
تۆپ تۆپێن …سه‌لام عومه‌ر
ده‌گوترێ (روحی ریازی) واته (گیانی وه‌رزشی) ئێستا به‌كه‌یفی خۆی له‌نێو دنیای سیاسه‌تدا پیاسه ده‌كا، چونكه له‌وه‌ته‌ی سیاسیه‌كان هه‌ن له‌نێو گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كاندا به‌م وشه‌یه خۆیان خاو ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌ماره ئهستورهكانی ملیان له‌وكاته‌ی هه‌ڵده‌ستێ باریك ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ئاقارێكدا ده‌ڕۆن تا هیچ لایه‌ك ئۆف سایدی له‌سه‌ر نه‌گیرێ.
ده‌ڵێن، ساڵانێكه له‌وه‌ته‌ی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی خۆمان له‌سیاسه‌ت بێزار بوون، چونه‌ته ناو وهرزشهوهو لاوه‌كانمان هێنده‌ی خه‌ریكی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڕمو ره‌نگی تیپه بیانیه‌كانی وه‌ك (به‌رشه‌و ریالن) هێنده ئاگایان له‌ره‌نگی حزبه‌كانی خۆیان نه‌ماوه‌و ئاوا بڕوا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوخۆدا تیپه بیانیه‌كان باشترین كورسی ده‌هێنن ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كانی ئێره ئه‌وه بهفاوڵ دانه‌نێن؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا پهرلهمانو حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان یارییه‌كی دۆستانه ئه‌نجام دهدهنو داهاته‌كه‌شی بۆ هه‌ژاران دهبێَ، ئه‌گه‌ر وابێ، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه گوتم راسته‌و راستریش ده‌بێ كه بڵێم وه‌رزش ئه‌وا دزه ده‌كاته نێو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ههرێمو له‌وێشدا گیانی وه‌رزشی باشتر گه‌شه دهكاتو له‌م رێیه‌وه یان له‌م په‌نایه‌وه ده‌توانن هه‌ر له‌ناو گۆڕه‌پانی وه‌رزشی به‌گیانێكی وه‌رزشی كێشه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ر بكهنو دواتر بیر له‌وه بكرێته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی ئێراق یارییه‌كی هاوشێوه (به‌گیانی وه‌رزشی) ئه‌نجام بده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی ناوبژیوانه‌كه ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی و توركی نه‌بێ باخۆماڵی بێ ودواتر له‌ناو یاریگای (شه‌عب) ی به‌غدا كێشه‌ی نهوتو 140 و پێشمه‌رگه نه‌هێڵن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئۆف سایدو فاوڵ بگیرێ، ته‌نانه‌ت یارییه‌كه به‌یه‌كسانی كۆتایی بێت‌و (گۆڵ له‌یه‌كتری نه‌كه‌ن)وه‌ك ئه‌و گۆڵانه‌ی لههاشمیهوه ده‌ستی پێكرد و ئێستا خه‌ریكه هه‌مووی به‌ئاوی دیجله‌دا بچێ .
به‌برای خۆم بڵێم ئه‌و یارییه دۆستانه‌ی له‌مه‌ڕ خۆشمان كهپێشنیاری سه‌رۆكی حكومه‌ته، هه‌ر زوو وه‌زیری رۆشنبیری به‌شێك لهپێكهاتهكهی حكومه‌تی بۆ یاریه‌كه ئاشكرا كرد.
ده‌ڵێن: ئه‌وه پلانی خۆیانه‌و دوورنیه له‌دوا كاتژمێردا گۆڕانكاری به‌سه‌ر بهێنرێ تا به‌ئه‌نجامێكی باش له په‌رله‌مان ببه‌نه‌وه.
له‌ولاش واته له په‌رله‌مان دهڵێنو ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه‌په‌رله‌مان پێكهاته‌ی خۆی ئاشكرا ناكات‌و به‌نیازیشه بۆندی گران به‌های كاتی له‌گه‌ڵ موسته‌شاری سیاسی ببورن مه‌به‌ستم ئه‌ستێره‌كانی جیهانی وه‌رزشی وه‌ك (لیۆ میسی‌و كریستیانۆ) واژوو بكات، تا ئه‌نجامی یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر وابێ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی گیانی وه‌رزشی له‌م هه‌رێمه باڵاتر ده‌بێ، ئه‌وه په‌رله‌مان به‌ئاسانی دهیباتهوهو حكومه‌تیش به‌م پێكهاته‌یه‌ی ئێستای پێویستی بهبۆندێكی هاوشێوه ده‌بێ، به‌ڵام ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی یاریزانه‌كانی خۆمان وه‌كو (ئۆپۆزسیۆن) بۆنده‌كان واژوو بكات، تا زۆر به‌ئاسانی ئاستی حكومه‌ت له‌م یارییه‌دا بگاته ئاستی پهرلهمانو یارییه‌كی پڕ لهتامو چێژ ئه‌نجام بدرێت‌و ئه‌گه‌ر هیچ كامیشیان نه‌یبه‌نه‌وه خۆ یاریه‌كه دۆڕاوی تێدا نابێت‌و پێشم وانیه كارتی (زه‌ردو سوور) له‌م یارییه‌دا به‌دی بكرێ، چونكه ئه‌م (تۆپ تۆپێینه) به (گیانی وه‌رزشی) ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئاخر پێشتر گوتم (گیانی وه‌رزشی) ئێستا به‌كه‌یفی خۆی له‌نێو سیاسه‌تدا پیاسه ده‌كا.