ڕه‌نگه‌كان … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
وا كۆمه‌ڵی ڕهنگــــــهكــــان
له نێو قوڵایی ئاســـــــمان
دێن و ده‌چن به جــــــــوانی
ده‌بینرێن بــه ئاســـــــانی
له‌گه‌ڵ تیشكی خۆری جـوان
لـه دوای بارینی بــــــاران
لــه‌و ئاســــــمانه به‌رینه
ده‌بنه پهلكــــــــه زیڕینه
جوانی خـــــۆیان ده‌نوێنن
شادی بۆ دڵمــــــــان دێنن
منیش وه‌كو پهپــــــــووله
بۆیان ده‌كه‌ومه جــــــــوڵه
به گۆرانی و له‌سه‌ر خـــۆم
ده‌یانكه‌م به هاوڕێی خـۆم
ئه‌وسا وێنه‌ی كوردســــتان
هی باخ و كێڵگه و بێسـتان
وێنه‌ی ڕوبــار و كــــــــانی
دروست ده‌كــه‌م به جـــوانی
ئه‌و ڕهنگـــــــانهی بۆ دێنم
به‌وان ده‌یان نهخشـــــــێنم
ئه‌و كاته پشــــــــوو ده‌ده‌م
سه‌مایان له‌گه‌ڵ دهكـــــــهم