
بیست و یه‌ك … داستان به‌رزان
1
چه‌قۆیه‌ك به‌ربووه‌وه زه‌وی
لێم مه‌بووره
ده‌ستبه‌ردارت نابم
2
چه‌قۆیه‌ك له دڵمدا خول ده‌خوات
فواره‌ی خوێنێك له چاومدا هه‌ڵده‌قوڵێت
ئه‌وه تۆیت به‌ره‌ڕووم دێیت؟
3
ئه‌و چه‌قۆیه له به‌رامبه‌رم دابگره
له‌بیر خۆمت ده‌به‌مه‌وه
4
تا‌بوتێك به ته‌نیشتمدا ڕاده‌بورێت
ته‌رمه‌كه‌می هه‌ڵگرتووه.
5
سه‌رم ده‌یبه‌ستێت
به‌ساردی دڵی تۆ.
6
ئه‌م گریانه هیچ نییه
له كاتێكی تردا بۆت ده‌گریم.
(داریان)*
7
دڵم لای پێیه‌كانته
پێڵاوه‌كانت ده‌یگرێت.
8
دووربووین
ئه‌وكاته‌ی باوه‌شمان به یه‌كدا كردبوو.
9
به بزمارێكی 100ئینج
دامكوته به دیوارێكدا
له‌سه‌ر سنگم بنوسه
ئه‌م بونه‌وه‌ره ته‌نیایی كوشتی.
10
ته‌نیایی ئازارێكه
پێكه‌وه‌یی هه‌زار.
11
تۆ خه‌ریكی سڕینی په‌ڵه‌ی سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌یت
من خه‌ریكی سڕینه‌وه‌ی تۆم له دڵمدا.
12
به‌فر ده‌بارێت
ده‌ستم له ده‌ستی ته‌نیایدا
تا چاو بڕكات
چاوه‌ڕوانم
13
دڵم به تارماییه‌كه‌ت خۆشه
دڵنه‌وایم ده‌داته‌وه.
14
دڵخۆشم
مانای وایه بیر له تۆ ناكه‌مه‌وه
15
گه‌رمایی هه‌تاو تینی نییه
به ژێر سێبه‌ری تۆدا ڕێده‌كه‌م.
16
تۆ گوێت له‌و گۆرانییانه ده‌بێت
كه له دلی خۆمدا ده‌یانڵێم
17
نه‌مامێكی سیس وتی:
نرخی ئاو لای تینیویه‌تییه.
19
جوانترین كۆنسێرت
بۆقه‌كان كردیان
له زه‌لكاوه‌كه.
19
بۆقێك نووستبوو
به شڵپه‌ی ده‌ست نوێژی سۆفییه‌ك
خه‌به‌ری بووه‌وه.
20
به په‌له ده‌بێت بڕۆم
په‌راوێزی ژوورێكی شێ‌دار
ته‌نیاییه‌كی هه‌میشه‌یی
مردنێكی له‌سه‌رخۆ
چاوه‌ڕێمن.
21
له‌به‌رده‌م سنوقی پۆسته‌كه
چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی نامه‌یه‌كم
كه قه‌ت ناگات.
هاوڕێیه‌كی په‌یمانگام بوو، باش سیانزده ڕۆژ بێهۆشی، كۆچی دوایی كرد.*
ئه‌م شیعره له ژماره(5834)ی (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی (كوردستانی نوێ)دا بڵاوبۆته‌وه.