Skip to Content

Thursday, May 2nd, 2024
پۆلی یه‌ك …  عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

پۆلی یه‌ك … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

كه‌ مـــــامۆستای ئـــه‌لفبێ‌

بۆ پۆله‌كــــــه‌ی ئێمــه‌ دێ‌

به‌ جــــــوانی داده‌نیشــین

به‌ملا و بـــــه‌و لادا ناچین

ئه‌ویش له‌ســه‌رخۆ و هێواش

ده‌ڵێت گــــوڵه‌كان رۆژباش

به‌ڕووی خـــۆش و پێكه‌نین

پێمان ده‌ڵێت ئافــــــه‌رین 

 

ئاهه‌نگی پۆل

عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی

كه‌ ده‌چـــــــــــمه‌ پۆل بۆ وانه‌

ئاســـــــــووده‌یی وه‌كو ره‌نگ

روخســـــــــــــــارم داده‌پۆشێت

ده‌ڵێی ده‌چــــــــــم بۆ ئاهه‌نگ

***

چـــونكه‌ مـــامۆســــــــتاكانم

روخـــــــۆش و لێو به‌ خـــه‌نده‌ن

وه‌ك هـــــاوڕێ وان له‌ گه‌ڵمان

میهره‌بان و دڵ گـــــــــــــه‌وره‌ن

***

هـــــــه‌ر وانه‌ ده‌ستی پێكـــرد

بارانی ئه‌وین و ســــــــــــــۆز

ده‌بارێت لـــــــــه‌ ئاســـــمانی

دڵی مامۆســـــتای دڵســــــــــۆز

***

هـه‌ر بابــــه‌تێك باس بكـــه‌ن

به‌باشـــی لــــێی تێده‌گـــه‌ین

چـــــــــــونكه‌ هه‌موو پێكــه‌وه‌

به‌شـــداری تێدا ده‌كــــــــه‌ین

***

به‌(ده‌ســـــــت خۆش)و(ئافه‌رین)

هانمان ده‌ده‌ن تێكــــــــــــــۆشین

تا سه‌ركـــــــــــه‌وتوو بین له‌ ژین

به‌ری ره‌نجــــــــــــــــمان بنۆشین

2008/6/6

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.