ئایندهی خوێندنه‌وه‌و كتێب له‌سه‌رده‌می دیجیتاڵدا
كتێبی چاپكراو بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده باڵی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی مه‌عریفه‌دا كێشابوو . به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كتێبی ئه‌لیكترۆنی خاوه‌ن ته‌كنیكی به‌رز ململانێیه‌كی سه‌ختی ده‌كرێ .بۆیه ده‌برسین ئایا دڵسۆزانی كتێبی كتێبی ئاسایی هه‌ر ده مێننه‌وه . ئایا ئێمه له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا ته‌نها له‌سه‌ر شاشه بچووكه‌كاندا گۆڤار‌و رۆژنامه ده خوێنینه‌وه ؟ وه ئایا ئه‌و گۆڕانه چ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر به كێش كردنی خوێندنه‌وه‌دا ده‌بێ . به‌تایبه‌تی له نێو چینی لاوان و تازه پێگه‌یشتوواندا ؟ بۆ نموونه ئامێری – خوێنه‌ری كتێبه‌كانی گیرفان- له جۆری سۆنی كه‌كێشی ته‌نها 220 گرامه و 350 كتێب له‌خۆ ده‌گرێ و ئه‌گه‌ر گریمان كێشی هه‌ر رۆمانێك 340 گرام بێ . ئه‌وه ته‌نها ئه‌و كتێبه بچووكه نزیكه‌ی 119 كیلۆ گرام كتێب له خۆ ده‌گرێ . كه ده‌كاته كێشی دوو كۆمه‌ڵه‌ی ته‌واو له دائیرهتو لمهعاریفی به‌ریتانی!!1. رێكخه‌رانی پێشانگای كتێبی ئه‌لیكترۆنی له ژاپۆن كه ئه‌مساڵ له‌و وڵاته ساز كرابوو . پێشانگاكه‌یان به‌سه‌ره‌تای شۆڕ شێك له‌بواری بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌قه‌ڵه‌م دابوو . چونكه زیاتر له 1000كۆمپانیا كه‌سه‌ر به 30 وڵات بوون به‌شداریان تیا كردبوو به پێی گۆڤاری ئیكۆ نومیستی – گوگل له 13 زانكۆی جیهانیدا كتێبی ئه‌لیكترۆنی ده‌پشكنێ . ژماره‌ی ساڵانه‌شی ده‌كاته زیاتر له ملیۆنێك كتێب و كۆی گشتی هه‌موو كتێبه كانیش ده‌گاته نزیكه‌ی 65 ملیۆن كتێب ئه‌مه‌ش باڵا ده‌ستی كتێبی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی كتێبدا دووپات ده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵی رابردوودا . به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێستای بۆ داهێنانی شاشه‌ی ئه‌و كتێبانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كهبهقهد قه‌باره‌ی كتێبی ئاسایی ده‌بن . كتێبی ئه‌لیكترۆنیش سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌مازۆن-دابووه چونكه ئامێری كیندل بوار به خوێنه‌ر ده‌دا بگاته نیو ملیۆن ناو نیشان به نیوه‌ی نرخی كتێبی كاغه‌ز . . هه‌روه‌ها ده‌توانێ كتێب و رۆژنامه به‌هۆی ئه‌م ئامێره له رێگای ئه‌نته‌ر نێته‌وه بكڕێ . به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ – ئامێری – ئای پاد-ی خستۆته به‌رده‌م میوانه‌كانی كه تابڵۆیه‌كی هه‌مه ئه‌ركه‌و مه‌ره‌كه‌بی ئه‌لیكترۆنی به‌كار ناهێنێ . به‌ڵام رێگا به بینینی وێنه‌و فیلمه‌كان و خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كان ده‌دا .سه‌ره‌ڕای گه‌یشتن به تۆڕی ئه‌نته‌ر نێت له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ریش بیرۆكه‌ی كتێبی دیجیتاڵ بۆ زۆربه‌ی زانكۆكان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بووه‌ته واقیعێكی به‌ر جه‌سته , چونكه ئه‌و زانكۆیانه ده‌زانن كه‌وا قوتابیان زۆر خه‌ریكی ئه‌نته‌ر نێتن . بۆیه به دواداچوونی كتێب له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌ر نێت به‌باشتر ده‌زانن له‌وه‌ی به‌نێو ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كاندا . به‌دوای ئه‌و كتێبانه‌دا بگه‌ڕێن كه ده‌یانه‌وێ بیانخوێننه‌وه . له پێناو ئه‌و گۆڕانكاریه نهوعیهشدا زۆربه‌ی زانكۆكان كتێبخانه‌كانیان ئه‌ژمار كردوه به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی به فیعلی بچنه كتێبخانه‌كان و له پێڕ ستهكان به‌دوای كتێبدا بگه‌ڕێن و كتێبه‌كه بدۆزنه‌وه‌و وه‌ری بگرن ئه‌وان به‌باشتری ده‌زانن له رێگای پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی زانكۆدا و له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه دانه‌یه‌كی ره‌قه‌می كتێبه‌كه‌یان ده‌ست بكه‌وێ . بۆ نموونه زانكۆی ڤرجینیا نزیكه‌ی 70 هه‌زار كتێبی دیجیتاڵی بۆ قوتابیان و سه‌رجه‌م میوانانی وێب سایته‌كه ئاماده كردوه . هه‌روه‌ها زانكۆی ماك گیل له مۆنتریال له وڵاتی كه‌نه‌دا . هه‌نگاوێكی هاو شێوه‌ی ناوه‌و ژماره‌یه‌كی زیاتری كردۆته شێوه‌ی ژمێره‌یی –دیجیتاڵ – . ئه‌و زانكۆیه تا ئێستا 20 تا 30 هه‌زار كتێبی بۆ شێوازی دیجیتاَ گۆڕیوه . چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپیش شوێن پێی ئهمهریكاو كه‌نه‌دایان هه‌ڵگرتووه له رووی دروست كردنی كتێبخانه‌ی دیجیتاڵدا . وه‌كو فه‌ره‌نسا, ئه‌ڵمانیا , ئه‌سپانیا, سوید, فینله‌ندا,رووسیا , و ئێستا زۆربه‌ی سه‌رچاوه مه‌عریفیه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت به ڕێوه ده‌چن . دیاره كتێبخانه دیجیتاڵیه‌كان ته‌نها به شێكی بچووكی وێنه گه‌وره‌كه‌یه . بۆ نموونه گوگل پلانی ئه‌وه‌ی داناوه له ماوه‌ی ساڵانی داهاتوودا ملیۆنه‌ها كتێب بۆ شێوه‌ی دیجیتاڵی بگۆڕێت و له چوار چێوه‌ی پرۆژه‌یه‌ك به‌ناوی گوگل بۆ كتێبخانه‌كان تیمێكی كاركردن به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگای بڵاو كه‌ره‌وه‌ی ئهمهریكاو به‌ریتانیاو چه‌ندین كتێبخانه‌ی گه‌وره و زانكۆكاندا چهریكن بنه‌مایه‌كی داتا دیجیتاڵیه‌كان دابمه‌زرێنن وه گوگل نیازی وایه كتێبه دیجیتاڵیه‌كان به‌زمانه‌كانی تریش ده‌ست بكه‌ون بێجگه له زمانی ئینگلیزی.به‌ڵام پڕۆژه‌كه چه‌ندین كۆسپی كه‌وتۆته رێگا چونكه چه‌ندین ده‌زگای بڵاو كه‌ره‌وه هه‌ن رێگا ناده‌ن ته‌نها به شێكی بڵاو كراوه‌كانیان بخرێته روو . ته‌نانه‌ت ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه گه‌یشتۆته قوتابخانه‌كانیش . بۆ نموونه یه‌كه‌م قوتابخانه له ئه‌مه‌ریكا كرابهوه كه به شێوه‌ی بێ ته‌ل گهیهنرابێ و ئامێری لاپتۆب به‌سه‌ر سه‌رجه‌م قوتابیه‌كاندا دابه‌ش كراوه تاوه‌كو به درێژایی رۆژانی ساڵ به‌كاری بێنن له جیاتی به‌كار هێنانی ده‌فته‌رو كتێب كه‌له قوتابخانه ئاساییه‌كاندا به‌كار ده هێنرێ
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش كه‌به ناوی قوتابخانه‌ی ئیمپایه‌ر ی ناوه‌ندیه له ویلایه‌تی ئاریزۆنا سه‌رجه‌م كتێبه ئاساییه‌كانی له قوتابیان قه‌ده‌غه كردوه ته‌نها هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی پێویست نه‌بێ . هه‌رچه‌نده خوێندنی ناو پۆله كانیش به گشتی بووه‌ته دیجیتاڵی به‌ڵام قوتابخانه‌كه هێشتا كتێبخانه‌یه‌كی ئاسایی تێدایه . زۆر قوتابخانه‌ی تریش له شوێنه جیا جیا كانی جیهان خه‌ریكن هه‌مان رێگا ده‌گرنه به‌ر و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ی تایله‌ند له‌م دواییه رایگه‌یاند بوو كه‌وا حكومه‌ته‌كه‌ی پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێ هه‌موو قوتابیه‌كی قۆناغی سه‌ره‌تایی ئامێرێكی كۆمپیوته‌ری لاپتۆبی پێ بدرێ .دیاره هه‌ست به‌وه كراوه خوێندنه‌وه‌ی منداڵان پاشه كشه‌ی كردووه كۆمپیوته‌ریش تاكه هۆكار نی یه به‌ڵكو خوێندنی ئاسایی چاپ كراوه‌كان له‌به‌ر ده‌م وێنه جولاوهكاندا شكستی هێناوهنهوهك له‌به‌رامیه‌ر وشه‌ی سه‌ر شاشه‌دا . بۆیه كاتێك خه‌ڵك چه‌ند كاتژمێرێك له‌به‌رامبه‌ر پۆسته ئهلیكترۆنیهكانیاندا له‌به‌رامبه‌ر فێس بووكدا داده نیشن ئه‌وه له راستیدا شتێكی زۆر ده خوێننه‌وه . له ریفراندۆمێكدا هاتووه كه زیاتر له 2000منداڵ و گه‌نجی به‌ریتانی به‌ته‌مه‌نی 8-18 ساڵی به‌شداریان تیا كردبوو دهكهوتبوو كه‌وا كاته‌كانی رۆژانه‌ی خۆیان به‌مجۆره دابه‌ش ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 7.5كاتژمێر هۆكاری كات به‌سه‌ر بردن به‌كار ده هێنن . كه 4.5 كاتژمێر بۆ سه‌یر كردنی تی ڤی ته‌رخان ده‌كه‌ن و كاتژمێرێك و نیو بۆ كۆمپیوته‌رو َو زیاتر بۆ یاریه‌كانی ڤیدیۆ وه ته‌نها 38 خوله‌كیان بۆ خوێندنه‌وه‌وی چاپكراوه‌كان ته‌رخان كردبوو . به‌كورتی باسكردنی – قه‌ڵا چۆ بوونی كتێبی ئه‌كادیمی و – كه‌مكردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی تایبه‌ت – به هۆیكهڵهكه بوونی زانیاریه‌كان و زاڵ بوونی به‌سه‌ر مه‌عریفه‌كان بووه‌ته شتێكی واقیعی و پێویستیبه شیكردنه‌وه‌و راستكردنهوهورای كه‌سیی هه‌یه . هه‌ن ده‌ڵێن جێگرتنه‌وه‌ی هۆكاره ته‌كنۆ لۆژیهكان له جیاتی كتێبی چاپكراو وامان لێده‌كا تام‌و چێژێكی زۆر له‌ده‌ست بده‌ین وه‌كو ده‌ست لێدان و به‌خاوه‌نبوونی كتێب و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی و خه‌ت هێنان به ژێر دێره‌كان و نووسین له‌سه‌ر لاپهڕهوكانی و یاخود تام‌و چێژی به‌دیاری به خشینی و نووستن و له‌باوه‌ش گرتنی كتێب وه‌كو هاوڕێیه‌كی نزیك . هه‌روه‌ها تام‌و چێژی هه‌ست كردن به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی پێشوو كه‌هه‌مان كتێبیان ده‌ستاو ده‌ست كردووه و گواستوویانهتهوهو چێژی كتێب كڕین و یاده‌وه‌ری سه‌یرمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كتێب كه بیر كردنه‌وه‌ی ئێمه‌یان پێك هێناوه یاخود ژیانیان گۆڕیوین
و: تاهیر عوسمان
**سه‌رچاوه / ئه‌نته‌ر نێت سایتی البلاغ