جێهێشتن له نیوه‌ی ڕێگا
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده خێران ڕه‌نگه نه‌په‌رژێین له‌سه‌ر خاڵێك بوه‌ستین و به سانایی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین. سیاسییه‌كان له‌م ده‌ڤه‌ره گه‌مه‌ی وا ده‌كه‌ن و زیاد له جارێك ڕوخساری خۆیان ده‌گۆڕن كه ئه‌سته‌مه له ئێستادا بتوانین به‌ڕاستی له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا، له‌نێوان سیاسی ڕاسته‌قینه و سیاسیی گه‌مه‌كه‌ر و خاوه‌ن ماسكدا جیاكاری بكه‌ین. شانۆی سیاسی ئێمه پڕن له‌و ئه‌كته‌ره سیاسییانه‌ی كه جورئه‌تێكی ده‌وێت ئومێده‌كانی خۆتی پیا هه‌ڵواسی و غیره‌تێكی ده‌وێت كه قه‌ناعه‌ت به خۆت بكه‌ی ئه‌م جۆره سیاسیه له نیوه‌ی ڕێگاكه‌دا جێن نه‌هێڵێت.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانۆی سیاسی ئێمه ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه پیاوانی شۆڕشن. ئه‌وه پیاوانی شۆڕشن كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ئاشت ده‌بنه‌وه، ئه‌وه پیاوانی شۆڕشن گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و خۆیان ده‌گۆڕن و ماسكێك ده‌پۆشن بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان. له‌هه‌مووی كاریگه‌رتر ئه‌وه پیاوانی شۆڕشن خۆیان وه‌ك مه‌خلوقێكی پاك و بێگه‌رد و گۆڕاو نمایش ده‌كه‌ن و خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له ڕووداوێك له ڕووداوه‌كاندا ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م هێزانه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌چنه‌وه سه‌ر قاوغه‌كه‌ی خۆیان.
بۆیه ئه‌وه‌ی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك و هه‌ر شكستێكی سیاسیه، پیاوانی شۆڕشن و دنیابینیه‌كی سیاسی و جورێكی تر له مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست و دیدگای نوێ بوونی نیه. ته‌نانه‌ت به دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش نه‌توانرا شانۆی سیاسی ئه‌كته‌ری نوێ و خاوه‌نبڕیار بێنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكه و به دروستبوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ نه‌توانرا ماڵئاوایی له ده‌م و چاوه‌كانی پیاوانی شۆڕش بكرێت.
ئه‌وه‌ی له ململانێی پیاوانی شۆڕشدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه ته‌نها خه‌ڵكه. له شه‌ڕی ناوخۆوه بۆ ڕوداوه‌كانی حه‌ڤده‌ی شوبات ئه‌وه‌ی باجی گه‌مه‌كانی پیاوانی شۆڕش ده‌دات ته‌نها خه‌ڵكه و سیاسییه‌كانیش زۆر ئاساییه ڕوخساری خۆیان بگۆڕن و چه‌ندین ساڵ ده‌نگه‌ده‌نگ دروست بكه‌ن و دواجاریش له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز پێمان بڵێن: له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان هاوڕابووین. لێره‌وه ئێمه خۆمان له‌به‌رده‌م گه‌مه‌یه‌كی ترسناكی سه‌ركرده‌كاندا ده‌بینینه‌وه كه نه ده‌نگی نوێی تێدا ده‌بیسترێت، نه جیهانبینی نوێ و نه خوێنی نوێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان ده‌یكوژێت و خوێنی له‌به‌ر ده‌ڕوات خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامه‌كانن و سه‌رباری گه‌رمكردنی شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه یان خه‌ڵك گێره‌شێوێنه یان سه‌ركرده‌كان خۆیان كۆكن له‌سه‌ر هه‌موو شته‌كان.
نه‌وه‌ی شۆڕش زۆر وریان له خوێندنه‌وه‌ی سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر. ئه‌وه‌ی له بیست ساڵی ڕابردوودا پیاوانی شۆڕش له گۆڕینی ده‌موچاو و ماسكه‌كانیان ئه‌نجامیانداوه زیاد له خوێندنه‌وه‌یه‌كی پێویسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی ئیشكالئامێزتره ئه‌وه‌یه كه پیاوانی شۆڕش به‌ناوێكی تره‌وه بێنه‌وه سه‌ر شانۆی سیاسه‌ت و خه‌ڵكیش بێباكانه هه‌موو هێلكه‌كانی خۆی بۆ دنیایه‌كی باشتر و گۆڕاو بخاته سه‌به‌ته‌ی ئه‌م هێزه نوێیه‌وه و ده‌رئه‌نجام تا دێت سیحری ئه‌م هێزه نوێیه كاڵده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكی سه‌نده‌وه چه‌می گۆڕانێكی ڕاسته‌قینه بوو.
هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ته‌نها گه‌نده‌ڵی نیه به‌ڵكو تێكشكانی چه‌مك و ماناكانیشه. چه‌نده مه‌ترسیه سامانی كۆمه‌ڵگه نوخبه‌یه‌ك كۆنترۆڵی بكات، له‌وه باڵاتر ده‌سكاریكردنی چه‌مك و ماناكانه. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئێستا له فه‌زایا ده‌ژی، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات ده‌نگه‌ده‌نگه و هیچی تر نا، ژاوه‌ژاوێك گوێبیست ده‌بین كه تێگه‌یشتنمان بۆ مانا ڕاسته‌قینه‌كانی سیاسه‌ت تا دێت لێڵتر ده‌كات و وامان لێ ده‌كات به گومان بین له سیاسییه‌كان جارێكی تر له نیوه‌ی ڕێگا جیمان نه‌هێڵن.
ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه ده‌گوزه‌رێت به هیچ پێوه‌رێك سیاسه‌ت نیه به‌ماناڕاسته‌قینه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت هیچ نیه جگه له ده‌نگه‌نده‌نگێك كه نه هیچ ده‌گۆڕێـت و نه ده‌توانێت له ئاینده‌دا هیچ بگۆڕێت، ده‌نگه‌ده‌نگێك كه هه‌میشه دۆزه‌خێك بۆ خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دروست ده‌كات و سیاسییه‌كانیش ده‌كاته حه‌ربایه‌ك كه هه‌ركاتێك بیانه‌وێت به‌و شێوه‌یه ڕوخساری خۆیان ده‌گۆڕن.
عه‌زیز ڕه‌ئووف
AZIZRAUF75@YAHOO.COM