ده‌چینه‌وه بۆ خوێندن … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
ئێمه‌ی منداڵ هه‌ر هه‌موو
دوای ته‌واو بوونی پشوو
دڵ پڕ له هیوای مه‌زن
ده‌چینه‌وه بـــــۆ خوێندن
ده‌چین بۆ قـــوتابخانه
به چالاكی و ژیــــــرانه
پڕ سۆزترین جێگــــایه
پیرۆزترین ڕێگایــــــــه
دڵسۆزی ئێمه‌ی تیایــه
كه ئه ویش مامۆســتایه
ده‌چین له‌وێ دهخـــوێنتن
داری هیوا دهڕوێــــــنین
هه‌وڵی زۆر و تێكۆشــــان
دروشمێكه بۆ ههمـــــووان
تا ڕۆشن بێت دوا ڕۆژمــان
بۆ خزمه‌تی كوردســــــتان