لۆگۆس: فەلسەفەی یاسا و دادپەروەریی…٢
بواری فه‌لسه‌فه‌ی یاسا
گه‌ر فه‌لسه‌فه زانستێک بێ ئامرازی میتۆدی عه‌قلانی جیای بکاته‌وه، ئه‌وا “فه‌لسه‌فه‌ی یاسا (ش) بریتییه له به‌کارهێنانی ته‌کنیکی عه‌قلانی دیسیپلینی فه‌لسه‌فه بۆ بابه‌تی یاسا.” ئه‌مه نه‌ک ته‌نیا به مانای به‌کارهێنانی عه‌قڵ بۆ لێکدانه‌وه‌ی پرسه تیئۆرییه‌کان به‌لکو بۆ سه‌رنجدان و ره‌خنه‌کردن و هه‌لسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی دادوه‌ریی و به‌کارهێنانی یاساش له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌رییدا، به‌کار دێ. ”ترادیشنی پرۆسه‌ی یاسایی له ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه: که دادوه‌ره‌کان باوه‌ڕی خۆیان نه‌خه‌نه سه‌ر سیاسه‌ت به‌لکو عه‌قڵ ئه‌مه‌ش مانای وایه له پرسه ناکۆکیی-له‌سه‌ره‌کاندا بڕیاره‌کانیان له سه‌ر پرینسیپی ناسیاسیی بنیاتبنێن که ئه‌وه‌نده فراوان بن رێزی هه‌ردوو لای ناکۆکییه‌که به ده‌ستبێنن. [نیل دەکسبری، ل.5]
گرفتێکی تر له‌م پێناسه‌یه ئه‌وه‌یه ئایا بابه‌تی یاسا هه‌ر کۆزانه‌کان و بیره یاساییه‌کانن یان پراکتیسی یاسا و کێشه سیاسیی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه؟ گه‌ر ده‌وری فه‌لسه‌فه‌ی یاسا ته‌نیا له‌ئاستی بیرا بمێنێته‌وه ئه‌وکاته فه‌لسه‌فه‌ی یاسا ده‌بێته فۆرمالیزم و له داینامیکی ئه‌و کۆئاخنه‌ی ژیان داده‌بڕێ که یاسا کاری تێدا ده‌کا. فۆرمالیزم بریتییه له:”هه‌ولدان بۆ هه‌لسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ کایه‌یه‌کی تایبه‌تی زانیندا وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن کۆمه‌له پرینسیپێکی زانستی پێکسازو جه‌وهه‌ری حوکم بکرێن که ده‌توانرێ ئه‌و پرینسیپانه به شیوه‌یه‌کی لۆجیکی ده‌ستنیشان بکڕین و بخرێنه روو.” [ل10] دیاره ئاسۆی به‌کارهێنانی یاسا زۆر له‌وه فراوانتره پراکتسیی یاسایی به کۆمه‌له بیرێکی ستراکتووریی سنووردار بکرێ. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یاسا یان زانستی یاسا [جوریسپرودینس]ئه‌ركیکی سه‌خت و بێهووده بێ
( مورفی و کۆلمان. ل1). له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئێمه ته‌کنیکی عه‌قلانی تا راده‌یه‌ک بۆ هه‌موو دیسیپلینێک به‌کار ده‌هێنین. بۆیه فه‌لسه‌فه‌ی یاساش ئه‌م پێناسه‌یه سنووردار‌و ماناته‌سکیی ناکات به‌لکو زیاتر مانا و کایه‌که‌ی فراوان ده‌کا. نیل ده‌کسبری له کتێبی “بنکاره‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی یاسازانیی ئه‌مریکی دا” ده‌نووسێ: ” زۆر جۆره کاری رووناکبیریی [ئینتیلێکچاوالی) ده‌که‌وێته خانه‌ی زانستیی یاساوه، ده‌ستنیشانکردنی تایبه‌تییه‌کانی بابه‌تێک که ئه‌و هه‌موو جۆره کارانه‌ی گرتبێته خۆی ئه‌وه‌نده فراون و بێتام ده‌بێ که سوودێکی ئه‌وتۆی نه‌بێ. [ل.1] . واته فه‌لسه‌فه‌ی یاسا کورته گوته‌یه‌که بۆ ئایدیای ئەوەندە فره‌چه‌شن که ناشێ هاوکۆکییه‌کی گه‌ردوونیی [هه‌مه‌لایی} ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی ئایادیای فه‌لسه‌فه‌ی یاسا پێکدێنن دابمه‌زرێندرێ. [ل. 1] له روانگه‌ی رۆجه‌ر ئه‌ی شاینه‌ره‌وه [بزاڤی بیریی یاسایی 1992) ‘به‌ر له فه‌لسه‌فه‌ی شیکاریی یاسا، له جیهاندا یاساکان و ڕێنما یاساییه‌کان و مه‌زه‌به یاساییه‌کان و دامه‌زراوه یاساییه‌کان و سیستمه یاساییه‌کان هه‌ن. فه‌لسه‌فه ده‌خوازێ وه‌سفێکی روون و ئاشکرای ئه‌و بووندارانه بکات بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ته‌له‌کانی سروسشتی ئه‌وان حه‌ل بکات. فه‌لسه‌فه‌ی یاسا له‌م رووه‌وه هیچ جیاوازییه‌کی له فه‌لسه‌فه‌ی زانست، فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر، فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵ’ نییه.زانست و هونه‌ره‌کان وه‌ک پرۆژه‌ی مرۆڤ به‌ر له هه‌ر هه‌وڵێکی فه‌یله‌سوفه‌کان بۆ تێگه‌یشتنیان هه‌ن.” [ل5)
فه‌لسه‌فه‌ی یاسای شیکاریی
فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م جۆن ئوستن (ئۆستن: ١٩٧٠) جیاوازی له نێوان زانستی یاسایی شیکاریی و زانستی یاسایی پێوانەیی (نۆرماتیڤ) ده‌کات. زانستی یاسایی شیکاری گرنگیی ده‌دا به شیکردنه‌وه‌ی لۆجیکی کۆزانه بنچینه‌ییه‌کان که له یاسادا ده‌رده‌که‌ون وه‌ک: ئه‌رک، به‌رپرسیاریی، به‌هانه، فرامۆشیکردن، و کۆزانی یاسا خۆی. زانستی یاسایی پێوانه‌یی (قیاسی) گرنگی ده‌دا به ره‌خنه‌گرتنی عه‌قڵانی و نرخاندنی پراکتیسه یاساییه‌کان. ئه‌و ره‌خنه‌گرتنه زۆربه‌ی کات سروشتی مۆرالی هه‌یه. به‌لام ده‌کرێ له رووی ئابووریی و سایکۆلۆجی و سیاسییشه‌وه بێ. هتد فه‌یله‌سوف به پله‌ی یه‌که‌م لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه ئامۆژگاری ده‌رباره‌ی یاسا له‌و روانگانه‌وه بدات، به‌لکو هه‌ول ده‌دات بنسازیی (ستراکتوری) لۆجیکی ئه‌و ئامۆژگارییانه تێبگات. لێره‌وه ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی که بایه‌خ به نرخاندنی مۆرالی یاسا ده‌دا، گرنگیی به سروشتی جه‌ده‌لییه عه‌قلییه مۆرالییه‌کان و لێدوانه‌کان [ئارگیومێنت] ده‌دات و به ته‌نگه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌ربخا له ئه‌و جۆره جه‌ده‌له عه‌قلییه ده‌شێ له جێبه‌جێکردنی یاسادا به‌کار بێ. بۆ نموونه ده‌توانرێ جه‌ده‌لی مۆرالی ده‌رباره‌ی ته‌واوی پراکتیسی سزادانی یاسایی به‌کار بێت. گرنگیدانی فه‌یله‌سوف به لایه‌نی بیریی و کۆزانییه. ئه‌و فه‌یله‌سوفه‌ی که گرنگیی به شیکردنه‌وه‌ی ئابووریناسیی یاسا ده‌دا، مه‌به‌ستی ئه‌وه نییه ئامۆژگاری ئابووریی بدات، به‌لکو ده‌یه‌وێ ستراکتوری لۆجیکی ئه‌و ئامۆژگارییه تێبگات و ئه‌وه‌ی لا روون بێت تا چ ئاستێک ئه‌و شیکارییه کۆزان و پراکتیسه یاساییه‌کان روونده‌کاته‌وه. که‌وایه ئه‌رکی سه‌ره‌تایی فه‌یله‌سوفی یاسا شیکاریی و بیرییه. ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌ش که خه‌ریکی کێشه پێوانه‌ییه‌کانه. چونکه ئاخاوتنی پێوانه‌یی ئه‌وکاته نرخی ده‌بێ که له ئاستی شیکارییدا روون بێت و به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانیی دارێژرابن. چونکه به راستی مه‌ترسیدار ده‌بێ گه‌ر ئه‌و پراکتیسه یاسییانه شلوشۆق و ده‌سه‌لاتئامێزو سۆزئامێز و دۆگماتیکی بن. به کورتی گه‌ر به‌ته‌واوی عه‌قلانی نه‌بن به ناوه‌رۆکه مۆرالییه‌که‌ی لۆجیکی عه‌قله‌وه.
“ئامانجی فه‌لسه‌فه لێره‌دا وه‌ک له هه‌موو شوێنێکی تردا، ئه‌وه‌یه که ستاندارده‌کانی ره‌خنه‌ی عه‌قڵیی ره‌پێش بکاو بیانپارێزێ و به‌رامبه‌ر هه‌ر تاریکاییه‌ک بجه‌نگێ که ده‌وری هه‌ر پراکتیسیک ده‌ته‌نێ کاتێ ئه‌و پراکتیسه به زمانی عه‌قلی گشتی و بابه‌تیی باسناکرێ به‌ڵکو به زمانی هه‌ست و عاتیفه‌ی ڵێنه‌کۆلراوه، دۆگما، باوه‌ڕ، و نه‌ریت و عاده‌ت. به‌م جۆره بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی یاسایی به ئاسانی دیاریده‌کرێ:هه‌ر کاتێ پرسیارێ ده‌رباره‌ی یاسا ده‌کرێ که پرسه پێوانەییەکان و پرسه‌کانی شیکاری کۆزانیی ده‌گرێته‌وه له‌وانه ئه‌و کێشانه‌ی پێوه‌ندی به‌م دووانه‌وه هه‌یه، ئه‌و کاته پرسیارێکی فه‌لسه‌فی ده‌رباره‌ی یاسا راست ده‌بێته‌وه.” (ل2)
فه‌لسه‌فه‌و پێناسه‌ی یاسا
مادام سەرەتای سەرەتای ئاخاوتبی فەلسەفی پێناسەی ورد‌و لۆجیکییە، که‌وایه ئێستا ده‌بی بزانین یاسا چییه؟ ئه‌م پرسیاره گشتییه.ئێمه باسی باسا وه‌ک کۆزان، یان بیرێکی گشتی ده‌که‌ین، باسی پێناسه‌که‌ی یاسا، یان وه‌ک فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیکی ناوی ده‌نێ: جه‌وهه‌ری یاسا ده‌که‌ین. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بابه‌تی فه‌لسه‌فییه چونکه فه‌لسه‌فه به دوای دۆزینه‌وه‌و تێگه‌یشتنی جه‌وهه‌ری شته‌کاندا ده‌گه‌ڕێ نه‌ک مانا ساده‌و وابووه‌که‌یان. بۆیه “یه‌کێک له کۆنترین کێشه‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی یاسا، کێشه‌ی شیکردنه‌وه‌ی کۆزانی یاسا خۆیه‌تی.”
ره‌نگه ئه‌مه پرسیارێک دروست بکات: “چییه وا ده‌کات که شیکردنه‌وه‌ی کۆزانی یاسا ئه‌وه‌نده قورس بێت که وای لێده‌کا پێش هه‌موو پرسه‌کانی تری فه‌لسه‌فه‌ی یاسا بکه‌وێ؟ {هارت ل 6).
پرسیاره فه‌لسه‌فییه‌کان ئه‌وکات ده‌رده‌که‌ون که له سروشتی یاسا وه‌ک کۆزان و له ده‌وری یاسا وه‌ک پراکتیس سه‌رنج ده‌ده‌ین. فه‌یله‌سوفی یاسایی به‌ریتانی هاوسه‌رده‌م ئێچ.ئێڵ. هارت له کتێبه دامەزرینەرە گرنگە‌که‌یدا’کۆزانی یاسا’ [ئۆکسفۆرد ١٩٦١] چه‌ند ناسکارێکی تایبه‌تی یاسای ده‌ستنیشان کردوون که وا ده‌کا شیکردنه‌وه‌که‌ی سه‌خت بێت. لەبەرگرنگیی دامەزرێنەرانەی ئەو کێشە تیۆرییە تایبەتمەندییانە سەبراەت بە پێناسەی یاسا هەوڵ دەدەم کورتەیەکیان بخەمە روو::
1. یاسا وەک هێزو کۆنترۆلی کۆمەڵایەتی:
ئاشکرا دیاره یاسا ئامرازێکه بۆ کۆنترۆلی کۆمه‌لایه‌تی– میاکنیزمێکه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک ناچار بکه‌ی کارێک بکه‌ن که ئاماده‌نین که لێیان بگه‌ڕی به‌خۆشی خۆیان بیکه‌ن. به‌لام چۆن میتۆدێکی یاسایی کۆنترۆڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له میتۆده‌کانی دیکه‌ی کۆنترۆلی کۆمه‌لایه‌تی وه‌ک مۆرالیتی و هێز جیاوازه؟ تێکه‌ڵییه‌کی زۆر له زمانی یاسا‌و زمانی مۆرالیتیدا هه‌یه، هه‌ردووک باس له ئه‌رک، به‌رپرسیارێتی، ماف، واجیب، هتد ده‌که‌ن. به‌لام یاسا‌و مۆرالیتی گه‌رچی زۆر له یه‌کتره‌وه نزیکن، له هه‌ندێ رووه‌وه جیان. ئایا ده‌شێ یه‌کێک له جیاوازییه‌کان ئه‌وه بێ که یاسا هێز یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز پالپشتی ده‌کا له کاتێکدا مۆرالیتی ئه‌و پاڵپشته‌ی نییه؟ هێز به‌شێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی سسیستمی یاسایی یه که وامان لێده‌کا حه‌ز بکه‌ین هێزو یاسا به یه‌که‌وه کۆبکه‌ینه‌وه.به‌لام وردبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتر بۆمان ده‌رده‌خا که ئه‌م پێکه‌وه‌لکاندنه‌ی هێزو یاسا گومراکه‌رانه‌یه. کاتێ له بواری یاسای تاوانکاری (کریمینه‌ل لۆ) ده‌رده‌چین، زه‌حمه‌ت ده‌بێ ئه‌وه بسه‌لمێنی که یاسا به به‌کارهێنانی هێزه‌وه به‌نده. زۆربه‌ی کاره یاساییه‌کانی رۆژانه‌مان ده‌وری هێزیان تێدا نییه. که‌وایه گه‌ر نه‌توانین کۆزانه‌کانی یاسا‌و، مۆرالیتی و هێز له یه‌ک خانه‌دا کۆکه‌ینه‌وه، پێوه‌ندییه‌کانی نێوانیان چییه؟ به‌بێ شیکردنه‌وه‌ی کۆزانی یاسا ناتوانین وه‌لامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه.
(2) یاسای وەسفیی و رەچەتەیی:
ده‌شێ کۆزانی یاسا به شێوه‌یه‌کی نادیار‌و ته‌مومژاوی به‌کار بێ و ئه‌مه ببێته هۆی پێکه‌ڵییه‌کی مۆرالی و هۆشمه‌ندیی. هه‌ندێ جار کاتێ خه‌لک باسی یاسا ده‌که‌ن باسی یاسای وه‌سفی ده‌که‌ن: باسی ئه‌وه‌ی چؤن شته‌کان له وابوودا (واقیع – ریالیتی) به رێکی رووده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی پێێ ده‌وترێ :’یاسای سەنگڕاکێشیی- جازیبیه’ نموونه‌یه‌کی یاسای وه‌سفی یه. هه‌ندێ جاری تر که باسی یاسا ده‌که‌ن باسی یاسای ره‌چه‌ته‌یی (ده‌بێ وابێ) ده‌که‌ن، واته فه‌رمانێکی ده‌سه‌لاتئامێز که چ شتێ ده‌بێ رێێ پێبدرێ و چ شتێ رێێ پێنه‌درێ. یه‌که‌م هه‌موارکردنی ده‌ستووری ویلایه‌ته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مریکا (“کۆنگرێس نابێ هیچ یاسایه‌ک دابنێ ده‌رباره‌ی دامه‌زراندنی هیج دینێک.”) به روونی یاسایه‌کی ره‌چه‌ته‌یی یه، ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی یاسای ره‌چه‌ته‌یی تر. ئه‌مه راگه‌یاندنێک نییه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی کؤنگرێس له راستیدا کردوویه‌تی یان پێشبینی ده‌کرێ له داهاتوودا بیکات. ئه‌مه راگه‌یاندنه که کۆنگرێس روخسه‌تی هه‌یه چ بکاو چ نه‌کا ده‌رباره‌ی ده‌رکردنی یاسای ره‌چه‌ته‌یی. ئه‌م جۆره یاسا‌و سیستمی یاساییانه، و یاسای ره‌چه‌ته‌یی و یاسای وه‌سفیی، بابه‌تی دیراسه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یاسان. یاسا وه‌سفییه‌کان له لایه‌ن فه‌لسه‌فه‌ی زانسته‌وه سه‌رنج ده‌درێن. ئه‌و دوو مانایه‌ی یاسا هێشتا هه‌ندێ جار پێکه‌ڵده‌کرێن. بۆ نموونه هه‌ندێ که‌س له به‌ر هۆی مۆرالیی سه‌رکۆنه‌ی بۆ نموونه خۆحەزیی (حەزبوون لە نێمای خۆ یان هۆمۆسیکچوالێتی) ده‌که‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی’دژ به یاسای سروشته’ یان به ساده‌یی ‘سروشتی’ نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ری بخه‌ن که ئه‌و کارانه به‌دن و ده‌بێ به یاسا سزا بدرێن. به‌لام کاتێ باسی ‘ دژ به یاسای سروشت ده‌که‌ن’، مه‌به‌ستیان چییه؟ دیاره ناشێ مه‌به‌ستیان ئه‌وه بێ که ئه‌م کارانه له سروشتدا روو ناده‌ن. ئایا دژ به یاسای سروشت مانای وایه ‘وه‌ک ستاتیستێک که‌م رووده‌دا” گه‌ر ئه‌وه مه‌به‌ستیان بێ ئه‌وا ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وان وه‌سفی یه‌و که‌س ناتوانێ ئه‌نجامگیریی مۆرالی یان به‌هاداریی یان ره‌چه‌ته‌ییان بۆ بکات. گه‌ر ده‌گمه‌نی روودانی شتێک بیکاته ناسروشتی و له‌مه‌وه نامۆرالی، خۆ داهێنانی هونه‌رێش شتێکی ده‌گمه‌نه ئایا ده‌ربرینی ئه‌و توانسته ده‌یکا به نامۆرالی؟ گه‌ر مه‌به‌ست له یاسای سروشتی شتێکی ره‌چه‌ته‌تیی بێ، ده‌بێ بپرسین چ شتێ ده‌سه‌لات ده‌داته سروشت؟ ئایا سروشت یاسادانه‌رێکی گه‌ردوونیی هه‌یه؟ گه‌ر مه‌به‌ستیش ئه‌وه‌بێ که ئه‌مه دژی لێکدانه‌وه‌ی منه ده‌رباره‌ی فه‌رمانه‌کانی یه‌زدان ئه‌وه باشتره له سه‌ره‌تاوه ئه‌مه بوترێ. یاساییبوون به ساده‌یی له‌گه‌ل رێکرووداویی وه‌سفی نایه‌ته‌وه هه‌ر وه‌ک ناکرێ له‌گه‌ڵ مۆرالیتی و هێزدا وه‌ک یه‌ک سه‌یر بکرێن. به‌لام وه‌ک ئه‌و پرسیارانه نیشانی ده‌ده‌ن پپێوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ل رێکبه‌ندیدا هه‌یه.شیکردنه‌وه‌ی کۆزانی یاسا ده‌شێ ئه‌و پێوه‌ندییه‌مان بۆ روون بکاته‌وه. (ل ٧)
3. چی یاسا دەکا بە یاسا؟
کۆزانی یاسا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌یسی شێوه‌یاسایی که که‌یسی گرنگی مه‌رزه‌هێڵی یاسان، به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌وه. ئه‌و که‌یسه یان پراکتیسانه‌ی یان ده‌زگایانه‌ی ئه‌وه‌نده ناسکاری هاوبه‌شییان هه‌ن که وامان لێبکات حه‌ز بکه‌ین وه‌ک یاسا سه‌یریان بکه‌ین به‌لام ئه‌وه‌نده‌ش خاڵی جیایان تێدان که به‌پێچه‌وانه‌وه حه‌زبکه‌ین. بۆ نموونه یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی یان یاسای سه‌ره‌تایی [پریمیتیڤ)..ئایا ئه‌وانه به راستی یاسان؟ ئه‌وانه‌ی به نا وه‌لامیان داوه‌ته‌وه، ئه‌م ئاخاوتنه‌یان هه‌یه:گه‌ر ئه‌مانه به‌راستی یاسان {نه‌ک له شێوه‌ی یاسادابن یان به‌رله‌یاسا بن) :کوان ئه‌و ده‌زگا یاسادانه‌رانه‌ی که یاساکانیان داده‌نێن؟ کوان ئه‌و دادگایانه‌ی که به دروستی لێکیان ده‌ده‌نه‌وه؟ و ئه‌و ده‌زگا سزابه‌ده‌ستانه‌ی که به هێز پشتیوانیان لێده‌که‌ن؟ با وای دابنێین که ئه‌م ناسکارانه نین. ئه‌وسا تاوه‌کو پیوه‌ندییه‌کانی کۆزانی یاسادانان [لێجیسله‌یشن) و دادگا‌و سزا له‌گه‌ڵ کۆزانی یاسا خۆی لێکنه‌ده‌ینه‌وه، ناتوانین بزانین تا چ ئاستێک، یان هه‌رگیز، نه‌بوونی ئه‌و ناسکارانه ده‌بێته گرفتێک بۆ ریزبه‌ندکردنی یاسایی نێونه‌ته‌وه‌یی و یاسای سه‌ره‌تایی وه‌ک نموونه‌ی راسته‌قینه‌ی یاسا.
ئەوەی یاسا دەکا بە یاسا یان پێویستی بوونی یاسا دروست دەکا بە لای [هارت] ەوە ل.٦-٨) ئەوەیە کە هەندێکردەوەو رەفتاری مرۆڤ بەرئارەزوو (ئیختیاری) نین وتا رادەیەکی زۆر یان کەم رەوشی (ناچاریی) یان (زۆر-هێز) یان تێدایە جا ئەو هێزە ماددی-فیزیکی یان مەعنەویی و مۆرالیی بێت. دەنووسیت:
The most prominent general feature of lawat all times and places is that its existence means that certain kinds of human conduct areno longer optional, but in some sense obligatory.
[هەرە دیارترین روخساری یاسا لە هەموو کاتێک و شوێنێکدا ئەوەیە کە بوونی یاسا مانای ئەوەیە کە هەندی جۆری رەفتاری مرۆڤ هیچی دی بەرئارەزوو (ئیختیاری) نین بەلکو بە هەندێ ڵیکدانەوە ناجاریی یان بە زۆر پێکراون.] ل٦
ئەم روالەتە بە روالەت سادەیەی یاسایە کە وای لێدەکا بە راستیی بابەتێکی ئاڵۆز بێت چونکە پێویستی بە روونکردنەوەی ئەو هەلومەرج و رەوشانە هەیە کە تێیدا رەفتاری مرۆڤ یان تاکێک ئیختیاری نابێ و لە ژێر باری هەندی مەرجی ناچاریدا یان هەڕەشەدا کارێک دەکا یان نابێ بکات. وەک ئەوەی کەسێک چەقۆت لە سەر مل رادەگرێ و پارەکەت لێدەستێنێ و تۆش(بە ناچاری) دەیدەیتە دەست، یان ترس و لێکدانەوەیەکی ئەخلاقیی رێگات لێدەگرێ کارێک بکەیت. هارت ئاماژە بە بۆچوونی زانای یاسازانی ئینگلیزی (جۆستن) دەکا کەدەلی: ئەم بیرەی (ناچاریی) گەر جەوهەری یاسا دیاری نەکا ئەوا بە لای کەمەوە کلیلێک بۆ زانست یاسا بە دەستەوەو دەدات. (ل٦)
رەگەزەکانی یاسا 4.
گرفتێکی تر ئه‌وه‌یه که کۆزانی یاسا پێویستی به شیکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌کانی یاسا خۆیه‌تی که ئه‌وانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه پرسی فه‌لسه‌فی گرنگ و سه‌رنجڕاکێش دێننه پێشه‌وه. هه‌ندێ یاسا پێویستییان به دادبڕه‌کان [ئه‌حکام] هه‌یه و پشت به ئه‌وان ده‌به‌ستن. یان یاساکان خۆیان ئه‌و دادبڕانه‌ن. به‌لام دادبڕ چین و مانای چییه که ده‌ڵێین دادبڕێک(حوکمێکی یاسایی) هه‌یه؟ دادبڕه‌کان بابه‌تی ماددی نین تا ببیندرێن، ده‌ستیان لێبدرێ یان په‌نجه‌یان بۆ رابکێشرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارێکی شیاوه که ده‌رباره‌ی هه‌ندێ دادبڕ که هه‌ن و هه‌ندێکی تر که نین. بۆ نموونه ده‌توانین بڵێین که به راستی له به‌ریتانیا دادبڕێک دژی ده‌ستدرێژی سێکسی هه‌یه. به‌لام یاسابڕێک ده‌رباره‌ی چوون بۆ که‌نیسه نییه. به‌لام به‌کارهێنانی ئه‌و ‘هه‌یه‌و’ نییه‌و ، به راست، سه‌باره‌ت به بووی وه‌ک یاسا و دادبڕ چییه؟ ڵێره‌دا پرسی هه‌بوون-مان ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵێ شت هه‌یه، که ره‌نگه کۆزانی یاسا یارمه‌تیمان بدا ئه‌و پرسانه روون بکه‌ینه‌وه. ئێمه پێویسته بزانین مانای یاسا چییه بۆ ئه‌وه‌ی بشزانین بوونی یاسا چ ده‌گه‌یه‌نێ. (مۆرفی و کۆلمان ل ٩) له لێدوانی‌دا له هۆکاره‌کانی هارت بۆ پێداویستی بۆچوونی فه‌لسه‌فی، مێرفی ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که هۆکاره‌کان ته‌نیا بیریی نین به‌لکو پراکتیکیشن، واته روونکردنه‌وه‌ی بیریی و به‌ده‌ستهێنانی به‌رچاوروونییه‌کی ئایدیایی و دامه‌زراندنی لێکدانه‌وه‌یه‌کی لۆجیکی بیر‌و بۆچوونه یاساییه‌کان پێیداویستییه‌کی جه‌وهه‌رییه بۆ به‌کارخستنی دروستی یاسا‌و له ئه‌نجامدا پاراستنی پرینسیپه‌کانی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و چاکه‌و دروستی. تێگه‌یشتنی دروستی یاسا‌و پێبه‌ندبوون پێیه‌وه خه‌مێکی مۆرالی و سیاسییه. لادان له حوکمی یاسا، یان جوولانه‌وه دژی یاسا، یان کارکردن دژی یاسای جیهانی ، هه‌موو ئه‌مانه پرسی گرنگن و ده‌بنه به‌هانه یان پاکانه ته‌نانه‌ت بۆ سه‌پاندنی سزای یاسایی و ته‌نانه‌ت به‌رپابوون و ارگه‌یاندنی جه‌نگیش. رژێمه چه‌ته‌کان ئه‌وانه‌ن که هیچ رێز بۆ یاسا دانانێن؟ به‌لام کام یاسا؟ پێویسته کۆزانی ئه‌م یاسایه روون بێ.حکومه‌ته‌کانی رۆژاوا زۆر جار باسی خۆیان به‌وه ده‌که‌ن که حکومه‌تی یاساکانن نه‌ک که‌سه‌کان. واته لای ئه‌وان یاسا وه‌ک هێزێکی مه‌عنه‌ویی و نوێنه‌ری ئیراده‌ی گه‌ل و عه‌قڵی به‌کۆمه‌لێ هه‌موویان حوکم ده‌کات نه‌ک نیاز‌و ته‌ماع و مێشکی په‌ککه‌وته‌ی چەند دیکتاۆرو میری جەنگ و بنه‌ماڵه‌یه‌ک. به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش هاولاتی هه‌ست ده‌کا ئه‌وه ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی ئه‌وه که ئیتاعه‌ی یاسا‌و سسیستمی یاسای ولاته‌که‌ی بکا. لادان له یاسا ته‌نیا به هه‌له‌و سه‌هو داناندرێ به‌لکو وه‌ک سه‌رپێچییه‌کی رەوشتیی مه‌ترسیدار سه‌یری ده‌کرێ. ئه‌م هه‌لوێسته به‌رامبه‌ر یاسا، له به‌رئه‌وه‌یه یاسایه‌و ته‌واو، هیچ هۆو به‌هانه‌ی تری ناوێ. گه‌ر یاساش بێت مانای وایه دوو مه‌رج و پرینسیپی سه‌ره‌کی دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانی و ئیراده‌ی یان عه‌قلی به‌کۆمه‌ڵی تێدایه.
روونکردنەوەی فەلسەفیی یاساکان
به‌لام پێویستیمان به فه‌لسه‌فه‌ی یاسا هه‌یه تا به‌راستی بزانین و بتوانین لێی بکؤڵینه‌وه یاسا چییه‌و چؤن ده‌توانی پرینسیپی یه‌کسانی که هه‌م بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تیمان وه‌ک تاک و هه‌م بۆ پاراستنی بوونمان وه‌ک کۆمه‌ڵ و گەل پێویسته، بچه‌سپێنێ و بپارێزێ و بخاته‌کار. ئه‌گه‌ر یاسا ئه‌وه بێ که ته‌نیا له‌لایه‌ن هێزو به ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس جێبه‌جێ ده‌کڕێ، ئه‌وا ئه‌و پاکانه ئه‌خلاقییه‌ی نامێنێ که هاو-ولات گوێرایه‌ڵی بێت. بۆ ئه‌وه‌ی هاو-ولات به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی خۆی بزانێ ریزی یاسا بگڕێ ، پێویسته له‌وه‌ش دلنیا بێ که ئه‌و یاسایه بۆ خزمه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌له‌که‌یه‌تی به گشتی. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاتێ ئێمه بۆ هه‌ر کێشه‌یه‌کی ژیان روو ده‌که‌ینه یاسا، ده‌بێ بزانین ئه‌و یاسایه چییه رووی تێده‌که‌ین، چۆنه‌و چۆن جێبه‌جێده‌کرێ. ڵێره‌شه‌وه هه‌بوونی بیر‌و تێگه‌یشتنی فه‌لسه‌فیی ده‌رباره‌ی یاساکان بۆ روونکرنه‌وه‌یان و ره‌خنه‌گرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان پێویستییه‌کی بنه‌ره‌تییه. له لایه‌کی تریشه‌وه پرسی تێگه‌یشتنی یاسا ته‌نیا کۆزانی یاسا‌و ماناکه‌ی نییه به‌لکو بۆ هاولاتی پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی یاسا گرنگه. ئاسان نییه بزانین برگه‌یه‌کی یاسا به‌راستی مانای چییه‌و چۆن کار ده‌کاته سه‌ر کێشه‌یه‌ک که به‌ره‌و رووی هاولاتی ده‌بێته‌وه. له زۆربه‌ی کاتدا، ئه‌و برگه‌یه ده‌بێ شرۆڤه‌ی بۆ بکڕێ و لێکبدرێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بکرێته هێزی جێبه‌جێکردنی یاسایی. ئه‌مه‌ش له لایه‌ن دادگا‌و دادوه‌رو دادگۆکانه‌وه (جووریی)ده‌کرێ به‌لام له‌م پرۆسه‌دا هاو-ولات پێویستی بە بەکارهێنانی پارێزه‌ره. گه‌ر سسیتمی یاسایی و پرۆسه رۆژانه‌کەشی ئاسان نه‌بێ و له به‌رژه‌وه‌ندی تاک و هاو-ولاتدا نه‌بێ و زامنی ئه‌وه نه‌بێ له رێگای شکات و سکالاو قه‌ره‌بووکردنه‌وه، ماف و یه‌کسانی هاو-ولاتان بە یاسا و به‌رامبه‌ر یاسا ده‌پارێزرێ، یان ته‌نیا له رێگای پاره‌و واسیته‌و دەسەڵاته‌وه ده‌توانرێ یاسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێک و زیانی لایه‌کی تری به‌رامبه‌ر به‌کاربهێنرێ، ئه‌وه ئه‌وسا گه‌نده‌لیی و فەساد جێێ یاسا ده‌گرنه‌وه‌و یاسا مانا‌و به‌های مۆرالیی خۆی ون ده‌کا. به‌لام دیسانه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی یاسامان پێویسته تا بزانین ئه‌و به‌هاو مانا مۆرالییانه چین و چۆن پارێزگاری‌یان ڵێ ده‌که‌ین. و ئایا یاسا خۆی چییه‌و چۆنه کاتێ له که‌یسه‌کانی دادگادا به‌کاردێن؟ بۆ نموونه: یاسا ده‌ڵێ لێخوڕینی سه‌یاره به سه‌رخۆشی که‌تنێکی یاساییه. تؤش به سه‌رخۆشیی پاسکیلێکت لێخوڕیوه. له دادگا به‌وه به‌رگریی له خۆت ده‌که‌ی، یان پارێزه‌ره‌که‌ت، به‌رگرییت لێده‌کا، که یاساکه بۆ سه‌یاره‌یه. تۆ پاسکیلت لێخوڕیوه. پاسکیل سه‌یاره نییه، که‌واته به‌پێی ئه‌و برگه یاسایی یه تۆ تاوانبار نیت؟ دادوه‌ر لێره‌دا – که یاساکه روون نه‌بێ و برگه‌ی یاسایی تر نه‌بن بۆ ئه‌م که‌یسه، یان بریار ده‌دا ئه‌مه دروسته و به ئه‌ستۆپاکی ده‌رده‌چی یان خۆی فامی[ئیجتیهادی] خۆی به‌کاردێنێ و ته‌فسیریک بۆ یاسا دەکاو تۆ به یاساشکێن داده‌نێ و سزات ده‌دا؟ له‌م حاله‌دا، له‌و ولاتانەی یاسا له سه‌ر بنجینه‌ی عه‌داله‌ت و بۆچوونی فه‌لسه‌فی دروست بووه، کەیسه‌که لێره‌دا کۆتایی نایه. یاسایه‌ک که روون نه‌بێ و جه‌وهه‌ری دادپه‌روه‌ریی به‌کار‌هێنانه‌که‌ی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان دروست نه‌بێ، ناتوانرێ ئه‌رکی خۆی وه‌ک پاریزه‌ری دا‌و مافی یه‌کسانی هاولاتییان به‌جێبگه‌یه‌نێ. ڵێره‌دا کۆمه‌لی پرسیاری لۆجیکی واته فه‌لسه‌فی گرنگ دێنه گۆڕێ:
1، فام [ئیجتیهاد] چییه‌و ده‌وری له یاسادا چیه‌و له چ کاتێکدا دادوه‌ر ده‌توانێ فام به‌کاربێنێ؟
2. چۆن زامن به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه به‌کارهێنانی ئه‌م فامه زامن ده‌که‌ین؟
3. ئایا له‌م حاله‌ته‌دا دادوه‌ر یاسا به‌کار ده‌هێنێ[ واته پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی یاسامان هه‌یه]؟ یان دادوه‌ر به‌و فامه‌و بریارەی خۆی یاسایه‌کی تازه دروست ده‌کا: واته ئه‌رکه‌که‌ی له لێکدانه‌وه‌و جێبه‌جێکردنی یاسا وه بوو به یاسا دانه‌ر و پێشینه‌یه‌کی یاسایی دروست کرد که دادوه‌ری تریش وه‌ک به‌روارد [قیاس، ئه‌نه‌لۆجی) چاوی لێده‌که‌ن؟ له سیستمی به‌ریتانیدا پێشینه‌ی یاسایی و به‌راورد ده‌ورێکی گرنگیان له پرۆسه‌ی یاساییدا هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌زانین که له سسیستمی یاسایی ئیسلامی‌دا[ شه‌ریعه‌ت) فام و به‌راورد [ئیجتیهاد و قیاس]ده‌روێکی مێژوویی گرنگ و پڕكێشه‌یان هه‌بووه‌و هه‌یه.
جا گه‌ر جێبه‌جێکردنی تاکه‌یاسایه‌ک بۆ تاکه که‌یسێک ئه‌وه‌نده پرسیاری جه‌وهه‌ریی بهاروژێنێ، ئه‌ی هه‌موو سسیتمی یاسای ولاتێک و کێشه‌کانی سیاسیی و ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێ به‌رده‌وام چه‌نده‌و چ جۆره پرسیارگه‌لێکی یاسایی و بیریی گرنگ بێننه پێشه‌وه که چاره‌سه‌رییان پێویستییان به بۆچوونی فه‌لسه‌فی و فامی عه‌قڵانی هه‌یه؟ له لایه‌که‌وه دروستی به‌کارهێنانی ئه‌و عه‌قله فه‌لسه‌فییه‌و و فامه یاسایی یه‌یه که وا ده‌کا یاسا به‌رده‌وام چ وه‌ک کۆزانی گشتی یاسا‌و چ وه‌ک سیستمی داپه‌روه‌ریی هه‌میشه له پێشکه‌وتن و خۆته‌واوکردنی به‌رده‌وامدا بێت. له لایه‌کی تریشه‌وه سیستمی دیمۆکراتی له رێگای هه‌ستیاری و ئاگاداری له كێشه‌کانی خه‌لک له لایه‌که‌وه‌و پشکنیاری ره‌وشی کۆمه‌ل و لیكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌رباره‌ی پرس و کێشه‌کان له رێگای سه‌دان ده‌زگای زانستی و ئه‌کادیمی و پرۆفێشناله‌وه، وا ده‌کا ئه‌و سیستمه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی لۆجیکی و زانستیی بۆ كێشه‌کان هه‌بێ و له رێگای میکانیزمی په‌رله‌مان و یاسادانانه‌وه، یاسای نوێ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه نوێکان یان هاوهه‌نگاوبوون له‌گه‌ل گۆڕانه سه‌رده‌مییه‌کان دابنێ.
یاساکان ره‌مزو نیشانه‌ن بۆ شتی گه‌و‌ره‌ترو به‌رده‌وامتر که پرسه گرنگه‌کانی ژیانی مرۆڤن. ئه‌م پرسانه‌ش به حوکمی کات و قۆناغه‌کانی مێژوو-و گۆڕانی دنیا‌و کۆمه‌ل به زانست و زانیاری و ته‌کنۆلۆجی و جیهانگیریی، ده‌گۆڕێن. بۆیه زۆر جار یاسایه‌ک که بۆ پرسیکی کۆن یان بۆ پرسێک له زه‌مه‌نێکی کۆندا به‌کار هاتووه، ته‌واو بۆ ئه‌مڕۆ ده‌ست نادا. لێره‌دا دادوه‌ر له به‌کارهێنانی برگه یاسایه‌کی کۆندا بۆ پرسێکی یان ره‌وشێکی یان رووداوێکی ته‌واو نوێ، به‌ره‌ورووی ئه‌وه ده‌بێته‌وه که یه‌که‌م به‌روارد له‌گه‌ڵ پێشینه کۆنه‌کان به‌کاربێنێ، دووه‌م فام بۆ دووباره لێکدانه‌وه‌ی عه‌قڵی ئه‌و برگه یاسایانه‌و که‌یسه پێشینانه به‌کاربێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به وه‌لامێکی نوێ یان جیاواز بۆ کێشه‌یه‌کی جیاواز پێشکەش بکات. دروستی ئه‌م کاره‌ی دادوه‌ر پێوه‌ندی به ده‌ستوورو ئایین و سیستمی ولاته‌که‌و ئاستی زانایی و ئه‌مانه‌ت و که‌سێتیی و کامڵی عه‌قڵیی دادوه‌ره‌وه هه‌یه. به گشتی دادوه‌ران که‌سانی پرۆفێشناڵی خاوه‌ن ئه‌زموونی زۆر‌و خوێندن و خوێندنه‌وه‌و را‌هێنانی زۆر‌و خۆرؤشنبیرکردنی به‌رده‌وامن و شوێنیكی گرنگ و هه‌ستیارییان له سیستمی دادپه‌روه‌ری وڵات‌دا هه‌یه. به‌لام پرۆسه‌ی یاسایی ناتوانڕێ ته‌نیا بۆ فام و بریاری دادوه‌رو دادگا به جێبهێڵڕێ. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه له هه‌موو کاتێکدا زامنی ئه‌وه هەبێ پرۆسه‌و دادگاکان و دادوه‌ران له پرینیسپه‌کانی دادپه‌روه‌ریی و یه‌کسانی یاسایی و نوێنه‌ری عه‌قلی به‌کۆمه‌لی و ئیراده‌ی گشتی لا نەده‌ن. ئه‌م کاره‌ش به بێ تێگه‌یشتنی کۆزانی یاسا‌و پرۆسه‌ی دروستبوونی یاسا‌و سیستمی به‌کارهێنانی یاساکان جێبه‌جێکردنی مه‌حاڵ ده‌بێت. واته ئێمه ده‌ىێ له روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی یاساوە سەرنج له مانا‌و دوری یاسا وه‌ک زامنی کۆمه‌لگای عه‌قلانی شاریی و دیمۆکراتی و به‌تایبه‌تی ئه‌رکه مۆرالییه‌که‌ی وه‌ک مه‌رج و میکانیزمی یه‌کسانی و مافی مرؤڤی یەکسانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ بده‌ین .
درێژەی هەیە….