بۆچی جیابووه‌كان له‌سوریا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ناڕوخێنن؟
بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ره‌ڕای بچوكبونه‌وه‌ی به جیابونه‌وه‌ی ده‌یه‌ها به‌رپرسی سه‌ربازی و سیاسی و دیپلۆماسی، كه‌چی هێشتا پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به ته‌واوه‌تی نه‌كه‌وتون.
مێژووی جیابونه‌وه‌كان له‌رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به عه‌قید (ریاز ئه‌سعه‌د) ده‌ستی پێكرد تاوه‌كو گه‌شته عه‌مید (مه‌ناف ته‌ڵاسی) هاوڕێی مناڵی ئه‌سه‌د و له (ریاز حجاب)ی سه‌رۆك وه‌زیراندا وه‌ستا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای جیابونه‌وه‌ی هه‌زاران سه‌ربازو سه‌دان ئه‌فسه‌رو ده‌یان سیاسی و دیپلۆماسی دیكه.
(ریاز ئه‌سعه‌د) له‌دایكبوی 1961 و پله‌كه‌ی (عه‌مید)ی سوپابوو، له 4 یۆلیۆی 2011دا جیابویه‌وه و له 24ی هه‌مان مانگدا سوپای (ئازاد)ی سوریای دامه‌زراند.
(مه‌ناف ته‌ڵاس) ساڵی 1964 له‌دایكبووه، كوڕی (مسته‌فا ته‌ڵاس)ی وه‌زیری به‌رگری پێشوی سوریایه، دواین پله‌ی (عه‌مید)ی سوپا و فه‌رمانده‌ی لیوای 105ی گاردی كۆماریی بووه.
(ریاز حجاب) له‌دایكبوی ساڵی 1966ه، به پله‌كانی حزبی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ركه‌وتوه تاوه‌كو له 6ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا كراوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران و دوای دوو مانگ له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی له 6ی ئابدا هه‌ڵاتووه.
پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كه لێره‌دا ئه‌مه‌یه، باشه بۆچی ئه‌و هه‌موو جیابونه‌وه‌یه رووده‌دات و هێشتا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د نه‌رووخاوه؟
(ئه‌ندرۆ تایلۆر) له په‌یمانگای واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی دوور به كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه راسته سه‌رۆك حكومه‌ت له‌سوریا جیابوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوریا به‌ڕێوه ده‌بات حكومه‌ت نیه، به‌ڵكو ئه‌وه رژێمه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌یه‌و رژێمیش بریتی یه له ئاسایش و سوپا و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د.
(تایلۆر) بڕواشی وه‌هایه جیابوه‌نه‌كان ره‌هه‌ندی سیاسی‌یان هه‌یه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی وه‌هایان نابێت، چونكه ئه‌وانه‌ی جیاده‌بنه‌وه هه‌مویان له تائیفه‌ی سونین، نه‌وه‌ك تائیفه‌ی عه‌له‌وی كه حوكمی سوریا ده‌كه‌ن.
(ئارام ته‌ركیزییان) له‌ناوه‌ندی دیراساتی ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌مریكا بۆچونی وه‌هایه جیابونه‌وه‌ی سوننییه‌كان پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌دیان نه‌روخاوندووه، چونكه پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د بریتین له عه‌له‌وییه‌كان و به‌عسیه‌كان.
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی حوكمی راسته‌قینه‌ی سوریا ده‌كات ته‌نها 14 كه‌سن، كه خۆیان له‌براو خوشك و به‌رپرسه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كاندا ده‌بینێته‌وه كه زیاتر سه‌ر به‌عه‌له‌وییه‌كانن.
ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێنێ جیابونه‌وه‌كان نیه، به‌ڵكو یا چاره‌سه‌ری سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تییه یاخود هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌له‌وییه‌كان، به‌ڵام ئایا عه‌له‌وییه‌كان ترس له‌داهاتووی سیاسیان وه‌لا ده‌نێن و به‌شارو خێزانه‌كه‌ی له‌سوریا وه‌ده‌رده‌نێن و له‌بری روخانی ده‌وڵه‌ته‌كه، شێوه‌ی رژێمه سیاسییه‌كه ده‌گۆڕن، ئه‌مه داهاتوو وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
Hemnm1979@yahoo.com
هێمن مه‌حمود