قوتابخانه … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
بابه گیان ده‌ڕۆم بۆ قوتابخانه
جێی هێنانه‌دی مه‌به‌ست گشتمانه
چون دواڕۆژی ڕوون له وێدایه خۆ
ده‌چم هه‌تاكو نه‌بم ڕه‌نجه‌ڕۆ
ده‌چم ده‌خوێنم بگه‌م به مه‌رام
ده‌یدۆزمه‌وه له‌وێ ڕێی هیوام
له سای سێبه‌ری مامۆستای دڵسۆز
سروودی شادی ده‌ڵێم زۆر به سۆز
قوتابخانه‌كه‌م جێ ناهێڵم بست
ده‌بمه هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی زانست
تا ڕۆشنی كه‌م ڕێگای تاری ژین
خه‌نده بخه‌مه ســـــــه‌ر لێوی بێ تین
بابه گیان بابه ده‌ڕۆم هه‌ر ده‌ڕۆم
بۆ قوتابخانه‌و بۆ مه‌به‌ستی خۆم
تاكو دواڕۆژم له‌وێ كه‌م نیشان
بۆ خزمه‌تی تۆ‌و گه‌ل و نیشتمان
________________________________________
* كراوه به گۆرانی : ئاوازی : سلام حمادی. وتنی : زانیار جمال