گه‌ڕانه‌وه له خۆڵه‌مێشه‌وه له‌ناخدا…
له‌هه‌ناوی خِرۆكه سووره‌كانی خوێنمدا
روناكییه‌كی كوێر هه‌ڵبووه
ئاوێنه‌یه‌كم پێ یه, نه‌خشه‌ی ده‌م وچاوم ناناسێ
ئه‌دره‌سێكم له باخه‌ڵدایه نامگه‌یه‌نێته هیچ شوێنێك
پاسه‌پۆرتێك هه‌ڵده‌گرم سیمای هیچ شارێكی پێ راڤه ناكرێ
ناوله‌پی هیچ وێستگه‌یه‌ك,نیگای هیچ باخچه‌یه‌ك ناخوێنێته‌وه
خودایه رووبكه‌مه كوێ….؟
ئیلاهی كام رووگه بكه‌مه قیبله‌نوومای دڵ..
وه‌كو سه‌رپۆش وعه‌با,یه‌ك پارچه ِره‌ش داگه‌ڕاوم
وه‌ك یه‌كێك سه‌دان ساڵ,ئاگر گه‌مه‌ی به‌رۆحی كردبێ
بوومه‌ته روبه‌رێك كۆی زووخاڵ
په‌روه‌ردگار كێ بكه‌مه داڵده…؟
په‌نا ببه‌مه به‌ر لێزمه‌ی باران
یان بچمه ژێر تریفه‌ی مانگی ژن
وه‌كو پاشماوه‌ی دارستانێكی سووتاو
بۆسۆم,
هه‌وا ئه‌ركی گواستنه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ
گه‌ردیله‌كانی به‌گه‌ردوون بڵاو ده‌بنه‌وه
خۆڵه‌مێشه‌كه‌م له‌ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ئێوه ده‌دات
بۆئه‌وه‌ی شانه‌و خرۆكه‌كانی خوێنم بكه‌ونه‌وه كار
بۆئه‌وه‌ی سه‌رده‌می موعجیزه بگه‌ڕێته‌وه
تاگوێمان, له ده‌نگی ترپه‌ی پێی, هاتنی ژیله‌مۆ بێت
تا ده‌ست بخه‌ینه سه‌رلێدانی دڵی په‌پوله‌وه
تاكو ئاوازی كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌ستی بولبول ببیستین
سه‌مای كه‌روێشك ومامزمان لێوه دیار بێ
په‌نا ئه‌هێنمه‌وه به‌ر یاقووتی چاوه‌كانی تۆ
سێبه‌ره شێداره‌كه‌ی پرچت ئه‌كه‌مه‌وه به‌چه‌ترم
ئه‌یكه‌مه‌وه به هێلانه‌ی هه‌ناسه‌ی چرپه‌كانم
تۆ دێیت وله‌م قه‌ره‌باڵغییه بێمانه‌یه‌دا
ده‌سته‌كانم توند ده‌گری
ئه‌م چرا كوێره‌ی ناو ژووری ده‌ماره‌كانم ده‌كوژێنیته‌وه
مۆمێكی چاوساغ له كاسه‌ی سه‌رما هه‌ڵده‌كه‌ی
ئه‌مگه‌ِرێنیته‌وه سه‌ر ریتمی ژیان
بۆسه‌ر سه‌كۆی قووڵی ئه‌ندێشه
بۆكۆڵانه نهێنییه‌كانی فه‌نتازیا
ده‌مبه‌یته‌وه سه‌ر رێگاكانی ئه‌ڤین
ره‌نگه سپییه‌كه‌ی مناڵێتیم پێ ده‌به‌خشیته‌وه
ئه‌وه‌ی دایكم له‌خوێنما چاندبووی
ئه‌وه‌ی له‌میهره‌بانی مه‌مكه‌كانی ئه‌وه‌وه مژیبووم
ئه‌وه‌ی كیمیای ژماره‌كان,فیزیای قه‌ره‌باڵغی شاردبوویه‌وه لێم
تۆ جارێكی تر ده‌یدۆزیته‌وه
ئه‌وه‌ی بولبول وهه‌وره‌كان
له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردبوویانن
تۆ به‌چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌رم له‌گه‌ڵ باراندا
به‌چه‌ند ماچێكی فێنك ,كه‌ده‌یده‌یته رێحانه‌و شه‌ونم
قایلیان ده‌كه‌ی بیبه‌خشنه‌وه به زه‌وی
بیگێڕنه‌وه بۆ باخچه
چون له ئه‌زه‌له‌وه,بولبول وگیا, په‌پوله‌و شه‌ونم
تۆیان ناسیوه
مانگ,له‌وتووڕه‌بوون ومانگرتنه‌ی په‌ژێوان ده‌كه‌یته‌وه
كه‌ده‌رحه‌ق به‌ده‌ریا هه‌یه‌تی
وام لێئه‌كه‌ی …
چیدی دره‌خت وباڵنده ده‌ستخرۆ نه‌كه‌م
هه‌ستی بۆنكردن دارماڵكه‌م له‌قسه‌ی نه‌سته‌قی گوڵ وگه‌ڵا
قایلم ده‌كه‌ی دووباره
ده‌ست به‌دره‌خته‌كانی ژیانه‌وه بگرم
چیتر میوه نه‌گه‌یووه‌كانی رۆشنایی نه‌ته‌كێنم
ده‌مهێنیته سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی
سه‌ر له‌نوێ سروشت و خه‌ڵكم خۆشبوێ
ئه‌مگه‌ِرێنیته‌وه سه‌ر ئه‌و رایه‌ی
پڕ به گه‌رووم هاوار بكه‌م وبڵێم :
هێشتاكه دونیا شتێك جوانی تیادا ماوه
بورهان ئه‌حمه‌د
Burhanahmad57@yahoo.com