Skip to Content

Friday, September 20th, 2024
ئا ره‌ قه‌ ی  ئاسمان، ئاره‌ قه‌ ی گۆنا

ئا ره‌ قه‌ ی ئاسمان، ئاره‌ قه‌ ی گۆنا

Closed
by October 9, 2012 چیرۆک

 

 

 

…………….بۆ کۆێستان.……………….

 

که‌ له‌ کۆڕه‌ شیعریه‌ که‌ ده‌رجوون ،خۆی و .خوشکه‌ که‌ ی ده‌گه‌لیدا که‌وتنه‌ ڕێ وه‌ ک ئه‌وه‌ی  ڕێبوارێکی ته‌ نها

دڵ بده‌ نه‌ وه‌ ،گه‌ یشتنه‌  ویستگه‌ که‌ .هه‌ رسێکیان  وه‌ ستان .ده‌بووا ئه‌م ئه‌وانی جێهشتبا ،به‌لام ئه‌ مان چ هاتنه‌ که‌ یان و چ ،به‌ ڕێ کردنه‌ که‌ یان له‌ مه‌ رامێکی که‌ دا بوو.

وه‌ک ئه‌ وان له‌ جاوه‌ڕوانی شه‌رمی ئاسماندا بووبێتن ،تا نه‌ باری قسه‌ یان بۆ نه‌ ده‌هات،

که‌ خوشکه‌ که‌ی  ویستی قسه‌ بکا ،له‌ جک به‌ سه‌ره‌که‌  دوور که‌وته‌وه‌ .:

(خوشکه‌ که‌ مت ،له‌ بێده‌نگیدا ڕاگرتووه‌ ،ده‌بێ ئه‌مڕۆ قسه‌ یه‌ک بڵێ ی )

له‌ داخانه‌ ،که‌ هیجی پێ نه‌ ده‌وترا ،له‌ نێو که‌ پره‌که‌  ،هاته‌ ده‌ره‌وه‌ .خۆی دایه‌ به‌ر ڕێژنه‌ی بارانه‌ که‌ ،به‌ ده‌م جگه‌ره‌ داگیرسانه‌ وه‌ ،که‌ هه‌ ڵ ده‌ بوو ده‌کو ژایه‌وه‌ ،وه‌ک ئه‌وه‌ی دڵی ئه‌و بنوێنێ.

که‌ گه‌ یشته‌ به‌رده‌می دیار بوو ئاگره‌که‌ ش وه‌ک دڵی خۆی ساردوسر بوو.جگه‌ره‌که‌ی به‌ نیوه‌ ته‌ڕیوه‌ ،فڕێدایه‌ سه‌ر شه‌قامه‌که‌ ،

سه‌ری هه‌ڵبڕی که‌ ده‌یویست پشکۆکانی دڵی ئه‌و به‌ یه‌کجاری خامۆش بکا ،به‌ڵام له‌ دقه‌ت دانێکی تریشدا ،که‌ له‌ جکه‌که‌ی بینی ،دووباره‌ بێ ده‌نگ که‌وته‌وه‌.

(بێ ده‌نگی له‌ ئاڵتوون بێ ،قسه‌ کردن له‌ زیووه‌)

ئه‌مه‌ی له‌ دڵی خۆیدا گووت.

ئه‌و وه‌ک  زانیبێتی قسه‌ نه‌ کردنه‌که‌ی ئه‌م له‌ چکه‌ که‌ بووبێ گرێکانی کرده‌وه‌،.قژه‌ ئاڵتوونیه‌کانی وه‌دیار که‌وت :

(ده‌زانم ،تۆ خه‌می ئه‌وه‌ته‌ ،به‌ ،به‌ڵام دڵنییا به‌ ،هه‌ر که‌ تۆ منت خواست .فرێ ی ده‌ده‌م ،دووایش بۆ تێ ناگه‌ی ،من مارکسیه‌ کی ڕۆشنفکر نیم ،وه‌ک ئێوه‌ ده‌ڵێن من (خۆڕسکم)

ده‌زانم ئه‌م شتانه‌یه‌ گڕێی دڵی تۆی له‌ من داخستووه‌،

خۆزگه‌ عیشق زمانی با، وه‌ قسه‌ هاتبا ،

بێ ئیراده‌ له‌ زمانی خۆیه‌وه‌ درێژه‌ ی ،به‌ ته‌ واو کردنی شیعره‌که‌ دا:

 

ئه‌ وه‌ی ده‌ڵێ خۆشم ده‌وێ ی 

دڵی خونیا گه‌ رێکی خه‌ مناکه‌ 

بۆ گۆرانییه‌ که‌ ی خۆی ده‌گه‌رێ

عیشق خۆزگه‌ زمانی با  

وه‌قسه‌ هاتبا.

 

ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ خۆشم ده‌وێ ی 

دڵی شه‌وگارێکی تاریکه‌

بۆ مانگه‌ که‌ی خۆی ده‌گه‌ڕێ

خۆزگه‌ عیشق زمانی با ،

وه‌قسه‌ هاتبا

هه‌ زار کلاو کوڕه‌ی  سه‌ر خۆش ،له‌ هێلانه‌ ی 

گه‌رووی مندا 

هه‌زار خۆره‌تاوی ره‌نگاو ره‌نگ

له‌ ڕه‌وت و له‌نجه‌ و له‌ری تۆدا

خۆزگه‌ عیشق زمانی با ،وه‌قسه‌ هاتبا

شیعره‌که‌ی پێ بڕی:

من  خه‌سڵه‌تی جه‌وهه‌ری تۆم ده‌وێ ،     دوای به‌ قه‌ولی مه‌سیح   نه‌ خۆش پێویستی به‌ دکتۆره‌ ،هونه‌ری مارکسیه‌ کانیش ئه‌وه‌ نییه‌ مارکسیه‌کان له‌ ده‌وری خۆی خڕ کاته‌وه‌ به‌ڵکو  هونه‌ریان کۆکردنه‌وه‌ی نا مارکسییه‌ کانه‌ .)

که‌ ئه‌م قسه‌ یه‌ی کرد ،له‌ بێ ئاوه‌زی خۆی سه‌ری ده‌رناکرد (منێک موچه‌که‌م که‌وشێ نه‌ کات و،ده‌ربه‌ده‌ر بم )

له‌ سه‌یرکردنی قژه‌کانی و چاوه‌ زه‌رده‌کانی بۆوه‌ ،له‌ ئایه‌تی قسه‌ کانیدا سووجده‌یه‌کی کرد.

هه‌ر نه‌یده‌وێرا گڕێ ی دڵی بداتێ له‌چکه‌که‌ی نایه‌وه‌ سه‌ری و به‌ تووڕه‌ بوونێکی نازه‌نینانه‌وه‌ له‌ خوشکه‌ که‌ی هاته‌ ده‌ست .(با بڕۆین )

بێ ئاوڕدانه‌وه‌ ئه‌ و شه‌قامه‌ی ژێر ئه‌می جێ هێشت ،که‌ هه‌م ئاره‌قه‌ی ئاسمانی لێ ڕژابوو ،هه‌م ئاره‌قه‌ی شه‌رمی خۆی .

له‌ دووره‌وه‌ چاوی له‌و کرد ،؛که‌ به‌ ده‌وروبه‌ری خۆیدا ده‌ گه‌ڕا ،نه‌ یده‌زانی له‌ ئاره‌قه‌ی شه‌رمی ئاسمان ، یان شه‌رمی ئه‌م ،یان له‌ بێ ئا وه‌زی خۆی ده‌گه‌ڕێ.

 

 

 جیرۆک .برزان بابه‌  شیخ 

8.9.2012

سلیمانی

 

ته‌واو 

 

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.