
ســـــلێمانی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ســـــلێمانی شارهكــهم
شاره شـــــكۆ دارهكـــهم
زۆر دڵـــــــگیرو ڕازاوه‌ی
ده‌ڵێی بـووكی ئه‌م ناوه‌ی
تۆ ناســـراوی به جوانی
بهههڵـــمهت و قوربانی
جێی شــــانازی كوردانی
ئه‌ی شاری ســـــلێمانــی
من دڵنیام ئه‌م شــــــاره
ســـه‌ری بڵندو دیـــــاره
خه‌بات وتێكۆشـــــــانی
مێژوو نووسی به جــــوانی
شــــاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
شــــاری نیشتمان په‌روه‌ر
بۆ زانســـت و زانیـــــاری
تۆ پێشــهنگێكی دیــاری
كانگـــای ســـۆزو ئه‌وینی
بۆیه لامـــــان شــــــیرینی
شـــــاری شــهنگی كوردانی
ئه‌ی شــــاری ســــــلێمانی