Skip to Content

Tuesday, July 23rd, 2024
کلاوی کلاو ….. فەرهاد کەریم

کلاوی کلاو ….. فەرهاد کەریم

Closed
by July 4, 2012 گشتی

 

 

 

نە حەزم لە قەوچەقەوچە و نە لەوچەلەوچیش، گوێ لە حەیرانەکانی مام (سیساوە)ش دەگرم.. گوێ لە پاشای راپ (سنوپ دۆگی دۆگ)یش، سەرسام بووم بە هاواری (وتنی هیوستن) هارو هەجەیم خۆش دەویست.. پێی نەگیشتم قاوەیەکی لەگەڵ بخۆمەوە و پێی بلێم منیش وەک تۆ بووم، هات و زوو رۆی،، بۆ ئەو مرۆڤە یاخییە و سەر شێتە، ماوەیەک لە ناو خۆمدا ووووون بووم. لە بێ تۆیی هیچم نییە و تەنها خۆشەویستیی.. هەمیشە خۆشمدەوێی لەگەڵم دای ژنە رەشە ناخ پر لە ئازاری سسسپی، (ئیفتیخاری)ش بۆ ئارامی حەزم لێیە و گوێی لێدەگرم، گەر بمەوێ قووڵ ببمەوە و تۆزێ بگریم، (سیلن دیان)یش بە کەشتییەکەی تایتانیک و من دەژیم بۆ نەمریی دەمبا دوور دوور، دوورتر لە جیهانی قەوچەقەوچ و لەوچەلەوچ و گووباریییییننننن، گوێ لە گۆرانی بگرە؛ گۆرانی گووباریییییننن.

• من خۆم باش دەناسم.. بۆ نموونە گەر بڵێم کلاو، کلاو بۆ من لێکدانەوەو خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێ، بەڵام ئەوە دەزانم رەنگە ئازیزانم بلێن ئەهـ قوڕ بە سەری ئەو کەسە ئەوجا لە چ ئاستێک دابێ کلاوەکەی گوووووی تێدەکرێ گوووووو.

• خۆم زۆر حەزم لە کلاوە، مەبەستم کلاولەسەرنان و کلاودوورین و کلاوکلاوێن نییە، ئەوە کاری من نییە و فێری نەبوویمە و بەو تەمەنەش نامەوێ فێریی ببم، مەبەستم ئەو کلاوە ئاساییە کە خەلک بە ئارەزووی خۆی لە سەری خۆی دەنێ. ئیتر بۆ سەرما بێ یا بۆ گەرما بۆ قاوەخوردنەوە بێ یان بۆ ناو بەفر، بۆ سەیرکردنی تۆپێن بێ یان بۆ راوە ماسی، بۆ گۆرانی بێ یا بۆ شایی… بۆ ئەوەی سەر سەلامەت بێ و گووووو نەبارێ، ئیتر خۆم حەزم لێیە و گوێش بە خەلک نادەم گوووووش ببارێ، ماڵی گووم بە گوو گرتبێ ئەوە نییە کلاوەکەم چەترمە لە گوووووباریییییننننن.

• جۆرەکانی کلاویش هێندەن بە رۆمانێکیش تەوا نابێ.

• لە هەولێر دەلێن هەستە خەت ئەو گۆتەیەش جار وایە بۆ تووڕەبوونە و جار واشە بۆ پێکەنین.

• میللەت هەیە کلاویشی نییە، دەشلێن دەست بە کلاوی خۆتەوە بگرە با نەیرفێنێ.. هەسسستە خەت، دەبێ ئەو میللەتە چەند بچووک بێ لە سەر کلاوی میللەتانی ترە شەڕ و بۆڵەبۆڵی دێ، دیسانەوە هەسسستە خەت، بە شمشێر کلاوێکیان بۆ دووری بە پیرۆزییەوە لە سەری نا و بۆ ئەو کلاوە پڕ لە گوووووە شیڕەشیڕیەتی، ئەو جارەیان هەسسسە خەت، ئێستاش لە خۆی ناپرسێ ئەوە کلاوە.. ئەو کلاوە ئەژدادی کوشتی و ئەژدادی گای.. هۆشیاربەوە گوووووی کوڕی گوووووی.

• وڵاتەکەت کلاوێکە پڕ لە گووە باسی خەونیکم بۆ مەکە کە نییە و پێی ناگەی، هەستەوە داوای ئازادبوونت بکە.. ئەو کلاوە پر لە گووەت شەق تێهەڵدە، کلاو بۆ ئەوە نییە هۆشت پر لە گوو بکەی و سەرت بشاریەوە لە ناوی.. کلاو شەرەف نییە و پەڕۆیە، کلاو نە سەرت بچووک دەکاتەوە نە گەورە، هەسسستە خەت، کلاوتان لە گوو.. نیشتمانتان گووووو.

 

• هەموو کلاوەکان بەرهەمی خودی مرۆڤن و مرۆڤ دروستی کردوون، کلاوی دەنگ.. ئاین.. رەنگ… گوو لە کلاوکە گەر بۆ سەرت نەبێ و سەرت بێشێنێ، کلاوی چەتە ئەو کلاوە هەم گوو لە خاک دەکا و هەم گوو دەپارێزێ، کلاوی خائین بە سووکیی دەتکوژێ، کلاوی سەرۆک و پاشا و ماشا و تاج و تەڕاش؛ ئەو کلاوانە کلاولەسەرنان و کلاوی وێرانەن کلاوگووووو.

• لە ناو شەرم و گوودا بمرە مرۆڤە کلاو، کلاو لە گووووو.

• بەو کلاوانە کلاوی کۆڕەوەکەم بیر هاتەوە، ئەوانەی ئیمڕۆ پێیاندەڵێن سەرۆک و مەرۆک کلاو لە گوو و سەی لە سەن.. بمبوورە (سنوپ) لێرە رەشەکان بە یەکتر دەڵێن (های دۆگ) بە واتا چۆنی سەگ.. بە واڵاتر سەگ لە بۆنکردن بە هێزە، رەشەکانیش بۆ مێبازیی، وەسساپ دۆگ، سەگەکانی خۆشمان هەستی بۆنیان بۆ نیشتمان گاین لە هەموو دۆگەکانی دنیا بەهێزترە، ئەو سەگانە بە تاکوتەرا لە ولات بوون، ئیمرۆ هەزارانن، درێژەی نەدەمێ، پیاو ئەو پیاوە بوو بقوچێنێ و خۆی دەربازکا.. خۆ منیش گیرم خواردبوو یەک تۆز مابوو لە تڕێ سەی بچم.. لە جیاتی جارێک چەندین جار مەرگ بانگی کردم، سوێندم بە پاکیی گۆرانی بۆ ئەو نیشتمانە بێنازەم ئەوسا خەریک بوو لە نێوان گووی کۆن و گووی تازە ببم بە گوووووی کوڵاووووو.

• ئێستاش بە هزری ئەو چەتە بازرگانانە رشانەوە و گووم دێ، لەو رۆژە تاریکەدا لە دوا خاڵی سنوور سەربازگایەکی رژێمی گوویان کردبووە بازگەی چەتەیی و کلاولەسەرنان، رێیان لێگرتین پێیان گۆتین:

– نابێ برۆن، دوێنێ سەرۆک فەرمانی داوە نابێ رێ بە کەس بدەن دەرچێ، دەبێ ئەو خاکەش وەک خۆمان پڕ لە گووووو بکەین.

• ئیتر (پیاوی چاک بە برا.. رێگامان بدە) دادی نەدا و… هتد، بۆنی پارەیان کردبوو.. بە پارە ئیشەکە مەیسەر بوو و چووە ژوورێ و هاتەوە کاغەزێکی پێداین.. لەو دروشمە بریقەدارە (هەر گووووو بووین و هەر گووووو دەبین)، لە خوارەوەش نوسرابوو (بۆ پێشەوە)، ئیتر تا ئێرە و ئیمرۆ من بە گۆرانی بۆ پێشەوە، بمبوورن گەر بلێم نیشتمانیان کردۆتە کلاوەگووووو لە سەری ئێوە

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.