لانی که‌می سۆزبه‌ندی … حەمەفەریق حەسەن
باشووری کوردستان به‌شێک له مافه‌کانی به‌ده‌ست هێناوه. ئێمە چاوه‌ڕوانمان ده‌کرد دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه له پیاده‌کردنی مافه‌کان و په‌ره‌پێدانیان، ڕۆشنایی ئه‌م به‌شه ئازاده، ته‌واوی پارچه‌کانی کوردستان بگرێته‌وه. هێزه سیاسییه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی باشوور، به عه‌لمانی و ئایینی، به نه‌ته‌وه‌یی و چه‌پییه‌وه، سه‌ری زمان و بنی زمانیان (کوردستان)ه، که ڕووبه‌ره خاکێکه نزیکه‌ی هێنده‌ی وڵاتی فرانسه دەبێت. وه‌لێ به‌شه ئازاده‌که‌ی، ده‌یه‌کی ڕووبه‌ری کوردستانیش نییه.
یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که تاکه‌کانی میلله‌تێک له‌یه‌کتری نزیک ده‌خاته‌وه و دنه‌یان ده‌دات به‌ته‌نگ یه‌که‌وه بن، سۆزبه‌ندییه. ئه‌وه سۆزبه‌ندییه. کاتێک ده‌بیستین کوردێک له باکووری ئه‌وروپا کوژراوه، ئێمه له باشووری کوردستان دڵمان بۆی ژان ده‌کات و ده‌خوازین هه‌رچی زووه بکوژه‌که‌ی بگیرێت و ته‌سلیم به دادگە بکرێت. ئه‌وه‌یش سۆزبه‌ندیی بوو، کاتێک ئێمه‌ی کوردی باشوور له کۆڕه‌وه‌کدا هه‌ڵته‌ی ڕۆژهه‌ڵات بووین. لەوێ ده‌منابینی و به ڕوونی هه‌ستمان پێ ده‌کرد. که کوردانی ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند به‌ته‌نگمانه‌وه‌ن. ئەوان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له ده‌ستیان بهاتایه به هانای ئێمه‌ی لێقه‌وماوه‌وه ده‌هاتن. ئێمه سه‌رما بردبووینی ئه‌وان پۆشته‌یان ده‌کردینه‌وه. برسیمان بوو ئه‌وان له ده‌می خۆیان ده‌گرته‌وه، بۆ ئێمه‌یان ده‌هێنا.. سه‌دان نمووونه‌ی جوامێریی ئه‌وانمان له‌یاده، که نیشانه‌ی سۆزبه‌ندیی ئه‌وان بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی ڕه‌وپێکراودا.
به‌ڵام ئێمه دوای ئه‌وه‌ی که‌وتینه‌وه سه‌ر پێی خۆمان، نه‌ماتوانی سه‌دیه‌کی ئه‌و سۆزبه‌ندییه‌ی ئه‌وان به‌ته‌نگیانه‌وه بین. پێیان بڵێین، ئێمه یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین. هه‌ست به ئازاره‌کانتان ده‌که‌ین. هیواخوازین به به‌شێک له ئاواته‌کانتان بگه‌ن.
ئه‌وه نییه ڕۆژانه، کچان و کوڕانی ڕۆژهه‌ڵات به په‌ت هه‌ڵده‌واسترێن و هێزە‌کانی باشوور بێده‌نگن؟ من نه‌موتووه له‌شکر بکه‌ن و بچنه هیمدادیان. ئه‌وه کارێکی دۆنکیشۆتانه‌یه. به‌ڵام ده‌کرێ نه‌ک هه‌ر سێ حزبه گه‌وره‌که (پارتی و گۆڕان و یەکێتی) به‌ڵکو ئه‌وانی دیکه‌یش بهاتنایه‌ته ده‌نگ و دوایان له ئێرانی دۆستیان بکردایه، به‌ڵکو حوکمی مه‌رگ بۆ کچ و کوڕانی رۆژهه‌ڵات بگۆڕێت به زیندان. تاکو هیچ نه‌بێ ئه‌و برایانه‌مان له‌وبه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌یش هه‌ست به بێ که‌سی نه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر جه‌مهووری ئیسلامی به قسه‌یشیان نه‌کات هه‌ر نه‌یسه، خۆ کوردانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ست به‌و سۆزبه‌ندییه ده‌که‌ن. باشه ئه‌گه‌ر حزبه گه‌وره‌کان له ده‌سته‌ڵاتدان، خۆ بچووکه‌کان هیچی ئه‌وتۆیان نییه بیدۆڕێنن، بۆچی نایه‌نه ده‌نگ، که ئه‌وان سه‌ری زمان و بنی زمانیان کورد و کوردستانه؟
ده ساڵ زیاتره عه‌بدوڵڵا ئوچالان له ئیمرالی زیندانی (ئینفیرادییه). سه‌رده‌مێک، زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی ئێستای باشوور دۆستی بوون و هامشۆیان کردووه. خۆ ئوچئالان دیکتاتۆر نه‌بوو. ئه‌و له لایه‌ن کوردی باکووره‌وه وه‌ک سه‌رکرده ده‌ناسرێت و یه‌کێکه له ڕابه‌ره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی. باشه ئازیزان، ئه‌گه‌ر ئێوە سه‌ری ساڵ و سه‌ری ساڵ، یان به بۆنه‌ی هاتنەوەی (نه‌ورۆز)ه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکرده، یان به ناوی حزبه‌وه، به بروسکه، پیرۆزبایی جه‌ژنی لێ بکه‌ن چی ده‌قه‌ومێ؟ خۆ به بروسکه‌یه‌ک دنیا ناگۆڕێت، وه‌لێ دڵنیابه، کورد له هه‌رکوێیه‌ک بن، هه‌ست به سۆزبه‌ندیی نێوانیان ده‌که‌ن!
ڕووبه‌ر، ژماره (١)، ٢/٢/٢٠١٠