ڕۆژئاوای كوردستان ته‌نها بۆ كورده‌كان بێت
ناونیشانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نووسه‌ری بابه‌ته‌كه شۆڤینی بێ و ته‌نها باوه‌ڕی به مافی كورد بێ له‌و به‌شه؟ نووسه‌ر دوور و نزیك باوه‌ڕی به چه‌مكه‌كه نییه و به هیچ ته‌نزیر بۆ ئه‌وه ناكات كه هیچ كه‌سێ شۆڤینی بێ!!
له ئه‌زموونی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌بی ئه‌وه ده‌ركه‌وت , كه چ ئۆپۆزسیۆنی سوونه یان شیعه باوه‌ڕی به‌وه نییه كه تۆ وه‌ك مرۆڤێك بژی نه‌ك مافه‌كانت بۆ بژمێرێ.له هه‌مووش خه‌ته‌رناكتر خه‌ریكی كه‌ڵێن خستنه ناو ماڵی كورده!ئێمه‌ی كورد له سه‌رده‌می رووخانی ئه‌مپراتۆری میدیه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانی غه‌یری كورد به زۆر ناو غه‌درمان لێده‌كه‌ن , هه‌ر بۆ نموونه مسته‌فا كه‌مال ( ئه‌تاتورك-باوكی تورك) له باكوری كوردستانه‌وه به یارمه‌تی كورده‌وه ده‌ستی به “شۆرش “كرد دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سته‌مبۆل-ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئهستهبۆل سیڤه‌ر مۆركردبوو , مسته‌فا كه‌مالیش له ژێره‌وه سیڤه‌ری به سێداره‌ی توركیا ده‌زانی!!هه‌ر كه شۆرشه‌كه‌ی ئه‌تاتورك سه‌ری گرت به‌ر بووه گیانی كورد و هه‌رسێ شۆرشی شێخ سه‌عید پیران و ئاگری و ده‌رسیمی له ناوبرد!! حیزبی كوردی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی په‌روه‌رده كرد , هه‌ر ده‌ستی له ده‌سه‌ڵات گیربوو , بستیك خاكی كوردی له 2003 نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه!! ناشیگهڕێنێتهوه!!
له گه‌ڵ ڕێزم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ده‌ست ڕژێمی فاشی سوریا كوژراون,به‌ڵام بێ عهقڵیهكی گه‌وره‌یه كورد لێبگه‌ڕێ ئۆپۆزسیۆنی سوری بێته ڕۆژئاوای كوردستان. با ئه‌زموونی باشوور دووباره نه‌بته‌وه!!!!!!!!!!!!!