بۆ برای به‌رێز کاک سه‌باح
فاروق هۆمه‌ر ……
له گۆڤاری ئه‌له‌کترۆنی ( ده‌نگه‌کان ) ی ئازیزدا نوسینی به‌ڕێزێک له ژێر ناوی ( ته‌وه‌ری خوێندنه‌وه و نوسین یان ته‌ڵه‌ی نوسه‌ر ) له‌لایه‌ن خوێنه‌رێکه‌وه که ناوی سه‌باح ماسیفرۆشه .
سه‌رنجی ڕاکێشام . به ڕاستی سه‌رنجه‌کانی زۆر به‌لامه‌وه گرنگ و کاریگه‌ر بوون، بۆیه پێم خۆش بوو وه‌ڵامێکی کورتی هه‌ندێک نیگه‌رانی و لێک تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌و به‌رێزه بده‌مه‌وه . وه‌ک هاوبه‌شێکی ئه‌و ته‌وه‌ره‌یه که له ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر منیش ڕای خۆمم بۆ پرسیاره‌کانی، هاوڕێی ئازیز کاکه توانا، نارد بوو . من پرسیاره‌که‌م له ڕێی ئیمه‌یڵه‌وه پێگه‌یشتبوو . کاتێک پرسیاره‌که‌م خوێنده‌وه ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام، گه‌وهه‌ری پرسیاره‌که بوو که په‌یوه‌ندی به نه‌خوێندنه‌وه‌وه، هه‌بوو . بویه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر کرۆکی ( نه‌خوێندنه‌وه ) ڕاوێستام و به ده‌ردێکی کوشنده‌م زانی، ئه‌وه‌نده به داڕشتنه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌دا، نه‌چومه‌وه . وه به درێژایی وه‌ڵامه‌که‌ی منیش بۆ ئه‌و
پرسیاره، ته‌نیا له سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه، قسه‌م کردوه و خۆشم به به‌رپرسیار ده‌زانم له وه‌ڵامه‌کانی خۆم . هه‌ر ئه‌و به‌رپرسیارییه‌شه که وای لێکردم وه‌ڵامی تۆی ئازیز بده‌مه‌وه .
به‌ڕاستی من خۆم وه‌ک خوێنه‌رێکی هه‌شتاکان، که به‌رده‌وام خه‌ریکی خوێندنه‌وه و ناسینی ده‌وربه‌ر بووم، قسه‌م کردووه . وه دان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێم، که وێنه‌ی من بۆ خوێنه‌ر و وه‌ڵامه‌کانیشم بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه بووه که هاوزه‌مانی هه‌شتاکان بوون . یان له خه‌یاڵگه‌ی ئه‌و دونیایه‌وه وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه . یان ڕاشکاوانه‌تر بدوێم من بۆ خوێنه‌رێکی به ئاگا قسه‌م کردوه . ئه‌وه‌م له بیر کردوه که ئه‌مڕۆ دونیایه‌ک خوێنه‌رمان هه‌ن، که تاکه سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنبیریان، تۆڕی ئه‌نته‌رنێته و زۆربه‌شیان به کوردی ده‌خوێننه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی راگوزاریش ده‌خوێننه‌وه .
کاتێک ژان ژنییه‌ی فه‌ره‌نسیم، به نموونه هێناوه‌ته‌وه . ته‌نیا ئاماژه‌یه‌کی خێرام پێداوه و به پێویستم نه‌زانیوه له‌سه‌ر ژیان و ناسینی به خوێنه‌ر ڕاوێستم . ژان ژینییه لای خوێنه‌ری کورد، نوسه‌رێکی ناسراوه و گه‌لێک له کار و به‌رهه‌مه‌کانی له کتێبخانه‌ی کوردی دا هه‌یه . له‌و نوسینه‌دا به ئه‌رکی خۆمیم نه‌زانیوه ژان ژینییه به خوێنه‌ر بناسێنم، چونکه شوێنی ئه‌وه‌م نه‌بوه له‌وێدا به دوای ئه‌وه‌دا بڕۆم . ئه‌وه ئه‌رکی خوێنه‌ره بزانێت، ژان ژینییه کێ بوه‌و چۆن ژینییه له دزێکه‌وه ده‌بێته نوسه‌ر و به دوای گوڕینی دونیادا ده‌کۆشێت . ده‌رباره‌ی محه‌مه‌د شوکریش هه‌ر هه‌مان وه‌ڵامم هه‌یه . شوکریش له دونیای ئێمه‌دا نوسه‌رێکی ناسراوه و به پێویستم نه‌زانیوه له‌سه‌ر ژیانی ڕاوه‌ستم .
شوکری گه‌نجێکی نه‌خوێنده‌وار بوو، نه چۆته قوتابخانه و به گه‌وره‌یی و به هه‌وڵدانی خۆی فێری خوێنده‌واری بوه . هه‌ر ئه‌وشوکرییه نه‌خوێنده‌واره‌ش بوو که بووه ئه‌و پیاوه گه‌وره‌یه‌ی نه‌ک ته‌نیا کۆمه‌ڵگای مه‌غریبی، به‌ڵکو هه‌موو کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌ب و دونیاشی به نوسینه‌کانی خۆی، هه‌ژاند .
وه خوێنه‌ری جدی ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڕه‌گرافه‌ی له نوسینه‌که‌ی من خوێندبێته‌وه و ژینیه و شوکریش بناسێت . ده‌زانێت من چیم گوتوه .. چونکه به کوردییه‌کی ساده و ڕوون قسه‌م کردوه .