گفتوگۆ لەگەڵ بەشدار سامی
كوڕی كه‌سه‌ر حهمهدهین و سامی عه‌لی
هیچكات مه‌یلی ئه‌وه‌م نه‌بووه له ته‌وه‌ر و نازانم چی و چی ڕۆژنامه‌وانیدا هه‌بم و ڕای خۆم بڵێم، ڕای من له‌باره‌ی هه‌ر شتێكه‌وه، له نووسینه‌كانمدا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر به‌شه‌ره‌كان بیانه‌وێ بیزانن،
له‌و ماوه‌یه ته‌وه‌رێك له‌باره‌ی (ململانێي نه‌وه‌كان( له پاشكۆی هزر و هونه‌ری ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)دا سه‌ری ده‌رهێنا و سۆران عه‌زیز كه خاوه‌نی ته‌وه‌ره‌كه بوو، داوای له من كرد وه‌ڵام بده‌مه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆران عه‌زیز داوای كرد گوتم، باشه.
وه‌ڵامم دایه‌وه و بۆییم نارده‌وه، دیاره پاشایانی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات به كاك سۆرانیان ڕاگه‌یاندبوو كه وه‌ڵامی به‌شدار سامی بڵاو ناكه‌ینه‌وه چوونكه ڕه‌قه و ناوی خه‌لكی هێناوه.
بڕیارم دا وه‌ڵامه‌كانی خۆم له سایته‌كان بڵاو بكه‌مه‌وه و له‌وه‌یش تێنه‌گه‌یشتم كه ڕه‌ق چۆنه، ناشمه‌وێ تێبگه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌نده.. ه..! ڕۆژنامه‌ی خه‌بات..
سۆران عه‌زیز
زۆر جار لای شاعیرانی نەوەی نوێووە رەخنە لەنەوەی پێشوو دەگیرێ بەوەی هیچیان نەكردووە و بەوەی كێشەی زمانیان هەیە و بەوەی كێشەی وەرگرتن و هتدیان هەیە، زۆر جاریش دەوترێ نەوەی نوێش خاڵییە لەشیعر و نەوەیەكە زمان نازانێ و لووت بەرزە و بێ هیچ ئارگۆمێنتێك نەوەی پێشوو رەت دەكاتەوە، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەمە لە ئەساسدا شەری نەوەكانە؟ ئەم قسانە چین و لەبەرچی هاتوونەتە ئارا؟ رەخنەی تۆ لەنەوەی پێش خۆت چییە؟.
به‌شدار سامی
من ڕه‌خنه‌ی چی له به‌رد بگرم؟ ئه‌وان به‌و جۆره ڕۆیشتون و كاریان كردووه، كه كورد بوون و كوریانه هه‌بوونه، هیچ هه‌وڵێكیان بۆ درووستكردنی خۆیان به شێوه‌یه‌كی عاله‌می نه‌داوه، ته‌نیا له ده‌وری خۆیاندا خوڵاونهتهوه و هیچ سوودێكیان له ده‌ره‌وه‌ی كوردبوون وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌گه‌ر له نێوانیاندا كه‌سێكیش ویستبێتی سوود وه‌ربگرێ كه‌وتوونه‌ته سه‌نگه‌ر لێی و نه‌یانهێشتووه پشوو بدا، ئه‌وه‌ش بووه به كێشه بۆ شیعری كوردی به كۆن و نوێوه، كه به‌راود به شیعری هاوچه‌رخی ڕۆژئاوایی و شوێنه‌كانی تری دنیا، زۆر له دواوه‌یه و چه‌قیوه، ده‌بوو وه‌ها نه‌بوایه، بهلانیكهمهوه، هه‌ستی هه‌بوونی سنوور له چوارچێوه‌ی كوردبووندا و ئه‌و شته قۆڕانه‌ی كه كردوویانه‌ته به‌هانه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مبه‌ڵ بن و ته‌مبه‌ڵ بمێننه‌وه، به‌هانه‌یه‌كی پووچه، نه‌ده‌بوو خۆیانیان پێوه خهڵهتاندبا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه، خوا له گوناحیان خۆش بێ، به‌شێكیان مردوون و به‌شێكیشیان ئومێده‌وارم زوو بمرن، مردنی ئه‌وان كارێكی باش ده‌بێ بۆ ئه‌ده‌بی كوردی! به‌هۆی ئه‌وه‌ی… ئه‌وان تا بۆیان بكرێ ڕێگری ده‌كه‌ن له كاری تازه، چوونكه ده‌زانن كاری تازه واتا كۆتاییی دنیای شیعری ئه‌وان.
كاری باش و خراپ و كێشه‌ی زمان و شتی دیكه‌یش له ئێستایشدا هه‌یه، با ئه‌وه نه‌به‌ستینه‌وه به نه‌وه‌كانی پێش خۆمان، نه‌وه‌ی پێش ئێمه ده‌بوو چی بۆ ئێمه بكه‌ن و چی‌یان جێ هێشتبا؟ من، وه‌كوو خۆم ده‌مێكه ده‌ستم لێیان شوشتۆتهوه، (قسه‌ی من له‌باره‌ی هێله گشتییه‌كه‌یه، له نێو هه‌زاران به ناو شاعیری كورد یه‌ك یان دوو شاعیر به‌س نییه)ناكرێ نه‌وه‌ی نوێ دانیشن و چاوه‌ڕوانی ده‌م و قه‌ڵه‌می نه‌وه‌ی پێش خۆی بكا، كه نه ده‌می هه‌بووه و نه هه‌یه تا قسه‌ی پێ بكا و نه قه‌ڵه‌م و نه هیچی دیكه‌یش، دواتریش به‌ڕاستی كاری سه‌عاتێك به‌ر له ئێستا، بۆ ئێستا كۆنه و ده‌بێ به‌وه بزانین كه كراوه و ناچاری ئه‌وه بین كاری دیكه بكه‌ین، ناكرێ ده‌ست پان كه‌ینه‌وه و دانیشین تا شتێك له نه‌وه‌ی پێش خۆمان به‌ر ده‌بێته‌وه كه هیچ شتێك له ئارادا نییه تا به‌ر ببێته‌وه، نا. به پێچه‌وانه‌وه، ده‌بێ شتێك كه نییه بخوڵقێندرێت و لێ بكرێته‌وه و به‌م هۆیه‌وه پیره شاعیره‌كانمان، هۆشیار بكرێنه‌وه، كاری من ئه‌وه‌ی دووه‌میانه بۆ شیعرنووسین.
من كۆمه‌ك و هاوكاریی ئه‌وانی پێش خۆم، بۆ خۆم به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و بهكهڵكیشم نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به گوناح نازانن، خۆ ئه‌گه‌ر پێشیان وایه گوناحێكی گه‌وره ده‌كه‌م، ئه‌و گوناحكردنهم خۆش ده‌وێ و ده‌یكه‌م، له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر كۆمه‌كیان كردبم، ته‌نیا ئه‌وه بووه كه شیعری خراپی ئه‌وانم خوێندۆته‌وه، ئه‌وه تاكه كۆمه‌كی نه‌وه‌ی پێش خۆمه، بۆ من، ئه‌گه‌ر به‌وه بگوترێ كۆمه‌ك، ئه‌وه بووه، ئیدی.
من كه لێره‌دا ده‌ڵێم: شیعری خراپی ئه‌وان، دیسان مه‌به‌ستم هێڵه گشتییه‌كه‌ی شیعری كوردییه، كه به‌ڕاستی به زه‌حمه‌ت ده‌توانی شیعری باشی لێ ده‌ربهێنی.. (شێوازه‌كان)ی زانا خه‌لیل و (به‌ته‌مابووم له ته‌م بدوێم)ی به‌ڕۆژ ئاكره‌یی و چه‌ند شیعرێكی هاشم سه‌ڕاج و ئیدریس عه‌لی جوانن و چه‌ند گه‌نجێكیش كه له ئێستادا وه‌كوو خۆم ته‌نیا خه‌ریكن، ده‌بێ چاوه‌ڕوانیان بین بزانین ده‌بن به چی. ئه‌وه به‌سه بۆ شیعری كوردی؟ به دڵنیایییه‌وه نه‌خێر و نه‌خێر.. دواتریش ئه‌وانه‌ی ناوم هێنان كۆن نین، ئایه ناوی كێ بێنین له كۆنه‌كان؟
هیوادارم هیچ ڕێگه‌یه‌ك من نه‌به‌ستێته‌وه به نه‌وه‌ی پێش خۆم! به‌و جۆره‌ی ئه‌وان شیعریان نووسیوه، من نهینوسم و بڕوام پێی نه‌بێ، ئه‌وه هه‌موو شتێكی منه له‌م باره‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی پێش خۆم زۆریش باشیان بنووسیبا، هه‌مدیسان ئومێدم ئه‌وه ده‌بوو به هیچیانه‌وه نه‌به‌سترێمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش من ده‌بێ (به‌شدار)انه هه‌بم و هه‌رچی هه‌بێ ده‌بێ لێی لاده‌م.. من وه‌ها تێگه‌یشتووم! ئه‌وان هه‌بوون باش یان خراپ؟ بۆ من به‌گشتی خراپنووس بوونه.. بۆ هه‌ندێكی دیكه كه كاری من نییه ئه‌گه‌ر پێیان باشن، ده‌ی بۆ ئه‌وان با هه‌بن و هه‌بوون، ئه‌وه نییه منیش باسی هه‌بوونیان ده‌كه‌م!
ماوه‌یه‌كی باشه په‌یوه‌ندیی هاوڕێیانه و نامه‌گۆڕینه‌وه له نێوان من و عه‌بدولڵا په‌شێودا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و بووه، بۆ من ئه‌و په‌یوه‌ندییه، په‌یوه‌ندی به شیعره باشه‌كانی په‌شێوه‌وه هه‌بوو، لای ئه‌و نازانم چی منی به‌وه‌وه ده‌به‌ستاوه، دواجار كه گه‌ڕاوه كوردستان یه‌كترمان بینی و قسه‌ی چاكیشی له‌باره‌ی شیعر و زمانه‌وه پێ بوو، به‌ڵام قسه هه‌موو شتێك نییه، كه له كۆڕه‌كه‌ی هه‌ولێردا چه‌ند شتێكی قۆڕی به‌ناوی شیعره‌وه به خه‌لكی فرۆشت، په‌شێو بوو به پرسیار و وه‌ڵامه‌كه‌شی ڕوونه..!
خراپیی زمان، هه‌یه و هه‌بووه، ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به نه‌بوونی یاساوه هه‌یه، ئێمه ده‌ژیین به‌بێ ئه‌وه‌ی یاسامان هه‌بێ، ده‌زانم شتێك هه‌یه پێی ده‌گوترێ یاسا، به‌ڵام نازانم چۆنه! (بۆ هه‌موو بواره‌كان) زمان به‌تایبه‌تی كه قسه‌ی ئێمه‌ی زۆر له‌سه‌ره و ده‌كرێ و ده‌بێ به یاسا ڕێك بخرێ، كه یاسایش هه‌ر وجوودی نییه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی هیچ بین. زمانزانی باش له نه‌وه‌ی پێش ئێمه‌دا هه‌بوونه، زمان‌زان ها!
سۆران عه‌زیز
وەك گەنجێك چەندە وزەت پێدراوە لەلایەن نەوەی پێش خۆتەوە لەكاتێكدا مرۆڤ بۆ ئەوەی بچێتە نێوكایەیەكەوە پێویستی بەوزەیەك هەیە كەنەوەی بەرلەخۆی پێی بدەن ، وزەیەك بەرمەبنایی ستایشێكی كوێرانە نا، بەڵكو بەرمەبنایی دەستگیرۆییەك تا بناخەیەكی تۆكمەی ئیرادەی بۆ درووست بێت، كە ئەمانەش هۆی ئەساسی و سەرەتایی داهێنانن؟.
تۆ وەك شاعیرێكی نەوەی نوێ بۆچی شیعر دەنووسی؟ بروات بەوە هەیە دەبێت شتێ بكەی كە بەر لەتۆ نەكرابێ؟ یانیش تۆش هەر خەریكی خۆخاڵی كردنەوەیت؟ بةطشتى قسةى تؤ لةسةر شيعر و ململانيض نةوةكان ضيية؟
ئةوةشي بؤ زياد كةن كة لةسةر بنةمايي شار ضيضتي و هاوريَيةتى دةخويَنريَيتةوة و دةضيتة ثيَشةوة؟
به‌شدار سامی
له سه‌ره‌تادا پێم وا بوو ده‌بێ شاعیرانی پێش خۆم ده‌ستم بگرن تا بكه‌ومه سه‌ر پێ و بناسرێم، به‌م هۆیه‌وه كاتی زۆرم به‌فیرۆ داوه، به‌ڵام ئێستا بیركردنه‌وه‌م ته‌واو پێچه‌وانه بۆته‌وه و ده‌زانم كه من چ هه‌ڵه‌یه‌كم كردووه، هه‌ڵه بووم گه‌ر ویستوومه هه‌بوونی خۆم به‌هۆی كه‌سانی دیكه‌وه بسه‌پێنم (هۆمه‌ر ده‌زه‌ی) گوتی: (ده‌بێ ئێمه‌ی پیره‌كان سوود له وزه‌ی گه‌نجه‌كان وه‌ربگرین ئه‌وان فێری كاری تازه بوونه) ئه‌وه دانپێدانانێكی جوان و ته‌واوه، سپاس بۆ خودا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌شم ویست وزه له نه‌وه‌ی پێشهخۆم وه‌ربگرم پێم نه‌درا، من..
هیچ جۆره وزهیهكم له نه‌وه‌ی پێش خۆمه‌وه پێ نه‌دراوه، ته‌نانه‌ت زۆرجار نائومێدیان كردووم، له ساڵی 2006 كه تازه‌به‌تازه، خۆم خه‌ریك ده‌كرد به شیعرم نووسینه‌وه، چه‌ندینجار شیعرم بۆ كه‌ریم ده‌شتی برد تا بۆمی بڵاو بكاته‌وه، بۆمی بڵاو نه‌ده‌كرده‌وه، ئه‌وكات سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (ستایل) بوو. جارێك ده‌یگوت شیعره‌كه‌ت كورته، جارێك ده‌یگوت درێژه، هه‌تا جارێكیان گوتی: ناوی خۆت له (به‌شدار سامی مه‌خمووری)یه‌وه بكه به(به‌شدار سامی) و بۆتی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وكات ناوی خۆمم وه‌ها ده‌نووسی: (به‌شدار سامی مه‌خمووری) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌م درێژ و بێتام بوو.. به‌ڵام كه كه‌ریم ده‌شتی كورتی كرده‌وه زۆرم پێ ناخۆش بوو، وام هه‌ست ده‌كرد ده‌ستكاری ژیانمی كردووه، به‌ڵام له پێناو ئه‌وه‌ی شبعرێكم بڵاو ببێته‌وه، گوتم قه‌یناكه، دوای ئه‌وه‌یش سێ مانگ چاوه‌ڕوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی شیعرهكهمم كرد تا بڵاو بۆوه.
له‌وانه‌یه ده جار زیاتر شیعرم بۆ گۆڤاری (ئاینده)ناردبێ و بڵاویان نه‌كردبێته‌وه، هه‌ر جار كه ده‌منارد، خوا نه‌بێ كه‌س نه‌یده‌زانی له كوێدا بزر ده‌بوو، بههانهیشیان نه‌بوو، ڕۆژێك نه‌یان گوت.. ئه‌رێ به‌شداری سه‌گباب، شیعرمان بۆ مه‌نێره، منیش هه‌ر ده‌منارد و ده‌منارده‌وه، هه‌میشه به‌بێ ده‌نگی كۆتایی به ناشتنی شیعرم ده‌هات له گۆڤاری ئاینده، جارێكیان شیعرێكم له ئاینده‌دا بڵاو بۆوه، بڵام چۆن؟ له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه من به‌ناوی خۆمه‌وه نه‌منارد به‌ڵكوو به‌ناوی كچێكه‌وه ناردم، له جێگه‌ی ناوی خۆم، ناوێكی كچانه‌م نووسی و به ماوه‌یه‌كی زۆر كورت بڵاویان كرده‌وه.
هه‌ر له ساڵی دووههزاروشهشدا بوو.. ڤێستیڤاڵێك له (یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر) ڕێك خرا و منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زم له‌وه بوو ده‌ركه‌وم و هیچیشم نه‌بوو بۆیان ببه‌م، چه‌ند شیعرێكی شاعیرانم خڕ كردنه‌وه، له‌وانه هیی به‌ختیار عه‌لی و ئه‌بوبه‌كر عه‌لی و چه‌ندانی دیكه‌یشم لێك دا و بردم و خه‌ڵاتیشیان كردم، هه‌ر ئه‌وكات زانیم شاعیری كورد ته‌نیا خۆی ده‌خوێنێته‌وه و ته‌نیشت و پێش و پشتی خۆی نابینێ، به هه‌رحاڵ له كۆتاییی ڤێستیڤاڵ خه‌سره‌و جاف وه‌كوو پاڵه‌وان ده‌ستی برند كرد و گوتی: شیعره براوه‌كانی ڤێستیڤاڵ له‌سه‌ر ئه‌كی من چاپ ده‌كرێن، به‌ڵام له كۆتاییدا وای نه‌كرد، ته‌نیا خۆی نمایش كرد، باشتر كه یارمه‌تییان نه‌دام، كێ ناڵێ یارمه‌تیی ئه‌وان ئیفلیجی نه‌ده‌كردم؟!
سه‌باره‌ت به شیعرنووسین، حه‌زم لێیه شیعر بنووسم، به نووسینی شیعر و تا خوێندنه‌وه‌یشی جه‌وم باش ده‌بێ.
ئومێدم به هیچ شاعێرێكی كورد نییه، تا ئه‌وه‌ی خۆم ده‌مه‌وێ بینووسن، ناچاریش نین به‌م شێوه‌یه بنووسن كه من ده‌مه‌وێ، ئه‌وانیش وه‌كوو خۆیان ده‌نووسن، ناجارم خۆم هه‌وڵ بۆ خۆم بده‌م.