
گوناهی عه‌لمانییه‌ت نییه
خه‌ریكه دیارده مه‌ده‌نییه‌كان له عێراقدا به‌یه‌كجاری بنبردهكرێنو له‌جیاتیدا دیارده‌ی دیكه‌ی مه‌زهه‌بیی ئایینی ده‌چه‌سپێنرێت، میتۆدی زانكۆكانی عێراق به ئاراسته‌ی مه‌زهه‌بیبوون ده‌بردرێن،!!، كچان‌و ژنان له به‌شێكی گه‌وره‌ی عێراقدا ناتوانن ئازادانه جلوبه‌رگه‌كانیان بپۆشن…!!رۆژ له‌دوای رۆژ به‌پێی پلانی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو خه‌ڵك ناچار ده‌كرێ ملكه‌چی سیاسه‌ته‌كانی گروپه مه‌زهه‌بییه‌كان بكرێ، به كورتی هاوڵاتی عێراقیی كه له‌نێو شه‌ڕێكی راسته‌قینه‌ی مه‌زهه‌بیدا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، له‌نێو چه‌ندین هه‌وڵی مهترسیدارتردایه تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێین وایلێهاتووه یان ده‌بێ خه‌ڵك به‌م حاڵه‌ی ئێستای رازی بێ یاخود روبه‌ڕووی مهرگو شاربه‌ده‌ربوون ببێته‌وه.
زۆرجار ئه‌وه‌ی به‌سه‌یر دێته به‌رچاومان له‌م وڵاته پڕ لهكێشمهكێشو ناته‌بایه، له‌نێو ئه‌م هه‌رایه‌ی ونبونی شوناس‌و تێكه‌ڵبوونی دیدگا رۆشنهكاندا، ئاراسته‌كردنی په‌نجه‌ی تۆمهتو گوناهبارییه بۆ تێرمو چه‌مكی عه‌لمانییه‌ت(سیكۆلاریزم)، ئه‌وه‌تا له‌نێو عێراقی عه‌ره‌بیدا كه به‌ده‌ست نه‌خۆشیی مه‌زهه‌بی سه‌دان ساڵه‌وه دهناڵێنێتو تێیدا كه‌وتووینه‌ته به‌ر شاڵاوی كوشتنی ئازادییهكانو ونكردنی سیما شارستانییه‌كانه‌وه، رۆژ له دوای رۆژ له‌دیوه فیكرییه‌كه‌یدا عه‌لمانییه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر سێرهی مه‌به‌ست، تا گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی مه‌ڕجه‌عێكی باڵای شیعیی لهفتوایهكدا ده‌نگدان به لایهنو كه‌سایه‌تی عه‌لمانی حه‌رام بكات..!! وه‌نه‌بێ ئه‌م ته‌وژمه‌ی هێرشكردنه به‌ته‌نها په‌یوه‌نددار بێت به به‌شه عه‌ره‌بییه زۆرینه‌كه‌ی عێراقه‌وه به‌ڵكو راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، له‌راستیدا ئه‌و بۆچونه‌ی كه پێیوایه گوزهرانو بارودۆخی دانیشتوانی عێراقی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی نییه به ژیان‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، زۆر له‌راستییه‌وه دووره، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سوكه جیاوازییه‌كی ئهمنیو ئابوریش هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولا، له‌جه‌وهه‌ردا ره‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه كار له‌چاره‌نوسی یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆ نمونه كه‌س ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكات كه زۆرینه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی له به‌غدا داده‌ڕێژرێن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌عسابی تۆقیوو باری ده‌روونی خه‌ڵكییه‌وه ده‌رده‌چن، زۆربه‌ی یاساكان گوزارشتن له دۆخ‌و شیرازه‌ی كۆمه‌لایه‌تی پێكهاته‌ی زۆرینه له‌م وڵاته‌دا.
ئه‌گه‌ر په‌ڕله‌مانتاره به‌ناو عهلمانییو مه‌ده‌نییه‌كان له عێراقدا هه‌ست به‌م مه‌ترسییه نه‌كه‌ن‌و نه‌توانن حكومه‌ت ناچاربكه‌ن رێگه له‌سه‌ركوتكردنی دیارده مه‌ده‌نییه‌كان‌و ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان بگرێت، ئه‌گه‌ر به‌جدی له‌م بابه‌ته نهكۆڵنهوهو له‌نێو قوبه‌ی په‌ڕله‌ماندا نه‌یكه‌ن به بابه‌تێكی راسته‌قینه‌و نهیوروژێنن، بێگومان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئایندهی نادیار بكه‌ین…!!پێموایه ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ستیشی پێبكه‌ن ئه‌وه‌یان له‌باردا نییه شتێك به‌شتێك بكه‌ن….
ده‌شێ پێمانوابێ هه‌قیقه‌تی دۆخی هێرشكردنه سه‌ر عه‌لمانییه‌ت له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه ئێستا له ته‌واوی جیهانی ئیسلامی‌دا عه‌لمانییه‌ت به ئیلحادو كوفر ناسێنراوه..!!!…هێزه سیاسییه دینییه ئاكتیڤهكان له‌و وڵاتانه‌ی به‌به‌هاری عه‌ره‌بیدا تێپه‌ڕیون سه‌ركه‌وتوو بوون له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێش خۆیان به نوێنه‌ری عه‌لمانییه‌ت بناسێنن،،،،لای ئه‌وان هه‌ر كه‌سێك به‌پێی بیروڕاو بۆچونی سیاسیی ئه‌وانه‌وه هه‌نگاوی نه‌نا، عه‌لمانییه، هه‌ر كه‌سێك نوێژ نهكاتو فه‌رزه‌كانی ئایین جێبه‌جێ نه‌كات، عه‌لمانییه، واته هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن عه‌لمانیه‌ت به كوفر بشوبهێنن…
ده‌بێ ئه‌و راستییه روونبكرێته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆرییه‌كان نه له‌عه‌لمانییه‌ت تێگه‌یشتوون نه‌خۆشیان عه‌لمانیبوون…هه‌روه‌ها پێویسته بزانرێت ئه‌و كه‌سه‌ی دژ به ئایین بیرده‌كاته‌وه عه‌لمانی نییه با بۆخۆی هه‌ر بڵێت عه‌لمانیم،…عه‌لمانیه‌تێك له‌پاڵ داواكارییه‌كانی ئازادی‌دا رێز له ئایینه‌كان نه‌گرێت عه‌لمانیه‌ت نییه‌و شتێكی دیكه‌یه….چونكه په‌یڕه‌ویكردنی ئه‌م تێرمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌كردن نییه بۆ كوفر‌و ئیلحاد وه‌ك هه‌ندێك هێزی سیاسیی دیینی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیی خۆیاندا ده‌یانه‌وێت وا له‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نن. ئه‌وانه هێزی تاریبكبیننو له‌ئێستادا له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه‌دان له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌وتێكی پێشكهوتوخوازدا، لای ئه‌وان پێشكهوتوخوازێكو لیبڕالو دیموكراسیخوازو نووسه‌رێكی خاوه‌ن دنیابینی نوێ‌و كۆمۆنیستێكو كافرێكو موسوڵمانێكی كراوه یه‌كسانن به عه‌لمانییه‌ت…!!! له‌كاتێكدا عه‌لمانییه‌ت خۆی دژی ئه‌وانه‌یه كه دژایه‌تی ئایینه‌كان دهكهنو بێڕێزیی ده‌نوێنن له‌به‌رامبه‌ر خواپهرستهكاندا، عه‌لمانییه‌ت رۆحی ناو هه‌ناوی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نییه كه تێیدا هه‌موو بیروڕاو بۆچون‌و په‌یامێك له‌چوارچێوه‌ی یاسادا ئازاد دهبنو كه‌سیش تێیدا ناتوانێ بیروڕای خۆی به‌زۆر به‌سه‌ر ئه‌وانی دی‌دا بسه‌پێنێت…. له‌راستیدا تاریكبینه‌كان سوود له هه‌ڵه‌و كه‌موكورییه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه وه‌رده‌گرن كه شانازی به عه‌لمانیبوونی خۆیانه‌وه دهكهنو عه‌لمانی نین‌و گه‌نده‌ڵن، سود له خراپه‌كارییه‌كانی رژێمه دیكتاتۆرییه سه‌دام خوسێن ئاساكان وه‌رده‌گرن كه به‌بۆچونی ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌لمانی بوون..!!له‌كاتێكدا دوور‌و نزیك ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ نه‌یانوتوه عه‌لمانین، یان راستتر په‌یوه‌ندییان به عه‌لمانیه‌ته‌وه نه‌بووه…!! له‌ئێستاشدا سوود له هه‌ر خراپه‌كاری‌و گه‌نده‌ڵییه‌كی ئیداری‌و دارایی‌و سیاسیی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه وه‌رده‌گرن كه لهدهسهڵاتدانو دیینی نین، ئه‌وه‌تا له وتار‌و راگه‌یه‌نراوه‌كانی هێزه تاریكبینه‌كاندا به ئاشكرا باس له‌وه كراوه بۆیه گهندهڵییو خراپه‌كاریی رووی تێكردوون چونكه عهلمانینو له ئایین دووركه‌وتونه‌ته‌وه….!!! له راستیدا ئه‌مه ئیشكالێكی راسته‌قینه‌یه له‌م وڵاته‌دا به‌دیده‌كرێت، هه‌روه‌ها بهدحالیبوونێكی ئاشكرایه‌و تۆمه‌تێكه به‌سه‌ر ئاراسته‌كانی كرانه‌وه‌و دنیابینیی نوێ‌دا ده‌به‌خشرێته‌وه، هاوكات هه‌وڵێكه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دواكه‌وتوویی سیاسیی به‌ناوی ئایینه‌وه.
ده‌شێ هه‌مان ئه‌زموون له هه‌رێمی كوردستانیشدا زۆر به‌ئاسانی دووباره ببێته‌وه، به‌وپێیه‌ی كه گه‌وره هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بانگه‌شه‌ی عه‌لمانیبوونی خۆیان دهكهنو له پراكتیكیشدا هه‌ڵگری كه‌موكوری ئیداریی‌و سیاسیی گه‌وره‌ن، بۆیه ده‌بێ بزانرێت ئه‌نجامدانی هه‌ر خراپه‌كارییه‌ك هه‌ر كهسو لایه‌نێك بیكات دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی نییه به چه‌مكی عه‌لمانییه‌ت‌و سیكۆلاریزمهوه، به‌پێچه‌وانه‌وه تاوانێكه ده‌رهه‌ق به‌م تێرمه ئه‌نجامده‌درێت.
جه‌مال پیره
* رۆژی 1/7/2012له ژماره 848ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.