
ژن و دره‌خت و با … دلۆڤان عەلی
له‌گه‌ڵ ژن‌دا ڕێکم
نهێنیه‌کانم له باوه‌شی ئه‌و دایه
له‌گه‌ڵ ژن‌دا یاریم به به‌فر کردووه
له‌به‌ر باراندا ژوانم له‌گه‌ڵ کردووه
هه‌ر له‌گه‌ڵ ژن‌دا ڕوم له هه‌ور کردووه
پێم گوتووه بگرمێنه تا کاس ده‌بم
جاریکیان له‌گه‌ڵ ژنێکدا قۆخێکم خوارد
کردم به چوار له‌ته‌وه
سێ له‌تم دا به ئه‌و و لهتێکیش بۆخۆم
ئه‌وه‌نده دڵخۆس بووم پاشای که‌ون بووم
درهختیشم خۆشده‌وێن
ژوانی ئێوارانم له‌بن کردوون
تا سنوری ماچ و چێژ
ڕۆژێک له‌بن دره‌ختێک خه‌یاڵم ده‌کرد
ده‌مگوت ئه‌گه‌ر من سه‌رۆکی وڵات بام
ژنم ده‌کرده وه‌زیری داد
ژنم ده‌کرده سه‌رۆکی حکومه‌ت
تا هه‌رگیز گه‌نده‌ڵی ڕونهکاته وڵاتم
تا پێی بڵێم خانم
ئه‌وه‌یه وڵات ، ئه‌وه‌یه ساده‌یی ، ئه‌وه‌یه دڵخۆشی
(با)ش جار جاره دڵخۆشم ده‌کات
کاتێک بایه‌کی به بارانه‌وه هه‌ڵده‌کات
ده‌یدات له پرچی ژنێک و په‌رش و بڵاو ده‌بێت
دڵخۆش ده‌بم تا ئه‌به‌د
له‌به‌ر باراندا هاوار دههکهم
(لێم گه‌ڕێ گیانه با لێت ڕابمێنم)
با هه‌موو گیانم بۆنی پرچه‌کانت بگرن
ده‌مهه‌وێ بچمه بناری سیوه‌یل
له‌بن دارێکدا پاڵکه‌وم
کولێره‌یه‌کی گه‌رم و
قاپێ دۆ بخۆمه‌وه و
له ژنێک ڕابمێنم و پێی بڵێم:
خانم ئای چه‌نده جوانیت ڕۆحم پێشکه‌شت
دوای تۆزێ بخه‌وم تا ساده ئه‌بم خاو ببمه‌وه
به‌خیلی به ژنانی سیوه‌یل ده‌به‌م
ئه‌و کولێره گه‌رمانه دروست ده‌که‌ن و
ده‌یبه‌خشنه پیاوان
به‌خشین کارێکی خودایه
ئه‌وه‌ی کاری خودا دوباره بکاته‌وه مه‌زنه*
ده‌مهه‌وێ بچمه بناره‌کانی قه‌ڵادزێ
باوه‌ش بۆ قۆخ بکه‌مه‌وه
له‌گه‌ڵ ژنێک هه‌نجیره‌کان کۆبکه‌مه‌وه و
ههرمێیهکیش پڕ به دڵ بخۆم
خودایه ژنانی ئه‌م بناره چه‌نده میهره‌بانن
دڵی پاساریهکانیش ناشکێنن
من ئه‌و کاته دڵخۆش ئه‌بم
ژن هه‌موو شتێک بێت
دره‌ختێکیش هه‌بێت بۆ من و
جار جاره‌ش بایه‌ک به نمه‌یه‌ک بارانه‌وه بێت
له‌گه‌ڵ ژنێک بمبات بۆ ئه‌وسه‌ری دنیا
دلۆڤان قه‌ڵادزه‌یی
*دێڕیکی مامۆستا ڕێبوار سیوه‌یلی یه