاره‌كه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ شێوه‌و ڕووبه‌ر سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كه‌ی (ئه‌نیشتاین) پوچ بكاته‌وه وه‌ختێك گه‌ردوون به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی وه‌سف ده‌كات. شتێكی نه‌شیاوه له گوتنه‌كان بسڵه‌مینه‌وه، پێویسته بڵێین، بڵێین و هیچ له‌و وتنانه‌ش به حوكم لێك نه‌ده‌ینه‌وه، به‌ڵام كه وتمان پێویسته هونه‌رمه‌ندانه بڵێین، كه بینیشمان، هونه‌رمه‌ندانه ببینین.. دنیابینی هه‌ر ئه‌وه نییه كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان دنیا ببینێ، به‌ڵكو دنیابینی ئاوێته‌بوونی بینینه‌كانه، نیگاركێشێك خاوه‌نی دنیابینییه‌كه، بینه‌رێكیش هه‌روا، به‌ڵام دنیابینی ئه‌وه‌یه بینه‌رو هونه‌رمه‌ند هاوبینین بن له‌و بینینه‌دا، واته ڕوانینی هونه‌رمه‌ندانه‌یان یه‌كانگیربێته‌وه له‌و زمانه‌دا كه ده‌توانن پێی بدوێن ئه‌گه‌رچیش جیاوازی له‌نێوانیاندا زۆر بێت، نمونه‌ی ئه‌مه له شیعری (جوانی بێ ناو)دا (گۆران)ی شاعیر باسی ده‌كات، به‌وه‌ی ده‌ڵێت زۆرجار له‌ناو خه‌ڵكدا كه‌سێكی ڕه‌شۆكی سه‌رنجێكی زۆر باشترت ده‌داتێ وه‌ك له ڕۆشنبیرو خوێنده‌وارێك. كه‌سێتیی پسپۆڕ له یه‌كێك له بواره‌كاندا، بێ ژیان و جووڵه‌و خۆماندوكردن، ده‌شێت پسپۆڕێك بێت بێ ژیان، هه‌مووان شته‌كان له دنیادا ده‌چنینه‌وه، هه‌ریه‌كه‌شمان به‌پێی چنینه‌وه‌ی خۆی شتێك له بوون پێده‌زانێ و ڕووبه‌ڕووی دنیای ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر بڕیاره تابلۆكانمان بۆ شێوه‌كاران نمایش بكه‌ین، چونكه له زمانمان تێده‌گه‌ن، با ڕێگه نه‌ده‌ین شاعیر‌و نووسه‌رێك كاره‌كانمان ببینن، با ڕێگه نه‌ده‌ین جگه له شاعیران شیعره‌كانمان بخوێننه‌وه كه‌سانی دی.. وا تێده‌گه‌م هه‌موو ئه‌م دیدو بۆچوونانه له (بیركردنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت)ه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه براده‌رانی ڕه‌هه‌ند هه‌میشه ده‌یڵێنه‌وه، له‌كاتێكدا چ شتێك نییه له دنیادا پێی بوترێت بیركردنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت، چونكه هه‌ر شتێك به كرده‌ی بیركردنه‌وه‌دا ڕه‌تببێت سه‌قه‌ت نییه، هه‌موو ئه‌و شتانه سه‌قه‌تن كه به بیركردنه‌وه‌دا تێناپه‌ڕن، له‌ودیو لێكدانه‌وه‌كانه‌وه گوزه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌ڕژێنه نێو مه‌رام و غه‌ریزه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو مه‌یلی ڕاگوزه‌ره‌وه كه هه‌سته به‌راییه‌كان به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی شتێكمان له‌و لایه‌نه خسته پێش چاو كه فره وتن له شتگه‌لێك بووه‌ته مایه‌ی په‌شێوی، ترسی وتن و وه‌شاندنی لێكه‌وتۆته‌وه و زۆرینه بێ خواستی خۆیان له‌سه‌ر شته باوه‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه و بوونه‌ته‌وه جۆرێك له كۆپیكراوی یه‌كدی، هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌و مۆده‌یه‌شه‌وه خوێنه‌ران ده‌بنه كۆیله‌ی به‌رهه‌مه‌كان و له خۆیان ڕانابینن ڕه‌خنه‌یان ئاراسته بكه‌ن، به‌چه‌شنی ئایینه‌كان ده‌بنه مورید و په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ تێكسته‌كاندا ده‌سازێنن تا ڕاده‌ی په‌رستن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیتر له‌وێدا جیهان ڕابووه‌ستێ و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه‌ش ده‌قگه‌لی دیكه شیاوی پیرۆزكردن نه‌بن، ئه‌مه له خۆیدا داخرانێكی تره به‌سه‌ر جیهانه داخراوه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی كرانه‌وه‌ی ئاسۆكان، به‌خشینی هه‌موو وزه تایبه‌تییه‌كانی خوده وه‌ك قوربانیی بۆ ئه‌و نووسراوه خوێنراوانه‌ی هه‌مووان له خوێندنه‌وه‌یاندا به‌شدارن.. واته به‌شداریكردنی خوێنه‌ر ئه‌و به‌شدارییه ڕۆژانه‌یه‌یه كه ده‌سته‌جه‌معی له پێش چاوی یه‌كتردا پرۆسه‌ی ده‌كه‌ن نه‌ك خوێندنه‌وه تایبه‌تییه خودییه‌كان. هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسه‌ره هه‌ڵبژێردراوانه‌یان باسی ئاسن بكه‌ن گوێی لێده‌گرن و له باسكردنی ماسیشدا دیسانه‌وه گوێقوڵاخیان ده‌بنه‌وه و بۆ ئه‌وان به ڕه‌وای ده‌بینن قسه له هه‌موو شتێك بكه‌ن و ده‌رباره‌ی شتگه‌لێك بدوێن، لێ كه‌سانی دیكه هه‌میشه تۆمه‌تبار ده‌كرێن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لایه‌نێكیش ڕابووه‌ستنه‌وه. ئه‌مه دۆخی ئێستای ڕۆشنبیریی كوردییه به شێوه به‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ك هه‌موو ئاستی ڕووناكبیران و ڕۆشنبیران كه له‌به‌ر چاودا نین و به هێمنی سه‌رقاڵی كاری خۆیانن، به‌ڵكو گوێ ناده‌نه ئه‌و دیارده ناوازانه‌ش كه وه‌خته ڕووبه‌ری ڕۆشنبیریمان بته‌نێ كه ئه‌مه‌ش شتێكی باش نییه و وا ده‌خوازێت له هه‌مبه‌ریدا ئاماده‌گییان هه‌بێت.
له‌نێوان مه‌عریفه و ئیلهامدا
پاش به‌ده‌رخستنی ئه‌و لایه‌نانه، جۆرێك له ترس ده‌ستنیشان ده‌كرێت له نێوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كه‌ماندا كه هه‌میشه پابه‌ندی شته ده‌سته‌جه‌معییه‌كان ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ر ڕاوبۆچوونه‌كاندا گشتگیر ده‌ڕوانێ و شوێنێك بۆ هارمۆنیا ناهێڵێته‌وه و به‌رده‌وام فره‌وێژیی و وتنه‌كان به حوكم و بڕیار لێكده‌داته‌وه، بۆچوونه خودییه‌كان ڕوانینی تایبه‌تن و له هه‌موو ده‌وروزه‌مانێكدا هه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌و ڕۆشنبیرییه مرۆڤایه‌تیه‌ش كه ئه‌مڕۆ له ئارادایه به‌رهه‌می ڕوانین و لێكدانه‌وه تایبه‌تییه‌كانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته فاكته‌ری جموجۆڵی ڕۆشنبیریی و مه‌عریفی و له به‌دواداچوون و چوونیه‌كیی و جیاوازیدا بیروڕای هه‌مه‌چه‌شنه‌یان دروست كردووه، جه‌ده‌لییه‌تێكیان پێكهێناوه كه چه‌ندین لك و پانتاییان لێ بۆته‌وه و له ئاكامدا ده‌نگی تایبه‌تمه‌ندیان ڕۆناوه.. ڕه‌خنه و شرۆڤه‌ش ئه‌و كاته دێته مه‌یدانه‌وه كه ده‌قگه‌لێك چه‌نده‌ها ده‌قگه‌لی دیكه‌یان به‌رهه‌مهێناوه و به‌ریه‌ككه‌وتنی جیهانه ناوه‌كییه‌كان، جیهانێكیان پێكهێناوه كه ناكرێت به دوو جه‌مسه‌ریی لێك بدرێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی جیهانێكی فره ڕه‌هه‌ند و پڕ په‌لوپۆیان خوڵقاندووه و ڕه‌ش و سپی تیایدا به ڕه‌هایی جێیان نابێته‌وه.
ترس له بۆچوونه تایبه‌تییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان، بۆخۆی داب و ڕێسایه‌كی به‌خشیووه به بیركردنه‌وه‌مان و به‌ناوی زانستیبوونی وه‌شاندنه‌كانه‌وه ڕوانینه‌كانی له قاڵب داوین، واته له ئه‌لفوبێكانه‌وه پێودانگ بۆ بۆچوونه‌كانمان داده‌نێین و به‌پێی سه‌رچاوه زانستی و باوه‌ڕپێكراوه‌كان بیروڕاكان وه‌رده‌گرین یان ڕه‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه و خۆمان وه‌ك جیهانێكی سه‌ربه‌خۆ ناكه‌ینه‌وه مه‌رجه‌عی لێكدانه‌وه‌كان.. چونكه جیهانه ناوه‌كییه‌كان بۆخۆیان ئه‌و كتێبخانانه‌ن كه زانیارییه‌كانیان ئه‌مباركردووه و له كه‌سانێكه‌وه بۆ كه‌سانێكی تر گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وه‌رده‌گیرێن چوونیه‌ك نین و به‌پێی لێكدانه‌وه و هه‌ڵهێنجانی جیهانی تایبه‌تی ئه‌تمۆسفیرێك له‌خۆده‌گرن. وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا، مێژووی زانست مێژووی به‌درۆخستنه‌وه‌كانه و ناكرێت ته‌نها پشت به پێوه‌ره باوه‌كان ببه‌ستین و ده‌شێت له ئاینده‌دا هه‌ر خۆمان ئه‌و بیروڕا و پێوه‌ره باوه‌ڕپێكراوانه‌ی ئێستا به‌تاڵ بكه‌ینه‌وه كه بینگه‌كانی داگیركردووین، هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه به‌پێی دۆزینه‌وه‌ی خودیی و گه‌یشتنمان به ئاكام و به‌خششه تایبه‌تییه‌كانمان شتێكی نوێ ئیزافه ده‌كه‌ینه سه‌ر دونیای بیروپۆچوونه‌كان و ده‌شێت چه‌ندین ڕێی تازه‌یان بۆ بكه‌ینه‌وه.
به‌پێی وه‌رگرتنه‌كانمان ده‌شێت هێشتان لای ئێمه چاوگه‌كانی نووسین دابه‌ش بكه‌ینه‌وه به‌سه‌ر دوو هه‌رێمدا، واته فاكته‌ر و هۆكاره‌كانی داهێنان و به‌خشین له دوو سه‌رچاوه‌وه ده‌ستگیر بكه‌ین كه ئه‌وانیش هه‌رێمی به‌هره و ئیلهام، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه‌دایه كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی به مه‌عریفه و خوێندنه‌وه‌ی بواره جیاجیاكان ته‌نراوه، هه‌ڵبه‌ته له‌م ڕوانینه‌شه‌وه دیسانه‌وه به‌پێی وه‌رگێڕانی وته‌زای گه‌لێك له بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوف و ڕووناكبیران ئێمه‌ش پێوه‌ره‌كان داده‌نێینه‌وه بێئه‌وه‌ی له‌و وه‌رگرتنه‌دا به‌شدارییه‌كی پێویستی بۆ ئه‌نجام بده‌ین. ئێمه هێشتاكه ئه‌و دوو جیهانه زۆر له‌یه‌ك دوور و به دوو دژ لێك ده‌ده‌ینه‌وه و هه‌میشه به هه‌رێمی دووه‌م هه‌رێمه‌كه‌ی پێشوو كاڵ ده‌كه‌ینه‌وه. یان ئیكتیفا ده‌كه‌ین به زانیارییه پێشوه‌خته‌كان و نامانه‌وێت لێیان لا بده‌ین.
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ئێمه بۆ دونیای داهێنان شۆڕنابینه‌وه كه له‌ڕێیه‌وه تیۆره‌كان بخه‌ینه به‌ر باس هێنده‌ی لایه‌نه تایبه‌تی و بابه‌تییه‌كان مه‌به‌ستمانه، واته سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه و ئیلهام به‌و پێوه‌ره لێك ده‌ده‌ینه‌وه كه وه‌رگرتن و خه‌مڵاندن بن له بنه‌ڕه‌تدا و به په‌روه‌رده‌ی خودیی ناوی ده‌به‌ین. ئێمه وا ده‌ڕوانینه سه‌رچاوه‌كانی نووسین كه یان ئیلهام و به‌هره ده‌بێته پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی یاخود پاشخانێكی ڕۆشنبیریی به‌رفراوان كه له پشتیه‌وه ڕاده‌وه‌ستێته‌وه، پێمان وایه به ته‌نها ئیلهام خوڵقێنه‌ری تێكستی گه‌وره و مه‌زن نییه هه‌ر چۆنیش پاشخانه ڕۆشنبیریی و مه‌عریفییه‌كه‌ش بێ خه‌یاڵ و سه‌لیقه و تایبه‌تمه‌ندیی نابێته‌وه پاڵنه‌ری یه‌كه‌مین.. یاخود پێكه‌وه ده‌بنه فراوانكردنی ئاسۆی كه‌سێتیی و له‌و میانه‌شدا هیچ له دوو پاڵنه‌ره‌كه ناخه‌ینه‌وه به‌ر شرۆڤه و ڕاڤه‌كارییه‌وه.
له ئیلهامدا بلیمه‌تانی وه‌ك دۆستۆیڤسكی و شه‌كسپیر و ته‌نانه‌ت ڕامبۆی شاعیریش هه‌میشه له‌سه‌ر زمانمان نمونه‌ی پێش ده‌ستمانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ر و بلیمه‌تانه ته‌نها له‌ڕێی به‌هره‌ی تایبه‌تی و داخراوه‌وه گه‌یشتبنه پێشكشكردنی به‌رهه‌م و به‌خششه‌كانیان، هیچ شتێك له ڕۆژگار و جیهانه ده‌ره‌كییه‌كانیان، قۆناغه‌كانیان له‌به‌ر چاو ناگرین و له گه‌رموگوڕیی ژیان و شوێنكات و ئه‌ركه‌كانیان داده‌ماڵین، نووسه‌رانێكی دیكه‌ش به زۆر خوێندنه‌وه و خاوه‌ن پاشخانێكی ڕۆشنبیریی به‌ربڵاو ناوزه‌د ده‌كه‌ین كه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی داهێنانه‌كانیان. ئه‌مه كێشه‌كه‌ی ئێمه‌یه كه دوای بیروڕاكان ده‌كه‌وین و به پێوه‌ره كۆنه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندن به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین.. پێده‌چێت بۆ دونیای ئه‌مڕۆ، لای نه‌ته‌وه‌كان ئه‌م شتانه ئیتر نه‌هێنرێنه‌وه به‌رباس، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه خولخواردانه‌یان بڕیووه و به‌هه‌موو مانایه‌كه‌وه پێشكه‌وتوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه هیچ له شته‌كانیان لا نه‌گۆڕن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئێمه كه به‌ده‌ست چه‌ندین قه‌یرانه‌وه گیرۆده‌ین و له بازنه‌یه‌كی ناگشتگیردا ده‌جووڵێینه‌وه كه هاتنه‌كایه‌ی دیارده‌كان سه‌رله‌نوێ به‌ره‌و ئه‌و پرسیاره كۆنانه په‌لكێشمان بكه‌نه‌وه كه پێویستمان به یه‌كاڵاكردنه‌وه‌یان هه‌بێت، هه‌ربۆیه وه‌ختێك ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسانه‌ش ده‌بینه‌وه جگه له پێودانگه تۆزلێنیشتووه‌كان هزرو ڕوانینی خۆمان به‌كار ناهێنین تا شانبه‌شانی ژێده‌ره‌كان دۆزینه‌وه‌ی خۆشمان ڕابگه‌یه‌نین، چونكه ئێمه له‌دوای خوێندنه‌وه‌كانیشه‌وه، له پاش وه‌رگرتنه‌كان ناگه‌ینه لێكدانی شته‌كان له خۆماندا بۆ پێكهێنانی هاوكێشه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و ده‌رگایانه‌ی كۆنتر كراونه‌ته‌وه دیسانه‌وه واڵایان ده‌كه‌ینه‌وه كه چیتر شیاوی كردنه‌وه نین و لای هه‌مووان ئاشكران، ئه‌مه‌ش نانه‌وه‌ی دیارده‌ی لێده‌بێته‌وه كه شاره‌زایانی ئه‌و بواره‌ش به پێوه‌ره سواوه‌كان ئه‌مڕۆ ده‌خوێننه‌وه نه‌ك ڕوانینێكی هونه‌رمه‌ندانه‌ی په‌روه‌رده‌كراو به كۆی وه‌رگرتنه هه‌مه‌جۆره‌كان. لێره‌شه‌وه‌یه كه وتن له شتگه‌لێك ده‌چێته خانه‌به‌ندییه‌وه لای خوێنه‌ران و به ده‌ستگیر نه‌كردنی وه‌ڵامه ته‌ندروسته‌كان نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساب له‌لایان ده‌بنه‌وه پێوه‌ره ڕه‌هاكان.
هه‌میشه وا ده‌ڕوانینه ئیلهام كه به‌هره‌یه‌كی خۆڕسكی تایبه‌تییه و هێزێكی نادیار به‌خشیویه‌تی، سروشێكه له ئاسمانه‌وه ده‌چۆڕێته‌وه سه‌ر نوكی خامه و كه‌سانێك ده‌ستنیشان ده‌كات تاوه‌كو به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بێته بوونه‌وه، یان به‌هره‌یه‌كی خودایی له كه‌سانێكدا چێنراون و ئه‌و هێزه له‌بن نه‌هاتووه‌شه داهێنان ده‌خوڵقێنێ تیایاندا.. له‌و نێوه‌نده‌شدا چ حسابێك بۆ جیهانه ناوه‌كییه‌كان و جیهانه ده‌ره‌كییه‌كان ناكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه هه‌یه و ده‌جووڵێته‌وه، خاوه‌نی چه‌نده‌ها شتی تایبه‌تییه به‌پێی بوونه زانستییه‌كه‌ی، پێكهاته‌ی مێشك و بوونه بایۆلۆژییه‌كه‌ی ده‌شێت له جینه‌كاندا ئه‌و شتانه‌یان پێكهێنابێت كه له كه‌سانی دیكه‌دا سستن یاخود توانای وه‌رگرتنه‌كانیان لاوازتره وه‌ك له كه‌سانی تر، وێڕای ئه‌مه‌ش مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه ئیتر داینه‌مۆی هه‌موو شته‌كان بن، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌زموون و ڕوانینه خودییه‌كان له گۆڕاندان و ڕاهێنانه‌كان ده‌بنه‌وه به‌هێزكردنی وه‌رگرتن و خه‌مڵاندنه‌كان كه پێشتر تاقی نه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به زیره‌كییه‌وه، به ڕاده‌ی زیتی و وریاییه‌وه لكاون و شێوه‌ی ژیان و ڕێڕه‌وی ئه‌زموونی تایبه‌تی له پشتیه‌وه ڕاده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه‌ی به به‌هره ناسراوه، ئه‌كتیڤی وه‌رگرتنه‌كانه، په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ست و لێكدانه‌وه تایبه‌تییه‌كانه به خۆراكه شیاوه‌كان، پاشان خۆ ڕاهێنان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و وه‌رگرتنانه‌دا كه شته نوێكان یان ده‌بنه خه‌رمانی شته ئه‌مباركراوه‌كان یاخود پێكهێنانی دیالۆگی یه‌كتر سڕینه‌وه و جه‌ده‌لێكی نه‌بڕاوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی له هاوكێشه‌كاندا یه‌كسان ده‌بنه‌وه، كه‌واته به‌هره هه‌موو هێزه‌كانی خۆی له جیهانی ده‌ره‌كیدا ده‌ستگیر ده‌كات به توانستی لێكدانه‌وه خودییه‌كان، لێره‌دا وته‌كه‌ی ( ئه‌نگه‌ر)ی هونه‌رمه‌ندمان به‌بیردا دێته‌وه كه قوتابی داڤید بووه له ڕێبازی نیوكلاسیكدا، به‌م چه‌شنه لاوه به‌هره‌مه‌نده‌كان ئامۆژگاری ده‌كات: هه‌ر نیگار بكێشه‌و هه‌ر بكێشه، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانیت ئه‌وا به چاو وێنه‌كان بكێشه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاهێنانه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات كه كه‌سی هونه‌رمه‌ند چنینه‌وه‌كانی خۆی ده‌ستگیر بكات به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بن، واته تیۆریی و كرده‌یی، خوێندنه‌وه ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر نووسیندا به تیۆریی بێته قه‌ڵه‌م، ئه‌وا له به‌رامبه‌ر به‌هره و ئیلهامدا یه‌كانگیر ده‌بێته‌وه به خوێندنه‌وه خودییه‌كان. خۆ په‌روه‌رده‌كردن به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت په‌روه‌رده‌یه به‌ڵام جیاوازی له په‌روه‌رده‌دا ئاكامه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
كه باس له دۆستۆیڤسكی ده‌كرێت به‌هره‌مه‌ندێكه به‌ر له شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی و پێودانگه ده‌روونشیكارییه‌كان په‌ی به لایه‌نه‌كانی ده‌روونی مرۆڤ بردووه، چۆنێتی وردبوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ بووه‌ته پاڵپشت تاوه‌كو به‌و ئاكامانه گه‌یشتووه، لای ئه‌و به‌هره هه‌ر له‌وێدا ڕاناوه‌ستێته‌وه كه پێشتر، هه‌ر له زگماكه‌وه ئه‌و زانیارانه‌ی تێدا فۆرمات كرابێت هێنده‌ی كاریگه‌ریی ژیان و بینینی گۆشه هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگه، دۆستۆیڤسكی ته‌نها له‌ناو چوار دیواردا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاكامه تایبه‌تییانه، به‌ڵكو جووڵه و هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتار و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌روونی ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی ناوی مرۆڤه دیدگاكانی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و لێخوردبوونه‌وه تایبه‌تییه‌كانی بۆ بوونه‌ته چاوگی پێزانینه‌كان، سه‌لیقه‌یی ئه‌و له كانگای ژیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، مه‌گه‌ر بابه‌ته‌كانی له ژیان نه‌چنیبێته‌وه، خۆ په‌روه‌رده‌كردنی دۆستۆیڤسكی له سۆنگه‌ی ڕه‌خنه‌كانی خۆیه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه، له تاووتوێكردنی شێوازی نووسین و به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زه هونه‌رییه‌كاندا هاتووه كه ئه‌مانه‌ش له لێكدانه‌وه‌ی قووڵ به‌ده‌ر نین، ئه‌وه‌ی هه‌نوكه به گێڕه‌وه‌ی هه‌موو شتزان ناسراوه و ڕه‌خنه به لایه‌نێكی لاواز و نێگه‌تیڤ، نادروستیی لۆژیكی ناوه‌كیی ده‌ق ده‌یخاته ڕوو، دۆستۆیڤسكی له به‌رهه‌مه‌كانی خۆیدا په‌یڕه‌وی كردووه و له ڕووی لۆژیكی ئه‌ندێشه و دروستیی گێڕانه‌وه‌وه خه‌مڵاندوویه‌تی، ئه‌مه له‌خۆڕا چنگ نه‌كه‌وتووه به‌ڵكو وردبوونه‌وه و ڕامانی خودیی چاوگه‌كه‌یه‌تی.. هه‌رچی گوتار و ده‌رك پێكردنی لایه‌نه شاراوه‌كانی ده‌روونی مرۆڤه ئه‌زموون و هاوكێشه‌كان ده‌رئه‌نجامیان پێ به‌خشیووه، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له جۆره‌كان له خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌كاریی به‌ده‌ر نییه، كرده‌ی خوێندنه‌وه هه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو بینین و هه‌ستپێكردن و لێكدانه‌وه و وه‌رگرتنه‌كانیشه كه ژیان ده‌یانبه‌خشێ و جیهانی ناوه‌كیی هه‌ڵهێنجانی تایبه‌تییان تێدا ده‌كات.
لایه‌نێكی دیكه‌ش بۆ ڕۆڵی جیهانه ده‌ره‌كییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌موو ئه‌و هاوده‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ داهێنه‌راندا ژیاون و له تیشك پێبه‌خشین و سه‌رنج و تێبینی و بۆچوونیاندا جووڵێنه‌ری كرده‌كه‌یان بوونه‌ته‌وه، جۆری ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و به‌خۆداچوونه‌وه هه‌روا كرده‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی نییه و ڕۆڵی وه‌رگر بۆخۆی كارلێكی ئه‌كتیڤی هه‌بووه، كێ چووزانێت دۆستۆیڤسكی مشتومڕی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س دامه‌زراندووه له‌باره‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه، ڕۆڵی چاپخانه و خوێنه‌ران و چه‌نده‌ها نادیاری تر، یان نالی به ته‌نها حه‌بیبه و سالم جووڵێنه‌ری هه‌ست و هزری نه‌بوون مه‌گه‌ر هاوده‌مانی بۆچوونی خۆیان نه‌بووبێت له پیشاندانی ڕێی دیكه و له‌وێشه‌وه گرتنه‌به‌ریان تا خاڵی وه‌رچه‌رخان، داهێنان و نووسین و به‌خشین له‌مانه به‌ده‌ر نین، له‌مه‌شدا نامانه‌وێت شتێك له ئاستی بڵند و داهێنانان كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو هێنانه پێش چاوی هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه‌شه كه له‌سه‌ر كه‌سێتیی ڕه‌نگ ده‌ڕێژن و له‌و شته‌دا كه پێی ده‌ڵێن ئیلهام و به‌هره جێ ده‌ستیان هه‌بووه كه به جیهانه ده‌ره‌كییه‌كه ناوزه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه.
جیاوازی نێوان خوێندنه‌وه به مانا گشتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌هره و ئیلهامدا ته‌نها ئه‌وه‌یه ئیلهام پشت به ده‌سكه‌وته تایبه‌تییه‌كان ده‌به‌ستێ و ڕامان و خوێندنه‌وه‌یه‌كه تایبه‌تمه‌ند، ئه‌ندێشمه‌ندییه‌كه ئه‌زموونی تایبه‌تی ڕۆشنایی پێده‌به‌خشێت، خه‌یاڵێكی فروانه گه‌شتی تایبه‌تی ده‌گرێته به‌ر و چۆنێتی بیركردنه‌وه‌یه له خه‌مڵاندن و شێوازی تایبه‌تیدا، وه‌لێ خوێندنه‌وه ده‌سكه‌وتێكی سه‌رجه‌م ئه‌زموونه تایبه‌تییه‌كانی كه‌سانی تره، بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانه بۆ زیاتر ڕۆشنكردنه‌وه‌ی دیدگای كه‌سێتیی، دیالۆگی هه‌موو شته وه‌رگیراوه‌كانه كه لای كه‌سێتی ئه‌مبار كراون له‌گه‌ڵ ئه‌زموون و به‌خششی به‌ربڵاوی داهێنه‌ران و بیرمه‌نداندا، له‌وه‌شدا خاڵی وه‌رچه‌رخان و كوده‌تاكان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له گۆڕینی سه‌رجه‌م وه‌رگرتنه تایبه‌تییه‌كان كه ئه‌مه‌ش ڕۆشناییه‌كی زۆر به‌تینتره له‌وه‌ی پێشوو.. ڕه‌نگه هێنده‌ی سه‌ربه‌ستی كرده‌ی نووسین له ئیلهام و به‌هره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه له كاریگه‌ریی خوێندنه‌وه‌كاندا له‌كیس بچێت، چونكه له‌وێدا زانستێك سه‌رهه‌ڵده‌دات كه پێوه‌ر و بنه‌ماكان ڕووبه‌ڕِووی كه‌سێتی ده‌كه‌نه‌وه و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئه‌زموونه تایبه‌تییه‌كه جێده‌هێڵن، خاڵی چوونیه‌كی هه‌ردوو جیهانه‌كه‌ش له خوێندنه‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه، ئه‌میان زانیارییه زیندووه‌كانی ژیان و خه‌یاڵی تایبه‌تی و قووڵبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام، ئه‌ویشیان زانیاریگه‌لێكی ئه‌زموونه به‌رفراوانه‌كان له كات و شوێنه جیاجیاكاندا، سود وه‌رگرتن له‌و زانیاری و ڕۆشناییانه‌ش دیسانه‌وه به‌پێی جیهانی ناوه‌كی هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێنه‌وه و به‌شدارییه‌كی ئه‌وتۆی زانیارییه ئه‌مباركراوه‌كان دیالۆگ و به‌ركه‌وتن ده‌هێننه ئاراوه، ئه‌گه‌ر له‌م خاڵه‌شه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر به‌هره و ئیلهام جگه له بوونی سه‌لیقه‌ی ورد و وه‌رگرتنێكی خێرا كه وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانی هزر و لێكدانه‌وه، كارلێكی هه‌ست و پانتاییه‌كانی ئه‌ندێشه‌ی گه‌یشتن به هاوكێشه دروسته‌كان ڕه‌نگه شتێك نه‌بینینه‌وه پێی بڵێین سروشی نادیار كه له وه‌هم نزیكمان ده‌كاته‌وه نه‌ك پێكهاته‌ی جیهانه تایبه‌تییه‌كان، چونكه به‌و مانایه بێت كه هێزێكی نادیار خوڵقێنه‌ری داهێنان بێت، ئه‌وا هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كمان بۆ هه‌ست و هزر و دیدگا و ڕوانین و بۆچوونه‌كان نییه و مرۆڤ له هه‌موو خه‌سڵه‌ت و پێكهاته‌كانی داده‌ماڵین و ڕۆژگارو پێگه‌كانیش له‌به‌ر چاو ناگرین.
ته‌ها ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ