پارتی و چه‌مکی یه‌كڕیزی گه‌ل!
دووابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه سیاسیه‌كانی په‌رله‌مان، بزوتنه‌وه‌ی گۆران ڕاگه‌یاندنێكی سه‌باره‌ت به‌هۆكاری به‌شداری نه‌كردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بلاوكردوه كه‌ده‌ستبه‌جێ وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌لامی به‌یاننامه‌كه‌ی دایه‌وه كه‌تێدا ڕاگه‌یه‌نراوه:”بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئازاده له‌هه‌ر ڕه‌فتارێك به‌لام نه‌هاتنیان دژی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستانه”. دواتر ئه‌م فه‌رمایشته ده‌بێته هه‌وێنی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان پارتی وگۆران، له‌مباره‌شه‌وه ده‌بینین كه‌چۆن ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بوونه‌ته مه‌یدانی نمایشكردنی مانۆره‌كانی ئه‌م دوو لایه‌نه دژ به‌یه‌ك. تاكار به‌شوێنێك كێشراوه كه‌پارتی شمشێر له‌كێلانی ده‌رهێنێت و به‌چوار ده‌وری خوی‌دا په‌لبهاوێ و په‌یتاپه‌یتا بالانسی گوشاره‌كانی ڕوو به‌گۆران به‌ره‌و سه‌ره‌وه ببات. له‌مباره‌وه كه‌م ئۆرگان و كه‌سایه‌تیان ماوه درێژه به‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌كانیان نه‌ده‌ن وخۆیان واته‌نی ئیتر هیمای لێقبول ناكردنیان له‌به‌رمبه‌ردا به‌رزنه‌كه‌نه‌وه. هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و هه‌ڵوێسته مه‌ترسیداره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له نێوان یاریه‌كانی لایه‌نه سیاسه‌یه‌كانی په‌رله‌ماندا بخوێنینه‌وه‌و پێمان وابێ ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه به‌رهه‌می كێشمه‌كێشه‌كانی نیوان بزوتنه‌وه‌ی گۆران وپارتیه. به‌ڵكو له‌ڕاستیدا ئه‌مه گۆشه‌یه‌كیتر له‌ملهوریه‌كانی پارتیه دژ به‌ماف وئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وله‌هه‌رشتێك زیاتر ئه‌مه به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی بیر‌ورا، ئازادی به‌یانه كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی ڕۆژانه‌و ڕاسته‌خۆی به‌ژیان وچاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه. كاتیك كه‌وته‌بێژی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌وه تاوانبار ده‌كات كه‌دژی یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌ین، یاكاتێك كه مه‌سرور بارزانی، ڕاویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وكوڕی سه‌رۆکی هه‌ریم له‌په‌یجی خۆی له‌فه‌یسبوك ده‌نووسیت:”په‌ندێكی پێشنیان هه‌یه ده‌ڵی ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دركیش مه‌به، ئه‌وانه‌ی ناتوانن قسه‌ی باش بكه‌ن با هیچ نه‌بێت خۆیان بیده‌نگ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه‌خه‌می نیشتمانیان نیه باخه‌می داگیركه‌رانیشیان نه‌بێت وئه‌وانه‌ی ناتوانن كوردایه‌تی بكه‌ن با خه‌ڵكیش چه‌واشه نه‌كه‌ن”. ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌ترسیه‌كی له‌ڕاده به‌ده‌ر گه‌وره‌یه له‌پێش هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیه‌وه دژ به‌خه‌ڵكی كوردستانه‌و پارتی به‌م هه‌نگاوه‌ی پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه له‌هه‌ڕه‌شه‌و سه‌ركوتی سیاسی و تووندكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه دژ به‌ئازادی به‌یان و بیر‌ورا ده‌ربرین. ئه‌وتا به‌رۆشنی ده‌بیستین كه مه‌سرور به‌رزانی ده‌ڵێ “مه‌بن به‌درك، بێ ده‌نگ بن”،.. بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ كێشه‌كه به‌ململانێیه‌كی ناوخۆی ئه‌م حزبانه‌ی په‌رله‌مان پاساو بكات، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كات و ناحاڵی بوونی خۆی له‌كرۆكی كێشه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئازادی بیوڕا ده‌ربرین نیشان ده‌دات. ڕۆشنه كه‌شه‌ڕو ئاشتی نێوان ئه‌م لایانانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به به‌خته‌وه‌ری وبه‌رژه‌وه‌ندی خه‌لكی كوردستانه‌وه نیه. به‌لام فه‌رامۆشكردن و وه‌لانانی ئه‌م هه‌ڕه‌شانه باجه‌كه‌ی به‌رله‌هه‌ر كه‌س ولایه‌نێكی سیاسی خه‌لكی كوردستان و به‌ره‌ی ئازادیخوازان ده‌ده‌ین. ئاشكرایه ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌حه‌مولی نه‌یاره سیاسه‌یه‌كانی نیو په‌رله‌مانه‌كه‌ی خۆیان ناكه‌ن وده‌یانخه‌نه خانه‌ی دوژمانی گه‌له‌وه، سبه‌ینی هه‌موو گه‌لیش ده‌كه‌نه قوربانی ئامانجه‌كانی خۆیان و كه‌سیش به‌رۆكیان پێ ناگرێت.
یه‌كڕیزی مالی كورد، ئازادی یا به‌رژه‌وه‌ندی!
یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ومی، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منی، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی، دواتریش یه‌كریزی و یه‌كخستن و یه‌كیه‌تی ماڵی كورد ئه‌مانه ئه‌و چه‌مكو ده‌سته‌واژانه‌ن كه‌ڕۆژانه ده‌زاگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م حزبانه سه‌راپای كۆمه‌ڵگایان پێقانداوه‌و خۆشیان له‌نیعمه‌ت وبه‌رئه‌نجامه‌كانی به‌هرمه‌ند ده‌بن. جێكه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین كه ئایا به‌ڕاستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌یه‌ك كاسه‌و له‌یه‌ك خانه‌دا كۆده‌كرێته‌وه، ئایا هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م هه‌رێمه یه‌ك ئامانج ویه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی ویه‌ك ژیان وچاره‌نووسیان هه‌یه؟ ئایا به‌ڕاستی هیچ كه‌سێك ده‌توانێ ادعای ئه‌وه‌ی بكات كه ملیاردێره‌كانی كوردستان كه‌بوونه‌ته جێگه‌ی شانازی سه‌رۆكی ئه‌م حزب ولایه‌نانه، له‌گه‌ل ژیان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وكرێكاران وزه‌حمه‌تكێشاندا وه‌ك یه‌كه؟ ئایا ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و مندالانه‌ی كه‌له‌به‌ر هه‌ژاری ناچار به‌كاری ده‌سفرۆشی و بۆیاخچێتی و شارگرد فیته‌ری… یان ژیانی گه‌نجانێك كه‌به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه ناچار به‌خۆكوشتن وپه‌نابردن بۆ ماده بێهوشكه‌ره‌كان وخه‌موكی ده‌بن له‌گه‌ڵ كوڕ‌و كچ ومندلانی فلان به‌رپرس كه‌جۆراها پێگه‌ی به‌رچاو وكۆمپانیا به‌هره‌مه‌ندن، وه‌ك یه‌كن؟ ئایا ژیانی ئه‌و مامۆستا وكارمه‌ندو پیشه‌وه‌ره‌ی كه‌پاش ده‌یان ساڵ كار‌و ڕه‌نج و زه‌حمه‌تكیشان هێشتا خاوه‌نی سه‌رپه‌نایه‌ك نیه بۆ خۆی‌و منداله‌كانی و به‌ڕه‌زاله‌ت و هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌گه‌ڵ ژیان وگوزه‌رانی ئه‌م به‌رپرسی حزبی وحكومی و دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی فیرعه‌ونئاواكان وه‌ك یه‌كه؟ ئایا به‌ڕاستی چ خالێكی هاوبه‌ش له‌نێوان ئه‌و دوو چینه‌و ئه‌و دووجۆره ژیانه‌ی هاولاتیانی ئه‌م كۆمه‌لگایه‌دا هه‌یه؟ ئایا ئه‌و له 17% بوجه ڕه‌سمیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاودیوكردنی ڕۆژی 300 به‌رمیل نه‌وت كه به‌به‌های 20 ملیون دۆلاره ته‌خمین ده‌كرێ، له‌گه‌ل سه‌رمایه‌ی ده‌یان خاڵی گومركی كوردستان و سه‌رمایه‌ی و ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌دان كۆمپانیای خاریجی بۆ دابینكردن و خۆشگوزه‌رانی وماف وئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستانه یا بۆ ملیاردیر بوونی كه‌سانێك وهه‌لاوسان وقه‌به‌كردنی سه‌رمایه‌ی چنێكی دیاریكراوی كوردستانه كه‌ئه‌مرۆ به‌ناوی یه‌كڕیزی مالی كورد‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه، سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان لوشداوه. كه‌واته چی له‌وه ئاشكراتره كه‌یه‌كڕیزی نیشتمانی ته‌نها به‌مانای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی چینی سه‌رمایه‌داری كوردستان لێکبدرێته‌وه. یانی پاراستنی ئامانج وستراتیجی حزبه قه‌ومی ومه‌زهه‌بیه‌كان، یانی هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا له‌و شوێنه‌دا كه‌ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م چینه ڕابگرێت، یانی ڕاگرتنی بالانسێك له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا كه‌ئه‌مڕۆ بوونه‌ته هه‌وێنی دروستركردنی كاره‌ساتێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
له‌روانگه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌وه ده‌بێ هه‌ر شتێك هه‌ر دیاریده‌یه‌ك، هه‌ر كێشه‌و گیروگرفتێكی سیاسی كۆمه‌لایه‌تی له فلته‌ری كوردایه‌تی ونه‌ته‌وه‌چێتیه‌وه تێپه‌ڕێ، ئه‌ویش به‌مه‌رجیك كه‌خۆیان سنووره‌كه‌ی دیاری بكه‌ن. ئێستا ده‌بینین كه‌چۆن ئه‌م “حوکمی یه‌کڕیزیه”ی پارتی ئازادی سنوردار ده‌کات، ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆی بیركردنه‌وه‌شی له‌حزبه‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌كه‌ی خۆشی مه‌رجدار کردۆته‌وه!. ئه‌م جۆره سه‌رکوتگه‌ریه‌ش به‌كرده‌وه ته‌نیا ڕێگه به‌وه ده‌دات كه‌به‌ر له‌هه‌رشتێك ئازادی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت په‌سه‌ند بكه‌یت وملبده‌ی به‌هه‌ڵوێست ولێكدانه‌وه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بده‌یت. ده‌نا تۆ مه‌حكومیت و له‌سنور لاتداوه‌و یه‌كڕیزیت نه‌پاراستوه‌و دژ به‌ماڵی كوردیتو بوویته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ ئه‌منیه‌تی قه‌ومی!!.
كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی پارتی وده‌سه‌لاته‌که‌یدایه، هه‌رئه‌وه ڕێگه پێدراوه که‌قسه له‌سه‌ر ناردوست بوونی یاسا‌و ڕیسای ئه‌م ده‌سه‌لاته وهه‌وڵدان بۆگۆڕین وڕه‌خنه‌لێگرتنی نه‌ده‌رێ. هه‌ر بۆیه باسی تێکدانی یه‌کڕێزی بۆپارتی له‌دوا ئه‌نجامدا شتێکی‌تر نییه جگه‌له له‌ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر سیاسه‌تی توندکردنه‌وه‌ی سه‌رکوتو به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر به‌دیویكدا سه‌رجه‌م چه‌مك وتێڕاوانیه‌كانی ناسراو به یه‌كریزی گه‌ل و ئه‌منی قه‌ومی و مالی كورد سه‌رنج بده‌ین ئه‌وا جگه‌له راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی بۆرژوازی کورد‌و په‌رده‌پۆش کردنی ئه‌وجیاکاریه چینایه‌تیه‌ی که‌له‌کۆمه‌ڵگدا سه‌پاوه، شتێکی تری لێنابینینه‌وه. شه‌ڕی پارتیش به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌ڕ ملنه‌دانی به‌کۆبونه‌وه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر بۆئه‌م ئامانجه‌یه.
ڕیبوارعارف