
دیمانه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ
فه‌رهاد پیرباڵ هه‌میشه به‌وه ناسراوه ئه‌زموونی نوێ تاقیده‌کاته‌وه. له‌م ماوه‌یه‌دا کۆڕێکی له شاری هه‌ولێر سازکرد، له‌وێدا دوو به‌رهه‌می شیعری خۆی، که به‌زمانه‌کانی فارسی و عه‌ره‌بی نووسیبوی خوێنده‌وه. هه‌ر له‌وێدا دانی به‌وه‌دانا، که زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و فارسی به‌باشی نازانێت، ئه‌مه بووه خاڵێک و جێی سرنج له‌لام، بۆ زیاتر ئاشابوون به‌و ئه‌زموونه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵی سازکرد، که تێیدا چۆنییه‌تی نووسین و ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌زموونه‌مان بۆ باس ده‌کات.
حه‌مه مه‌نتک: له‌م ماوه‌یه‌دا له کۆڕێک دوو به‌رهه‌می شیعریی خۆت به زمانه‌کانی فارسی و عه‌ره‌بی خوێنده‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای شیعری شاعیرانی کلاسیک بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی توانایی و باڵاده‌ستی خۆیان له شیعرنووسین بنوێنن، به فارسی و عه‌ره‌بی ده‌یاننووسی، تۆ بۆچی به فارسی و عه‌ره‌بی شیعرت نووسی؟
فه‌رهاد پیرباڵ: تێبینییه‌کی جوانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌که‌م له فڕۆکه‌یه‌ک به‌ربوومه‌ته‌وه خواره‌وه، بوویمه چوار پێنچ پارچه. هه‌ر پارچه‌یه‌کم که‌سایه‌تی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه. پارچه‌یه‌کم بوویته عه‌ره‌ب، به عه‌ره‌بی ده‌نووسێ، شێوازی نووسینی ئه‌و عه‌ره‌به به سه‌د و هه‌شتا پله له شێوازی نووسینی شاعیره فارسه‌که‌م جیاوازه. ناوه‌ڕۆکی شیعره عه‌ره‌بییه‌کانم دیسان به‌سه‌د و هه‌شتا پله له ناوه‌ڕۆکی شیعره کوردییه‌کانم جیاوازه، ته‌کنیکی شیعره کوردییه‌کانم سه‌دوهه‌شتا پله له ته‌کنیکی شیعره فارسییه‌کانم جیاوازه. سه‌رجه‌م ئه‌و شیعرانه‌ی به فارسی لێم ده‌دا، هوردم ده‌کا، ده‌مکاته ئه‌و وشانه، سه‌رتاپای جیاوازه. بۆ نموونه له شیعره فارسییه‌کانم عاشقم، عاشقێکی زۆر پیسم. به‌ڵام به ته‌کنیکێکی زۆر تازه، وه‌ختێک له‌م ماوه‌یه کۆڕێکم له تاران، له به‌رانبه‌ر سی و حه‌فت شاعیری ئێرانی کرد، سه‌رسام بوون. ده‌توانی لێیان بپرسی، ده‌توانم ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌که‌یانت بده‌مێ و لێیان بپرسی ئه‌وه ( سه‌ید عه‌لی ساڵحی) لێی بپرسه. من له ناو شیعره فارسیه‌کانم که‌سایه‌تییه‌کی وه‌هام، که‌سایه‌تی شیعری ده‌ڵێم، ده‌یخوێنییه‌وه، دیاریشه که‌سێک ژیاوه بۆیه ئه‌و شیعرانه‌ی نووسیوه. تۆ کاتێک پێ له مێرووله‌یه‌ک ده‌نێی، دواتر هه‌ستت به‌رانبه‌ر ئه‌وه له‌وانه‌یه ببێته خاڵێکی شیعرییت، هه‌ستت بجوڵێنێ. که‌واته پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه به فارسی، یان به عه‌ره‌بی بنووسم ژیاوم. پاژێکی ئه‌و ژیانه‌م خۆی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام بۆ به عه‌ره‌بی ده‌نووسم؟ من ساڵێک زیاتره له‌ناو ئه‌و حاله‌ته‌دا ده‌ژیم، به‌ڵام به بیرمه که‌م که‌م ده‌ستی پێ‌کرد، سه‌ره‌تا به وێنه‌کێشان له دیوانێک به ناوی (ژیاننامه) که به‌مزووانه چاپ ده‌بێت ده‌ستی پێ‌کرد. له‌و به‌رهه‌مه‌دا هه‌م وێنه هه‌یه و هه‌م شیعریش واته وێنه و شیعره‌که ده‌ربڕی یه‌کترین، به‌و ته‌جرووبه‌یه ده‌ستم پێ‌کرد. هه‌ندێکجار وێنه‌که‌م له شیعره‌کانه‌وه دروست ده‌کرد، هه‌ندێکجاریش شیعرم له وێنه‌کانه‌وه بۆ ده‌هات. ئه‌زموونێکی وێنه و شیعر له منه‌وه له دایک بوو. سه‌یرم کرد وێنه‌کان له‌سه‌ر کاغه‌زی ئه‌ی فۆڕ ده‌رناچێت، چونکوو وێنه سنووری فراوانه، لێره‌وه تابلۆم ده‌سپێتکرد، بیرمه یه‌که‌م تابلۆم له تاران کرد، ئێستا نزیک به نه‌وه‌د و حه‌فت تابلۆم له ماڵه‌وه هه‌یه، ئه‌وجا خه‌ڵک قه‌شمه‌ریم پێده‌کا، وه‌ڵڵا فه‌رهاد ڕه‌سمیش ده‌کا، بۆ خۆیان بابڵێن من کارم به‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌وه نییه. که‌واته ئه‌و ته‌جرووبه‌ی تابلۆکێشانه‌شم هه‌ر له ئه‌نجانی ئه‌و به‌ربوونه‌وه‌یه‌م بوو. پێشتر هه‌مووی له‌ناوه‌خۆم بوو و به کوردی ده‌منووسی، هه‌رگیز به خه‌یاڵم دا نه‌ده‌هات ده‌ست بده‌مه قه‌ڵه‌م و به فارسی بنووسم. زۆر نووسه‌ری کوردیش قه‌شمه‌ریم پێده‌کات، تۆ یه‌که‌م که‌سی قه‌شمه‌ریم پێ ناکه‌ی و پرسیارم لێ ده‌که‌ی. کورده‌کان ده‌ڵێم، عه‌ره‌ب نا، عه‌ره‌ب پاش ڕه‌مه‌زان له به‌غدا چاوه‌ڕێم ده‌که‌ن، (حه‌سه‌ن عه‌بدولحه‌مید) شاعیرێکی عێراقییه، نه‌دوه‌یه‌کی بۆ ڕێکخستووم پاش ڕه‌مه‌زان، له مانگی سێپتێمبه‌ر کۆڕێکیان له به‌یروت بۆ ڕێکخستووم به بۆنه‌ی ده‌رچوونی دیوانه شیعرییه عه‌ره‌بییه‌که‌م، که پرۆفیسۆر (عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سول) پێشه‌کی بۆ نووسیوه. به پێشه‌کی ئه‌و و وشه‌یه‌کی (خالد ئه‌لمعالی) له (منشورات دار الجمل) له به‌یروت چاپ ده‌بێت. هه‌موویان سه‌رسامیان به شیعره عه‌ره‌بییه‌کانم ده‌ربڕیوه، تا ئێستا سێ کۆڕم کردووه بۆیه ئه‌و قسانه ده‌که‌م، له سۆران سێ شیعرم بۆ (د.عزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سول) خوێنده‌وه، (محه‌مه‌د موکری و ڕێبوار سیوه‌یلی، قوبادی جه‌لیزاده) و کۆمه‌ڵێک نووسه‌ری دیکه دانیشتبوون، گوتی: من پێشه‌کی بۆ ئه‌و شیعرانه‌ت ده‌نووسم. جگه له‌و هه‌موو قه‌شمه‌ریم پی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یش هیچ له‌لام گرنگ نییه،
هۆکاره‌که ئه‌وه بوو له‌ناو فه‌رهادپیرباڵی کورد ته‌حه‌موولم نه‌ما بوو چیتر بمێنمه‌وه، تووشی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هاتم، تووشی ئه‌و پارچه پارچه‌بوونه هاتم که ببمه ئه‌و عه‌ره‌به، ده‌یناسم، خاولییه‌کی به‌سه‌ر شانی داداوه و فانیله‌یه‌کی عه‌لاگه له‌به‌ر ده‌کات، زوو زوو ڕدێنی دێ و ده‌یتراشێ، گه‌رمای ده‌بێت و له‌گه‌ڵ یه‌ک دوو ژنی عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام کاتێک قسه ده‌کات عه‌ره‌بییه‌که‌ی باش نییه. به خه‌ڵکی به‌عقووبه ده‌چێت. جارجار به عه‌ره‌بی دێته ناوم و شیعر ده‌نووسێ، هه‌ندێک خوێڕیه و حه‌زی له ژنانه، هه‌ندێک به (بێکه‌س)ی باوکی (شێرکۆ بێکه‌س) ده‌چێت، به (حوسێن مه‌ردان) ده‌چێت. بۆیه‌یش شیعره‌کانیشی ئه‌و یاخیبوونه‌ی تێدایه، له‌ناو منه، ته‌کنیکی جوانه، شێوازی تازه‌یه، نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵام یاخیبوویه‌کی گه‌وره‌یه. واتا من ده‌توانم ئێستا بێم توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر شیعره‌کانی بنووسم، ڕه‌خنه‌گرێکی عه‌ره‌ب بێت له‌و شیعرانه بکۆڵێته‌وه، هی ئه‌و (فه‌رهاد پیرباڵ)، که به عه‌ره‌بی ده‌نووسێ، به مه‌رجێک فارسی و کوردیش بزانێ، باش ده‌توانێ ئه‌وه جودا بکاته‌وه ئه‌و شاعیره‌م که به عه‌ره‌بی ده‌نووسێ، سه‌د و هه‌شتا پله له‌گه‌ڵ ئه‌و شاعیره‌م که فارسی ده‌نووسێ جیاوازه. بۆیه‌یش هیچ ڕه‌خنه‌گرێک نییه له کورستان له فه‌رهاد پیرباڵ تێبگات، چونکه هیچ ڕه‌خنه‌گرێک نییه وه‌کوو من سێ زمان بزانێت تاکوو بێت شیكردنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له نیوان شیعره عه‌ره‌بی و فارسی و کوردییه‌کانم بکات، له هه‌موو سه‌یرتر په‌یوه‌ندی ئه‌وانه به فه‌رهاد پیرباڵه وێنه‌کێشه‌که. من دان به‌وه‌دا ده‌نێم بوومه به چوارپێنچ پارچه. هۆکاری ئه‌و پارچه پارچه‌بوونه‌م، ڕه‌مزی قسه ده‌که‌م که ده‌ڵێم له فڕۆکه به‌ربوومه‌ته‌وه، به‌ڵام واقیعه‌ن من به‌ربوومه‌ته‌وه، شیعرێکیشم له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش هه‌یه. له‌باری سیمبوولیه‌وه من له فڕۆکه‌یه‌ک به‌ربوومه‌ته‌وه، فه‌رهادێک شیعر به عه‌ره‌بی ده‌نووسێ، فه‌رهادێک به فارسی ده‌نووسێ، فه‌رهادێک که‌متر له جاران به کوردی ده‌نووسێ، فه‌رهادێکیتر وێنه ده‌کا، فه‌رهادێکیش جارجاره گۆرانی ده‌ڵێت. بۆ نموونه ئه‌م شیعره‌م به عه‌ره‌بییه:
لون حبي و وفاء من البعيد كالباقة من الرمضان الكريم
واته ڕه‌نگی خۆشه‌ویستی و وه‌فام له دووره‌وه وه‌کوو چه‌پکه گوڵێکی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه. ئه‌مه ناوونیشانه‌که‌یه‌تی.
لون الطعم أحمر
طعم التل أبيب أصفر
طعم الطماع ليس بالطيب
طعم الريحان يعتمد علي طبع الريحان الكريم
فقل لايسمع الا البصير
وشم لا يسمعك الا العبير
اذن حسب نظيرة داروين
انا ليس عندي أروع روح و أروح الروعة من‌ك
حه‌مه مه‌نتک: له کۆڕکه‌دا دانت به‌وه‌نا، که زمانی فارسی و عه‌ره‌بی باش نازانیت، ئه‌ی چۆن توانات به‌سه‌ریاندا ده‌شکێ؟
فه‌رهاد پیرباڵ: له فارسیه‌که‌ی (به قسه‌ی سه‌ید عه‌لی سالحی) له تاران له کۆڕکه پێمی گوت: (فرهاد شما در زبان فارسی متولد شد)، واته تۆ له‌ناو زمانی فارسی له دایکبووی. هه‌روه‌ها (سه‌پانلو)ش که هه‌ندێک شیعره‌کانی خۆمم بۆ خوێنده‌وه گوتی : فه‌رهاد کێ ده‌ڵی تۆ فارسی نازانی ئه‌مه‌ی که ده‌نووسم مه‌به‌ستمه. که لێم ده‌دا، به‌ڵام ئێستا تۆ وه‌ره بڵێ ئه‌و نامه‌یه‌م به فارسی بۆ قونسلخانه‌ی ئێران بۆ بنووسه، نازانم بینووسم، که قسه‌یش ده‌که‌م وشه‌م له بیرده‌چێ، ڕسته‌ی سه‌یر ده‌ڵێم، تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ قسه ده‌که‌م. فارسی نازانم، عه‌ره‌بیشم به‌هه‌مان شێوه، له‌ناو براده‌ره کورده‌کانم که به عه‌ره‌بی قسه ده‌که‌م ده‌یانجار قه‌شمه‌ریان پێ کردووم. حه‌قیانه چونکه نازانم، به‌ڵام که شیعر ده‌نووسم، به‌رانبه‌ر هه‌رکه‌سێک، که فارسی و عه‌ره‌بی ده‌زانێ ده‌وه‌ستم. وشه‌م به کارهێناوه ( الأحرم) له‌ناو شیعرێکمدا، گوتیان ئه‌و وشه‌یه له عه‌ره‌بی نییه. ئه‌م وشه‌یه بۆ نموونه له کوردی ئێمه حه‌راممان هه‌یه، که بیکه‌ینه پله‌ی به‌راورد ده‌ڵێین (حه‌رام – حه‌رامتر- حه‌رامترین) له عه‌ره‌بی ئه‌وه نییه، له کوردی هه‌یه : (جوان – جوانتر- جوانترین) ڕێژه‌ی سیفه‌تی سێیه‌م له عه‌ره‌بی نییه. مێشکی من له‌ناو شیعری عه‌ره‌بی سیفه‌تی سێیه‌می دروستکرد، سیفه‌تی سێیه‌می ( الأحرم) دروستکرد. عه‌ره‌بێک پێی گوتم : فه‌رهاد ئه‌م وشه‌یه له‌ناو عه‌ره‌بیدا نییه. گوتم مادام شتێک له‌ناو مێشکی من هه‌بێ ده‌بێ هه‌بێت. گه‌ڕان و پرسیاریان کرد، یه‌کیان هاته‌وه گوتی : ( الأحرم) پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام هه‌بووه، له شیعری جاهیلی به‌کارهاتووه، من به‌رپرسی ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆمم که ده‌یڵێم، وشه‌ی( الأحرم) که من بۆ یه‌که‌مجار له دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئێسلامه‌وه له شیعری عه‌ره‌بی من به‌کارمهێناوه، ئه‌مه باسی داهێنانی من نییه، باسی ئه‌وه‌یه که من له فڕۆکه‌یه‌ک به‌ربوومه‌ته‌وه و مێشکم تێکچووه، قسه‌ی جوان نه‌بێت نایڵێم، ئه‌و نموونه‌یه‌ش که هێنامه‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه با شاعیره عه‌ره‌به‌کان به‌دوایدا بگه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو من به‌رپرسم له‌م قسه‌یه‌م. ئه‌م وشه‌یه له پێش ئیسلام هه‌بووه، که له کوردی ده‌بێته (حه‌رامترین).
حه‌مه مه‌نتک: له ڕووی ته‌کنیکه‌وه چۆن کارت له نێو ئه‌م شیعرانه‌دا کردووه؟
فه‌رهاد پیرباڵ: له ڕووی ته‌کنیکه‌وه زۆر دڵم خۆشه هه‌م له فارسییه‌کان و هه‌م له عه‌ره‌بییه‌کان، ته‌کنیکێکی وام به‌کارهێناوه، زۆر به دڵنیاییه‌وه قسه ده‌که‌م، زۆر ته‌مه‌ننا ڕه‌خنه‌گرێک بێت و بڵێت ئه‌م قسانه‌ی فه‌رهاد هه‌روه‌سه‌یه و هیچیتر. زۆر به ته‌حه‌داوه ده‌ڵێم له سه‌یابه‌وه بگره ئاگه‌داری شیعری عه‌ره‌به‌وه هه‌م، ته‌کنیکێکم به‌کارهێناوه لای هیچ که‌سیان نییه، شێوازێکم به‌کارهێناوه له شیعری عه‌ره‌بی نه‌بووه و نییه. جیاوازه و هی که‌سێکه ناوی فه‌رهاد پیرباڵه. من شیعر بۆ ئه‌وه نانووسم که کوردێکم ده‌مه‌وێ خۆم نیشان بده‌م که کوردێک شیعری عه‌ره‌بی ده‌نووسێ، نه‌خێر ئه‌وه حاڵه‌تێکی داهێنانه له‌لای من. هه‌ڵوێستێکی ئافراندنه، ته‌نانه‌ت پێمخۆشه چیتر ئه‌و شیعرانه‌م بۆ نه‌یه‌ت:
عابر بين العبيد
عارف يتعرف على نفسه
في العصور الغابرة
الممتدة من شمال افريقا الي طرق الحرير
كان هنالك تاجر
له‌باره‌ی ته‌کنیک هه‌مان قسه‌م که له‌باره‌ی شیعره عه‌ره‌بییه‌کانم کردم، بۆ فارسییه‌کانیشم هه‌ر ڕاسته و هه‌مان قسه‌م هه‌یه. هه‌ڵسوکه‌وتم له‌گه‌ڵ ته‌کنیک و شێواز ئه‌و کاته‌ی به کوردیشم ده‌نووسی، هه‌ر وه‌ها بووم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌لێم که‌سایه‌تی شاعیره فارسه‌که‌م، له‌گه‌ڵ شاعیره عه‌ره‌به‌که‌م زۆر جیاوازه، وه‌ک شاعیره فارسه‌که عاشق ده‌بێت، زۆر په‌یوه‌نده به نه‌ته‌وه‌گه‌رایی، خه‌یاڵی مرۆڤانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، خه‌یاڵی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. هه‌رچه‌ند بیر له شیعره‌کان ده‌که‌مه‌وه، له سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ژی، ده‌بێ نوێکارانه بیربکاته‌وه، باوه‌ڕی به گۆڕانکاری هه‌بێت. واته ناڵێم شاعیرێکی شۆڕشگێڕه، به‌ڵام یاخییه، یاخییه‌کی شارستانانه‌یه، وێنه‌که‌ێشه‌که‌م شێواز و یاخیبوونه‌که‌ی ڕه‌گ وڕیشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسی هه‌یه، واتا باش ده‌زانم که‌سایه‌تییه‌کی فه‌ره‌نسی له‌ناویدا هه‌یه.
حه‌مه مه‌نتک: ئه‌و گه‌مه زمانیانه‌ی له شیعره کوردییه‌کان ئه‌نجامداون، وه‌کوو قه‌ڵبکردنه‌وه‌ی وشه و ڕسته، به‌کارهێنانی وشه‌ی دژواز، ئه‌مانه‌یش له شیعره فارسی و عه‌ره‌بییه‌کانت به هه‌مان شێوه ئه‌نجام داوه؟
فه‌رهاد پیرباڵ: له فارسیه‌که‌ی که‌مێک هه‌یه و له عه‌ره‌بیه‌که‌یش که‌مێک هه‌یه، له‌و بڕوایه‌دام کاریگه‌ری شاعیره کورده‌که‌یان به‌سه‌ره‌وه بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ویش هه‌ر به خۆمم. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌زموون و شاره‌زایی شاعیره کورده‌که‌یان به‌سه‌ره‌وه بێت، به‌ڵام له‌لای شاعیره فارسه‌که و عه‌ره‌به‌که ئه‌وه نابینین ئه‌و گه‌مه زمانییه وه‌کوو لای کوردییه‌که به‌و فراوانییه نییه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌نجامم داوه، وه‌کوو له شیعری ( یک قتره خون).
حه‌مه مه‌نتک: باست له دابه‌شبوونێکی خودی کرد بۆ چه‌ند که‌سێک: شاعیرێکی فارس، شاعیرێکی عه‌ره‌ب، وێنه‌که‌ێشێک، هه‌ر یه‌که‌یشیان جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیدا هه‌یه، به‌ڵام کاتێک له فه‌ره‌نسا په‌ناهه‌نده بوویت، ژیانی ته‌نیایی و غوربه‌ت، بۆ ئه‌و کات ئه‌و دابه‌شبوونه خودییه ڕووینه‌دا؟
فه‌رهاد پیرباڵ: پرسیارێکی جوانه، جارێ پێش هه‌موو شتێ ئاماژه‌یه‌ک به‌وه بده‌م، نالی و شێخ ڕه‌زا و مه‌حوی…تاد شیعریان به عه‌ره‌بی و فارسی و ته‌نانه‌ت شێخ ڕه‌زا به تورکی هه‌یه‌تی. من ئه‌وانه‌م هه‌مووی خوێندۆته‌وه، به‌ڵام ده‌بینی ئه‌مانه جیاوازی نییه، هه‌مووی یه‌ک شته، نالی له شیعره کوردییه‌کانیدا، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی و فارسیه‌کانییدا یه‌ک نالییه. شێخ ڕه‌زا له شیعره تورکیه‌که‌دا هه‌ر شێخ ڕه‌زا کورده‌که‌یه. به‌ڵام من له شیعره عه‌ره‌بییه‌کانمدا هه‌ر فه‌رهاده کورده‌که نیم، له فارسییه‌کانیشم به‌هه‌مان شێوه. هیوادارم ئه‌م قسه‌یه‌ی من ڕێ خۆش بکات بۆ ئه‌و توێژه‌رانه‌ی له کۆڕی زانیاری و داموده‌زگه حکومییه‌کاندا کار ده‌که‌ن و مووچه‌یش وه‌رده‌گرن، بێن له‌وه بکۆڵنه‌وه ئایا ئه‌و شیعرانه‌ی شێخ ڕه‌زا به تورکی، یان به فارسی نووسیویه‌تی هه‌مان ئه‌و شێخ ڕه‌زایه‌یه که به کوردی شیعری نووسیوه له باری سایکۆلۆجی و که‌سایه‌ییه‌وه، چونکوو ئێمه شێخ ڕه‌زا له شیعره کوردییه‌کانی ده‌ناسین چۆنه؟ هه‌مووی هه‌جوه. بزانین له فارسیه‌که‌ش، له تورکیه‌که‌یش هه‌مان شێخ ڕه‌زایه، یان پیاوێکی به ئه‌ده‌ب، ڕێکوپێک و به‌ڕێزه؟ که‌س ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌کردووه، ئه‌وه من کردم. ئایا شێخ ڕه‌زا له شیعره فارسی و تورکیه‌کانی هه‌مان ئه‌و شێخ ره‌زایه‌یه له ڕووی سایکۆلۆجی و که‌سایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، که له شیعره کوردییه‌کانیدا هه‌یه؟ هه‌مان پرسیار ڕووبه‌ڕووی مه‌حوی، نالی…تاد بکرێته‌وه. بۆ نموونه مه‌سعوود محه‌مه‌د بیست کتێب زیاتری هه‌یه، چوارپێنج کتێبێکی به عه‌ره‌بیش هه‌یه، به‌ڵام هه‌مان مه‌سعوود محه‌مه‌ده، له عه‌ره‌بییه‌کانیش وه‌کوو کوردییه‌کان دژی ده‌سه‌ڵاته، دژی شیوعیه‌ته و له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی تاکگه‌راییه، ئه‌وه دیاره، به‌ڵام شێخ ڕه‌زا و نالی و ئه‌وانه‌ی به دوو سی زمان نووسیویانه ده‌بی ئه‌و پرسیاره‌ی من کردم رووبه‌ڕوویان بکه‌ینه‌وه. له شیعره‌کانی من و ئه‌زموونی من پێویست ناکا خۆیان ماندوو بکه‌ن، پێیان ده‌ڵێم ئه‌زموون من جیاوازه، شاعیره فارسه‌که‌م له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌که سه‌دو هه‌شتا پله جیاوازه و له‌گه‌ڵ کوردکه‌یش و وێنه‌کێشه‌که‌یش به‌هه‌مان شێوه. ئێستا به‌رهه‌مێکم هه‌یه، ڕۆمانێکه به شیعر نووسیومه به‌لام شێوه‌ی سیناریۆم داوه‌تێ باسی ئه‌و حاڵه‌ته پارچه‌پارچه‌بوونی خۆم ده‌که‌م.
حه‌مه مه‌نتک: ئه‌و به‌رهه‌مه شیعریانه‌ت به فارسی و عه‌ره‌بی، له کوی چاپ ده‌کرێت و چؤن بڵاو ده‌بێته‌وه؟
فه‌رهاد پیرباڵ: فارسییه‌که دوو ڕێم هه‌یه، ئه‌و سه‌فه‌رشم بۆ تاران بۆ ئه‌وه کرد، ڕێیه‌ک ورده ورده له گۆڤاره فارسییه‌کان بڵاویان ده‌که‌مه‌وه، به‌لام له هه‌مان کات دوو ڕێی په‌خشکردنم هه‌ڵبژاردووه، یه‌که‌میان شاعیری گه‌وره‌ی ئێران (سه‌ید عه‌لی ساڵحی) سه‌رپه‌رشتی چاپی ده‌کات، ڕێی دووه‌م ژنێکی چیرۆک‌نووس هه‌یه، خاوه‌نی ئینتشاراتی ویستاره، که پێشتر کتێبێکی ترم له‌وێ چاپبووه، ماوه‌یه‌کی تر ته‌واوی کتێبه‌که‌م له بۆی ده‌نێرم.
بۆ شیعره عه‌ره‌بییه‌کانم، هه‌مان شێوه دامناوه له گۆڤاره عه‌ره‌بییه‌کان بڵاوی بکه‌مه‌وه، به‌لام له کۆتایی مانگی سێپتێمبه‌ر (ئه‌یلول)، هه‌م تابلۆکانم ده‌به‌مه بیروت به بۆنه‌ی چاپبوونی دیوانه عه‌ره‌بییه‌که‌م له (منشورات دار الجمل)، که (خالد المعالی) شاعیرێکی عێراقییه و له بیروت خاوه‌نی ئه‌و ده‌زگه‌یه‌یه و به‌ته‌مای ئه‌وه‌م.
دیمانه: حه‌مه مه‌نتک