Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
بەختەوەری لای ئێپیكۆر

بەختەوەری لای ئێپیكۆر

Closed
by August 25, 2012 فەلسەفە

 

 

فەلسەفە هەمیشە وەكو ڕێگای دۆزینەوەی نەهێنی بەختەوەری لەقەڵەم دراوە. لەڕاستیدا ئەوە چی یە دەسەڵاتێكی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ ئەوەی ئێمە ئاسوودە بكات؟و خۆشی،لەزەت و تێربوونێكی نائاسا ییمان پێ بدات؟ ڕەنگە یەكێك لە گرینگترین وەڵامەكانی ئەم پرسیارە ئاڵۆزە هەزار ساڵ پێش ئەمڕۆ و بەرلە لەدایك بوونی مەسیح لەلایەن فەیلەسوفی جیهانی كۆن ئێپیكۆر درابێتەوە.ئێپیكۆر لەساڵی (341) پێش زاین لە دورگەی سامۆس لە گریك لەدایك بووە.

ئێپیكۆر بەشێوەیەكی بەهێز بڕوای وابوو كە هەر یەكێك لە ئێمە توانای ئەوەی هەیە بەختەوەری ڕاستەقینە بەدەست بهێنێت.تاكە گرفتێك لێرەدا ئەوەیە ئێمە بەسەختی لە جێگە هەڵەكاندا بۆ بەختەوەری بگەڕێن،ئێپیكۆر دەیوت ئارەزووەكانمان بۆ هەست كردن بە لەزەت، و چێژوەرگرتن لە ژیان نابێت هیچ هەستێكی گوناهمان لا بجوڵێنێت،ژیان بۆیە بەئێمە بەخشراوە تا لەزەتی لێوەربگرین، كەواتە پێویستە  بەتەواوی و پەرۆشەوە بژین.

بەبڕوای ئێپیكۆر گرینگترین هەڵە كە خەڵكی تێی دەكەون ئەوەیە ئەوان وابەستەن بەو ئایدیایەی بەختەوەری كە هەبوونی پارەی زۆر بەختەوەری بۆ مرۆڤ دەهێنێت.ئەو دەیەوێت ڕوونی بكاتەوە بۆچی ئێمە دەمانەوێ هەڵەی لەم جۆرە بكەین.هەرچەندە ئێپیكۆر ڕایگەیاند لەزەت بنچینەترین شتە لە ژیاندا و ئەو بەرەو ژیانێكی مامناوەند ڕێنوێنیمان دەكات،ژیانێك كە تێدا: پۆشاكی سادە،ماڵی سادە،خواردنەوەی ئاو وەك لە شەڕاب، و دەست گرتنەوە لە خواردنی گۆشت بوونی هەبێ.

چەمكی بنچینەیی لە فەلسەفەی ئێپیكۆردا ئەوەیە ئێمە بەشێوەیەكی سەخت ناتوانین تێبگەین كە چی بەختەوەرمان دەكات،بەم پێیە ئێمە زۆر زیاتر شتە ماددییەكان تا شتە ڕۆحییەكان كێشمان دەكەن، كەوایە ئێمە چی بكەین؟ ئایا پێویستە بچینە بازاڕ و شتە بێ سوودەكان بكڕین كە لەڕێگەی پڕوپاگەندەی بازرگانییەوە فریومان دەدەن،بەم پێیە ئێمە دەبێت پێویستیە ڕاستەقینەكانمان بە شتگەلێكی وەك پۆشاك،تەنانەت ئەگەر بۆشمان گونجاونەبن،كەلوپەلی ناوماڵ،ئۆتۆمۆبیل،خانوی جوان و زۆر شتی دیكە بگۆڕین،بەڵام فەیلەسوفی گریگ دەیەوێت بۆمانی بسەلمێنێت تەنیا سێ شت هەیە كە ئێمە پێویستمان پێیان هەیە تا بەختەوەرببین: هاوڕێیەتى،ئازادی و ژیانی شیكراوە.

ئێپیكۆر بەهای زۆری بۆ هاوڕێیەتی(friendship) دادەنا و كاتێك ئەو تەمەنی گەیشتە(35)ساڵان خانوویەكی گەورەی لە ئەسینا كڕی و هەندێك لە هاوڕێكانی داوەت كرد تا لەگەڵ ئەودا بژین،ئەو باسی ئەوەی كرد كە هاوڕێیان بەشێكی سەرەكین بۆ بەختەوەربوونی مرۆڤ،و ئێمە پێویستمان بە هاوەڵی هەمیشەیی ئەوان هەیە كاتێك دەخۆین،پیاسە دەكەین، یان كاتێك هەست دەكەین پێویبستمان بە گفتوگۆ هەیە،ئێپیكۆر وتویەتی مرۆڤ هەرگیز نابێت هیچ شتێك بەتەنیا بخوات، ژەمەخۆراكێكی سادە لەگەڵ هاوڕێیەكدا گرینگترە وەك لە خواردنی هەموو شتێكی بەلەزەت هەموو لەلایەن خودی خۆمانەوە.

ئازادی دووەم بەشی بەختەوەری یە.بۆ ئازادبوون لەژیانی سەرگەردانی ئەسینا،ئێپیكۆر وهاوڕێكانی بەرەو گوند ڕۆیشتن و بناغەی ژیانێكی سادە،جوان و دروستیان دامەزراند.ئەوان بەرهەمی خۆراكی خۆیان گەشەپێدا و لەڕووی داراییەوە پشتیان بەكەس نەدەبەست،لەزەتیان لە سروشت، لەهەوای تازە، وخواردنی باش وەردەگرت و گوێیان بەوە نەدەدا ئەگەر جلەكانیان خراپ بوونایە،لەبەرئەوە لەوە دەچێت پارە ئەوەندە كاریگەری لەسەر ئەوان نەبووبێت. 

دواین بەش، بەڵام بچووك نی یە وسێیەم شتە كە ئێمە پێویستمان پێیەتی تاوەكو بەختەوەرببین بریتی یە لە ژیانێكی شیكراوە(an analyzed life).ژیانی شیكراوە مانای ئەوەیە ئێمە سەرنج لە نیگەرانیەكانمان بدەین و بزانین چی گوشارمان بۆ دەهێهنێت و بۆچی؟ئێپیكۆر باوەڕی وابوو ئەگەر ئێمە سەرنج بدەین و لەڕێگەیەكی عەقڵانییەوە نیگەرانیەكانمان شیكاربكەین دەتوانین كەمیان بكەینەوە.ئەم بۆچوونە لێرەدا ڕەنگە ڕوانگەی مەسیحیمان بۆ نیگەرانی بەیاد بهێنێتەوە كە لای وایە متمانەی ئێمە بە خودا بە هەموو شتە پێویستانە ئامادەمان دەكات كە دەمانەوێت تا بەزیندوویی بمێنینەوە.لەوە دەچێت ئێپیكۆر بەوە ڕازی بێت كە ئێمە بنچینەی ژیانمان لەسەر مەسەلە ڕۆحییەكان تا ماددیەكان بئافرێنیین، ئەمەش بۆ ئەوەیە تا بەشێوەیەكی ڕەها دەستمان بە بەختەوەری خوداییانە(divinely happy) ڕابگات.

ئەگەر ئێمە پێویستمان بە هەموو ئەو شتە سروشتیە سادانە هەبێت كە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدان كەواتە بۆچی ئێمە زۆرینەی كات خۆشحاڵ نین؟ و بۆچی هەمیشە لەبەر نەبوونی پارە سكاڵا دەكەین؟ ڕۆڵی سەرەكی لەمەدا بریتی یە لە نیشان دانی جیهانی پڕوپاگەندە،ئەم جیهانە ماددی و بازرگانییە دەیەوێت ئێمە خۆمان بۆ ئەو شتانە بفرۆشین كە لە ڕاستیدا پێویستمان پێیانە و لە تۆمەت ئازادمان دەكات.با لێرەدا نموونەیەك بهێنینەوە: بیر لە بازرگانی فرۆشتنی تەلەفۆنی ماڵ بكەرەوە كە تێیدا ئەم پەیامە دەبیستیت: “ئەگەر بەرهەمەكانی ئێمە بكڕیت لەگەڵ خەڵكانی زۆردا ئاشنا دەبیت و هاوڕێی زۆر بەدەست دەهێنیت.”لێگەڕێ با ئەو وتە كۆنەمان لە یاد نەچێت:”باشترین شتەكان لە ژیاندا ئازادن.”

 

 

   كلاودیا میكلاوس

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: صباحی مەلاعەوڵا

 

 

سەرچاوە

www.buzzele.com

An Epicurean Perspective on Happiness

By: Claudia Miclaus

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.