یاری ئه‌مڕۆ…. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
یاری ئه‌مڕۆ زۆر خــــۆشه
دوو تیپهكـــه بههـــــێزن
بهرگــــــــرییان ببیــــنه
چۆن گـــــۆڵیان ده‌پارێزن
***********
تهماشاكـــه چۆن به‌پاس
ئه‌و تیپه هـــــێرشیان برد
یاری یه‌كه‌یان زۆر جـــوانه
هێ هێ هێ گــۆڵیان كـــرد
***********
ته‌ماشاكه ئهمجـــــــــــاره
تیپه‌كه‌ی تر ئامـــــــــادهن
تا ئه‌وانیش گۆڵ بكـــــــهن
چۆن زوو زوو هێرش ده‌بــه‌ن
************
من دڵنیام ئــــــــهوانیـــــش
ئێستا گۆڵ دهكـــــهنـــــهوه
ئه‌وه‌تانێ له‌ســـــه‌ر یــــه‌ك
هه‌ر هێرش دهبهنـــــــــــهوه
***********
ئه‌م شــــوته ناو گۆڵی یه
ئه‌ها چــۆن لێیدا یه‌كسه‌ر
ئه‌وانیش گــــۆڵێكیان كرد
بوو به گـــــۆڵی به‌رامبه‌ر
************
ماوه‌ی یاری تـــــهواو بوو
گۆڵی تر تۆمار نهكـــــرا
له‌لای هه‌ر دوو تیپــــهوه
زۆرترین هێرش كــــــــرا
***********
ئه‌م یاری یه له‌لای مــــن
یاری یه‌كی زۆر خۆش بــوو
پڕ له شوتی ناو گــــۆڵی و
پاسی جوان و هێرش بــــوو
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-