
بڕێ جورئه‌ت ….سه‌ردار جاف
لێره‌وه گه‌ره‌كمانه تۆی خوێنه‌ر ببزوێنین و له ته‌كماندا بێیتهگۆ, ئیدی زه‌مه‌نی “work shy”ی ته‌مبه‌ڵی له‌كار بخه‌ین و “work shop”ێك بخوڵقێنین , لێ راسته كرۆك و میتۆدی باسه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ده‌ستی ئه‌و تازه‌پێگه‌یشتوو و هه‌رزه‌كار و گه‌نج و لاوانه بگرین , ئه‌وانه‌ی نیازمه‌ندن هۆگر و هاوه‌ڵ و ئاشنای قه‌ڵه‌م و كتێب بن , تا سه‌ر یارو یاوه‌ری نووسینه‌وه ده‌بن .
جه‌غار سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی جیهانگه‌رایی , مۆدێرنیته ، پۆست مۆدێرنیته –نوێخوازی- پاش نوێخوازی , ئا له‌م رۆژگاره‌دا عه‌قڵی ئه‌و توێژاڵه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان و داهات گۆشكراوه , به‌تایبه‌ت له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه , توێژینه‌وه‌و ریفۆرمێكی ئه‌وتۆیش له‌به‌رده‌ستدا نییه , ئه‌و رێژه‌یه به دروستی بخه‌ینه روو , لێ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌و ئاراسته ده‌بزوێ , ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌یش ناحاڵی بوونی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ر ده‌خات . نامانه‌وێ له سنووری پارێزگایه‌كی وه‌ك كه‌ركووك به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه , كه به درێژایی ده‌یان ساڵ له‌ژێر چه‌پۆكی سه‌ركوتكردنی فیكری و فه‌لسه‌فی بووه .
نه‌وه‌ی نوێی كه‌ركووك گه‌ره‌كه چاك له‌وه حاڵی بن كه رۆژگارێك عه‌لی مه‌ردان و حوسه‌ین عه‌لی و سه‌ڵاح داوده و فازڵ جاف و مه‌هدی ئومێد و ئه‌سیری و شێخ ره‌زاو ده‌یان ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند و رووناكبیری دیكه , له‌م شاره‌دا گۆشكران و پێگه‌یشتن . ره‌نجی لاو له كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ینێی پڕ له مهعریفهتتر قورس و گران و پڕ له كه‌ند و لێره‌واره , گه‌ره‌كه گیانی خۆبه‌خشین و لێبورده‌یی تیا بێت , له ته‌ك به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كاندا له شه‌به‌یخونی بێت , نه‌مازه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له یه‌كێ له‌م بوارانه‌دا كار بكه‌ن , ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌م ده‌گرن و هۆگری كتێب ده‌بن , پێویسته به‌ئاگا بن له‌وه‌ی په‌نجه ده‌خه‌نه نێو ده‌ریایه‌كه‌وه هێنده بێ ئامانه كه بێ بن و بێ ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ره , مه‌گه‌ر ته‌نها پڕ كاران بزانن ئه‌و ده‌ریا بێ سه‌رو بێ په‌یه كه به چ بیر و فه‌لسه‌فه و زانستێك پڕ كراوه‌ته‌وه .
زانا‌و بیرمه‌ند هه‌روا له خۆڕاو خۆرسكیانه به‌و مه‌قام و پله‌وپایه نه‌گه‌یشتوون , ته‌نانه‌ت ناودارانی ئێمه‌ی كوردیش , له دوێنێی گه‌نجیاندا نهیانفكریوهته سامان و داهاتی پڕاوپڕ, چاكترین گه‌واهیش ئه‌وه‌یه نووسه‌ران ژیانی كولهمهرگیان به‌سه‌ر بردووه , وه‌لێ ژیان و ته‌مه‌نێكی پڕ له عاقڵی , نه‌ك سامانێكی پڕ له دواكه‌وتوویی , پێڵوی چاوه‌كانیان به‌دیار وشه‌وه لێكنراوه , مشه‌قه‌ت و ئازاری زۆریان چه‌شتووه , نهۆیش ئه‌و ئهزموندارانه ئه‌و ده‌مانه كهیفسازن كه جه‌ده‌لی نێوان نه‌وه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات , نه‌وه‌ی ئێمڕۆ دید و بیری دوێنێ ره‌فز ده‌كاته‌وه ، پێویستی به فه‌زایه‌كه لای نه‌وه‌كانی دوێنێ نه‌ك به فه‌وزا وه‌سف بكرێت , به‌ڵكو گوناهه و تاوان بێت , پێی وابێت ئه‌مه لای ئێمه داب و نه‌ریته كۆنباوهكان له‌كه‌دار ده‌كا و به شێواندنی روخساری ئه‌و كۆمه‌ڵگایه ده‌ست پێ ده‌كات , پێی وایه ئازاره‌كان به ناخا شۆڕ ده‌بنه‌وه .
ژماره‌یه‌ك گۆڤار و رۆژنامه هه‌ن به تایبه‌ت مانگنامه‌ی “سێبه‌ر” كه له شاری كه‌ركووك ده‌رده‌چێت ، له‌م یه‌ك دوو ژماره‌ی رابردوو شتێكی بۆ گه‌نجان وروژاندووه , ئه‌وه ناخرێته خانه‌ی عیشقه‌وه , له‌سه‌ر كه‌ناڵه سێكسییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی لای نێرومێ وروژاندووه , به دیدی نێر و مێ به تێكڕا حه‌زی پێ ده‌كه‌ن , كه‌چی له هه‌موو ماڵ و جێگه‌یه‌ك یاساغه و به بێ حورمه‌تی به هه‌ڵس و كه‌وته‌كان داده‌نرێت . له لایه‌كی دیكه‌یش ئه‌وه‌ی راست بێ , پێویسته تاكی كورد به‌تایبه‌ت گه‌نج هوشیار و ئاگادار بن له پرۆسه‌ی ئاوێته بوونی هه‌ردوو ره‌گه‌ز و وریابوون له نه‌خۆشی وئه‌و ده‌رده‌سه‌ریانه‌ی به‌هۆیه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن , كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان توشبووان به‌ده‌یان ملیۆن مه‌زنده ده‌كات , ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌بوونی ئه‌و فه‌زایه‌ی كه لاوانی ئه‌مڕۆی ته‌مه‌ننای فه‌راهه‌مكردنی ده‌كه‌ن , ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌و كه‌ناڵه یاساغ بێت , به‌جۆرێك كه به‌زاندنی هێڵی سووری داب و نه‌ریته‌كان بێت .
لێ ئه‌گه‌ری رووداوی سه‌یر و له‌كه‌دار كردنی به‌دواوه دێت , نه‌مازه له‌ناو خێزانێك , واته پڕدانی خوشك و برا له یه‌كتری ئه‌گه‌ر كه‌شێكی چۆڵ و بێده‌نگیان بۆ بره‌خسێ , بۆیه نه‌وه‌ی پێشوو شێلگیرانه پێ له‌سه‌ر داب و نه‌ریته‌كان داده‌گرن , كه‌واته هوشیار كردنه‌وه‌ی تاكی كۆمه‌ڵگا له ئه‌وله‌ویاتی نه‌وه‌ی نوێی روناكبیره . ئا لێره‌وه هه‌ورازه سه‌خت و پڕ له دڕك و داڵهكانیان ده‌ست پێ ده‌كات , پێویستیشه وریایی دوو فاكته‌ر بن:-
1- تێكۆشین و خۆماندوو كردن بۆ بونیادنانی خهلفیهتێكی مه‌عریفی تۆكمه له ناو كۆمه‌ڵگادا , كه له‌ته‌ك سه‌رده‌می تازه‌باودا رێ بكات .
2- كێشمه‌كێش و ململانێ كردن له ته‌ك ده‌سه‌ڵات بۆ فه‌راهه‌م كردنی خواست و ئامانجه‌كانی گه‌نج.