
نوێخوازی … ن / رۆبرت كون دیفز
نوێخوازی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی له‌جیهاندا بۆ ئه‌نگلۆ – ئه‌مریكی و به‌رایی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ، كاریگه‌ری شیعری فه‌ڕه‌نسی هه‌ر یه‌ك له : ( بۆدلێر ) و ( مالارمیه ) و ( ڤالێری ) و چه‌ندین قهڵهمكی شیاعیری دیكه‌ی به سه‌ره‌وه‌یه ، نوێخوازی بۆ خۆی كۆمه‌ڵه ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌یه‌كه سه‌رباری دیدی ره‌خنه‌ییانه – یان راشكاوانه‌تر ده‌توانین بڵێین چه‌ندین دید و تێڕوانینی پهیوهستدداره – كه هه‌ندێكیان گه‌وره‌ترین ئه‌دیب و ره‌خنه‌گری بۆ رۆژگاری ئه‌مڕۆمان دروست كرد .
هه‌ندێجار وا ده‌گوترێته‌وه له سه‌ره‌تای سه‌ده به هه‌ر یه‌ك له ( گۆنراد ) و ( بیتس ) ده‌ركه‌وتووه ، كه‌چی هه‌ندێكی دی روونكارتر وا وه‌سفی ده‌كه‌ن كه یه‌كێكه له دیارده‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ، باشترین نمونه‌یش شاكاره‌كانی ( یۆلسیس ) ی ( جیمس جۆیس ) و ( خاكی كاوڵاش ) ی ( ت . أس . ألیوت ) ه له ساڵی 1920 به‌پێی هه‌ندێ ده‌نگۆ بزوتنه‌وه‌كه له سییه‌كاندا كۆتایی پێهاتووه ، هاوكات ئیدیكه هه‌بوون ده‌یانگوت تاوه‌كو جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌رده‌وامی هه‌بووه ، كه‌چی كه‌سانی دیكه‌ی وه‌ك ( فردریك جییمسن ) ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه پاش نوێخوای هاوچه‌رخیش جگه له وێنایه‌كی فۆتۆكۆپی نوێخوازی چیدیكه نییه ، به هه‌رحاڵ ترۆپكی گه‌شه‌كردنی نوێخوازی له شێلگیری ( فرجینیاوولف ) ساڵی 1924 خۆی ده‌بینێته‌وه كه گوتبووی ، ره‌فتاری مرۆڤ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 1910 گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه ، ( وولف ) روونتری ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییه ئینسانییه‌كان گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه – ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی له نێوان خانه‌دان و كۆیله‌كان ، ژن و مێرده‌كان ، باوك و كوڕه‌كان هه‌ڵبه‌سترا بوو ، ئه‌و ده‌مانه‌ی په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان ده‌گۆڕدرێن هاوكات گۆڕان له ئایین و ره‌فتار و سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بدا روو ده‌ده‌ن .
به‌ر له‌م زه‌مه‌نه به ده‌یه‌یه‌ك ( دی . أج . لۆرنس ) چه‌مكێكی رادیكاڵی ره‌فتاری مرڤی له نامه‌یه‌كدا شرۆڤه‌كرد كه ئاراسته‌ی ئازادكهرهكهی كردبوو ، تیایدا به پاڵوانی ( په‌لكه زێرینه‌ی ) هه‌ڵدابوو ، ” من بایه‌خی زۆر به‌وه ناده‌م كه ئافره‌ت هه‌ستی پێده‌كا – به به‌كاربردنی ئاسایی وشه – لێره‌دا شتێك خۆی به سه‌ر بوونی مندا ده‌سه‌پێنێت كه هه‌ست به دهخاڵهتكردنهكهیدا بكه‌م ، من گرینگی ناده‌م ته‌نها به كرۆكی ئافره‌ت نه‌بێت ، وه‌ك دیارده‌یه‌ك ( یان به‌و پێیه‌ی نموونه‌ی ڤیانێكه ، مه‌زنتره نه‌ك ئینسانیه ) له جێی ئه‌وه‌ی هه‌ست پێبكه‌ن كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئینسانییه ”
لۆرنس هه‌روه‌ك ( وولف ) و ( ألیوت ) له وتاری ( بۆماوه‌یی و به‌هره‌ی تاك ) چه‌مكێكی دژ به چه‌مكی رۆمانسی و چه‌مكی ده‌ربڕین له ره‌فتاری ئینسانی له ئه‌ده‌بدا پێشكه‌ش ده‌كات ، چه‌مكێك له ژانر به‌و پێیه‌ی ( نا كه‌سێتی ) به‌پێی ده‌ربڕینی ( ألیوت ) و چه‌مكێك له ئه‌ده‌ب به‌و پێیه‌ی شتێكی دییه نه‌ك ” ده‌ربڕین ” بۆخۆی چه‌مكێكه پێ له سه‌ر فۆرمه‌كانی ئه‌ده‌ب و ئه‌زموونه‌كان داده‌گرێ له بری پێداگری له سه‌ر واتای به‌ر ته‌سك بۆ ماناكی ” كه‌سێتی ” و ” ئینسانی ” .
چه‌مكی ( ناكهسێتی ) و ( فۆرمهلهیی) له ئه‌ده‌بدا زۆریك له نوێخوازان رابه‌رایه‌تیان ده‌كرد نه‌ك هه‌موو ، ( جویس ) و ( أودن ) له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناودارانه ده‌ژمێردرێن كه – ره‌زامه‌ندیان له سه‌ر سیاسه‌تی سته‌مكارانه به جۆرێك له جۆره‌كان نه‌كردووه ، بۆ نمونه ( باوند ) پێی وابووه كه فاشییه‌تی ئیتاڵی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی گرینگه ، ( ألیوت ) یش ده‌یگووت پادشایه‌تی و موحافزكاره له هه‌ندێ له نووسینه بڵاوكراوه‌كانی ئاماژه ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كان ( به تایبه‌تیش دژایه‌تیكردنی سامی ) به راشكاوانه دواتر لێی پاشگه‌ز بووه‌وه ، له هه‌مانكاتدا ( بیتس ) به‌لای یه‌كی له پارته راستڕه‌وه سته‌مكاره‌كانی ئیرله‌ندای دهشكاندهوه .
وروژاندنی مشت‌ومڕێك كه سه‌رچاوه‌كه‌ی رێچكه‌ی” ناكهسێتی ” یه و فۆرمۆلیزم ئیحای پێ به‌خشیوه كه ده‌بێته مایه‌ی – یان بیلانی كه‌مه‌وه چاوپۆشین له مافی مرۆڤ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یگیری ده‌كرا .
بێگومان هه‌ندێ ره‌خنه‌گر له‌وانه ( فرانك لینتریشیا ) له كیتابه ناسراوه‌كه‌ی ” پاش ره‌خنه‌ی تازه ” سروشكیان بۆ هه‌ندێ له ده‌ستوپێوه‌ندی ره‌خنه ئه‌ده‌بی بونیادگه‌ری و پاش بونیادگه‌ری كردووه دنه‌ی نه‌وه‌كانی نوێخوازی پێش خۆیان بۆ هه‌ندێ له‌م ئاراستانه داوه ، هێشتا به وردی ئه‌و مه‌ودایه روون نه‌بۆته‌وه كه بونیادگه‌ری و فۆرمۆلیزم تیادا به‌شدارن به‌و پێیه‌ی دوو بزوتنه‌وه‌ی رۆشنگه‌رین – ( لیڤی شتراوس ) توێژینه‌وه‌یه‌كی گرینگی له ساڵی 1960 به ناونیشانی ( بونیاد و فۆرم ) بڵاوكرده‌وه ، تیایدا بونیادگه‌ری له فۆرمۆلیزم جیاكرده‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توانیبای روونی بكردبایه‌ته‌وه كه هه‌ردووكیان خۆ له رێچكه‌ی ( فۆرمۆلیزم ) ده‌نوێنن ، كێشه‌كه له وێدا نییه كه بونیادگه‌ری و پاش بونیادگه‌ری سه‌رنجی خه‌ڵكانی بیروبۆچوونی هاوبه‌شی سیاسی رابكێشێت ، وه‌لێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دوایی ئاماژن به‌وه ده‌ده‌ن كه ( پۆل دی مان ) كاره‌كانی زێتر خۆی له رێچكه‌ی ( فۆرمه‌ڵه ) ده‌بینێته‌وه و ژیاری پاش بونیادگه‌ری هه‌سته‌كانی خۆی بۆ لاگیریكردنی نازییه‌ت له وتاره‌كان و پێداچوونه‌ه‌ی كتێبه‌كانی كه له به‌لجیكا نووسیبوویه‌وه له كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌ربڕی بوو پاڵپشتێكه بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی كه له‌وێدا په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵوگۆڕ له نێوان واتای ( فۆرمه‌له ) بۆ ئه‌زموونی جوانكاری و تێكچوونی به‌های په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هونه‌ر و به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌یه .
له دیارده‌كانی دیكه‌ی نوێخوازی كه ده‌بیته هۆی ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه ، هه‌ستكردن به نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی – هه‌ستكردن به گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌رفراوان له كۆمه‌ڵدا – زۆر كه‌س له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست هه‌ستیان پێكردبوو ، بێگومان له‌مباره‌یه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت هونه‌ر و سیاسه‌ت به یهكگهیشتبن ، لێره‌دا هه‌ستی رۆئیای ئه‌تۆ هه‌ن كه سه‌ده‌ی بیست وه‌ك به‌راییه‌كی تازه خۆی ده‌رده‌خات ، كه وردتر ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌ره‌و بیرۆكه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه كه له گه‌ڵا زۆربه‌ی نووسینانهكانی ره‌خنه‌ی نوێخوازیدا یه‌كانگیر ده‌بێته‌وه ، ئه‌م توخمه تازه‌یه هه‌روه‌ك ( فرانك گیرمۆد ) باسی ده‌كات ، پێكدێت له ” دابرانێكی روون له گه‌ڵ رابردوو ” و ” كاردانه‌وه‌ی دژ به‌و پاڵه‌په‌ستۆ به‌رفراوانانه كه ره‌نگرێژی رابردووی ده‌وڵه‌مه‌ندی پێوه دیاره و له ئێستا به دواوه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به ته‌نها هه‌نگاوی سڕینه‌وه‌ی بۆ بنێت “
هه‌روه‌ك كاری ( پاوند ) ه له په‌نجه‌خستنه سه‌ر ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه كه ئاماژه به ( تازه‌ی بكه‌ره‌وه ) ده‌دا ، ( گیرمۆد ) دوالیزمی بۆ سه‌ده‌ی بیست دیاری ده‌كات و پێی وایه پسوله‌ی ئازادكردنی پێدراوه ، له هه‌مانكاتیشدا دووچاری شكست هاتووه له ده‌وره‌دانی رابردوو یان ته‌نانه‌ت به‌سڕینه‌وه‌ی – و هه‌ردوو ئه‌م تێڕوانینه به پێی قسه‌ی ( وولف ) سرشكێكه – له گۆڕانكارییه‌ك له ناوه‌رۆكدا ده‌بێ تاك لێكدانه‌وه‌ی ئینسانی هه‌بێت ، له‌م گۆڕانكارییه‌وه كه ( ألیوت ) شێلكیره له وتاره ناسراوه‌كه‌ی به ناوی ( بۆماوه‌یی و به‌هره‌ی تاك ) و وتاری ( ڤیكتۆر شكلۆفسكی ) ناسراو به ( هونه‌ر به‌و پێیه‌ی ته‌كنیكه ) نیگه‌رانییه‌كی مت له ته‌واوی نوێخوازی هه‌ڵده‌قوڵێ ، و ئه‌گه‌ر ( ریچارد ئیلمان ) و ( چارلز فیدلسۆن ) پێیان وابێت كه ” نوێخوازی به هه‌موو هێزێكییه‌وه سروشكی جۆرێك له دابڕانی مێژوویی .. و ئازادبوون له رێچكه بۆماوه‌ییه‌كان بێت ” ئه‌وا نوێخوازی هه‌روه‌ها ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت : ” بێبه‌شبوون و بێبه‌شبوون له بۆماوه‌یی ” به واتا ئازادبوون و دابڕان له به‌هاكانی رابردوو .
ن / رۆبرت كون دیفز
و / سه‌ردار جاف
• سه‌رچاوه :
أتجاهات فی النقد الادبی الحدیپ ترجمه الدكتور محمد درویش / دار المأمون للترجمه والنشر بغداد 2009