
د.ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور : سۆرانی ئاخێوی سۆرانی خواز ه
به‌م دوواییه پوور زۆر قسه له سه‌ر زمانی كوردی و دایه‌لێكته‌كانی ده‌كات . من باس له‌وه ناكه‌م كه وه‌ك په‌رجووێك له خوت و خۆڕا بوویته بادینیهكی عه‌یار 24, بێ ئه‌وه‌ی وتارێكیش به‌و بنزاری بادینی بڵاوبكاته‌وه .مرۆڤ ئازاده تا ئازادی به‌رامبه‌ر نه‌به‌زێنێت , كامه زار یان بنزاری به دڵه ؟به‌ڵام ئازاد نییه قسه له سه‌ر پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه بكات ! جووتستانده‌ری وه‌ی لێبكات گریمانی دوو نه‌ته‌وه بۆ كورد بكات!
له سێمینارێكدا, كه له مانگی نیسانی 2012 به‌سترا بۆی , دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی قسه له زۆر وشه و فرێز ده‌كات گوایه له وتاره‌كه‌ی هاتوون وبه‌ر له‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات , ڕوونیان ده‌كاته‌وه تاكو وه‌رگر باشتر لێی بگات : ده‌ڵێ من سۆرانی ئاخێوم , به‌ڵام سۆرانی‌خواز نییم ” له كۆتایی وتاره‌كه‌ی –سێمینارهكهی ده‌ڵێت :” زمانی سربی-کرۆ واتی هەبوو، لە یۆگۆسلاوی پێشوو، لە کورمانجی سۆرانیش لە یەکتر نزیکتر بوو، زمانی چێک-سڵۆڤاکی هەبوو، ئەوانە لێک جودا بوونەوە و بوون بە دوو نەتەوەی جودا. من دەڵێم ئیمکانی ئەوەی هەیە کە کورمانجی و سۆرانی لێک جودا ببنەوە“
من جارێ باسی كفری زمانه‌وانی جیابوونه‌وه‌ی سۆرانی و بادینی ناكه‌م , له جه‌نابی پرۆفیسۆر ده‌پرسم : ئه‌و ده‌ڵێ من سۆرانی ئاخێوهرم , ئه‌گه‌ر كورد بووه دوو نه‌ته‌وه‌ی جیا , ئه‌و له كوێ ده‌بی؟؟له سۆرانستان ؟ یان بادینستان ؟ سۆرانی بنزارێكی كرمانجی ناوه‌راسته , دووره له‌وه‌ی به ته‌نیا زمانی كوردی بێت بادینیش بنزارێكی كرمانجی سه‌رووه دووره له‌وه‌ی ببته زمانی كوردی !كاك دكتۆر هه‌ركه زارێك یان بنزارێك ببێته زمان پێش هه‌موو شتێك ده‌بی ئه‌دگاری یان خه‌سڵه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كه گووم بكات .ئێستا ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی سۆرانی , موكریانی , بابانی , گه‌رمیانی …پێی ده‌ڵێین زمانی كوردی دووره له‌وه‌ی هه‌ر سۆرانی بێ!! له‌لایه‌كی دی تۆ له من باشتر ده‌زانی چه‌مكی سۆرانی زیاتر په‌یوه‌ندی به جوگرافیاوه هه‌یه , نه‌وه‌ك زمان. زمانێك به هۆی كێشه‌ی ئایینی و كێشه‌ی مه‌زهه‌بیوه له یه‌كه‌وه ببێته سێ , چۆن ده‌بێ ئه‌مه بكه‌ینه پێوه‌ر ؟ موسلمانه بۆسنیه‌كان له ترسی صرب و كرواتهكان جیابوونه‌وه ,چونكه ئه‌وان سیاسه‌تی تۆقاندن و كوشتنی زمانیان ده‌رهه‌ق موسلمانه‌كانی بۆسنا و هرسك به‌كار ده‌هێنا , هه‌رچی صرب و كرواتهكانن ئه‌وه دوو مه‌زهه‌بی ئه‌رسه‌دۆكس و كاسۆلیك به‌و ده‌رده‌ی بردن , ئه‌گه‌ر هه‌رگیز له یه‌ك جیا نه‌ده‌بوونه‌وه .سۆرانی و بادینی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن , دینیان یه‌كه ,هیچ كێشه‌ی مه‌زهه‌بیشیان نییه , ئاخر چۆن له یهكجیاببنهوه؟ گریمانی ئه‌وها له هی كوردێك ناچی به تایبه‌تی ئه‌و كورد پرۆفیسۆر بی و له ئه‌وروپا بژی؟!
هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی چیك و سلۆڤاك كه 74 ساڵ پێكه‌وه به ناچاری ژیان , به‌ڵام سته‌می یاخود تۆقاندنی زمان وای له سلۆڤاكهكان كرد له چیكیه‌كان جودا ببنه‌وه.ئه‌م نموونه‌یه وه‌ك نموونه‌ی وڵاتی نه‌رویجه كه جووتستادهرخوازهكان ده‌یانوت ئه‌وه‌ته له نه‌رویج دوو زار ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه , با ئێمه‌ش چاو له‌و وڵاته ئه‌وروپیه بكه‌ینه‌وه ئێمه‌ی كوردیش دوو ستانده‌رمان هه‌بێت . پاش توێژینه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌وانه دوو زاری زمانێك نیین , به‌لكو دوو زمانن !! ئه‌وه‌ی چیك و سلۆڤاك هه‌ر وایه: دوو زمانی جیاوازن نه‌وه‌ك دوو زاری زمانێك ! سۆرانی و بادینی دوو بنزاری زمانێكن جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كتر سه‌ر ده‌كێشن بۆ دروستبوونی دوو نه‌ته‌وه!
كوردستانی باشوور و كوردستانی عیراق واته‌یه‌ك نابه‌خشن ئه‌وه‌ی كورد ده‌یه‌وێ :كوردستانی باشوور و باكوور …قسه‌ی داگیركه‌رانه,به ده‌وڵه‌تی جیاواز ده‌گه‌یه‌نێت .كوردستانی عیراق و ئیران…شه‌رعیه‌تدانه به داگیركردن ! كوردیتیره بڵێین باشوور , باكوور ی كوردستان وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دی !
جه‌نابی دكتۆر باسی هیچ تیۆرێكی زمان ناكات كه كامه زاری كوردی باشتره ؟یان به هیچ جۆرێ باسی پلانی زمان ناكات .ئه‌و هه‌ر جه‌خت له سه‌ر ڕه‌هه‌ندی مێژوو و ژماره ده‌كات! ئه‌و باسه‌شی پڕ له هه‌ڵه‌یه :ئه‌و باسی ئه‌وه‌ناكات بۆ نموونه زه‌ندی ئا‌ڤێستا به چ كوردیهك بووه؟ نووسراوه دینیه‌كانی كاكه‌یی به چ كوردیهك بووه ؟دوو به‌یته‌كانی بابه‌تاهیر به چ كوردیهك بووه؟ خۆ ئه‌وانه هیچیان به كورمانجی نه‌بوونه؟؟؟هه‌موو به چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له نووسین به كورمانجی په‌یدا بوون!
قسه‌كانی جه‌نابی پرۆفیسۆر هه‌موو له ده‌ره‌وه‌ی زمانن , به واتای داتای بنه‌ره‌تی وتاره‌كه‌ی خودی زمان نییه , به‌لكو قسه‌كردنه له‌و شتانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی دۆزی زمانن , ئه‌و جۆره قسانه‌ش نه‌وه‌ك هه‌ر دووباره‌ن , به‌لكو چه‌ند باره‌ن!! ڕه‌هه‌ندی مێژوو و ژماره خزمه‌ت به كورمانجی ناكات !كورد ده‌ڵێ : ” ئه‌و نانه نانه ئه‌مرۆ له خوانه ” هه‌مبوو , هه‌مبوو ئاسنی سارد كوتینه . بۆچی دكتۆر له خۆی ناپرسێ له پاش هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كه‌مالیه‌كان تاكو ئه‌ردۆگانیه‌كان زمانی كوردی شێوه‌ی كورمانجی به‌و ژماره زۆره‌ی هه‌یه‌تی توانیویه‌تی هه‌ر ته‌نها ساڵێك بێته ناو په‌روه‌رده؟! ئه‌وه‌نده‌ی كتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه‌ی له‌و سه‌د ساڵه‌ی به كوردی له باشوور چاپكرایه به‌راورد ده‌كرێ به‌وانه‌ی له باكوور چاپكراون ؟؟ تۆ دێی ئه‌و كتێبانه‌ی به كوردی كورمانجی له ئه‌رمه‌نستان چاپكراون له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له باشوور چاپكراون به‌راورد ده‌كه‌ی ؟ ئاخر ئه‌و كتێب و ڕۆژنامه‌یه‌ی له سۆڤیه‌ت چاپكراوه ڕسته‌یه‌كی دژی ڕژێمی سۆڤیه‌ت نه‌بووه ؟! باسی ڕوخاندنی كوردستانی سوور و په‌رته‌وازه‌كردنی كورد له سۆڤیه‌ت له سه‌رده‌می فلادمیر لینین و جۆزیف ستالینی پێغه‌مبه‌ری كۆمۆنیسته‌كان ده‌ستی پێكردووه!! نازانم جگه له ماركسیه‌كانی كورد , به داخه‌وه تۆ یه‌كێك بووی له‌وان , كێ دوو قسه‌ی خێری له سه‌ر سیاسه‌تی سۆڤیه‌ت ده‌رهه‌ق به كورد كردووه؟ ئاواره‌كردنی بارزانیه‌كانی چووبوون بۆ ئه‌وێ و ڕوخاندنی كۆماری كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌وام سه‌لته‌نه‌ی ئیرانی و پر چه‌ككردنی رژێمی سه‌دام و به وه‌ته‌نی زانینی ڕژێمی سوریا به شێك له سیاسه‌تی شیوعیه‌كانی سۆڤیه‌ت نه‌بووه ؟!جا رۆژنامه‌یه‌كی چوار لاپه‌ڕیی چ له مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕی ؟؟
خاڵێكی تر , كه دكتۆر قسه‌ی له سه‌ر ده‌كات ئه‌لفبێی كوردیه , كه ئه‌و به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی ناوی ده‌بات. كورد و فارس ئه‌و ئه‌لفبێیه‌یان له رێگای قورئانه‌وه له عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه .كورد وه‌ها ئه‌لفبێیه‌كه‌ی گۆڕیوه تا له گه‌ڵ زمانه‌كه‌ی بسازێ ,به‌ڵام ئه‌میر پوور ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی پێ باش نییه ده‌ڵێت وه‌ك فارسی ده‌بووایه سه‌ره و بۆره‌یان بهێشتبوواوه, ئه‌و پێی وایه ده‌بووایه ئه‌لبێی عه‌ره‌بی وه‌ك خۆی بووایه , كورد به كوردی نه‌كردایه : ئەوە بڵێم کە پێویست نەبوو، ئەلف و بێ ئاوا بگۆڕن. ئەو حەرفانەی کە پێیان وابوو عەرەبییە، وەک ص و چ و ئەمانەیان لابرد و هەموویان کردە ئەو حەرفانە کە پێیان وابوو کوردییە. ئەوە شتێکی زۆر خەراپ نەبوو بەڵام بە ڕاستی پێویست نەبوو. زمانی عەرەبی ئەو کارەی نەکرد و هیچ موشکلەیەکیشی نیە، زمانی فارسی نەیکرد و هیچ موشکیلەی نیە، له لای دكتۆر شتێكی گرنگ نییه ئه‌لفبێ وه لێبكه‌ی مۆركی كوردی وه‌ربگرێ !خۆ زمانی ئینگلیزی له ناوی قه‌بیله‌یه‌كی داگیركه‌ری به‌ریتانیا په‌یدابووه ,ئه‌مڕۆ ئینگلیزه‌كان زمانه‌كه‌یان وا لێكردووه هیچ مۆركی جێرمانی به سه‌ر نه‌مایه ! ئه‌و ئه‌لفبێیه‌ی قورئانی پێنووسراوه‌ته‌وه لای كورد زۆر پیرۆز ,شانازیش به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌لفبێی كورد ژێدهرهكهی ئه‌و سه‌رچاوه ئیلاهیه بێت.
زمانی كوردی , كه ئێستا هزر و فه‌لسه‌فه و زانستی پێ ده‌نووسرێته‌وه.پێم سه‌یره پرۆفیسۆرێكی وه‌ك ئه‌میری حه‌سه‌نپوور باوه‌ڕی ئه‌وها بێت ,كه زمانی به‌رامبه‌ر مۆدێرنێته كلۆڵ بێ .وامان دانا قسه‌كه‌ی ئه‌و دروسته , ئه‌دی ئیشی زمانه‌وان چیه ؟ چوار مه‌شقی لێی پال داته‌وه ؟ چاوه‌ڕی بكات ئیلهام و سروشی بۆ بێت ؟ ئه‌گه‌ر زمانی كوردی له هه‌ندێ بیاڤ كۆڵه‌وار و كڵۆڵ بێ خه‌تا له سیاسی و زمانهوانهكانیتی .زمانی ئینگلیزی جگه له زارێكی ناوخۆ چی بوو ؟ ئێستا زمانی ئینگلیزی یه‌ك ملیۆن وشه‌ی هه‌یه ! جا غه‌دره بگوترێ “سۆرانیخوازهكان هۆكاری كڵۆڵكردنی زمانی كوردین ” دكتۆر به راشكاوانه ده‌ڵێ ئه‌وان زمانی كوردیان كڵۆڵ كرد ,كه‌چی به هه‌ق كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و ته‌نزیر ده‌كات بۆ كوشتنی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ! ئه‌و ده‌ڵێ :
هەروەک کوتم، کێشەی سەرەکی کە زمانی کوردی کڵۆڵ کرد، سۆرانی کڵۆڵ کرد.ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی چه‌ند رۆشنبیرێكی ده‌ڤه‌ری كرمانجی ناوه‌راست و ده‌ره‌وه –هه‌نده‌ران ده‌ستیان داوه‌تێ , كاكی دكتۆر بزاڤه‌كه‌یان به ” شۆڤینیزمی سۆرانی ” ناو ده‌نێت . ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌و كه‌سه داوای سه‌پاندنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی بكردایه , ده‌مانوت به ڕاستی ئه‌و له خه‌می زمانی نه‌ته‌وه دایه , به‌ڵام ئه‌و هه‌ر بڕوای به زمانی نه‌ته‌وه نییه .ئه‌وه‌ته ئه‌و وه‌ك داگیركه‌رێك ده‌ڵێت : با كورد وه‌ك صرب و كروات ببنه دوو نه‌ته‌وه !!
ئه‌و قسه له سه‌ر شتێكی دی ترسناك ده‌كات , ئه‌ویش زمانی ستانده‌ر و زمانی ره‌سمیه .زمانی ستانده‌ر زمانی په‌روه‌رده‌یه و هه‌موو تاكێك به قۆناغه تێپه‌ڕ ده‌بێ .زمانی ستانده‌ر رێگری له سۆرانی و بادینی و هه‌ورامی…ناكات كه له زۆر بوار هه‌بن! سه‌یركه زاری له‌نده‌ن چۆن بووه زمانی په‌روه‌رده و میدیا و زاره‌كانی دی هه‌روه‌ك خۆ مانه‌وه .زمانی ره‌سمی زمانی نووسراوی حكومه‌ته . ئه‌و هه‌ندێ شت به هه‌ڵه به بادینی خوازان ده‌ڵێت , وه‌ك ده‌ڵێت :
سۆرانی خوازان لە ساڵانی ڕابردوو دا وتوویانە کە زۆربەی کوردستانی عێراقێ بە سۆرانی قسە دەکەن و ئەوە دەبێ ببێتە زمانی ڕەسمی و زمانی ستاندراد و ناڵێن کورمانجی نابێ قسەی پێ بکرێ بەڵام دەڵێن دەبێ کورمانجی بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی ناوماڵ و بازار و مەزرا” كه سۆرانی و بابانی و گه‌رمیانی ده‌ڵێن :ئێمه له باشوور زۆرترین له بادینی كفریان نه‌كردووه راستیان گووتووه .كورمانجی وه‌ك دایه‌لێكتێك نییه , ئه‌وه‌ی هه‌یه بادینی یه .من به خۆم هیچ باوه‌ڕم به‌وه نییه و رۆژێك نه‌مووتووه با بادینی بۆ ژیانی رۆژانه‌ی ناوماڵ و مه‌زرا و بازار بێ !!سۆرانی و بابانی و بادینی هه‌موو بنزارن , زمانی ئاخاوتنن نه‌وه‌ك زمانی نووسین .ئه‌وانه ناگۆردرێن ,چونكه ” زمانی ئاخاوتنی خه‌لكن ” . جارێك دوو كورد ده‌چنه به‌ریتانیا به ” زمانی كتێب ” قسه ده‌كه‌ن , منداڵێك له گه‌ڵ دایكی به لایان تێپه‌ڕ ده‌بێ و گوێی له ئاخاوتنی دوو كورده‌كه ده‌بێ یه‌كسه‌ر به دایكی ده‌ڵێ :ئه‌و دووه به زمانی كتێب قسه ده‌كه‌ن!! جا دایه ئه‌مه چۆن ده‌بێ؟؟؟
زمان ئه‌و كاته ده‌بێته زمان كه له چوارچێوه‌ی زار ده‌رچێت و ئه‌دگاری ده‌ڤه‌ر گووم بكات , چۆن زاری له‌نده‌ن و قوره‌یش خه‌سڵه‌تی ده‌ڤه‌ریان له ده‌ست دا ,جا زمانی كوردیش ,كه د.ئه‌میر پێی خۆشه ناوی بنێ سۆرانی ,كه وا نییه له ڕووی شوێن و وشه‌كانیه‌وه , خه‌ریكه ته‌واو سیفه‌تی ده‌ڤه‌ر له ده‌ست بدات و ببێته زمانێكی شارستانی و رۆشنبیری و هزری!
نوخته‌یه‌كی دی ئه‌میر قسه‌ی له سه‌ر ده‌كات ,ئه‌ویش به پهتیكردنی زمانی كوردیه.پێش ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی پوور بخوێنمه‌وه ,وتارێكم له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نووسی .من له گه‌ڵ ئه‌و ڕایه دام كه ناسیۆنالیستی كورد له قۆناغی حكومه‌تكاری ئه‌و په‌تایه‌ی بڵاوكرده‌وه .ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له قۆناغی رزگاری نیشتمانی كراون كه پوور یه‌كێ له سه‌ركرده‌كانی بووه , ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستیان بژاركردنی زمانی كوردی بووه له وشه‌ی بێگانه , به‌ڵام هه‌وڵه‌كه رێگری له به‌ر دروستبوونی زمانی شارستانی ده‌كات .وه‌رگرتنی وشه له زمانی دی نه‌ك شووره‌یی نییه ,به‌لكو نزیك بوونه‌وه‌یه له شارستانیه‌كان .هه‌موو زارێكی كوردی وشه‌ی له زمانه‌كان وه‌رگرتووه!
كورته
من باوه‌ڕم به سیاسه‌تی زمان نه‌ك به مێژوو و ژماره .ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خودی زمانه‌وه هه یه ,هه‌رچی ئه‌وه‌ی دووه‌مه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی زمانه .من بۆیه ئیش له سه‌ر زمان ده‌كه‌م ,چونكه زمانی ستانده‌ر له ده‌وڵه‌ت گرنگتره .له كاتی نووسینی ئه‌م وتاره مالیكی شیعه هه‌ره‌شه له باشووری ده‌كات و ده‌یه‌وێت ڕێگایه‌ك هه‌بێت له‌وێوه یارمه‌تی رژێمی سوریای هاومه‌زهه‌بی بكات !من بۆ رێكلام داكۆكی له زمانی نه‌ته‌وه ناكه‌م . ئه‌میر حه‌سه‌نپوور پێی وایه پیاده‌كردنی دیموكراسیه ئه‌گه‌ر ببێته دوو نه‌ته‌وه , هه‌رچی منم پێم سایكس –بیكۆیه‌كی كوردیه.ئاخر گریمانی جووتستانده‌ری , جووت نه‌ته‌وه‌یه , ئه‌و پڕۆسێسهشی پێ پیاده‌كردنی دیموكراسی , جا ئه‌گه‌ر له ژێر ئاڵای دیموكراسی بێ, كورد ده‌بێته دوو نه‌ته‌وه , ئه‌و دیموكراسیهم به قوڕ گرت بێ!