پیاهه‌ڵدان به(جه‌ژن)ی له‌سێداره‌دان،دونیای پڕ لهقێزهوهنی ناسیونال شۆڤینیزم
پیاهه‌ڵدان به(جه‌ژن)ی له‌سێداره‌دان،دونیای پڕ لهقێزهوهنی ناسیونال شۆڤینیزم.
له په‌راوێزی نوسراوه‌یه‌کی علی محمود سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ناوه‌ندی چاک
عرفان کریم
arfan96@yahoo.de
یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته دژه ئینسانی وسهرکوتگهرانهی رژێمی ناسیونال شۆڤينيستی به‌عس به درێژایی ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا داسه‌پاندنی سزای ئيعدام و گولله‌بارانکردنی نه‌یارانی خۆی و پاشان ئه‌نجامدانی ئه‌م کرده‌وه قێزه‌وه‌نه به به‌رچاوی کۆمه‌ڵانی خهڵکهوهبوو، ئامانجی سه‌ره‌کی ڕژێم له‌ئه‌نجامدان وبه‌رێوه‌بردنی ئه‌و جۆره سزایه وبه‌و شێوه دڕندانه‌یه ته‌نها سزادانی ئه‌و که‌سانه نه‌بوو که له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه‌که‌یدا هاتبونه ده‌نگ یاخود تاوانێکی دیاریکراویان ئه‌نجام دابێت، به‌ڵکو له‌بنه‌ره‌تدا مه‌به‌ست له‌م کوشتنی به‌ئه‌نقه‌سته بڵاوکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ترس و تۆقاندن له نێو مخالیفی خۆیدا و هاوکات داسه‌پاندنی ڕوحی بێ ئومێدی وشکست له‌نێو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی شۆرشگێر‌و ناڕازیدا بوو،جه‌ماوه‌رو خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێکیان له‌ژێر سایه‌ی حاکمیه‌تی دیکتاتۆری ئه‌م رژێمه‌دا برده‌سه‌ر هه‌رگیز ئه‌و دیمه‌نه ترسناک و جه‌رگ بڕانهیان له بیر ناچێ که چۆن کاتێک هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ئه‌من وئیستخبارات به‌زۆر خه‌ڵکیان کۆده‌کرده‌وه‌و به‌ره‌و مه‌یدانێکی دیاریکراو له نێو شاردا ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ ته‌ماشاکردن و سه‌یرکردنی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی تاوانی چه‌په‌ڵی گولله بارانکردنی چه‌ند که‌سانێک که ده‌ست وپێیان به‌ستراوه‌ته‌وه‌و پارچه په‌رۆیه‌کی ڕه‌شیش به‌ده‌م چاویاندا درابوو، وه‌حشیگه‌ری ئه‌و رژێمه له‌ئاستێکدا بوو که به‌بێ له‌به‌رچاوگرتن وگوێدانه ته‌مه‌ن وئاستی توانایی خه‌ڵک له بینینی ئه‌م قهسابکاریهدا، ته‌نانه‌ت منداڵانی قوتابخانه سه‌ره‌تایی وناوهندیهکانیش به‌زۆر راپێچی ئه‌و شوێنانه ده‌کرد.
ده‌ستبردن بۆ ئه‌م جۆره تاوانه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه کرده‌وه‌یه‌کی زۆر نامۆ وسه‌یر نه‌ده‌هاته به‌رچاو چونکه به‌رێوه‌بردنی سزای له‌سێداردان یاخود گولله بارانکردن وئه‌م جۆره له‌تاوانی کوشتن به‌ئه‌نقه‌سته وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی سه‌رکوتگه‌رانه له‌مێژووی ڕه‌وته ناسیونال شۆڤێنیستهکاندا زۆر دڕندانه له جیهاندا پێشووتر ده‌ستی بۆبراوهو له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی ئه‌من و پۆلیسی سیاسی یه‌وه ئه‌نجامدراوه،په‌لامارو ڕه‌شه‌کوژیه‌کانی نازیسته‌کان له‌ئه‌ڵمانیا و فاشیسته‌کان له‌ئیتالیا وکرده‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵک له‌ئیسپانیای سه‌رده‌می فرانکۆدا وجه‌نگی قه‌بیله‌یی ومه‌زهه‌بی لهراوهنداو کوشتاری قه‌ومی له یوغسلافیا نزیکترین نمونه‌ن له‌په‌یوه‌ند به‌م راستیه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا زۆر جێگای مه‌سخه‌ره‌و نه‌فره‌ته ئه‌وه‌یه له کوردستانداو پاش ئه‌و مێژووه تاڵ خوێناویه‌و ئازارکێشان و ناڵاندنی سێ نه‌وه له‌خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست فه‌رهه‌نگی کوشتن گولله‌بارانکردن وله‌سێداره‌دان وتۆقاندن به‌درێژایی حوکمی ڕژێمی به‌عس وپاش له‌ناوچوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته،هێشتا گروپێک یان که‌سانێک هه‌بن بانگه‌واز بۆ لاسایی کردنه‌وه‌و دووباره ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره له ره‌فتاره قێزه‌وه‌ن ودژه ئینسانیه بکه‌ن وپرۆسه‌ی چۆنیه‌تی له‌سێداره‌دانی که‌سێک به (جه‌ژن) گێڕان ناو لێبنین، له‌به‌رواری 12.10.2007 علی محمود محمد سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ناوه‌ندی چاک نوسراوه‌یه‌کی له ژێر ناوی (پاناڕۆمای جه‌ژنی له‌سێداره‌دانی علی کیمیاوی) له‌سه‌ر ماڵپه‌ری کوردستان نێت دا بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌م نوسراوه‌یه‌ی علی محمودمحمد به‌ئاشکرا خۆی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بیروڕاو بۆچونه کۆنه‌په‌رستانه‌دا ده‌بینێته‌وه که هێشتا بهعهقڵیتی خێڵه‌کی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی سه‌ده تاریکه‌کانی مێژوو بیرده‌که‌نه‌وه ،واته عه‌قڵیه‌تی تۆڵه‌ی کوێرانه‌و پێشیلکردنی سه‌رجه‌م به‌ها مرۆیی یه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه وهاندانی خه‌ڵک بۆ به‌رز ڕاگرتنی فه‌رهه‌نگی کوشتن و توند‌و تیژی ،زۆر به‌ساده‌یی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێرێک له‌و نوسراوه‌یه‌دا به‌روونی ئه‌م راستیه ده‌بینین ،بۆ نمونه کاتێک باس له دواچرکه‌کانی له‌سێداره‌دان ده‌کات و وبه‌تاوانی کوشتندا هه‌ڵئه‌داو ده‌نوسێ{ علی کیمیاوی له کۆپته‌ره‌که ده‌ردێنن،سه‌یرێکی خه‌ڵکه‌که ده‌کات، به‌له‌رزه‌وه له‌به‌ر خۆیه‌وه بهتهوسێکی پڕلهترسهوه ده‌ڵێت:بۆ ئه‌مانه هه‌موو ماون؟؟؟،تیپێکی موسیقای منداڵان به گوڵه‌وه دێنه ته‌نیشت سڵینگهکه، (خه‌تی ژێر له‌منه‌وه)ده‌ست ده‌که‌ن به خوێندنی چه‌ندین سرودی نیشتمانی،ئه‌وجا دایکانی ئه‌نفال نمایشی شینی خۆیان ده‌که‌ن،ئه‌وسا شاندی سهردشت وزهردهو قامشلو ودهرسیم وباکۆ ..ئاماده ده‌بن،چۆکه‌کان علی کیمیاوی گۆشه‌یه‌کی 90 پله‌یی دروست ده‌که‌ن،وه‌ک بینی ئاو ده‌له‌رزێت،خه‌ڵکه‌که ک‌ش ومات وه‌ک ماستی مه‌یوو ده‌نگی لێوه نایه‌ت،علی کیمیاوی له‌په‌تی قه‌ناره‌که نزیک ده‌که‌نه‌وه،په‌ته‌که ده‌که‌نه ملی،زۆری نه‌ماوه برمێته سه‌ر زه‌وییه‌که،قسه‌ی خۆی ده‌کات،به‌له‌رزه‌وه ده‌ڵێت:په‌شیمان نیم له‌وه‌ی کردم. سلینگهکه به‌توندی ته‌کانی پێده‌دات و ده‌یبات به‌ئاسمانا…تاد} ئه‌مه کام جۆر لهبیرکردنهدوهیه که ده‌یه‌وێ منداڵان و ژنانی که‌س و کار کوژراو ئه‌نفالکراو به نمایشی کوشتن و به بینینی روح ده‌رهێنانی که‌سێک دڵخۆش بکات .؟ ئه‌م جۆره له ستایشکردنی پرۆسه‌ی کوشتنی ئینسانێك (سه‌ره‌رای تاوانباری علی کیمیاوی) ده‌بێ چی په‌یامێکی بۆ ئایندهی کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌بێت و یاسا و مافه‌کانی مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م تۆڵهبازیهدا چ جێگا‌و ڕێگایه‌کیان هه‌یه..؟ له‌راستیدا لێره‌دا ئینسان به‌جۆرێک دووچاری سه‌رسورمان ده‌بێت و ده‌پرسێت.. ئایا علی محمود محمد و ئه‌ندامانی دیکه‌ی ناوه‌ندی چاک هێشتا له فه‌رهه‌نگی ئینسانی کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپا و ووڵاتانی رۆژئاوا ئه‌وه‌نده که‌ڵکیان وه‌رنه‌گرتوه که توند‌و تیژی وبره‌ودان به سیاسه‌تی تۆڵه‌ی کوێرانه کرده‌وه‌یه‌کی دواکهوتوانهیهو ئه‌مه میراتی خێڵه‌کی ورژێمه فاشیست و دیکتاتۆریه‌کانه؟ هاوکات ته‌جروبه‌ی خه‌ڵکی ئینساندۆستی ئه‌و ووڵاتانه ده‌یان ڕێگا چاره‌و یاسای پێشره‌وانه‌ی هێناوه‌ته ده‌ست بۆ دادگایی کردنی تاوانباران وئاشکرا کردنی راستیه‌کان ..؟
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه لێره‌دا بۆ جارێکی دیکه ئه‌و ڕاستیه باس بکرێت که دادگایی کردنی سه‌رانی رژێمی به‌عس به‌و شێوه‌یه‌ی که له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا ئیسلامیه‌کانی شیعه و هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌مریکادا به‌رێوه‌چوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به دادگایی کردنی رژێمی ناسیونال فاشیستی به‌عسه‌وه نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی که‌ده‌رهه‌ق به ملیۆنه‌ها که‌س له عێراق وکوردستان و ناوچه‌که‌دا ئه‌نجامیان دا به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی ساختاکارانهبوو له‌پێناو چه‌ند مه‌به‌ستێکی سیاسی خۆیاندا به‌کاریان هێناو، به‌ده‌رکردنی بریاری له‌سێداره‌دان له‌یه‌ک کاتدا هه‌م تاوانێکیان ئه‌نجامداو هه‌م راستیهکانیشیان له‌به‌رچاو جه‌ماوه‌ردا وون کرد وشاردهوه.
14.12.2007