ئه‌ستێره‌كانی هاوڕێم
ئه‌ستێره‌كانی هاوڕێم
هه‌رگیز به‌شه‌و ناخه‌ون
هه‌ر تاریكایی داهات
ئه‌وانیش ده‌رده‌كه‌ون
* * *
حه‌ز ده‌كه‌ن پێكه‌وه بن
تاریكایی ڕاوبنێن
تا به‌یانی گۆرانی
بۆ پرشنگی خۆر بڵێن
* * *
كه خۆر هه‌ڵهات ئه‌وانیش
ده‌ڕۆن و دیار نامێنن
چه‌پك چه‌پك تیشكی گه‌ش
له ناخیاندا ده‌ڕوێنن
* * *
له ئاسمانی به‌رینا
به تیشكه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن
تاریكایی له كوێ بێ
ڕوناكایی بۆ ده‌به‌ن
* * *
چونكه ئه‌ستێره‌كانیش
هه‌روه‌كو ئێمه جوانن
هاوڕێی ئازیزی ئێمه‌ن
هه‌رچه‌نده له ئاسمانن
* * *
28/4/ 2011
یاریی
یارییه هه‌ی یارییه
بۆ منداڵان دیارییه
جێگای یاریی به جارێ
هه‌ر خۆشی لێ ده‌بارێ
له‌و شوێنه‌ی یاریی تیایه
پێكه‌نین و قاقایه
ئه‌وه‌تانێ له‌م شوێنه
وا یاریی خه‌ت خه‌تێنه
* * *
سه‌یری خه‌تیان كێشاوه
به‌ردێكیان تیا داناوه
له ناو خانهكانیدا
ژماره‌ی تیا نووسراوه
* * *
كه نۆره‌ی هه‌ر كه‌سێك بێ
پێویسته ڕێك و پێك بێ
به‌رده‌كه خانه خانه
به‌ره و پێش بات ژیرانه
ئه‌و كه‌سه‌ی كه وریایه
ڕێزی هاوڕێی له لایه
بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی یاریی
بیبات به‌ره و به‌ختیاریی
* * *
بووكه‌شووشه
بووكه‌شووشه،هاوڕێ كه‌م
بێ تۆ چۆڵه جێ و ڕێ كه‌م
من دڵی تۆ ناشكێنم
چیت ده‌وێت بۆت ده‌هێنم
جلی جوانت بۆ ده‌كڕم
ده‌تشۆم و پاك دهتسڕم
وه‌ك دوو هاوڕێی دڵسۆز واین
به‌یانی له خه‌و هه‌ستاین
ده‌م و چاومان پاك ده‌شۆین
خۆ ده‌گۆڕین،نان ده‌خۆین
ئه‌وسا ده‌چین بۆ باخچه
بۆ ناو دار و گوڵخونچه
به خۆشی و دڵنیایی
ده‌یكه‌ین به به‌زم و شایی
گۆرانییه‌ك به هاوكار
ده‌ڵێین بۆ گه‌ڵ و به‌هار
بۆ منداڵی لادێ و شار
بۆ مرۆڤی خوێنده‌وار
بۆ خۆر و ئه‌ستێره‌ی شه‌نگ
بۆ په‌پووله‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
* * *
ئامێزی خه‌یاڵ
چه‌ند خۆشه ئه‌و كاتانه‌ی
له ئامێزی خه‌یاڵام
له‌و دنیا به‌رینه‌دا
كه‌سێكم به‌رزه باڵام
* * *
چه‌ند خۆزگه و هیوام هه‌یه
ده‌یانگه‌مێ بێ كێشه
له یه‌كێكیان تێر نه‌بووم
یه‌كێكی تر له پێشه
* * *
دنیایه‌كه ڕه‌نگاوڕه‌نگ
سه‌ربه‌ست تیا دێم و ده‌چم
به زوویی و به ئاسانی
چیم بوێت پێی شاد ده‌بم
* * *
خۆزگه ئه‌م جیهانهشمان
وه‌كو جیهانی خه‌یاڵ
بۆ خۆزگه و هیواكانمان
ئاسمانێك دهبووساماڵ
13/6/2010