ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕووخسارێكی سه‌یر، ڕه‌فتارگه‌لێكی سه‌یرتر!
نه شیعه‌م و نه ئێرانیم، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك ئاگاداری لانی كه‌م مێژووی سی ساڵی ڕابردووی ئێرانم، كه‌م تا زۆر چ كتێب، چ بابه‌تی گۆڤار و ڕۆژنامه، چ هه‌واڵی په‌یوه‌ست به ئێرانه‌وه‌م خوێندووه‌ته‌وه و به وردی له‌سه‌ریان وه‌ستاوم .
چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و ڕۆژه‌ی (مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) بوو به سه‌رۆك كۆمار، له دوو سێ لاوه، له ڕێگه‌ی كورته نامه‌وه پیرۆزباییم پێ گه‌یشت، به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆماری وڵاتی ئێرانه‌وه، هه‌ڵبه‌ت نامه‌كان ته‌نها به مه‌به‌ستی شۆخیكردن ده‌نێردران، ئاخر له دیدی ئه‌و دۆستانه‌وه كه نامه‌كانیان ناردبوو، هه‌ندێك له وانه‌ی نامه‌یشیان نه ناردبوو، گوایا قه‌د و باڵا و شێوه‌ی ڕۆیشتن و هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی به‌نده و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زۆر له یه‌ك ده‌چن! حه‌ز ده‌كه‌م سه‌ره‌تا به‌و دۆستانه‌م بێژم، ئه‌و لێكچوونانه‌ی نێوانمان هانده‌رم نه‌بوون بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته، به‌ڵكو وردبوونه‌وه و تێڕامانی به‌رده‌وامم له‌وكه‌سایه‌تییه، پاڵی پێوه نام كارێكی وا بكه‌م .
میدیای ئێمه وا ڕاهاتووه، هه‌رچی میدیای ڕۆژئاوا، یان باشتر بڵێم میدیای زاڵ بێژێتی، بێ لێوردبوونه‌وه و له بێژنگدان دووباره‌ی بكاته‌وه.
چون له دید و تێڕوانینی ڕۆژئاواوه، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه‌سێكی توندڕه‌وه، ئیتر له میدیای كوردییشدا توندڕه‌وه و بڕایه‌وه، ئیتر یه‌كێك ناپرسێت: ڕۆژئاوا له سۆنگه‌ی داكۆكیكردن له ئیسرائیله‌وه ڕقی له ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده، ئاخر ئه‌و نه‌یاری سه‌رسه‌ختی قه‌واره‌ی زایۆنییه و، ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش ئیسرائیل به منداڵی خۆیان ده‌زانن، ئه‌دی منی بابای كورد چم داوه له‌و بگره و به‌رده؟ كه‌ی ڕه‌وایه به ڕبه و پێوانه‌ی ئه‌وان تێڕوانینی خۆم بپێوم؟
ئه‌مریكا ئیددیعا ده‌كات، چون گومان ده‌كرێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد یه‌كێك بووبێت له‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆی تاران، كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایان له هه‌شتاكاندا تاڵان كرد و ئه‌ندامه‌كانیشیان به بارمته گرت، ئیدی تیرۆریسته.. میدیای كوردییش ده‌ڵێت: ئه‌شه‌دوبیللا تیرۆریسته..!
كه‌س ده‌ستێك به‌رزناكاته‌وه و بڵێت قوربان: ئه‌ی جه‌نابی (سه‌رۆك بووش!) چه‌ند كه‌سی له خوێندا گه‌وزاند و كوانووی چه‌ند ماڵی بێ ئاگر كرد؟ له عێراق و ئه‌فغانستاندا چه‌ند سه‌د هه‌زاری مل په‌ڕاند و چه‌ندی دیكه‌شی له زێدی خۆی ده‌رپه‌ڕاند؟
ئه‌گه‌ر تیرۆر هه‌ر ئه‌مریكاییكوشتنه ئه‌وه جیایه، ئه‌گه‌ر وا نییه، پێم ناڵێن: ئه‌و دوو پیاوه _ نه‌ژاد و بووش _ كامیان زیاتر خه‌ڵكیان كوشتووه و ماڵیان كاولكردوه؟
پێویسته ئێمه خاوه‌نی ده‌نگی خۆمان بین، ناڵێم ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به پیاوچاك و بووشیش به پیاوخراپ بزانین، به‌س لانی كه‌م پێش وه‌خت پێچه‌وانه‌كه‌یشی نه‌ڵێین!
كه سه‌یری ڕووخسار و قه‌دوباڵای نه‌ژاد ده‌كه‌یت، هیچی له سه‌رۆك ناچێت، له‌وه‌دا ده‌ستی خۆی له كاردا نییه، خودا وا درووستیكردووه و جوانی به هانایانه‌وه نه‌هاتووه، وه‌لێ ئه‌و خۆیشی به هانای خۆیه‌وه نایه‌ت، گه‌ر توانای جوانكردنی قامه‌ت و ڕوومه‌تی نه‌بێت، خۆ ده‌توانێت جلوبه‌رگێكی ڕێك بپۆشێت، كه‌چی هه‌ندێك جار به ئاشكرا دیاره قژی شانه نه‌كردوه، یان هه‌ر ته‌ڵێكی ڕیشی به‌لایه‌كدا چووه، له‌وه‌ش به‌ولاوه‌تر: جارێك له نزیكه‌وه پیشانی دا، پێڵاوه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌كێشابوو و به چه‌ك له پێی كردبوو!
هه‌ندێ كه‌س له ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به لاساییكه‌ره‌وه‌ی (موحه‌ممه‌د عه‌لی ڕه‌جائی)_ یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای ده‌ركردنی ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی سه‌در له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینییه‌وه_ ده‌زانن، چون ئه‌ویش به پۆشاك و جلوبه‌رگ و دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌یدا زۆر ساده بوو، وه‌لێ مرۆڤ ته‌نها به جلوبه‌رگ و ڕووخساردا هه‌ڵناسه‌نگێندرێت.. ئه‌گه‌رچی ڕه‌جائی زۆر له ده‌سه‌ڵاتدا نه‌مایه‌وه و، زۆر زوو تیرۆر كرا، به‌ڵام له دڵی خه‌ڵكی ئێران‌دا تا ئێستاش به زیندوویی ماوه‌ته‌وه و به سه‌رۆكه خاكییه‌كه ده‌ناسرێت .
لێ نه‌ژاد له كه‌س ناچێت، پێده‌چێت نه‌ك ته‌نها له مێژووی ئێران‌دا، به‌ڵكو له مێژووی جیهاندا، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كه‌سێكی ده‌گمه‌ن بێت، نه‌ك له چاكیی یان خراپییدا، به‌ڵكو له‌وه‌دا كه له كه‌سی تر ناچێت .
له دونیادا ده‌سه‌ڵاتداری سه‌یرسه‌یر په‌یدا بوون، هه‌ر له مێژووی حه‌فتا ساڵی له‌مه‌وبه‌ره‌وه بیگره، ده‌یان سه‌ركرده‌ی سه‌یر ده‌بینیت، كه هه‌ندێكیان تا ئێستاش له ژیاندا ماون.
سه‌ددام حوسێن یه‌كێك له‌وان بوو، ئه‌و خولیای جلوبه‌رگ گۆڕین و بینینی وێنه‌ی هه‌مه جۆری خۆی بوو، جلوبه‌رگ نه‌ما ئه‌و پیاوه له‌به‌ری نه‌كات، ته‌نانه‌ت به فانیله‌ی عه‌لاگه و شۆرتیشه‌وه خۆی پیشانی خه‌ڵك دا، ئه‌وه نه‌بوو خۆی ده‌دا به دیجله‌دا و مووی سنگی نمایش ده‌كرد؟! سه‌ری مه‌نجه‌ڵی هه‌ڵده‌دایه‌وه، ده‌رگای سه‌للاجه‌ی ئاوه‌ڵا ده‌كرد، سه‌رچۆپیی ده‌گرت، به ده‌ستێك بڕنه‌وی ده‌گرت و ته‌قه‌ی پێ ده‌كرد، له ناو به‌غداد و به به‌رچاوی ئاپۆڕای خه‌ڵكه‌وه سواری ئه‌سپ ده‌بوو و…. هه‌ندێ قسه‌ی به‌هێزیشی ده‌كرد، كه له ساڵه‌كانی دوا دوایی ده‌سه‌ڵاتیدا، له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنه‌كانی به‌غداوه، له دوای هه‌ر بانگێكه‌وه په‌ره‌گرافێكی لێ ده‌خوێنرایه‌وه، كه‌چی له هه‌موو ژیانیدا كه‌س كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و پیاوه‌ی نه‌دی، یه‌كجار له‌گه‌ڵ كچه ڕۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكاییدا دانیشت، له گشت دونیادا ده‌نگی دایه‌وه و خۆی كرد به سینه‌ما!
یه‌كێكی تر له‌و سه‌رۆكانه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بوو، ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ویش سه‌یر و جێی سه‌رنج بوون، ده‌گوترێت: جارێكیان له هه‌شتاكاندا، به‌یانیانێكی زۆر زوو باڵافڕێك له ئاسمانی میسردا ده‌رده‌كه‌وێت، تا هێزی ئاسمانی میسری وه‌خۆ ده‌كه‌وێت، فڕۆكه نزم و نزمتر ده‌بێته‌وه، وه‌خته ته‌قه‌ی لێبكه‌ن و به‌ریده‌نه‌وه، له پڕ بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت باڵافڕێكی لیبیاییه، به بێ پرس و بێ هیچ جۆره مه‌وعیدێكی پێشوه‌خت، فڕۆكه له‌سه‌ر زه‌مینی میسردا ده‌نیشێته‌وه و عه‌قید قه‌زافی لێی داده‌به‌زێت، كاتێك میسرییه‌كان پێی ده‌ڵێن: عه‌قید! چۆن كاری واتكرد؟ خه‌ریك بوو ته‌قه‌ت لێبكه‌ین، ئه‌ی نابێت پێشوه‌خت ئاگادارمان بكه‌یته‌وه كه سه‌ردان ده‌كه‌یت؟! له وه‌ڵامدا ده‌بێژێت: ” ئێمه هه‌موو عه‌ره‌بین و براین، مه‌وعیدی پێشوه‌ختی بۆ چییه؟! “.
ئه‌و وای داناوه ده‌چێته ماڵه دراوسێ! ڕه‌نگه ئه‌مه نوكته بێت، به‌ڵام كاری ئاوها هه‌ر له‌و ده‌وه‌شایه‌وه، ئه‌وه نییه جارێكیان سه‌فه‌رێكی فه‌ره‌نسای ڕه‌تكرده‌وه، به‌و بیانووه‌ی فه‌ره‌نسا ڕێگه‌ی پێنادات، چه‌ند سه‌د حوشترێك و یه‌ك دوو خێوه‌تگه و سێ هه‌زار گاردی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات؟!
(ڤیدڵا كاسترۆ)ی سه‌رۆكی پێشووی كوبایش هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هه‌بوون، وه‌ختێك بڕیاریدا ده‌ست له جگه‌ره‌كێشان هه‌ڵبگرێت، لایه‌ك له جگه‌ره‌كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵیدا ده‌ستیان له جگه‌ره‌كێشان هه‌ڵگرت.
(هۆگۆ شافێز)ی سه‌رۆكی فه‌نزوێللایش جارجار ڕه‌فتارێ یان قسه‌یه‌كی تازه له خۆی پیشانده‌دات و، سه‌رنجی جیهان به لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت. پێشتریش (هیتله‌ر) و (ستالین) و (مۆسۆلینی)، هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌یریان هه‌بووه. زۆرێك له‌و سه‌ركردانه وای پیشان ده‌ده‌ن ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان، هه‌ر له خۆوه و به‌بێ پلانێكی پێشوه‌خت لێوه ده‌رده‌په‌ڕێت.
وه‌لێ من، چۆن دڵنیام (فه‌رهاد پیرباڵ) هه‌رچی ڕه‌فتار و گوفتاری شازی هه‌یه، پێشوه‌خت خۆی بۆ ئاماده ده‌كات و به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نێت و، مه‌به‌ستیشی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رنجی زۆرترین گوێگر و بینه‌ر و خوێنه‌ر بۆ لای خۆی ڕابكێشێت، هه‌ر ئاوایش دڵنیام ئه‌و سیاسییانه‌یش _ دوور له پیرباڵ _ ئه‌و كارانه‌یان به به‌رنامه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
(ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) هێنده بڕوای به خۆی به‌تینه، شانی هیچ ئیماندار و سۆفییه‌ك ناگاته داوێنی، نه‌ك هه‌ر به خۆی، به‌ڵكو بڕوای به فیكر و ئایدیۆلۆژیاكه‌یشی جێگه‌ی قسه له‌سه‌ركردن نییه.
له هه‌موو شوێنێك و له گشت بۆنه‌یه‌كدا، له تاران بێت، له قوم بێت یان له نیویۆرك، سه‌ره‌تای وتاره‌كانی به سه‌ڵاواتدان له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و دوعای هه‌رچی زووتر ده‌ركه‌وتنی (ئیمامی مه‌هدی)ی چاوه‌ڕوانكراو، ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌ر ئه‌و بڕوا به‌خۆبونه‌یشی وای لێی كردووه، له گشت شوێنێكدا ئاماده بێت و له هه‌موو بارێكدا قسه‌ی خۆی بكات، ئه‌و جگه له بڕوا به‌خۆبوون، خاڵێكی به‌هێزی تریشی تێدایه كه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی گوێگرانی، ئه‌ویش: ڕه‌وانبێژی و له‌ویش گرنگتر توانای وروژاندن و خستنه‌ڕوی پرسیاره .
ساڵی (2008)، كاتێك بانگهێشت كرا بۆ (زانكۆی كۆلۆمبیا)ی ئه‌مریكا، ئامانجی ئه‌وانه‌ی ده‌عوه‌تنامه‌كه‌یان ئاراسته كردبوو، ئه‌وه بوو بیكه‌ن به ته‌ڵه‌وه و كارێك بكه‌ن، له‌به‌ر چاوی میدیاكاندا بكرێت به پۆڕی خووراو و مه‌سخه‌ره‌ی دونیا، ئه‌وه بوو سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ئه‌و زانكۆیه‌ی ده‌عوه‌تی كردبوو، وه‌ك تیرۆرستێكی به ناوبانگ و توندڕه‌و … پێناسه‌ی كرد و به ئاماده‌بووانی ناساند، كه‌چی هه‌ر كه نۆره‌ی قسه‌كردنی هات و ده‌ستی به قسه‌كرد، پێنج خوله‌كی به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌تی كۆلاره‌ی سه‌رنجی هه‌مووان بگرێته ده‌ست و ڕێسی پلاندانه‌رانیش سه‌ر له‌به‌ر بكاته‌وه خوری!
ئه‌و_نه‌ژاد_ وتی: ” ئێمه له ئێران نه‌ریتێكمان هه‌یه، كاتێك میوانێكمان دێت، سه‌ره‌تا بواری ده‌ده‌ین هه‌رچی له هه‌گبه‌یدایه هه‌ڵیڕێژێ و به كه‌یفی خۆی چۆنی حه‌ز لێیه قسه بكات، پاشان له قسه‌كانییه‌وه هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین و حوكمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه _ سه‌رۆكی زانكۆی كۆڵۆمبیا_كردی پێش ئه‌وه‌ی تانه‌دان بێت له من، گاڵته‌كردن بوو به ئاوه‌زی ئێوه‌ی ئاماده بوو، چون ئه‌و هیچ بوارێكی بۆ ئێوه نه‌هێشته‌وه تا خۆتان به ئازادی و به ویستی خۆتان دوای گوێگرتن له قسه‌كانم، هه‌ڵمبسه‌نگێنن… ”
دوای هه‌ر چه‌ند خوله‌كێك له قسه‌كردنی نه‌ژاد، چه‌پڵه‌ڕێزانێك سه‌راپا هۆڵه‌كه‌ی داده‌گرت، به شێوه‌یه‌ك كه‌مجار سه‌رۆكێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ئاوای بۆ كراوه! ئه‌و كات زۆرێك له چاودێرانی سیاسیی ئه‌مریكایی، دانیان به‌وه‌دا نا كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ماوه‌ی بیستوچوار كاتژمێری ته‌واو، هه‌موو میدیاكانی ئه‌مریكای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكرد و له ناو دڵی ئه‌مریكاوه په‌یامی خۆی، به گوێ و چاوی خه‌ڵكی ئه‌مریكا گه‌یاند، كه ئه‌مه‌یش ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامانجه بوو كه بانگهێشتكه‌ره‌كانی ده‌یانویست!
له دوای پێشكه‌شكردنی وتارێكیشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا له نیویۆرك، ئاماده‌بووان كه نوێنه‌ری زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا بوون، هێنده‌یان چه‌پڵه بۆی لێدا، مرۆڤ وای هه‌ستده‌كرد له یه‌كێك له حوسه‌ینییه‌كانی شاری تاران‌دا وتار بۆ هه‌وادارانی ده‌دات…
ساڵی (2009)یش له (كۆنگره‌ی دوربان بۆ دژایه‌تیكردنی نه‌ژادپه‌رستی)دا، كه له كۆتایی مانگی نیساندا له وڵاتی سویسرا به‌ڕیوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و پلانانه‌ی بۆ تێكدانی قسه‌كانی له ئارادا بوون، كه‌چی وتارێكی هێنده سه‌رنجڕاكێشی پێشكه‌شكرد، دوو سێ ڕۆژ هه‌موو میدیاكانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی، به خۆیه‌وه خه‌ریكاند..
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌گه‌رچی له ڕوخسارییدا گرژ و مۆن دیاره، كه‌چی پێناچێت له نزیكه‌وه وا بێت، ئه‌و چه‌ند دژ به داگیركه‌ران تونده، دوو هێنده له به‌رانبه‌ر فه‌قیر و هه‌ژاره‌كانی وڵاته‌كه‌یدا نه‌رمونیانه..
به شایه‌دی دۆست و دووژمن له دوای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه، ساڵی (2009) ئێران گه‌رموگوڕترین هه‌ڵبژاردن له مێژووی سی ساڵی ڕابردوویدا به خۆیه‌وه بینی، به بڕوای من ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داینه‌مۆی ئه‌و گه‌رموگوڕییه بوو، نه‌ژاد به وتاره ئاگرینه‌كانی ئاگری له ساحه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته به‌ردا و به قسه ڕه‌قه‌كانی به‌ردیشی ده‌هێنایه قسه. له هه‌ر سێ ئه‌و مونازه‌رانه‌ی (دبه‌یت) ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ته‌ره‌فێكیان بوو، ئاپۆرای خه‌ڵك وه‌ك چۆن چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه و ڕیاڵا مه‌درید ده‌كه‌ن، ئاوها له خیابانه گه‌وره‌كانی تاران و شاره‌كانی تردا كۆده‌بوونه‌وه و له ته‌ك زاڵبوونی قسه‌ی لایه‌كدا ده‌بوو به هوورا وتن و فیكه‌لێدان و زۆرجاریش لایه‌نگرانی نه‌ژاد و نه‌یاره‌كانی به یه‌كدا هه‌ڵده‌پژان.. ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێ په‌رده هێرشی ده‌كرده سه‌ر نه‌یاره‌كانی و به گه‌نده‌ڵا و بێبه‌رنامه ناوی ده‌بردن، به تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر (مه‌هدی كه‌ڕڕوبی) و (میر حوسه‌ینی موسه‌وی)دا، كه دوو كاندیدی به‌ره‌ی ریفۆرمخوازان بوون، زۆر توند بوو، ئه‌و هه‌ر به‌وانه‌وه نه‌ده‌وه‌ستا، به‌ڵكو هێرشه‌كانی، خه‌ڵكانێكی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنیشی ده‌گرته‌وه، له‌وانه: هاوسه‌ره‌كه‌ی موسه‌وی، ئاغای موحه‌ممه‌دی خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشوو، ناتیق نوری سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مان، ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام و كوڕه‌كانی و….
شتێك كه نه‌ژاد وا لێ ده‌كات هێنده نه‌ترسانه هێرش بكات، په‌رێزپاكی ئه‌وه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت نكووڵی له ده‌ستپاكی ئه‌و پیاوه بكات، خۆیشی چه‌ندین جار داوای كردووه هه‌موو كاندیده‌كان سه‌روه‌ت و سامانیان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌و به كه‌ڕروبی وت: سه‌رچاوه‌ی دارایی من ئاشكرایه، ته‌حه‌ددای هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌م بتوانێت بچووكترین گه‌نده‌ڵی له من، منداڵم، هاوسه‌رم یان یه‌كێك له وه‌زیره‌كانم بدۆزێته‌وه و بڵاویبكاته‌وه.
ئه‌و ته‌نانه‌ت به توندی هێرشی كرده سه‌ر (موحسین ڕه‌زایی) كاندیدی به‌ره‌ی موحافیزكاره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكی پێشووی سوپای پاسدارانیش و، به هۆكاری وه‌ستاندنی شه‌ڕی عێراق_ ئێران تۆمه‌تباری كرد، كه بووه مایه‌ی بێتاقه‌تی (ئیمام خومه‌ینی) و نۆش كردنی په‌رداخه ژه‌هره‌كه – خومه‌ینی كاتی خۆی وتبووی: وه‌ستاندنی شه‌ڕ بۆ من وه‌ك نۆشكردنی په‌رداخێك ژه‌هر وایه، به ناچاری ئه‌و ژه‌هره نۆش ده‌كه‌م-!
نه‌ژاد زۆریشی حه‌ز له ده‌ركه‌وتن له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانییه، زۆر جار ڕۆژنامه‌نووسانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیش چاوپێكه‌وتنی دوو به‌دووی زیاد له كاتژمێر و نیوی له ته‌كدا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مریكاش تا ئێستا چه‌ند جار چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامداوه، یه‌كێكیان ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌یه كه كه‌ناڵی (ABC news) له ته‌كیدا سازیدا و، شه‌وی 28/29ـــ 4 ــ ، 2009 له كه‌ناڵی یه‌كه‌می ئێرانه‌وه بڵاوكرایه‌وه .
سه‌یر له‌وه‌دایه، نه‌ژاد هه‌ندێجار له گه‌رمه‌ی پرسیار و وه‌ڵامدا، په‌تی پرسیار له ده‌ستی به‌رانبه‌ر ده‌رده‌هێنێت و، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌وی به‌رانبه‌ر پرسیارلێكراو بێت، ده‌ست به پرسیاركردن ده‌كات.
ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كه‌ناڵی ABC news وتی: تۆ بۆ دژی هۆلۆكۆستی؟ یه‌كسه‌ر ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتی: باشه منیش دوو پرسیار له تۆ ده‌كه‌م:
پرسیاری یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هۆڵۆكۆست ڕووداوێكی مێژووییه و ڕاسته ڕوویداوه، بۆ ته‌قدیس كراوه و نابێت كه‌س پرسیار ده‌رباره‌ی بووروژێنێت و وه‌ك هه‌زاران ڕووداوی تراژیدیی تر كه له مێژوودا ڕوویانداوه، به‌دواداچوونی بۆ بكرێت؟
پرسیاری دووه‌م: ئێوه ده‌ڵێن هۆڵۆكۆست له لایه‌ن نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاوه ئه‌نجامدراوه، كه‌واته له ئه‌وروپادا بووه و، گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامنه‌داوه، هه‌مووانیش ده‌زانین فه‌ڵه‌ستین ناكه‌وێته ئه‌وروپاوه، كه‌واته پێم ناڵێیت بۆ ده‌بێت باجی تاوانێك كه میلله‌تێكی تر له ده‌وڵه‌تێكی تردا كردوویه‌تی، گه‌لێكی تر له وڵاتێكی تردا بیدات؟ ئه‌وروپا كه ئه‌وه‌نده له ئاست هۆڵۆكۆستدا هه‌ست به تاوان ده‌كات و هێنده به‌زه‌یی به گه‌لی جووله‌كه‌دا دێته‌وه، بۆ له ئه‌وروپادا ده‌وڵه‌تێكیان بۆیان درووستنه‌كرد؟
به بڕوای من ناوی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد تا هه‌تایه له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه، له‌به‌ر هیچیش نا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و چاونه‌ترسییه كه‌موێنه‌یه‌ی، ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ كه‌سانێك هه‌بن به هۆی لاساییكردنه‌وه‌ی ڕۆژئاواوه، دژی وی بن، یان میدیاكانی شه‌رق و غه‌رب هه‌وڵی شێواندنی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی بده‌ن، لێ له دواییدا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و پیاوه كه‌سێكی ڕاستگۆ بووه له‌گه‌ڵا خۆیدا..
بیرتان نه‌چێت هه‌میشه كه‌سانێَك پشتگیری له ده‌سه‌ڵاتدارانی خوێنمژ و سته‌مكار ده‌كه‌ن، ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌ی پاروه نانێك یان به‌سته دینارێكیان ده‌ست بكه‌وێت.. هیچ سه‌ركرده‌یه‌كیش نییه خه‌ڵك له ده‌وری خڕ نه‌بووبێتنه‌وه، ئه‌و هیتله‌ره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موو كه‌س له‌عنه‌تی بۆ ده‌نێرێت، هه‌ر به چه‌پڵه‌ی خه‌ڵك گه‌یشته ئه‌وه‌ی پێی گه‌یشت..
سه‌ددام حوسێنیش، خه‌ڵكانێك كه ئێستا به دیكتاتۆر و سته‌مكاری ناو ده‌به‌ن، كاتی خۆی گیانی خۆیان به قوربان ده‌كرد و، گۆرانی‌یان به باڵایدا ده‌گوت، یان لانی كه‌م شانیان ماچ ده‌كرد!
لێ من و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هیچ شتێك كۆمان ناكاته‌وه، نه خه‌ڵكی یه‌ك وڵاتین و نه یه‌ك نه‌ته‌وه‌یشین، ته‌نانه‌ت له مه‌زهه‌بیشدا له یه‌كتر جوداین، ئه‌و شیعه‌یه‌كی ده‌مارگیره و شه‌وو ڕۆژ له چاوه‌ڕوانی هاتنی مه‌هدییدا به‌سه‌ر ده‌بات و منیش سوننییه‌كی به قه‌وڵی ئه‌وان (عومه‌ری) نمره یه‌كم، ڕه‌نگه ئه‌و له‌گه‌ڵا میلله‌ته‌كه‌یشمدا هه‌ڵسوكه‌وتی باش نه‌بێت، هه‌ر بۆیه نه ده‌مارگیریی مه‌زهه‌بی و نه ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌یش ده‌مارگیریی هاونیشتمانیبوون هانی داوم به‌و كابرایه سه‌رسام بم و به‌رگری لێبكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم به ئه‌وپه‌ڕی ڕاستی ده‌زانم .
من بڕوام وایه له هه‌ركوێیه‌ك ئه‌مریكا هه‌بێت، شه‌ڕیش له‌وێیه، چۆن گه‌لانی كۆنی ئه‌سكه‌نده‌فیایی بڕوایان وابوو تا شوێنێك كه نوری خودا بڕ بكات، خێریش تا ئه‌وێ ده‌ڕوات، له‌وه‌ودوایش شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات، منیش وای بۆ ده‌چم له هه‌ر كوێ ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا، به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا یان ته‌نانه‌ت سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكاش هه‌بێت، شه‌ڕیش ڕێك له‌وێنده‌ره، هه‌ر كێیش دووژمنی ئه‌مریكا بێت به دۆستی خۆمی ده‌زانم، مه‌به‌ستم ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكایه، نه‌ك گه‌لی ئه‌مریكا .
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دژایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكای كردووه به پیشه، منیش به پێی یاسای دووژمنی دووژمنه‌كه‌م دۆستمه، ته‌رازووی سۆزم به‌لای نه‌ژاددا سه‌نگه‌لایه. . به‌ڵام شتێك هه‌یه ناتوانم بیشارمه‌وه، من ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئێرانی بوومایه، هه‌رگیز ده‌نگم به نه‌ژاد نه‌ده‌دا، چونكه ئازادییم له هه‌موو كه‌س خۆشتر ده‌وێت!
هێمن خورشید
• تێبینی: ئه‌م بابه‌ته ساڵی 2009 نووسراوه و له ڕۆژنامه‌ی (ئاسۆ)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. زیاتر وه‌ستانێكی ده‌روونناسییانه‌یه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نه‌ك هه‌ڵوێستێكی سیاسی بێت. من ئازاری كوردی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌و سته‌مه‌ی ده‌رهه‌قیان ده‌كرێت به دڵا هه‌ست پێده‌كه‌م و ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دووژمنانی ئه‌وان نییه، كه ڕاستت بوێت دووژمنی ئه‌وان و من هه‌ر یه‌كێكن .
• ئیمه‌یلی نووسه‌ر: Hemnxurshid79@gmail.com