
بڕیار نه‌بوو وه‌ها بژیم … داستان به‌رزان
مرۆ له ژیانیدا یه‌كجار بریندار ده‌بێت
ئه‌ویتری ژیان ئه‌زموونكردنی برینه.
به جه‌سته‌یه‌كی خوێناوییه‌وه
ده‌كه‌ویته به‌رده‌م خه‌ڵك
ئه‌وان بیر له سڕینی خوێنه‌كه‌ت ده‌كه‌نه‌وه
نه‌ك شكاندنی ئازاره‌كه‌ت.
هه‌ندێك برین له ناوه‌وه‌ن
ئه‌وانه ئه‌وجۆره‌ن كه هه‌ڵتده‌كۆڵن
له ناكاو جه‌سته‌ت تێكده‌شكێنن.
***
به‌خته‌وه‌ریی خۆ فریودانه
هه‌وڵێكی جوانه بۆ له بیرچوونه‌وه
له بیرچوونه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه
یه‌كێك له شته گرنگه‌كان
ده‌بێت سوپاسگوزاربین
به‌هره‌یه‌كی وه‌هامان هه‌یه
ده‌نا له‌بیرنه‌چوونه‌وه ده‌یكوشتین
***
مێشك دیسكێكی گه‌وره نییه
به‌وه‌دا چه‌ند یاده‌وه‌رییه‌ك سه‌ریان قورس كردووم
به جۆرێك توانای هه‌ڵگرتنیانم نییه
ده‌ڵێم: ئێستا نا تۆزێكی تر كه‌لله‌م ده‌ته‌قێت.
***
زمان هاواری ناوه‌وه ناگه‌ێنێت
هاوار له ناوه‌وه ده‌سوڕێته‌وه
له ساتێك‌دا درز ده‌به‌یت
هه‌ر پارچه‌یه‌كت ده‌بێته چۆله‌كه‌یه‌ك.
***
مرۆ ده‌بێت له ئاسمانه‌وه سه‌یری خواره‌وه بكات
تا تووشی وه‌همی گه‌وره‌یی زه‌وی نه‌بێت.
***
ئه‌وه‌نده‌ی كه‌وتیته ده‌ره‌وه‌ی ژیان
هاتنه ناوه‌وه‌ت زه‌حمه‌ته
ناچار ده‌بێت خۆت ڕابێنیت
حه‌زت له ژیان نه‌بێت.
ده‌بێت ئاگات له خۆت بێت
ڕۆژه‌كانت نه‌چنه یاده‌وه‌ریته‌وه
ده‌نا له‌ت له‌ت ده‌بیت.
***
جیهان ئه‌وه نییه تێیدا ده‌ژین
جیهانی ڕاسته‌قینه ده‌بێت بدۆزرێته‌وه.
***
ژیان كابووسێكی نه‌بڕاوه‌یه
خه‌ونه خۆشه‌كانت ده‌زڕێنێت
له ژێر قورسایی خۆیدا ده‌تبچڕێنێت.
***
گه‌ردوون گرفتی گه‌وره‌ی زۆره
زبڵخانه‌كانی ئه‌مریكا پریه‌تی له ژیان
بۆ خه‌ڵكی ئه‌فریكا
ئه‌مه له هه‌مووی گه‌وره‌تره.
***
سه‌رم ئێشێت
ئه‌م نوسینه ته‌واو ناكه‌م.