منداڵی ئه‌م سـهردهمهین
Closed
ئێمه جوان و ژیكهڵـــــــــهین
منداڵی ئه‌م ســـــــــهردهمهین
ژیر و خاوه‌ن بهرنـــــــــامهین
كاتمان به‌فیڕۆ نـــــــادهین
نرخی كــــــاتمان له‌لایه
وه‌ك زێڕ و سامـــــــان وایه
به چی ده‌بین ئــاســــــووده
به‌و كاره‌ی كــه بهســـووده
وه‌رزش و یاری و ســـه‌ردان
له بهرنـــــامهی ئێمه‌دان
ئه‌و خوله‌ی كـه به سوود بوو
به پێی مـــاوه و ئــــارهزوو
ده‌چین به‌شـــداری دهكـــهین
كاتی بۆ دیــاری ده‌كــه‌ین
خـــوێندنهوهی ڕۆژانــــــه
كار و پیـــشـــهی ههمــووانه
وه‌كو خــۆراك و خـــــواردن
بۆ گهشهمــان پێویـــــستن
وا فێر بووین چیمان بوێت
له ســـایتی ئهنتـــهرنێت
دهیدۆزینــــهوه ئــاســـان
ده‌یخوێنینه‌وه زۆر جـــوان
چی پێویست بوو ده‌ینووسین
وا زانیاری وهردهگــــــــرین