دوای پێنچ سال له روخانی رژێمی به‌عس
روباره خوێنه‌کانی عێراق هه‌ر وشکیان نه‌کرد! …
……..هه‌ورامان علی
ئه‌م رۆژانه ته‌مه‌نی داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه له پێنجه‌مین سال رۆژی خۆی تێپه‌ری ، به درێژایی پێنج سالی رابردوو عێراق میدانی کێشمه‌کێشێکی خوێناوی بوو له‌پێناو ساغکردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازی هێزه ناو خۆیی و جیهانیه‌کان ،ئاکامی ئه‌م کێشمه‌کێشه خوێناویه کاره‌ساتێکی که‌م وێنه‌ی مرۆیی خولقاند، ئه‌گه‌ر له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا جه‌نگ و پێکدادانه خوێناویه‌کان په‌یره‌ویان له جۆرێک یاسا و رێسای جه‌نگ کردبێت ، بێگومان ئه‌و شێوازه درندانه‌یه‌یی له جه‌نگی عێراقدا په‌یره‌وی لێده‌کرێت بێبه‌ریه له هه‌رجۆره یاسا‌و رێسایه‌ک، له‌هه‌ر جۆره ره‌وشت و پرنسیپێک ئینسانی ! . بیانوه‌کانی به‌رپاکردنی جه‌نگ له دژی عێراق جگه له درۆیه‌کی گه‌وره هیچ شتێکی تر نه‌بوون،ئه‌م جه‌نگه له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وله‌تی به‌رپاکرا که خۆی له یاساکانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و یاسا و شه‌رعیه‌ته‌ی که خۆی له راستیدا شتێک نیه جگه‌له یاسای جه‌نگه‌ل. ئه‌ودرندایه‌تیه‌ی رۆژانه له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان و سایته‌کانی ئه‌نته‌رنێتدا ده‌بینرێت هێنده دلره‌قانه‌یه، هێنده نامرۆڤانه‌یه هێچ پێنوسێک ناتوانێت وه‌سفی بکات،عێراق ئێستا ئیتر وولاتێکه ده‌سه‌لاته‌که‌ی له رێگه‌ی پۆلیسه‌کانیه‌وه چاوی ئینسان به درێل هه‌لده‌کۆلن و ئۆبۆزسیۆنه‌که‌شی به به‌رچاوی کامێراوه به قه‌مه‌و کێرد ئینسان سه‌رده‌برن! عێراقی ئه‌مرۆ به پیت و به‌ره‌که‌ت ترین زه‌وی به‌رهه‌م هێنانی سیدی ئینسان سه‌ربرینه! جێی سه‌رنجه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته گه‌ورانه هێشتا میدیای کوردی به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌م سیناریۆ و گۆماوی خوێنه‌ی که‌له عێراقدا وه‌رێخراوه ده‌لێ ( پرۆسه‌ی ئازادی عێراق!!) ، ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی چ له روی سیاسی و چ له روی یاساییه‌وه خۆی به داگیرکه‌ر ئه‌ناسێنێ ، که‌چی هێشتا میدیای کوردی ئه‌و به رزگارکه‌ر ده‌ناسێنێت! سه‌رنج دانێکی کورت له ئاماره‌کان** ره‌نگه له هه‌ر به‌لگه هێنانه‌وه‌یک دروستر راستیه‌کان بخاته‌روو، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت ئه‌م ئامارانه هێشتا گۆشه‌یه‌ک له راستیه تاله کانی ژیانی رۆژانه‌ی عێراقیه‌کانه.. قوربانیه راسته‌وخۆکان به‌پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ۆ.ر.ب به‌ریتانی تا هاوینی سالی 2007 ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بونه قوبانیانی جه‌نگ و داگیرکاری ئه‌مه‌ریکا له ملیۆنێک ئینسان تێپه‌ری. به پێی راپرسیه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌یه 16% عیراقیه‌کان یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یان وه 5 % دوو که‌س یان زیاتریان له‌م پێنج ساله‌ی دواییدا له‌ده‌ست داوه. ئه‌گه‌رچی سالانێکی دورو درێژه عێراق مه‌یدانی خوێن رشتن و کوشتاری ئینسانه ، به‌لام که‌م ساتی مێژووی ئه‌م وولاته هه‌بووه تێیدا به‌م شێوه‌یه مرگ هه‌رزان و به‌ر بلاو فراوان بێت. قوبانیه‌کانی عێراق جۆراو جۆرن ، ئه‌وانه‌ی به داگیرکاری ئه‌مه‌ریکا رازینین، ئه‌وانه‌ی له جه‌نگی تایفی نێوان شعه‌و سونیدا ده‌بنه سوته‌مه‌نی ، یان زۆر ساده له‌شه‌قامی شاره‌کانی وولاتدا هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م گۆماوی خوێنه‌دا چاویان به دنیا هه‌لهێناوه به رێکه‌وت له‌م جوگرافیایه‌دا له‌دایک بوون ده‌بنه خۆراکی ماشێنی ئینسان کوشتنی مارێنز یان پرۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گۆرستانه‌کانی که‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف تا کۆری عه‌مامه به‌سه‌ره ره‌ش و سپیه‌کان گه‌رم راگرن! مردنی به کۆمه‌لی عێراقیه‌کان هێنده به‌ر بلاو فراوان و بێ نرخه ئه‌م رۆژانه ته‌نانه‌ت شایه‌نی ئه‌وه‌ش نیه که ئاژانسه‌کانی هه‌والی دنیا وه‌ک مانشێتی سه‌ره‌کی له ریزبه‌ندی هه‌واله‌کانیاندا دایبنێن! ئاواره و په‌نابه‌ره‌کان زیاتر له دوو ملیۆن و نیو عیراقی له ناوخۆی وولاتدا به‌هۆی شه‌رو کوشتاری تایفی و جه‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه ئاواره بوون، له‌م ژماره‌یه 70% یان ژنان و مندالان پێکی ده‌هێنن، هه‌روه‌ها 820 هه‌زاریان دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری شیعه‌کانی سامه‌را له سه‌ره‌تای سالی 2006 تا هاوینی 2007 ئاواره‌بوون. له 32% ئه‌م ئاوارانه بێبه‌شن له‌و بره خۆراکه‌ی که له عێراقدا ناوی بایعیه‌و له 51% یان پچر پچرو ناته‌واو سود له‌و بره خۆراکه وه‌رده‌گرن .ئه‌م به‌شه له دانیشتوانی وولات به‌راستی له تراژیدیایه‌کی گه‌وره‌ی ئینسانی‌دا ده‌ژین.به‌پێی راپۆرته‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ری ژماره‌ی ئه‌وعێراقیانه‌ی له نوسینگه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌دا ناو نوسکراون و داوای مافی په‌نابه‌ریان کردووه له ملیۆنێک په‌نابه‌ر تێپه‌ریوه، ئه‌مسال عێراقیه‌کان ژماره‌ی پێوانه‌ییان شکاندووه له داخوازی په‌نابه‌ریدا له‌ریزی یه‌که‌مدا دێن له دنیادا. ته‌نیا له سالی رابردودا 45 هه‌زار عێراقی داوای مافی په‌نابه‌ریان له وولاتانی ئه‌وروپا کردووه. هه‌ربه‌پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌مه‌ریکا که خۆی خولقێنه‌ری کاره‌ساتی عێراقه ته‌نیا مافی په‌نابه‌ری به 1% ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌خشیوه. شایه‌نی وتنه ده‌یان و بگره سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی هه‌ن له وولاتانی دراوسێی عێراقدا نیشته‌جێن که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ناو نوس نه‌کراون. زیندانه‌کان به‌پێی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی جیهانی ژماره‌ی زیندانیه عێراقیه‌کان له‌و زیندانانه‌ی که راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکیه‌کانه‌وه به‌رێوه ئه‌برێت زیاترله 25 هه‌زارکه‌سن ، که له هه‌لومه‌رجێکی دژوار‌و نائینسانی‌دا راگیراون ، ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیدانیه‌کان له ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌مه‌ریکیه‌کاندا زۆر له‌وه درندانه‌تره که تائێستا باس کراوه ، رسوایه‌کانی زیندانی ئه‌بوغرێب گۆشه‌یه‌کی ئه‌و هه‌لومه‌رجه درندانه‌یه‌یه که زیندانیه‌کانی تێدا راگیراون ، ده‌بێت بوترێت هێشتا ئه‌مانه شانسیان هه‌یه که نه‌که‌وتونه‌ته ده‌ست سه‌رپه‌رشتیاره عێراقیه‌کان که به پلائیس نینۆکی زیدانیه‌کان ده‌ر‌ده‌هێنن و به دریل چاویان هه‌لده‌کۆلن و به بزمار به دیواری زیندانه‌کاندا دایان ئه‌کوتن!، به پێی راپۆرتێکی که‌نالێکی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی به‌شێکی ئه‌و ته‌رمانه‌ی رۆژانه له قه‌راغ روباری دجله‌دا ده‌دۆزرێنه‌وه ته‌رمی به‌شێکی ئه‌و زیندانیانه‌یه که له لایه‌ن هێزی مغاویری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ که به( تیمه‌کانی مه‌رگ) ناسراون و شه‌وانه به کۆمه‌ل له زیندانه‌کاندا ده‌ریان ده‌هێنن و له قه‌راغی جاده‌کاندا گوله بارانیان ده‌که‌ن. به‌پێی راپۆرتێکی (وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق) ئه‌وانه‌ی له زیندانه‌کانی وه‌زاره‌تی ناخۆدا زیندانین ژماره‌یان 31 هه‌زار که‌سه، ئه‌مه جگه له‌و 32 هه‌زار زیندانیه‌ی که‌له‌لایه‌ن هێزه فره ره‌گه‌زه‌کانه‌وه زیندانی کراون، له‌م ژماره‌یه 3500 له زیدانی کرۆبری نزیک فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدادی نێو ده‌وله‌تین و بیست هه‌زارو چوارسه‌د که‌سیشیان له سه‌ربازگه‌ی بوکا له خواروی وولاتدا زیندانین ، شایه‌نی باسه له‌م ژماره‌یه 620 زیندانیان مێر مندالن و ته‌مه‌نیان له خوار 18 سالیه‌وه‌یه. هه‌ژاری هه‌شت ملیۆن عێراقی پێویستیان به کۆمه‌کی خێرای ئابوری هه‌یه، له‌م ژماره‌یه نزیکه‌ی 6ملیۆنیان له‌ژێر هێلی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژین ، ته‌نیا له سالی رابردودا 35% ئه‌م ئاماره زیادی کردووه. ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئالۆزتر کردووه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراکه بنه‌ره‌تیه‌کانه له بازاره‌کانی وولاتدا که له سالی 2005 و بۆ سالی 2006 له 70% نرخه‌کان به‌رز بونه‌ته‌وه، هه‌ر به هه‌مان رێژه‌ش له‌م دووساله‌ی دوایشدا . له‌کۆی هێزی ئاماده به‌کاری عێراق 60% ئه‌م هێزه بێکارن که نزیکه‌ی 7 ملیۆن و نیو ئینسان ده‌بن . وه‌زعی مندالان له گه‌وره‌کان باشتر نیه ،به‌پێی راپۆرته‌کانی رێکخراوی خۆراکی جیهانی 28% مندالانی عێراق توشی به‌دخۆراکی بون، جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ژماره‌یه سالی 2003 له 19% بوو. ئاوله 70% دانیشتوانی عێراق به‌ده‌ست نه‌بونی ئاوه‌وه ده‌نالێنن، پێش داگیر کردنی عێراق ئه‌م ژماره‌یه 20% بوو. له 80% دانیشتوانی عێراق ئاوێک به‌کار ده‌هێنن که مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستی تێدانیه، به‌پێی راپۆرتێکی یونیسێف له هه‌ر سێ مندالی خوار ته‌مه‌ن پێنج سال ته‌نیا یه‌کێکیان ده‌ستی به ئاوی خواردنه‌وه‌ی ته‌ندروست ده‌گات. له 22% ئاواره‌کانی ناوخۆ که ژماره‌که‌یان دوو ملیۆن و نیوه و له 15 پارێزگای خوارو ناوه‌راستدا بلاو بونه‌ته‌وه پێویستیان به فریاکه‌وتنی به په‌له‌یه له‌وانه له بواری ئاو و ئاوه‌رۆی ته‌ندروستدا. کاره‌باجگه‌له هه‌رێمی کوردستان ( که خۆتان ئه‌زانن چۆنه!زۆری له‌سه‌ر وتراوه) باقی عێراق له شه‌و رۆژێکدا که‌متر له دوو سه‌عات کاره‌بای به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه عێراق یه‌که‌مین وولاته له دنیادا که هاولاتیه‌کانی بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له وزه‌ی کاره‌با پشت به توانای گیرفانی خۆیان و موه‌لیده‌کانیان ئه‌به‌ستن. سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه له پێنچ سالی رابردودا 17 ملیار دۆلار له که‌رتی کاره‌بادا خه‌رج کراوه ، له راستیدا دیزه به ده‌رخۆنه کراوه!. ته‌ندروستی که‌م بواری ژیان هه‌یه له عێراقی ئه‌مرۆدا هێنده‌ی بواری ته‌ندروستی حالی په‌رێشان بێت، نه‌خۆشخانه‌کان به‌ده‌ست نه‌بونی پێداویسته‌کانه‌وه ده‌نالێنن له‌و 180 خه‌سته‌خانه گه‌وره‌یه‌ی که له‌عێراقدا هه‌یه به‌پێی دان پیانانی وه‌زیری ته‌ندروستی 90% پێداویستیه‌کانیان بۆ دابین ناکرێت ، به‌پێی راپۆرتی سه‌ندیکای پزیشکی عێراق له 50% دکتۆرو پسپۆره‌کانی بواری ته‌ندروستی وولاتیان به‌جێ هێشتوه یان کوژراون، به قسه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق بێت له به‌رانبه‌ر هه‌ر کوژراوێکدا سێ که‌سیش بریندار ئه‌بن به‌م پێیه له سالی 2003 وه تائێستا جگه له نه‌خۆشی ئاسایی سێ ملیۆن بریندار رویان له‌م نه‌خۆشخانانه کردووه که به هیچ پێوانه‌یه‌ک ناکرێت ناوی نه‌خۆشخانه‌یان لێ بنرێت. مو‌سا فه‌ره‌ج سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌لێت 90% ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له خه‌سته‌خانه و بازاره‌کاند به‌کارده‌هێنرێت پشکنینیان بۆ نه‌کراوه.خوێندن 800 هه‌زار مندال که له ته‌مه‌نی چونه قوتابخانه‌ن له هه‌رجۆره خوێندنێک بێبه‌شن ئه‌م ژماره‌یه سالی 2004 نزیکه‌ی 600 هه‌زار بوو. به‌پێی راپۆرتێکی ناره‌سمی له پێنچ سالی رابردودا زیاتر له 500 پرۆفیسۆری زانکۆ په‌یمانگاکان و کادری په‌روه‌رده‌یی عێراق ترۆر کراون ، له‌م ژماره‌یه‌ش زیاتر وولاتیان جێ هێشتووه. به‌پێی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێو ده‌وله‌تی له زۆر حاله‌تدا ترۆری ئه‌م کادره په‌روه‌رده‌ییانه ترۆرێکی رێکخراوه. گه‌نده‌لیعێراق له بواری گه‌نده‌لی ئابوری‌دا ژماره‌ی پێوانه‌یی شکاندووه .سالی رابروو هه‌روه‌ها ئه‌مسالیش له ریزی یه‌که‌می گه‌نده‌لترین وولاتی دنیادا دێته ژماردن. سالانه په‌نجا ملیار دۆلار سامانی ئه‌م وولاته به هۆی گه‌نده‌لیه‌وه دیار نامێنێت . ئه‌وکاته‌ی پۆل برێمه‌ر ده‌سه‌لاتداری یه‌که‌می عێراق بوو 9 ملیار دۆلار پاره‌ی نه‌وت دیارنه‌ما! له 33% ئه‌و پرۆژه گه‌ورانه‌ی بریار بوو عێراقی پێ ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه راگیراون و دۆسیه‌کانیان له دادگاکانی ئه‌مه‌ریکادایه. که‌رتی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له لایه‌ن کۆمه‌لێک مافیاوه به‌رێوه ده‌چێت که رۆژانه له سه‌ر دزی و ئاودیوکردنی نه‌وت به ئاشکرا له‌سه‌ر شقامه‌کانی شاره‌کانی خواروی وولات به‌رده‌بنه گیانی یه‌کتری ، شه‌رو پێکدادانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری به‌سره گۆشه‌یه‌کی ئه‌م راستیه‌یه. مو‌سا فه‌ره‌ج سه‌رۆکی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له چاوپێکه‌وتنێکی رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نیدا رایگه‌یان که‌له ماوه‌ی پێنچ سالی رابردودا به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه ئابوری عێراق 250 ملیار دۆلار زیانی لێکه‌وتوه،هه‌روه‌ها ئه‌و رونی کرده‌وه که به‌هۆی دزین و به قاچاغبردنی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کانه‌وه 90 ملیار دۆلار زیان له ئابوری وولات که‌وتوه ،سالانه 600 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز ده‌سوتێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سودی لێوه‌ر بگیرێت. ته‌نیا له وه‌زاره‌تی ناوخۆدا 50 هه‌زار موچه‌ی وه‌همی ئاشکرا بوه، فه‌ره‌ج جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کات که ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق خۆی کانگایی گه‌نده‌لیه. پاشماوه‌و مۆزه‌خانه‌کانعێراق خاوه‌نی شارستانیه‌تیه‌که که ته‌مه‌نی له‌حه‌وت هه‌زارسال زیاتره ، عێراق خۆی مۆزه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و ده‌یان و سه‌دان شوێنه‌واری مێژوویی تێدایه ، دوای داگیرکا‌ر مۆزه‌خانه‌کانی وولات وه‌ک باقی دامه‌زراوه ده‌وله‌تیه‌کانی تر که‌وتنه به‌ر شالاوی فه‌رهود و تالانی ،به‌پێی ئاماره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان 15هه‌زار پارچه‌ی کۆن و به‌نرخی له مۆزه‌خانه‌کانی عێراقدا دزراون که تائێستا ته‌نیا چوار هه‌زاریان دۆزراونه‌ته‌وه، به‌م پێیه 11هه‌زاری له ناوچون! ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر مێژوو شارستانیه‌تی مێزۆپۆتامیادا هاتووه له مێژوودا که‌م وێنه‌یه ،مه‌گه ر ئه‌و کاته‌ی ته‌ته‌ره‌کان 750 سال پێش ئێستا هاتن مۆزه‌خانه‌کانی عێراق توشی کاره‌ساتی له‌م بابه‌ته بوبنه‌وه. به‌شی زۆری کتێبخانه گشتی و کتێبخانه‌ی زانکۆکان یان سوتێنران یان دزران که بوه‌هۆی فه‌وتان و له ناو چونی ده‌یان هه‌زار دێکۆمێنتی مێژووی به نرخ که زۆرێکیان ده‌گمه‌ن و تاقه نوسخه‌ی ئه‌سلی بوون. خه‌رجیه‌کانی جه‌نگبه‌پێی راپۆرته‌کانی پنتاگۆن و کۆنگرێس جه‌نگی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا رۆژانه خه‌رجیه‌که‌ی 12 ملیۆن دۆلاره که خه‌رجی تائێستای ئه‌م جه‌نگه نه‌گریسه نزیکه‌ی دوو تریلیۆن و نیوه‌ی دۆلاری ئه‌مریکیه! ده‌بێت بوترێت به‌م بره پاره‌یه ده‌توانرێت برسیه‌تی و نه‌خۆشیه درمیه‌کان له هه‌موو کشوه‌ری ئه‌فه‌ریقادا بنه بر بکرێت. دوای ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته مرۆڤ ده‌توانێت قه‌زاوه‌ت بکات که ئایا ئه‌وه‌ی له عێراقدا رویدا پرۆسه‌ی ئازاد کردنی عێراق بوو یان پرۆسه‌ی وێرانکردنی عێراق ؟ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره جێده‌هێلم بۆ ئێوه!.
سه‌رچاوه‌کان:
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سودم له راپۆرته هه‌واله‌کانی مالپه‌ره‌کانی جه‌زیره‌و که نالی العربیه و گۆگلێ و سبه‌ی…….. کردووه . ** بۆ بینینی به‌شێک له ئاماره‌کان بنواره ئه‌م مالبه‌ره:
http://www.aljazeera.net/nr/exeres/0360239d-d541-4ebd-a5a2-75293d2bd1d2.htm