
پارتی و یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنه‌كان
یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی دیموكراتیه‌ت بونی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسێوندا كه ده‌كاته ئه‌وه‌ی تاك بتوانیت خاوه‌ن بڕیار بێت له دیاری كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا و ببێته پێوه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و حیزب و ڕێكخراوانه‌ی كه ململانیێ ی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه كۆده‌نگی له‌سه‌ره بڕیار دراوه كه پابه‌ند بونی گشتی له‌سه‌ر بێت كه ده‌بێته هۆی ڕێكخستنی ململانێكان و ئه‌و كات باشترین حیزب و ڕێكخراو ده‌بێته جێ ی متمانه‌ی تاك و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێ و ئیتر ده‌كه‌وێته سه‌ر توانای پراكتیزه‌كردنی به‌رنامه و پڕۆژه‌كانی له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌ستاو ده‌ست كردن و دۆڕان دوو چه‌مكن ده‌بێته هۆی به‌رهه‌م هێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاسوده و پڕله بزاوت .
یه‌كێك له پێداویستیه‌كانی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی باسمان كرد به‌رده‌وامی بونی هه‌ڵبژاردنه‌كانه كه ده‌بێته ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ی كه لایه‌نه‌كان ململانێی یه‌كتر ده‌كه‌ن خۆیانی تیا ببینن و به‌رده‌وامی ده‌دات به جوڵه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا كه به (فیزیای كۆمه‌ڵایه‌تی ) ناو ده‌برێت ..واتا ده‌بێت به‌رده‌وام هه‌ڵبژاردن هه‌بێت تا بهروپێشچون و پرۆژه‌ی كاراتر دروست ببێت , به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت و ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان سنوری یاسایی تێپه‌ڕاند و شه‌رعیه‌تی یاسایی نه‌ما ئه‌و كات ده‌بێته هۆی وه‌ستانی جوڵه‌كان و بزاوته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا به گشتی وه ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوونی كۆی جومگه‌كانی كۆمه‌ڵگا .
با لێره‌وه بپرسین بۆ (پارتی و یه‌كێتی ) ئه‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كرێت ..؟
درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان جگه له‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌خه‌نه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژوییه‌وه ده‌بێته هۆی بێزار بون و وه‌ستاندنی جوڵه ناوكیه‌كانی كۆمه‌ڵگا و له ده‌ست دانی شه‌رعیه‌تی یاسایی وه ده‌بێته هۆی دروستكردنی دیكتاتۆر و حوكمی حیزبی ده‌ه‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژی نایاسایی و دروست بونی گه‌نده‌ڵی و بێهیوابونی هاوڵاتی له گۆڕانه‌كان , به‌دیوێكی تردا پارتی یه‌كێتی له ژێر چه‌تری ڕێكه‌وتنی ستراتیژی و دروستكردنی حكومه‌تی نیشتمانی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و ئاماده‌نه‌بونی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بونی زه‌مینه‌ی له‌بار ئه‌یانه‌وێ پاوانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر خۆیان بانگه‌شه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن , خۆ ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی گشتی هه‌رێم پۆلێن بكرێت بۆ دوو به‌شی سه‌ره‌كی كه ده‌كاته سیاسه‌تی ناوخۆ و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وا ده‌كرێ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه پلانی خۆی هه‌بێت و له‌ناوخۆشدا پلان هه‌بێت بۆ به‌رده‌وامی به هه‌ڵبژاردنه‌كان تا هه‌موو حیزب و ڕێكخراوێك پێوانه‌ی خۆی بزانێت و بزانێت كه ئایا هێڵی كێرڤی تا چ ئاستێك له به‌رزی و نزمیدایه مل ملانێكان بۆ باشترین و كاراترین به‌رنامه به‌رده‌وامی هه‌بێت , به‌ڵام كاتێك پارتی و یه‌كێتی دێن و به كۆمه‌ڵێك بیانو هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا ده‌خه‌ن به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌بێته هۆی كوشتنی كۆی پڕۆسه‌ی دیموكراتی و پاوان كردنی ده‌سه‌ڵات كه ده‌كرێ ده‌سه‌ڵاته‌كان زیاتر دابه‌ش بكرێ‌و بازنه و كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان فراوان و زیاتر بكرێ ئه‌و كات به‌رده‌وامی ده‌دات به جوڵه‌ی ناوكی به نمونه (سه‌ندیكاكان , شاره‌وانیه‌كان , پاریزگاكان , په‌رله‌مان ,سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ) ئه‌مانه جگه له په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم زۆربه‌یان شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه و لای پارتی و یه‌كێتی ئیراده‌یه‌ك و كارێكی مه‌یدانی نیه بۆ به‌رده‌وامی دان پێیان له ئێستادا كه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن كارایه هه‌ر حیزبه‌وه به ئاره‌زوی خۆی باسی هه‌ڵكشانی ده‌نگده‌رانیان ده‌كه‌ن گه‌ر هه‌ڵبژاردن ماوه كورت بوایه ئه‌و كات ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بووه ئاوێنه‌ی باشی و خراپی هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی ململانێكان ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بێت كه تاك متمانه‌ی به پاكی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان یه‌كتر تاوانبار بكه‌ن به ساخته‌كردن ئه‌وا ئه‌و كات ده‌بێته هۆی مردنی خه‌ونی گه‌وره‌ی تاك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به گشتی …له دواجاردا به هۆی پابه‌ند نه‌بوون به بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌بێته هۆی دریژ بونه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵات و پاوانكردن و هه‌ڵهێنانی دیكتاتۆر بۆیه گه‌ر پارتی و یه‌كێتی بیانه‌وێ نه‌كه‌ونه به‌ر حوكمی قۆناغی ڕوخاندنی دیكتاتۆره‌كان ده‌بێت كار بكرێت بۆ پابه‌ند بون به یاساكانی هه‌ڵبژادنه‌وه و تێكه‌ڵ نه‌كردنی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌روه‌دا تا بتوانین ببینه هۆی دروستبونی قۆناغێكی نۆی و په‌ره به بزاوت و گۆڕانه‌كان بده‌ین .
به‌ختیار شاره‌زوری
SHARAZWRI@GMAIL.COM